په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١\٢٠١٦

ژیان، بە نابەدڵیی.

شوان سديق       

 

ئەو نیشتیمانەی هاوڵاتییانی نیو موچەیان بدریتێ. كەوایە دەسەڵات و حكومڕانی ئیفلاسی كردوە. دەكرێ دان بەڕاستیەكاندا بنێ و دۆڕاوی خۆیان بخەنەڕوو. گەر دەسەڵاتدارانیش. ئەوەیان نەكرد و لەلایەن خەڵك قبووڵ كرا, واتە كۆمەڵگا ئەوەی قبووڵە بۆیە ئەوانیش كاروباری دەوڵەت هەروا بەڕێوە دەبەن!


بڕوانن. نەوتی وڵات بەنیوەی لە نێوان دوو حزب دابەش دەكرێ و سامانیشی بەتاڵان دەبرێ كەچی نیوەی لەلایەن سەرانی پارتی و یەكێتی بۆ كۆمەڵگا بەڕەوا نابینرێت. گەر وانیە بۆچی دۆخەكە گەیشتوەتە ئەمڕۆ؟ كۆمەڵگا كراوە بە دوو چین و چینایەتی بە روونی هەست پێ دەكەیت!


لەمێژە. هاوڵاتیەكانی ئەم نیشتیمانە, نیوە ژیان بووە بە بەشیان. لە ئاستی خۆیشیان رووبەڕووی هەمان ئیشكالیەت بوونەتەوە. سەرنج بدە بەنیوە نابەدڵیش نوێژ و دینداری دەكەن, هەنووكەش لە بارەی عیبادەتیانەوە ئەوەندەی بە عادەت وەریانگرتووە. وەڵامی قەناعەت پێكراویان لانیە ئایا مسوڵمان بوون. شتێكی شەخسیەو نابێ كەس بیكاتە منەت بەسەر كەسی ترەوە!


لەم نیشتیمانەدا, كاتەكانی ژیان بە بەلاش بەهەدەر دەڕوا, كەم هەیە ڕۆژیک نیو لاپەڕە كتێب بخوێنیتەوە, كەسانێكی زۆر خۆیان بە قسەی بریق و باق و خورافیای مەلاكان و سەكردە ناسیۆنالیزمەكان سەرقاڵ دەكەن, كەمن ئەوانەی بتوانن بە ئاسانی لەم گێژاوە بێتە دەرەوە.


بیریشمان نەچێ ئێرەوكانە, نیشتیمانێكە, نیوەی زیاتری هاوڵاتیەكانی. قسە دەكەن. رەخنە دەگرن. لەو نیوەش بەشێكیان لە ناوخۆیشیاندا گوێ بۆ یەك ناگرن. لە هەمانكات باسی یەكسانی دەكەن نیوەی نیوەشی یەكسان نین.دیكتاتۆریەكی رەگەزی و خۆبەخاوەنكردن لەناو خێزان كۆمەڵگا هەیە مەگەر لە ئاستی دەسەڵاتدا هەبێ!


نیشتیمانەكە هاوڵاتیانی نیوەی زەرمەندی شەڕی تیرۆر و داعشن. پێشمەرگە بە نیوە شەو بەرگری لە خاك و لە دژی جەلادانی خەلافەتی ئیسلامی دەجەنگێ!


هەروەها, نیوەی ژنانی كۆمەڵگاكە زیاتر بێ ماف و وەكو منداڵان و بەساڵاچوان. ڕووبەڕووی نابەرانبەری و هەڵاوێردن بوونەتەوە.


ئای لەم نیشتیمانە نیوەی گەنجانی خوێندنیان تەواو كردوە. دانامەزرێن نیوەی دیكەیان وا خەریكە كۆچ دەكەن. كەچی بە نیوە مرۆڤیش كاروباریان لەدەرەوەش وەك ناو وڵات بۆ مەیسەر نابێ.


ئەوەش لە بیر نەكەین. نیوەی دانیشتوانی ئەم نیشتیمانەی باسی دەكەم, حزب دڵی لێ وەرگرتوونەتەوەو كردوونی بە مووچە خۆر هەندێكی تریش وەك بندیوار و بەر بە نیوەی بوونەتە فەرمانبەر!


ئەم نیشتیمانەی من, كە هەرێمی كوردستانە, هەموومان بە ئاواتی ئەوەین سەربەخۆ ببێ و ڕۆژێك لە ڕۆژان ببینە دەوڵەت, لە پای ئەوەی سیاسیەكانی دیموكراسیانە رەفتار بكەن, كەچی سەرۆكەكەی دوای دە ساڵ, لە نیوەی مانگی ئابی پار ساڵ بڕوای بە ماوە درێژكردنەوە نەما درێژەی بەهەموو شتدا. وا بۆ نیو ساڵە هەر خۆی سەرۆكە و بەس, سەرۆكی پەرلەمانیش پایتەختی كوردستان كە هی هەموانە ئەو لێی قەدەغە كراوەو تاهەنووكەش حزبەكانیش ریكناكەون!


ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک