لێم مه‌پرسه بۆچی ژیان ئاوا ئاڵۆز و شێواوه .!. که‌خۆت چه‌تری خاک وخۆڵی گومڕایت بۆ هه‌ڵنه‌دابێ !. سه‌یری گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریوی دره‌ختێکه چۆن ده‌وه‌رێ !؟ وێنه‌ی شکاوی ڕابوردووی به‌ده‌م باوه ورد ورد ئه‌مرێ ، خه‌می تۆمه ئه‌م زه‌لکاوه ش تۆی په‌پووله ڕابماڵێ .
نیگه‌رانم له‌و هه‌تاوه‌ی به ئێواران ئه‌کوژێته‌وه .!. کوا هه‌تاوێک قژی تاڤگه‌ی هه‌راسانیت داده هێنێ !؟ . له‌و شه‌پۆله دڵ ته‌نگ مه‌به که ناگاته که‌نارو جێ ، ڕه‌نگه به‌فری ئه‌م ڕێگایه هه‌ورازێکی بۆ چنیبێ ، که‌نه‌توانێ ئه‌م ڕێگایه بۆ ئاینده ڕابماڵێ .
دڵته‌نگ مه‌به هه‌ریه‌که‌مان عه‌شق و مردن ئه‌یگرێته‌وه ،. ! وه‌کو هه‌نگی ناو شانه‌یه‌ک مێروویی دوونیا تێیده‌ئاڵێ . له‌شی ده‌ره‌ختت بینیوه چۆن گریانی لێده‌چۆڕێ ! به‌فرو کفنت یه‌ک ڕه‌نگ ده‌بن ئیتر هیوات بۆ چی ئه‌مرێ !؟. که ئه‌زانیت گوڵی ژینت پرته‌قاڵه ئه‌بێ بخورێ .
2007/11/03
|