٢١\٧\٢٠٢١
ژیان چیە.

عەبدولستار نور عەلی* |

و:
ئەحمەد رهجەب |
جگە لە بەرھەمھێنانی ژیان!
مرۆڤ لە بێشکەوە
١
تا گۆڕەکەی
٢
لە سەر دەزووی ژیان
ھەناسە برکێیتی..
بۆ ئەوەی لە ژیاندا!
بمێنێتەوە
خەلک دەپرسێ:
ئایا لە ژیاندا
ماوە؟!
لاوەکە تێرە یان برسییە،
پۆشتەیە یان رووتە،
پێدەکەنێ یان دەگری،
راوەستاوە یان دانیشتووە،
سەردەکەوێ یان دێتەخوارێ
بە ئاگایە یان نوستوە
زانایە یان نەخوێندەوارە
ھەمووی لە ژیاندا نییە
ئەگەر بێتو دۆستایەتی سۆز
٣
سیمای
٤ مردن بێت..
لە رێی ژیاندا
وترا: ئەو مرد! وتیان:
ئەرێ، ئەو دەنگێکی بەجێھێشت
خەڵک گوێی لێبێت؟ و
ئایا ئەو زانیارییەکی بەجێھێشت
سوودی بۆ خەڵک ھەبێت؟ و..
ئایا نەوەیەکی بەجێھێشت
خەڵک ئاشتبکاتەوە؟ و..
ئایا تەختێکی
٥ بەجێھێشت
خەڵک بپارێزێت؟ و..
ئایا ھونەرێکی بەجێھێشت
خەڵک دڵخۆش بکات؟ و..
ئایا نانێکی بەحێھێشت
خەڵک تێر بکات؟ و..
ئایا کراسێکی بەجێھێشت
خەڵک داپۆشێت؟ و..
ئایا سەقفێکی
٦ بەحێھێشت
خەڵک کۆبکاتەوە؟..
بۆیە ئەوەی وتی.. :
''ئەو کەسەی شتی بەجێھێشت نەمردوە''،..
تا ئێستا لە ژیاندایە!
______________________________________
١- لە سەرەتای ژیاندا.
٢- تا مردن.
٣- ھاورێتی روح.
٤-
کارتێکردن، وێنە، بەڵگە.
٥- تاج، تەختی شاھانە.
٦- بان، سەربان.
*
عەبدولسەتار نور عەلی: خاوەنی گەنجینەیەکی شیعرە و بە جوانیی کێشە و
گیروگرفتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەخاتەڕوو. خاوەنی چەندین پەرتوکە.
''ژیان چیە'' لە
٢٦\١٠\٢٠١٣ نووسراوە.
١٦\٧\٢٠٢١
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|