٢٢\٤\٢٠٢٢
ژوانی
ماچ.

دڵکەش قادر
مەچۆ ئەو
شەقامانەی دەچنەوە سەر کوشتن
مەچۆ ئەو ماڵانەی لە جوغزی شەڕدان
سەر بە نەژادی خەیاڵم
لە خەون کەوتمە خوارەوە و
خەو دەمباتەوە سەر سەماکردن
لە کوانووی شەڕی خەیاڵەوە سەیری
کشانی ئەو نەیزەکانە دەکەم
کە لە ترازانی ستیانەکەم هەڵوەرین
من لە ئاوی ئەو سینە دەنۆشم
کە دەستەکانی ستیانی سێوێکن بۆ نازکردن
لە ناز و عیشوەی ئەو باڵدارە دەچم
کە هەر خەیاڵە و دەچینەوە سەر یەکەم ژوانی ماچ
من لە خەزانی هەر گەڵایەکدا
رەزمی نوێبوونەوەی ماچێک دەبینم
لەگەڵ هەر نەسیمێکی پاییزانە
وێنەیەکی رەش و سپی دەنێرم
وێنەیەک ئاماژە بێ بۆ بەرجەستەکرنی خۆشەویستیی و
کێشانی تابلۆیەک لەسەر حەرامترین شوێنی خەیاڵ.
سلێمانی
ماڵپهڕی
دڵکەش قادر
|