٢٥\۴\٢٠١٠
ژیانی مه‌رگێک
... مه‌رگی ژیانێک.
پێشکه‌ش به هاوڕێی گیان به‌ختکردوو
(شاپوور
14\4\1998)
سیروان عه‌لی
مردن
ئه‌و ده‌مه‌یه که کۆتایی و ده‌ستپێکردنه، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین
ژیان خۆی حه‌شارداوه ، له‌ناو لۆچ و چرچی ڕوخساری پیرێک ئومیدی ده‌ستپێکردنه‌وه
و گه‌ڕانه‌وه‌ی وێنه سه‌ره‌تایه‌کانی سروشت ده‌بینم، مه‌رگ جوانترین
دیارییه بۆ ڕاستییه‌کی نوێ. ژیان گه‌ورترین کلۆمی ڕاستییه‌کانه و مه‌رگ
پاڵه‌وان شکێنی ئه‌و کلۆمهیه و به‌ره‌ڵاکردنی ڕاستی و هاڕینه‌وه‌ی
درۆکانی ژیانه. مه‌رگ ساتی بچووکبوونه‌وه‌ی گرگنێتییهکانی بوونه و
مه‌زنی گورزی سروشته. مه‌رگ ساتی ڕاچڵه‌کینی هه‌سته سڕبووه‌کان و ته‌قینه‌وه‌ی
گڕکانی ویژدانه .
مه‌رگه ده‌توانێت مێژوو بنوسێت . مه‌رگه ده‌توانێت نه‌ته‌وه
بناسینێت . مه‌رگه ده‌توانێت پاڵه‌وان نه‌مر بکات . نه‌ترسان له مه‌رگ
نه‌به‌ردی و کێرڤی سه‌ختی و سه‌نگینی بوونه.
له کۆمه‌ڵگه تۆقیوه‌کانی مه‌رگدا ، ئه‌سپی ژیان تاو ده‌درێت ساته‌کانی
مه‌رگ ده‌شێونێت ، جوانی مه‌رگ ده‌کاته ترس و ده‌یخاته مشتمان هه‌ر
له منداڵییه‌وه مه‌زنترین دڕنده وان له‌ناو گۆڕستانه‌کان یان ده‌یپه‌رستێت
و به‌س له‌ناو مزگه‌وت و که‌نیسه‌کان به چۆک و کرنۆشبردن ده‌یکاته
خودای نامۆکراوی ژیانمان یان ده‌بێته گاڵۆکهی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته
دیکتاتۆر و دیموکراسییه‌کان . ژیان له ترسی مه‌رگدا خۆی سڕده‌کات ڕاده‌بوێری
توخمه ده‌کات و ده‌ڵێت “گه‌ر من هه‌ر جارێک بژیم بۆ ڕانهبوێرم بۆ نهرژێنم
نه پشکێنم” . هه‌ر ژیانه دواتر مه‌رگمان بۆ ده‌کاته گاڵته‌جاڕی و به
ئاهه‌نگ و چه‌پڵه‌ڕێزان . مه‌رگی قه‌شه (( ڤالانتاین)) ده‌بێته دم له‌ناو
ده‌می هه‌وسبازی ئه‌مڕۆمان. مه‌رگی (80) ژنی ناو کارگه‌ی چنینه‌که‌ی
شیکاگۆ ده‌بێته ڕه‌شبه‌ڵک و دهۆڵلێدانی ئه‌مرۆی هۆڵی یادکردنه‌وه‌کان.
هه‌ر جۆگه‌له‌ی خوێنی کرێکاران له شیکاگۆ ده‌بێته ڕاگه‌یاندنی پارت و
ده‌بێته چه‌پڵه‌ڕێزان . هه‌ر هه‌ڵورینی گیانی هه‌زاره‌های هه‌ڵه‌بجه
ده‌بێته دۆلاری ناو گیرفانی ژیان. ژیان به گه‌مژه‌یی خۆی مه‌رگه مه‌زنه‌کان
له بیر خۆی ده‌باته‌وه و ده‌یانکاته مه‌رگه به فیڕۆچووهکان که
به حه‌سره‌ته‌وه له باوه‌شی دایکه کۆسکهوتووهکاندا کروشکه ده‌کات
. مه‌رگی ئاراس و شاپوور و نه‌زیر و ئه‌رسه‌لان و به‌کر عه‌لی له
پارته کهرتبووکانی* گۆشه‌گیرییدا
سه‌رگه‌ردان به ئاسمانه لهیادچووهکاندا ده‌فڕن که‌سیان نازانن له
چی بۆنه‌یه‌ک بوو مه‌رگیان . ژیان به شێوه‌یه‌ک واتای بوونی شێوان که
نه‌مانی مرۆڤ یه‌کسان بێت به کۆتابوونی سروشتی هه‌موو بوونه‌کان.
ژیان ده‌یه‌وێت به خراپکردنی مه‌رگ و به‌خه‌یاڵی نه‌مری خۆیمان لێبکات
به گوڵستان.
