په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٦\٢٠٢٥

    ژیریی دەستکرد.


    عەلی حەمەڕه‌شید     

ناوم ژیریی دەستکردە
کــــارم بــەدەستــوبــردە
لــــە جیهاندا ناوی من
باسێکە تـــــەواو مەزن
بۆ ئەم سەردەمە هەموو
بەکـــارمةدێنن زوو زوو
سوودی من هێندە زۆرە
هەروەکو تیشکی خۆرە
دەی وەرن هــــەوڵبدەن
بە کام زمان حەزدەکەن
بڕۆنە (چات جی پی تی)
پرسیار بکەن بە وردیی
وەڵامەکــــــەی بێ وەستان
زوو دەخەمە بەردەستتان
لــــــە زۆر بواردا ئەمڕۆ
توانام هــــەیە راستەوخۆ
هاوکـــــــاریی ئێوە دەکەم
زانیـــــــــارییتان پێدەدەم.

 

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک