١٢\٣\٢٠١٣
ژن و شوناس.

حەسەنی ئایشێ
سه‌ره‌تا مه‌به‌ستمان له باسکردن له شوناسی سه‌ربه‌خۆی ژن به‌و
مانایه‌نییه که جیاکارییەک له‌نێوان شوناسی مرۆڤانه‌و شوناسی ژن‌دا
بکه‌ین، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌به‌ستمان له مرۆیی بوونی پێناسه‌ی
ژنه که سیستمی پیاوسالاری به درێــــــــژه‌دان به وابه‌سته‌یی
ژنان نه‌ک هه‌ر ژن به‌ڵکو پیاوانیشی له سروشتی مرۆییانه‌ی خۆی خستوه.
ڕێگای گه‌یشتنی ژنانیش به‌پێگەو دۆخێکی مرۆڤانه به‌سه‌لماندن و چه‌سپاندنی
شوناسی سه‌ربه‌خۆی ژناندا تێده‌په‌ڕێت.
به‌ده‌ستهێنان یان سه‌لماندنی شوناس، به‌گشتی به‌ململانێیه‌کی توند‌و
تیژ و سه‌خت و هه‌ندێکجاریش خوێناویدا تێده‌په‌ڕێت. پاڵـنه‌ری به‌ده‌ستهێنانی
شوناس له‌لایه‌ن هه‌ر گروپ یان ده‌سته‌و تاقم و کۆمه‌ڵه‌یه‌که‌وه
کاردانه‌وه‌یه‌تی له‌دژی پێشێلکارییه‌کانی ئه‌وی دی له مــاف و ئازادی
و تایبه‌تمه‌ندییەکانی و هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێگرتن لەوەی وه‌ک توخمێکی سه‌ربه‌خۆ
له شوێنکاتێکی دیاریکراودا ئامادەبێت.
بەواتەیەکی دی باسکردن له سه‌لماندن یا هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
شوناس ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که لایه‌نێک ده‌یه‌وێت سیما‌و ره‌نگی ئه‌وی
دی بسڕێته‌وه‌و سیمای خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ریدا. بۆ نمونه ڕه‌هه‌ندێکی
ململانێی کورد له‌گه‌ڵ ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانیدا ململانێیه له‌سه‌ر
شوناس. ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێراق،ئێران،تورکیاوسوریا هه‌ریه‌که به‌جیاو به‌شێوه‌یه‌کی
سیستماتیک هه‌وڵیانداوه نکۆڵی لە بوونی کورد وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی نێو
ئه‌م وڵاتانه بکه‌ن.
بۆیه ده‌کرێت بڵێین ململانێکردن له‌سه‌ر شوناس یاخود ناسنامه، سیما‌و
تایبه‌تمه‌ندی سیستمێکی سیاسی توتاڵیتارە که جیاوازی نێوان پێکهاته‌و
گروپه‌کان و بگره هه‌ندێکجار خودی گروپه‌کانیش، به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م
هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه‌دان له‌نێو قه‌واره‌یه‌کی سه‌پێنراو یان ده‌ستکرددا.
هه‌ربه‌م جۆره بزوتنەوەی ژنانیش بۆ بوونه خاوه‌نی شوناس خەباتە له‌دژی
ده‌سه‌ڵاتی گشتگیری پیاوسالاری که خاوەنی ده‌وڵه‌ت،ده‌زگاو پێکهاته‌حکومی،
که‌لتور و ئاین و ...هتدە، دەسەڵاتێک به‌درێژایی چه‌ند هه‌زار ساڵی
ڕابردو هه‌مو شێواز‌و ئامڕازێک بەکاردەهێنێت تا بونیادی کۆمه‌ڵگەو
یاساکانی، مه‌فاهیم و به‌هاو بایه‌خه‌کان و ته‌نانه‌ت دیاردەو ڕوداو و
ئامڕازه‌کانیش له‌پێناس و دیدو ته‌سمیه‌یه‌کی نێرانه‌دا بخاته ڕوو،
یاخود له‌نێو ڕوانگەو نه‌ریتی پیاوانه‌دا که‌ناڵیزه‌ی بکات.
سیستمی پیاوسالاری بەسوود وەرگرتن لە سیستمی چینایه‌تی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی،
بەپاراستن و هێشتنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و په‌یوه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان، به‌به‌کارهێنانی هه‌مو شێوازێکی سه‌پاندن و چه‌پاندن و
توند‌و تیژی و سه‌رکوتکردن درێژە بەخۆی دەدات و رێگە لە ئامادەبوونی
جێندەرییانەی ژنان دەگرێت.
لێرەوە ده‌کرێت بڵێین بنه‌مای کۆمه‌ڵگه‌ی پیاو سالاری(ده‌وڵه‌ت و یاسا‌و
زه‌وتکردنه) دەوڵەت وەک ئامڕازێک بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەو
نوێنەرایەتیکردنی سیستمی پیاوسالاری و چینایەتی. یاسا وەک میکانیزمێک
بۆ شەرعییەتدان بەدەوڵەت و پاراستنی سیستمەکە لەژێر ناوی رێکخستنی
کۆمەڵایەتیدا. زەوتکردنیش وەک بزوێنەر یا داینەمۆی سیستمەکە هەر
لەزەوتکردنی بەرهەمی مادیی کۆمەڵگەوە تا زەوتکردنی رەهەندە
مەعنەوییەکان و ناسنامەی مرۆیی تاکەکان. ده‌وڵه‌ت، یاخود ده‌سه‌ڵات، که
جــڵه‌وه‌که‌ی له‌ده‌ست پیاواندایه به‌رده‌وام دوو جۆر هێزی به‌کارهێناوه‌وده‌هێنێت.
یەکەم: هێزێکی ئاشکرا که، له‌شکرو دامه‌زراوه سه‌ربازی و پۆلیسییه‌کان
و ئـــامێرو ته‌کنه‌لۆجیای شه‌ڕکردن و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و سزا‌و...هتد
پیاده‌ی ده‌که‌ن و گوزارشتگه‌ری شێوازێکی فیزیکیه بـۆ کۆنترۆڵکردن و
ڕووبـه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه سیاسییه‌کانی که له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات یان کۆمه‌ڵگه‌وه دێن، یاخود ئه‌و یاخی بوون‌و شۆڕشانه‌ی که له‌ناوه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌وه له‌دژی ده‌سه‌ڵات سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
دووه‌میان:هێزی شاراوه یان ناوه‌کی که ئایین و که‌لتور و تێڕوانینه
باو و سه‌پێنراوه‌کان و... هتد دەگرێتەوەو بۆ گه‌یشتن به‌سیستمێکی
فکری و کلتوری تاکڕه‌هه‌ند به‌ها،بایه‌خ،نه‌ریت، مۆراڵ و هه‌موو ئه‌و
چه‌مکه حسی و زهنییانه به‌رهه‌م دەهێنن که ڕووبه‌ڕه ڕێپێدراوه‌کان
و یاسا حه‌رامکراوه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کەن و سود له یاساکان و هێزی
ئاشکرا ده‌بینن بۆ پاراستنی ئه‌و ڕووبه‌ر و پانتاییانه.
لە قاڵبدانی ئازادی و مافه‌کانی تاک، دیاریکردنی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کان
و هاوسه‌رگیری و خۆشه‌ویستی، جڵەوکردن و ئاراسته‌کردنی مه‌یله سێکسییه‌کان
و... هتد بوارەکانی کارکردنی هێزی شاراوه‌ن.
مارکوزه له(ئیرۆس و ژیار)دا ده‌ڵێت:((ئه‌و کاته‌ی سه‌رکوتکردنی ده‌ره‌کــی
رووبەرووی یاخی بوون بۆته‌وه، په‌نا براوه بۆ سه‌رکوتکردنێک کە له
ناوه‌وه هاریکاری سه‌رکوتکردنی ده‌ره‌کی کردوه.چونکه که‌سی سه‌رکوتکراو
له چوارچێوه‌ی ده‌زگای ئه‌قڵی تایبه‌تی خۆیدا پرۆسه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌ن
به‌رامبه‌ر سه‌ردارو ده‌زگای سه‌رداره‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات. ئیتر
ململانێ دژی ئازادی ڕۆده‌چیته ناوه‌وه‌ی ده‌رونی مرۆڤ له شێوه‌ی سه‌رکوتکردنێکی
زاتیی که‌سی سه‌رکوتکراودا. به‌م جۆره که‌سی سه‌رکوتکراو له ڕێگای سه‌رکوتکردنی
زاتی خۆیه‌وه به‌رگری له سه‌ردار و ده‌زگای سه‌رداره‌کانی ده‌کات، ئه‌م
بزوێنه‌ره ئه‌قڵییه بزوێنه‌ری ژیاره)). یه‌که‌مین قوربانی ئەم ژیارە
سەرکوتگەرەش سروشتی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌کانی مرۆڤه.
بەم جۆرە ئەندێشەو تێڕوانینی پیاو سالاری نه‌ک هه‌ر ڕۆده‌چێته نێو
کۆنه‌ستی ژنانه‌وەو ده‌یانکاتە هه‌ڵگرو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی نه‌ریت و
ده‌ســـــه‌ڵاتی پیاوان، به‌ڵکو له خه‌باتیشیاندا په‌یڕه‌وی لەهه‌مان
ئه‌لگۆکانی پیاوان ده‌که‌ن بۆ کارکردن.
بۆیه ده‌کرێت بڵێین ئه‌گه‌ر هێزی ئاشکرا گورزی ده‌ست ده‌وڵــه‌ت
بێت(له به‌رگی یاسادا) بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان و
کۆنترۆڵکردنی ئارامی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وا سیستمی پیاوسالاری و
چینایه‌تی بۆئه‌وه‌ی سەرخانی مەعنەوی و تەنانەت ئاراستەی جوڵانه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش به‌جۆرێک له قاڵب بدات که‌نه‌توانن ته‌جاوزی بکه‌ن
و وه‌ک ماشێنێکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی کلتوره‌که‌ی کاربکه‌ن، هێزی
شاراوه‌ی کردۆته گورزێک بۆ لێدانی هەر جوڵانەوەو بیر‌و بۆچونێکی
مرۆڤدۆستییانەی دژ به‌سیستمه‌که‌ی.
به‌مانایه‌ک ئه‌گه‌ر ئه‌و رستەیەی مارکس که ده‌ڵێت ئایدۆلۆژیای باو له
کۆمه‌ڵگه‌دا ئایدۆلۆژیای سیستمی ده‌سه‌ڵاتداره، به‌سه‌ر سیستمی
پیاوسالاریدا پراکتیزه بکه‌ین. ئه‌وا ده‌کرێت بڵێین میراتی فکر و مه‌عریفه‌ی
چه‌ند هه‌زار ساڵی ڕابردوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هزرو ئەندێشەی پیاوسالارییه.
به‌م جۆره له به‌ریانی دروست بونی ده‌وڵه‌ته‌وه، یاخود به‌ده‌ربڕینە
فرۆیدییەکە له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ژیارێکی چه‌پێنه‌ره‌وه، بواره‌کانی
فکر و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی، واته مه‌عریفه‌و کۆمه‌ڵگا، بوونه‌ته
پاڵایشگا(فلته‌ر)ێک که خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ی ژنانی پێدا تێده‌په‌رێت
تاکو له‌وسه‌ره‌وه جوڵانه‌وه‌یه‌ک به پێوانه‌ی عه‌قڵ و نه‌ریتی
پیاوان بێنێته ده‌رێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ی ژنان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی
شوناسی زه‌وتکراویان به‌به‌راورد به‌پانتایی ئه‌م سیستمه‌و ته‌مه‌ن و
مێژووه‌که‌ی له‌چه‌ند هه‌وڵێکی په‌راگه‌نده‌و لێره‌و له‌وێ‌و ناڕێکخراو
ده‌چێت. واته نه‌بۆته جوڵانه‌وه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی هه‌مه‌لایه‌ن که
له حاڵی شۆرشدا بێت له دژی ده‌سه‌ڵاتی پیاوان یاهەر هیچ نەبێت پایه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بله‌رزێنێت. به‌جۆرێکیتر بڵێم ناوه‌ڕۆکی شۆرشگێڕانه‌ی
مافه‌کانی ژنان نه‌بۆته هانده‌رێک بۆ یاخی بوونیان له دژی ده‌سه‌ڵات،
له چه‌شنی یاخی بوون و شۆڕشی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دیکەی وه‌ک
کرێکاران و جوتیاران و... هتد. هەرچەندە ژنان له هه‌مو ئه‌م بزوتنه‌وانه‌شدا
ڕۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ریان بینیوه، ئه‌مه‌ش به‌بۆچونی من هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی که:
١. بزووتنەوەی ژنان دووچاری تەفرەخواردنێکی مێژوویی بۆتەوە بەوەی پرس و
