ژووانه‌ک له‌به‌ر هه‌تاو.
دارا ئه‌حمه‌د
له دوڕ جه‌رگه‌ی تاریکستان نیشته‌جێمه و چه‌پکه‌ک رۆشنایی گه‌ش‌گه‌شم دایساندیه.. له‌بن شه‌پقه‌سۆره‌که‌شم جیهانه‌ک هورتکه ئه‌ستێره. پێرێ په‌یکه‌کی رازپه‌نهان په‌نجه‌ره‌کی پڕ ئه‌فسوونی له‌تاقی ئاسمان داتاشی.. کاته‌ک جاڕی مه‌رگی شه‌و و مژده‌ی هاتنی هه‌تاوی دا.. ئه‌مه‌ی به‌تراویلکه سپارد..خۆی به‌خه‌ون‌و ئه‌ندێشه. دوونێ دوڕناسه‌ک - گه‌ڕیده - رازی نامۆیی و ناگزووریی په‌یدۆزکرد و له‌سه‌ر په‌ڕی گوره‌کی سۆر هه‌تاوه‌کی که‌سکی نه‌خشاند.. هه‌تا هه‌نکه‌ش چاوه‌ڕێیه خڕایی زه‌وی ته‌ختکا و رۆژ له چه‌قی دابچینی چێژی نان‌و‌ماچه‌ک بکا.. به نان‌وماچان بچیت و سه‌رخه‌وه‌کی شیرین شیرینیش بشکینی. پێشی مێژوو گڕکانه‌ک‌بووم:سۆرسۆر وه‌کی گۆنای‌داکم.. ره‌ش‌ره‌ش وه‌کی پرچی‌بابم، پێشی مێژوو.. ترێی چاوه ره‌شه‌کان و خورمای لێوه شیرینه‌کان به هاراوی تین‌وتاوی من پێگه‌یین .. به‌ران ئه‌وڕۆ.. چه‌رخ چه‌رخی شه‌وبارانه؛ دیده‌کانم.. لێوه‌کانم.. تێکڕای‌جه‌سته‌م زندانییه‌و ره‌نگی مه‌رگی لێنیشتییه، پێشی مێژوو.. ده‌نگی ووشه مه‌رجانییه‌کان ره‌زمی هۆنراوه ئاوییه‌کان له سیمفۆنیای هه‌رپژانم داده‌بارین .. به‌ران ئه‌وڕۆ.. چه‌رخ چه‌رخی شه‌وبارانه؛ ووشه‌کانم.. رسته‌کانم.. تێکڕای ئه‌ندێشه‌و‌ئاوه‌زم تشتگه‌له‌کی سۆزاویین و تک..تک،گوراوی ڤیانه‌کی پڕ‌ئازاریان لێده‌چۆڕێ. ئه‌وڕۆ چه‌رخی شه‌وبارانه.. زۆر له‌مێژه چاوه‌ڕوانم.. زۆر له‌سه‌رخۆ گه‌وره‌ده‌بم؛ چاوه‌ڕوانییم : ئاوازی به‌رده‌کی ره‌ق‌ره‌قه له گورستان گه‌وره‌ییشم : ئاوازی گوره‌کی ته‌ڕ ته‌ڕه له به‌ردستان. پێشی مێژوو گڕکانه‌ک بووم؛ گور له پڕژی ئاورینگم و به‌رد له غه‌ڕه په‌نگره‌کانم به‌پاشکه‌تن.. به‌ران دوونێ.. چه‌رخی شه‌وباران دایکردێ؛ په‌لک‌وگورم.. خۆروبه‌ردم.. سه‌رله‌به‌ری داروپه‌ردووم له‌بن چڕایی تارماییه ره‌ش‌ره‌شه‌کان کوژانه‌وه.. تاوانه‌وه. * * * له دوڕ جه‌رگه‌ی تاریکستان نیشته‌جێمه و چه‌پکه‌ک رۆشنایی گه‌ش‌گه‌شم دایساندیه.. له‌بن شه‌پقه‌سۆره‌که‌شم جیهانه‌ک هورتکه ئه‌ستێره. کاته‌ک پێرێ.. له‌سه‌ر لمی لێوی ده‌ریای خه‌ونه‌کانم ده‌مڕۆنیه به‌ژنی نه‌مامه‌ک.. تازه‌یی گوره‌ک له‌لێوم تریوه‌یدا و که‌سکایی باغه‌ک له ده‌روون؛ وه‌رزی خه‌زان دایوه‌راندم، تادێ.. رووبه‌ری باغه‌کان ته‌سکتر ده‌بنه‌وه.. تێلدڕیان له جه‌سته‌م ده‌چه‌قن و په‌رژینیان به خینم ئه‌ستوورتر ده‌بنه‌وه. کاته‌ک دوونێ.. له‌بن باری شه‌وه‌زه‌نگی خه‌مه‌کانم ده‌مڕۆنیه گوڕی هه‌تاوه‌ک.. تروووسکهتیشکه‌ک له‌دیده‌م براچه‌یدا و گورزه‌ک رۆشنایی له ده‌روون؛ ئاسمانه‌کی ره‌ش دایپۆشیم، تادێ.. پڕشنگی چرایه‌کان خامۆشتر ده‌بنه‌وه.. تارماییان له‌چاوم ده‌چه‌قن و بله‌وریان به ئاهم ته‌نیتر ده‌بنه‌وه. کاته‌ک ئه‌وڕۆ.. له‌ناو چڕیی‌و ره‌نگاوڕه‌نگیی‌حه‌زه‌کانم ده‌مڕۆنیه رازی ژووانه‌ک.. ئاوی ئاره‌زووه‌ک له جه‌سته‌م گێژه‌نیدا و رووباری سۆزه‌ک له‌ده‌روون؛ ئه‌فسوونی ئه‌ڤین دایدۆشیم، تادێ.. رووی یاران کورژتر ده‌بنه‌وه.. بێزارییان له‌ناخم ده‌چه‌قن و بێکه‌سییان له‌ڕوومدا کوژه‌رتر ده‌بنه‌وه. ئیدی وه‌کی جاران نه‌ما؛ ئێستا ئه‌من.. له‌دوڕ جه‌رگه‌ی تاریکستان نیشته‌جێم‌و به‌ره‌و رووی هه‌تاو رێده‌گرم.. ئیدی چیدی له‌سه‌ر لمی لێوی ده‌ریای خه‌ونه‌کانم و له‌بن باری شه‌وه‌زه‌نگی خه‌مه‌کانم و له‌ناو چڕیی‌و ره‌نگاوڕه‌نگیی‌حه‌زه‌کانم ناڕۆنم و ئؤقره‌ناگرم، هه‌ر یاره‌کیش به‌خونچه‌کی.. به‌ترووسکه‌کی دری به‌ترپه بکه‌وی؛ چرایه‌کی گه‌ش هه‌رده‌کا و به‌ره‌و رووی هه‌تاو ملده‌نێ. ئیدی نه‌ما.. ئه‌وڕۆ هه‌رهه‌نکه رێده‌گرین؛ دیده‌کانمان.. لێوه‌کانمان.. تێکڕای له‌شمان ده‌که‌ینه پرد و پیبه‌پێ شه‌قاو داوێین ووشه‌کانمان.. رسته‌کانمان.. تێکڕای ئه‌ندێشه‌وئاوه‌زمان ده‌که‌ینه ئاڵا و جێبه‌جێ ره‌های‌ده‌که‌ین. ئیدی نه‌ما ئه‌وڕۆ سبه‌ی؛ به‌ناو له‌شکری تاریکیی وه‌رده‌بین و له‌به‌رده‌وی هه‌ر ده‌رکه‌کی.. له‌سه‌رچه‌قی هه‌ر رێیه‌کی.. له رووبه‌ری هه‌ر جێیه‌کی... سه‌نگه‌ره‌کی پڕ برووسکه هه‌رده‌که‌نین.. شه‌قاو داوێین، سبه‌ی دووزبه‌ی؛ به‌سه‌ر پشتی دیواری شه‌و داده‌ڕۆین‌و له‌به‌رده‌وی هه‌ر هۆنه‌ره‌کی ئه‌ڤیندار هه‌ر ئه‌ڤینداره‌کی گه‌رده‌ن‌که‌ش.. له‌به‌رده‌وی گورپه‌رستان.. رۆشندۆستان.. تێکڕای هه‌تاوپه‌رسته‌کان قیچه‌ک شه‌پقه‌سۆره‌که‌مان لارده‌که‌ین و چه‌نگه‌ک هورتکه ئه‌ستێره‌ی گه‌ش رووده‌که‌ین و شه‌قاو داوێین. * * * له‌دوڕ جه‌رگه‌ی تاریکستان نیشته‌جێینه و چه‌پکه‌ک رۆشنایی گه‌ش‌گه‌شمان دایساندیه.. له‌بن شه‌پقه‌سۆره‌که‌شمان جیهانه‌ک هورتکه‌ئه‌ستێره. له‌دوڕ جه‌رگه‌ی تاریکستان نیشته‌جێینه و به‌ره‌و رووی هه‌تاو ملده‌نێین.. دوا چاره‌شمان هه‌رئه‌وه‌یه؛ ئه‌وڕۆ هه‌رهه‌نکه راپه‌ڕین.. چه‌رخی شه‌وباران راگرین.. تێکڕای تاریکیی سه‌ربڕین، ئیدی ئه‌وجا له‌بن رۆشنایی و دیمه‌نی پڕ پڕ قه‌شه‌نگی هه‌تاودا له ئاقاری هه‌ر دره‌خته‌ک جێژووانه‌کی قشت چێده‌که‌ین جێژوانه‌کی پڕ نان و ماچ، ئازاد..ئازاد جێژوانه‌ک بی ؛ پڕ هۆنراوه و گور و ئه‌ڤین ئه‌وه‌ی به‌وه‌ش نیگه‌ران و درگران بی به یه‌ک چرا.. به یه‌ک چه‌پکه گوری بۆنخۆش دری نه‌رمده‌که‌ینه‌وه و سازش ده‌که‌ین.. به چه‌ند دێره هۆنراوه‌ی ته‌ڕ..به دوو سێ ماچ به‌ڕێیده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌ر نا؛ به لقه‌ک ترووسکه‌ی ئاگریی رێی‌لێده‌گرین.. تا به‌رگی شه‌و فرێ‌نه‌دا و تێر..تێر، رۆشنایی ماچ نه‌کا هه‌ر دایده‌بڕین. له‌دوڕ جه‌رگه‌ی تاریکستان نیشته‌جێمه و به‌ره‌و رووی هه‌تاو رێده‌گرم له‌دوڕ جه‌رگه‌ی تاریکستان نیشته‌جێمه و چه‌پکه‌ک رۆشنایی گه‌ش‌گه‌شم دایساندیه.. له‌بن شه‌پقه سۆره‌که‌شم جیهانه‌ک هورتکه ئه‌ستێره.
ته‌مووزی ١٩٩٩ هه‌ولێر
|