مه‌رگه مه‌زنه‌کان بوون ده‌ستی شه‌ڕیان کۆتا کرد، وانه‌ی ئاشتیان به
ژیان ئه‌زبه‌ر کرد. ژیان به پیرۆزکردنی خۆی ده‌یه‌وێت جادوو له مه‌رگ
بکات. ئه‌وه ژیانه مه‌رگی کردوه به سزای هه‌م بۆ ئاشق هه‌م بۆ
تاوانکاران و کردوویه‌تی به راستیه‌کی نابوت و سه‌پاوه‌ی بێهوده‌ی ناو
په‌رتوکی یه‌زدان.
ئه‌وه ژیانه له پێناو خۆیدا ده‌چێته وێزه‌ی دره‌خت و سه‌وزایی و
ئاژه‌ڵان .
به‌ڵام ئه‌و مه‌رگه به‌خشه‌نده‌یه و هه‌موو پێشکه‌ش ده‌کاته‌وه به
گه‌ردوون و به گیانداران. ئه‌وه مه‌رگه به‌رگێکی سانا و یه‌کسان و
ڕوخسارێکی پڕبهزیی ده‌به‌خشیته‌وه به هه‌موو ژیانکردنهوهکان. ئه‌وه
مه‌رگه لوتکه‌ی خۆبه‌خشین و ڕێگه سهربهرزییهکانی به‌رخودان.
هه‌رچی جوانه و به‌خشه‌نده‌یه، هه‌رچی وانه‌ی ئه‌زموونییه هه‌رچی
ڕاستی گه‌وره‌یه وا له هه‌گبه‌ی مه‌رگدان. مادام ژینمان خه‌و لیکهوتووی
ناو وێرانه‌ی چه‌پکه گوڵه ڕه‌نگه فریوده‌ره‌کانی درۆیه و تا ئه‌وجێگه‌ی
چیرۆکه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی ژیان که (( هه‌موومان ده‌بێ بمرین چاره‌مان
نییه و مردن هه‌قه)) ئه‌فسانه‌ی ترسی بوونه وه زانیت ژیانی ئه‌مڕۆی
چاوچنۆکی و هه‌ڵپه‌کردن و سوتاندنی درخت و دار و به‌رده وه چیرۆکی
نامۆی بوونه و هه‌ڵبژاردنی مه‌رگه له‌ناو زیندانه‌کانی ئه‌و ژیانه و
فریودانه له‌ته‌ک ناڕاستی و نادادپه‌روه‌ریدا. وه هه‌ر کاتێ ڕوخساری
مه‌رگه‌ت به به‌خشه‌نده‌یی و نه‌مری و ئازادی و ڕاستی له لات وینا
بون.
ده‌توانیت وه‌کو ((دوعا)) بژیت له مه‌رگێکدا نه‌ک مردوو بیت له
ژینێکدا.ده‌توانیت بمریت بۆ بونت نه‌ژیت بۆ هه‌بونت.
من ژیان له راستیه‌کی سه‌پاو و بێهوده تر ده‌بینم وه‌ک له مردن، ده‌بێت
بڵێن چی بکه‌ین ده‌بێت بژین نه‌ک بڵێن مردن له ڕێگه‌ی هه‌موومانه و
سه‌پاوه و هه‌قه. ئایا تۆ کاتی هاتیته بوون پرسیان پێکردی؟ کاتێکێش
ڕۆڵی کار ئه‌کته‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی یان چینایه‌تی یان ڕه‌گه‌زییان دا به
تۆ پرسیان پێکردی؟ به‌ڵام له‌ته‌ک مه‌رگدا تۆ به‌رده‌وام له ههڵبژاردندای
که‌ی ده‌ته‌وێت و ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت!؟
له‌م جۆره گوزه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆمان، کۆچ به‌ره‌و مه‌رگ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های
هه‌ڵبژاردنه و هاتنه ناو ئه‌م ژیانه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سه‌پاندنه.
مه‌رگ جوانترین وێنه‌ی سروشته بۆ مرۆڤ و شۆخترین کاره‌کانی گه‌ردونه
که ژیان نه‌یشێواندووه. مه‌رگ ده‌ست له ملانێی خاکه و سه‌ری له‌ناو
خه‌یاڵی نوێ بونه‌وه‌یه و ڕیشاڵی ڕوحی بناغه‌ی گۆڕانێکی سه‌وز ده‌کاته‌وه.
ژیان وا به‌سه‌ر لوتکه‌ی باڵاخانهکانهوهیه و نغرویه له خۆبایبوون
و کوێر و نه‌دیده‌یه به‌ر پێی سبه‌ینێ وه‌کو ئه‌مڕۆی دووباره ده‌کاته‌وه.
ئیتر ئازیزم بۆ مه‌رگ له‌ناو ژیانمان هاوڕێ نه‌بێت، ده‌ست له ملان به
تاسوقه‌وه نه‌چین له‌ته‌کی بۆ ژووان .