کێشەی ژنانی وەک دەرهاویشتەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان زانیوە بەتایبەتی
کێشەی چینایەتی و لەم رووەوە نایەکسانی و جیاوازی جێندەریی خراوەتە نێو
سیاقی مێژوویی دروست بوونی جیاوازی چینایەتی و سەرهەڵدانی چینە
کۆمەڵایەتییەکانەوەو بەمەش پرسی ژنان بچوک کراوەتەوەو وەک بەشێک لە
پرسی ململانێی چینایەتی سەیر کراوە. لەحاڵێکدا هەردوو جیاوازی چینایەتی
و جیاوازی جێندەری دووانەو زادەی ئەو ساتەوەختە مێژووییەن کە کار‌و
پاشان بەرهەمی کاری تێدا دابەشکرا.
٢. ژنان به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان سپاردوه بەئه‌نجامدان و سه‌رکه‌وتنی
خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ی هێز و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی دی و لەچوارچێوه‌ی
ئه‌و بزوتنه‌وانه‌دا به‌شوێن مافه‌کانیانه‌وه بوون. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ڕێکخراوی تایبه‌ت به‌خۆشیان بووبێت ئه‌وا هه‌ر له خولگه‌ی ستراتیژی ئه‌و
هێزانه‌دا خولاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رچاونه‌گرتنی سه‌ربه‌خۆیی
پێگه‌ی ژنان و پاشکۆ بوونیانی به‌رهه‌مهێناوه‌ته‌وه. بەمانایەک ژنان
وه‌ک هێزێکی به‌شدار له‌و جوڵانه‌وه‌و شۆڕشانه‌دا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له
ده‌ستداوه‌و له باشترین حاڵه‌تدا بوونه‌ته هه‌ڵگری پێناسی ئایدۆلۆژی
و کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌و بزوتنه‌وانه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وه‌کو هێزی
یه‌ده‌ک سه‌یر نه‌کرابێتن.
٣. ڕه فتاری سیاسیی ژنان یا ڕاده‌ی به‌شداری کردنی ژنان له سیاسه‌تدا،
که له چاو پیاواندا که‌متر گرنگی ده‌ده‌ن به سیاسه‌ت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر
که‌مته‌رخه‌می ژنان خۆیان بێت یان کاریگه‌ری ئه‌و عه‌قڵیه‌ته پیاوانه‌یه
بێت که ده‌ڵێت بواری سیاسه‌ت زبره‌وله‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێتی و سروشتی
ژن‌دا نایه‌ته‌وه، یاخود کۆسپ و له‌مپه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێت،
هیچ له‌و ڕاستییه ناگۆڕێت که‌دواجار ژنان باجی دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له
سیاسه‌ت ده‌ده‌ن. بۆ نمونه(به‌دیاریکراوی نا) له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا
حزبی سیاسی و کوتله‌و گروپگه‌لی جۆراوجۆر ده‌چنه نێوهه‌ڵبژاردنه‌کان
و په‌رله‌مانه‌کانه‌وه. به‌ڵام ژنان نابینین که له ده‌ره‌وه‌ی حزبه
ته‌قلیدییه‌کانه‌وه وه‌ک هێزێکی جێنده‌ری بچنه نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی زاتیتر لێی بڕوانین و سه‌رنجی ڕه‌فتاری ئه‌و
ژنانه‌ش بده‌ین که سیاسه‌ت ده‌که‌ن، ده‌بینین زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ری
فکری و سیاسی پیاوان به‌گشتی و هاوسه‌ره‌کانیاندان به‌تایـبه‌تی، واته
به‌شداریکردنی ژنان له ژیانی سیاسی‌دا سه‌ربه‌خۆنیه، به‌ڵکو شوێنکه‌وته‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کانی پیاوانه که له هه‌موو شوێنێکدا باڵا ده‌سته.
هەر ئه‌م نائاماده‌بوونه سه‌ربه‌خۆیه‌ی ژنانە له سیاسه‌تدا کە ڕه‌نگێکی
پیاوانه‌ی داوه به‌سیاسه‌تکردن، وەک د. حسین بەشیریە دەڵێت: (کاتێک به‌باشی
له ناوه‌ڕۆکی سیاسی بێباکیی ژنان له سیاسه‌تدا تێده‌گه‌ین، که سیاسه‌ت
به‌چه‌مکه فراوانه‌که‌ی له‌به‌رچاو بگرین... بێده‌ربه‌ستی ژنان
پێداویستی به‌رده‌وام بوونی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، که‌لتوری و ڕه‌گه‌زیی
پباوسالاریه ....... ده‌سه‌ڵاتی پیاوان به‌سه‌ر ژنانه‌وه له مێژووی
سیاسی مرۆڤدا ڕاستییه‌که ناشارێته‌وه.)
ئەم هۆکارانە کاریگەریی قورسی ئایدۆلۆژی و سایکۆ- سۆسیۆلۆژی لەسەر
بزووتنەوەی ژنان داناوەو سەرەنجام سەری کێشاوە بۆئەوەی بزووتنەوەیەکی
سەربەخۆی ژنان لەسەر بنەمای خواست و پێداویستی و ویستی خودی ژنان
نەڕسکێت و ئاماده‌بوونی ژنـــان له‌جوڵانه‌وه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا
به‌رمه‌بنای گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت، لێره‌دا مه‌به‌ستمان له
گرێبه‌ست دێکۆمێنتێکی نوسراو نیه به‌ڵکو ئاماده‌یی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی
ڕێکخراوی(منڤم) ژنانه وەک بزووتنەوەیەک کە لەنێو ململانێ
کۆمەڵایەتییەکاندا خاوەن سەنگی کۆمەڵایەتی و ستراتیژی خۆی بێت و لەنێو
هاوکێشە کۆمەڵایەتیەکاندا توخمێکی سەرەکی حساب بۆکراو بێت نەک توخمێکی
یاریدەدەر.
لێره‌وه ده‌کرێت بڵێین جوڵانه‌وه‌ی فیمینیستی به‌ده‌ر نه‌بوه له
کاریگه‌ری سیاسیی ڕێبازه فکری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ڕژێمه
ئابوورییەکانی نێو سیستمی پیاوسالاری، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه ئه‌و
ئاراسته‌و ڕێبازه جۆراوجۆرانه‌ی فیمینیزمه که، یان به‌رهه‌می فکری
پیاوانن یاخود له‌ژێر کاریگه‌ری فکری ئه‌واندان،(ئه‌و ژنه گه‌نجانه‌ی
گلاونه‌ته چالاکی سیاسیه‌وه، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا په‌یوه‌ندی
به‌گرۆکانی ژنانه‌وه ناکه‌ن، به‌ڵکو پێده‌چێت زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن
به‌گرۆکانی دژه جیهانیبوون و دژ به‌کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان، یان
گرۆکانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌و ژنه
گه‌نجانه‌ی خۆیان به فیمینیست ده‌زانن و له‌و گرۆیانه‌ی کاری تێدا
ده‌که‌ن و خاوه‌نی تێڕوانینی فیمنیستیانه‌ن، کار له‌ڕێگه‌و شێوازی
خستنه ڕوو و به‌ره‌و پێشبردنی کێشه‌کان بکه‌ن).
به‌ڵام هێشتا ئه‌و سیفات و ناسنامانه‌ی دراونه‌ته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی
فیمینیستی و پۆلینی کردون به‌سه‌ر: فیمنیزمی لیبراڵ، مارکسیست،
سۆسیالیست، رادیکال و پۆست مۆدیرن، هاوشێوه‌ی ئه‌و دابه‌شبون و
پۆلینکردنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدۆلۆژییانه‌ن له‌کۆمه‌ڵگه‌ی
پیاوسالاریدا باون.
