٢٩\٤\٢٠١١
ژن و خۆشه‌ویستی.

که‌ژاڵ
ئیسماعیل
هاوڕێیه‌کم ئه‌ڵێ : ژن وه‌ک نانه‌که‌ی ده‌ستی عیسا وایه ، به‌شی خۆشه‌ویستی
دنیا ئه‌کات ، ئه‌و ڕسته‌یه سه‌رنجی راکیشام جگه له‌وه‌ی پێشترحاڵه‌تێکی
دیکه سه‌رنجی راکێشابوم ئه‌ویش داکۆکی کردنی پیاوه له مه‌سه‌له‌ی ژن ،
گه‌ر خانمێکیش ووتارێک تایبه‌ت به ژن بنوسێت زیاتر پیاو له‌سه‌ری ئه‌نوسێت
و ده‌ستخۆشی لێئه‌کات ، گه‌ر وابێت ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی دژ به
توندوتیژی و نابه‌رابه‌ری ژنن گه‌لێ زیاتره له ژماره‌ی خودی ژنه‌کان ،
لێره‌دا هاوکێشه‌یه‌کی ناهاوسه‌نگ دروست ئه‌بێت و گومان ئه‌که‌وێته سه‌ر
ئه‌و راو بۆچونانه‌ی که ده‌ڵێن پیاو ئازاری ژن ئه‌دات ، وێڕای ئه‌وه‌ی
له مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستیشدا هه‌میشه پیاو ده‌ستپیشخه‌رو هانده‌ری ژنه
، ئه‌مه‌یان راستییه‌و شیاوی گومان نییه ، گه‌ر واش نه‌بێ له‌نێو کۆمه‌ڵگه
چه‌پاوه‌کاندا ژن گه‌ر پیاوێکیشی خۆش بوێت ناتوانێت ئه‌و خۆشه‌ویستییه
به‌یان بکات چونکه یه‌کێک له‌و هێڵه سوورانه‌ی که له‌به‌رده‌م ژن‌دا
کیشراون مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستییه.
چه‌مکی خۆشه‌ویستی هێن ئاڵۆز و فراوانه به‌ته‌نها ڕسته‌یه‌ک و یه‌ک را
ناتوانرێت پێناس بکرێت چون هه‌ر که‌س لێکدانه‌وه‌و پێناسی خۆشه‌ویستی
له‌ڕوانگه‌ی خۆی ئه‌کات ، به‌ڵام ئه‌نجام هه‌میشه له‌نێوان کچ و کوڕدا
دروست ئه‌بێ و وا پیویستیشه خۆشه‌ویستی نێوانیان به هاوسه‌رگیری کۆتای
بێت ، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و چونه نێو ژیانی
ڕاستی دوور له‌خه‌ونه‌کانی خۆشه‌ویستی ، ئه‌وی له‌نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا
کاڵ ئه‌بێته‌وه و نامێنێت خۆشه‌ویستییه ، گه‌رچی ئه‌مه واقعێکی تاڵی
نێوان ژن و پیاوه به‌ڵام راسته و هۆکاره‌که‌شی به ئاره‌زوی هه‌ردولایه
له‌وانه‌شه به‌شی زۆری خه‌تای پیاو بێت ، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی پیاو زیاتر
سه‌رقاڵ و ماندووه و کاتی بۆ خۆشه‌ویستی به‌ش ناکات.
ژنانه هه‌میشه لۆمه‌ی کاڵبونه‌وه ونه‌مانی خۆشه‌ویستی به‌تاوانی پیاو
ئه‌زانن به‌ڵام له راستیدا وانیه و ژن ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر
که‌مبونه‌وه و نه‌مانی خۆشه‌ویستییه‌کی گه‌رم و به‌هێز ، ئاخر که‌م نی
ئه‌و پیاوانه‌ی به هۆی ساردی وبێده‌ربه‌ستی ژنه‌کانه‌وه ژیانی هاوسه‌رگیری
به هه‌ڵه ئه‌زانن و پێیان خۆشه به‌رده‌وام دووربن و بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و
که‌لێنه عاتفییه بۆ جارێکی دیکه له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان به‌دوای ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌دا
بگه‌ڕێن ، زۆر پیاویش هه‌ن خۆیان سه‌رقاڵی کارکردن ئه‌که‌ن و وه‌ک ئه‌وه‌ی
سوێندیان خواردبێت جارێکی دیکه توخنی خۆشه‌ویستی ناکه‌ون ، ژنیش به‌هه‌مانشێوه
خۆی به ڕۆمانسی ئه‌زانێت و پێی وایه هه‌میشه ئه‌بێت پیاو ده‌ستپیشخه‌رو
کردنه‌وه‌ی گرێێ ئه‌و ڕۆمانسییه‌ته بێت که له‌ڕاستیدا خودی ژن ئه‌توانێت
هێن پارێزگاری له‌و خۆشه‌ویستییه‌بکات تا بتوانێت خۆشی وپیاویش ئاسوده‌بکات
گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا سیفه‌تی سۆزداری و عاتیفه‌و ڕه‌حم له ژن ئه‌سه‌نرێته‌وه
و ژن نابێ ئه‌و بونه‌وه‌ره ناسک و میهره‌بانه بێت که به‌رگه‌ی هه‌موو
ئازار و کۆسپێک بکات و له هه‌مانکاتیشدا سه‌رچاوه‌ی خۆشی و خۆشبه‌ختی
مرۆڤایه‌تی بێت!
چه‌ند پرسیار ده‌رباره‌ی چه‌ندێتی و چۆنێتی ئه‌و خۆشه‌ویستییه ئه‌که‌م
له‌نێوان ژن و پیاودا هێشتا نه‌گه‌یومه ئه‌و ئاکامه‌ی خۆم ئه‌مه‌وێت ،
ئه‌و خۆشه‌ویستییه بۆ کاڵ ئه‌بێته‌وه ؟ بۆچی پیاو به‌خۆشه‌ویستی ژن ده‌ستخه‌ڕۆ
ئه‌کات ؟ پیاوه‌کان هه‌موویان نازانن خۆشه‌ویستی بکه‌ن ؟ ژنه‌کان هه‌مویان
ڕۆمانسی میهر‌بانن؟؟؟
گه‌رچی وه‌ڵامه‌کان جیاوازن و ڕاو بۆچونه‌کان چون یه‌ک نیه به‌ڵام ئه‌نجام
هه‌رئه‌وه‌یه پیاو پێی وایه ئه‌توانێت خۆشه‌ویستی ببه‌خشێته ژن و
ئاسوده‌ی بکات به‌ڵام ژن سارده . ژن پێێ وایه پیاو دڵڕه‌قه و نازانێت
ژن چی ئه‌وێت!!
به‌ڕای منیش هه‌ردولا وه‌ک یه‌ک نازانن چۆن ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی پێیانه
بیبه‌خشنه یه‌کتر.
ماڵپه‌ڕی که‌ژاڵ ئیسماعیل
|