هەڵبەتە ئێمە لێرەدا مەبەستمان نییە کە:
١. تێڕوانینێکی ئایدیاڵ (خه‌یاڵی) له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ژنان بخەینە
روو، به‌شێوه‌یه‌ک که‌به‌ده‌ربێت له‌هه‌ر جۆره کارلێک وکاریگه‌ریه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی، یان بڵێین فیمنیزمێکی عه‌یاره(٢٤)مان گه‌ره‌که، چونکه
له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بزوتنه‌وەو هێزه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ته‌نانه‌ت
له حاڵه‌تی ململانێشدا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه‌و
کارله‌یه‌کدی ده‌که‌ن.
٢. ڕۆڵی داهێنه‌رانه‌ی تاکه‌که‌سی ژنان له مێژوودا نادیده بگرین،
ئه‌گه‌رچی شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی سیستمی پیاوسالاری له‌گه‌ڵ داهێنان و
به‌شداریکردنی ژنان له دروستکردنی کلتورو مه‌عه‌ریفه‌ی مرۆڤایه‌تیدا
تاکگه‌راوسوودخوازانه بووه‌و هه‌وڵیداوه بیخاته ده‌ره‌وه‌ی سیستم و
کاری ڕیکخراوی(منڤم)ژنانه‌وه، به‌مه‌ش ئیحتوای کارێکته‌ری
داهێنه‌رانه‌و سه‌ربه‌خۆیی خوازی ژنان ده‌کات.
بەڵکو مەبەستمانە لەو ماشینە زەبەلاحە تێبگەین کە ناوی سیستمی
پیاوسالارییەو چەمک و مەفاهیم و بەهاو پێوەرەکانی بناسین.
ئەوە ڕاسته ژنان له بواره‌کانی یاسا‌و سیاسه‌تدا چه‌ند مافێکیان
به‌ده‌ستهێناوه، له بواره‌کانی په‌روه‌رده‌و خوێندن، ئابوری و کایه
کلتورییه‌کاندا پێشکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، ژن بوونه‌ته پاشا،
سه‌رۆک، سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیر، حاکم، یاساناس و سیاسی. به‌ڵام ئه‌م
پێشکه‌وتنانه بارته‌قای خۆیان جوڵانه‌وه‌ی ژنانیان به‌ره‌و
چه‌واشه‌کاری بردووه. ئایا ئه‌ندیراغاندی، گۆڵدامایەر،
بێنه‌زیربۆتــۆ، تاتشەر و...هتد به‌ناونیشانی ژنی چالاک و نوێنەری
فیمینیزمێکی سەربەخۆ هاتنه نێو مه‌یدانی سیاسه‌ت و ناوه‌ندی
ده‌سه‌ڵاته‌وه، یاخود به‌هۆش و گۆش و مۆراڵ و نه‌ریتی پیاوانه‌وه
هاتن؟
ئەو ژنانەی کە لەرابردووداو لە ئێستا‌و ئایندەشدا دێنە نێو سیاسەتەوەو
ئەگەرچالاکی بزووتنەوەی ژنانیش بن و تەنانەت ئەگەر ببنە پاشا‌و سەرۆکیش،
نەیانتوانیوەو ناتوانن دەستکاری سیستمی پیاوسالاری بکەن. چونکه کار
به‌ده‌ستوورو یاسایەک ده‌کەن که له‌لایه‌ن پیاوان و کۆمه‌ڵگه‌ی
پیاوسالارییه‌وه داڕێژراوە.
له کۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌کانیشدا که‌وا دێته به‌رچاو کۆسپ و
له‌مپه‌ره‌کان له‌به‌رده‌م به‌شداریکردنی ژنان له ژیانی سیاسی‌دا که‌م
بووبنه‌وه‌و هه‌ڵگیرابێتن، به‌ڵام هێشتا به‌شداریکردنێکی فراوان نیه،
چونکه ئه‌وه‌ی ژنێک ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
له‌بنه‌ڕه‌تدا گرێبه‌ستێکی شاردراوەیە که، له‌نێوان ئه‌و(وه‌ک تاکێک)و
سیستمێکی ئاڵۆزدا ئه‌نجـــام ده‌درێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستبه‌رداربونی
شوناس، له‌لایه‌ن ژنه‌وه، به‌ڕێوه ده‌چێت.
مێینه‌یه‌ک که، به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌چێته نێو ڕیزه‌کانی سوپا‌و
پۆلیسه‌وەو پێیوایه ڕچه‌ی شکاندوه، یا ده‌یه‌وێت سه‌رکه‌وتنی ژن له‌و
بواره‌دا بسه‌لمێنێت، بێئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت و به‌رله‌وه‌ی
سه‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تی و توانایی ژن ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌و شوناسی
جێنده‌ری خۆی له‌ده‌ستداوەو بۆته چه‌ک به‌شان و پارێزه‌رێکی سیستمی
پیاوسالاری، ئه‌و( فرۆم) وته‌نی بوه‌ته برغویه‌ک له‌ماشینێکی
گه‌وره‌دا، ئه‌ویش ماشێنی پیاوسالاریه.
ئه‌گه‌ر له‌و وته‌یه‌وه که ده‌ڵێت ئازادی ژن پێوه‌ری ئازادی
کۆمه‌ڵگه‌یه، سه‌یری ئایینده‌ی پرسی ژنان و ئایینده‌ی مرۆڤایه‌تی
بکه‌ین، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی به‌دیهێنانی ژیانیکی
مرۆڤانه‌و که‌رامه‌تدار بۆ مرۆڤ په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که تا چ
ئه‌ندازه‌یه‌ک ژنان له پێگه‌و مامه‌ڵه‌کردنێکی مرۆڤانه
به‌هره‌مه‌ندن، دۆخی ئێستای ژنان لەگەڵ ئەوەی مایەی شەرمەزارییە،
به‌ڵام مرۆیی بوونی پرسه‌که‌یان و گرتنەبەری ستراتیژی سەربەخۆ ئومێدێک
له‌به‌رده‌م گشت مرۆڤایه‌تیدا داده‌نێت وەک چۆن خەبات بۆ نەهێشتنی
جیاوازی چینایەتی رێگەودەروازەیەکە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا بۆ فەراهەم
کردنی ژیانێکی یەکسان، ئاواش خەبات بۆ نەهێشتنی جیاوازی جێندەری و
نەمانی سیستمی پیاو سالاری دەروازەو رێگەیەکی دیکەیە بۆ رەخساندنی
کۆمەڵگەیەکی مرۆیی.
ئەو پێشکه‌وتنه زانستی و ته‌کنه‌لۆژییانەی جیهان لە(١٥-٢٠) ساڵی
ڕابردوودا به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی وەک جیهانگیری، شۆڕشی زانیاری و
کۆمیونیوکه‌یشن، بەبوونی دۆخی هاوشێوەو لەیەکچووی ژنان لەسەرتاسەری
وڵاتانی جیهاندا، زەمینەی گەشەکردنی ئەم بزووتنەوەیەی فەراهەم کردووەو
بگرە جۆرێک له هاوچاره‌نووسی بۆسه‌رجه‌م ژنانی سه‌ر زه‌وی هێناوه‌ته
ئارا که ئه‌گه‌ری ده‌رکه‌وتنی (ژنی جیهانی) وه‌ک ئه‌وه‌ی کریستیفا
ناوی ده‌بات،ده‌هینێته ئاراوه.
___________________________________
په‌راوێز:
*
باربرا ئیپستین (هوشیاری فیمینیستیانه‌ی پاش بزووتنه‌وه‌ی ژنان)
وه‌رگێڕانی غه‌ریب شریف ــ هه‌نگاو ژ (٤).
سه‌رچاوه‌کان:
١. جیهانی
فیمینیزم وه‌رگێڕانی ئه‌کره‌می میهرداد.
٢. گۆڤاری
سه‌رده‌م ژ (٩).
٣. جامعە
شناسی سیاسی د. حسین بشیریه.
ماڵپه‌ڕی
حەسەنی ئایشێ
|