خوازیاربووم له ئاسمانی مه‌رگێکی بێپێنه، بێدیوار و بێژوور و بێ‌سنوور
کۆچم کردایه ، گیانم تێکه‌ڵ خاک و وزه‌م بۆ سه‌وزه گیایهیک بووایه،
هێزم به به‌رخێک ببه‌خشایه، خوێنم ئاوێزانی سه‌رچاوه‌ی کانی بووایه
له‌ته‌ک تینی هه‌تاودا به هه‌ڵم بووایه، به ورشه‌ی بارانی سه‌ر خاکی
گۆڕم، ڕوحم له‌ته‌ک بۆنی شیله قوڕدا مه‌ست بووایه، نائاسووده‌م مه‌رگه‌م
زۆر دواکه‌وێت به‌ڕاده‌ی دواکه‌وتنی نه‌مانی مرۆڤایه‌تی ڕوخسارم گران
بێت، مرۆڤ زۆر له مێژه شوێن پێی قورسه و سێبهرگران له‌ناو سروشتدا
له مه‌رگی ژیاندایه، سروشت بۆ تۆڵه‌ی خۆی چه‌ندین جار وا له بۆسه‌دایه.
من ده‌مه‌وێت ژیانم ڕزگار و ڕه‌های ناو تابۆکانی مه‌رگم بکه‌م، پێمخۆشه
مردنم وه‌کو ژیانم بێده‌نگ نه‌بێت پڕ ئاژاوه و خه‌بات بێت، حه‌زده‌که‌م
مردنم به‌بێ کۆبوونه‌وه و بێ‌ئازار نه‌بێت، وه‌ک ژیانم پڕ ئه‌شکه‌نجه
بێت، حه‌زناکه‌م مردنم چه‌ساوه و بێده‌نگ و بێنووزه بێت چه‌شنی ژینم.
من ده‌مه‌وێت جوانی ببه‌خشمه‌وه به مه‌رگه‌م وێنه‌ی نوێ بێت بۆ بوونم
پڕ زار و زهیاڵهی و هاژهکهم، له‌ناو تابوت و دوا ساتدا ڕه‌نگه‌کانی
بێده‌نگی و خامۆشی کاڵتر بکه‌م به سه‌وزبوونه‌وه‌ی گیایه‌ک ئاسمانی
تلیسماوی که‌م . ده‌مه‌وێت مه‌رگم گه‌رمتر له باوشی دایکم توندتر له
دهستڕازهی منداڵیم ڕونتر له گزنگی به‌یانی به ئامانجم شه‌ته‌ک بده‌م
،با مه‌رگم له گه‌ڵ خور و مانگدا له گه‌ڵ گوڵ و گڵ‌دا له گه‌ڵ گشت
سروشتدا ئاوێزان بن بۆ په‌یمانی ئاشتبونه‌وه گیانم به قوربان بن.
به‌ڵام ئه‌فسوس له‌و دیمه‌نه بێبه‌ش کرام، چونکه هێشتا زیندووم بۆ
مردنێکی تر پێشکه‌ش کرام. ئه‌فسوس و ئه‌فسوس، مه‌رگم به ژیانی دابڕانی
داماو کرا، له به‌هه‌شتی ژیانی مه‌رگێک له‌ته‌ک ئێوه دووره‌ده‌ست
کرام، ژینم زۆر له به‌رزی گیانی (شاپوور) نزم فڕکرا.
بۆیه هاوڕێم پێمخۆشه کاتێک که من مردم، ببینم ناخه‌وێت، خامۆش نابێت،
مانده‌گرێت، چه‌شنی ژیانم هاوخه‌بات بیت، ناڕازی بیت، له چاره‌نووس
پڕگومان بیت، کۆڕی مردنم گهرمکهی وه‌ک زه‌ماوه‌ند، وه‌ک خۆپیشاندن له
پێشه‌وه‌ی پێشه‌نگیدا ده‌نگت به‌رز که‌یت. پێمخۆشه ببینم چۆن ڕه‌نگت
سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و چاوت سووره، له‌حه‌ژمه‌ت کۆچی مندا داماو نابیت
هه‌ڵده‌په‌ڕیت، یاسا شکێن، ڕێسا شکێن، بۆنه‌م به‌رز ڕاده‌گری، به‌ڵام
نه‌که‌ی، سه‌د جار نه‌که‌ی هه‌ڵه بکه‌یت بۆ ژیانی نامۆکراوم بگریت، له
ژوانی من و مه‌رگدا یه‌قه‌م بگریت. چونکه من له‌ته‌ک سروشت وا له
ژوانی نوێبوونه.
_________________________________
*
مه‌به‌ست لێره گیان له‌ده‌ستدانی زۆرێک له تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیسته که
ئه‌ندام بوون له ڕه‌وتی کۆمۆنیست و ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی تر که ناو وێنه
و بۆنهشیان له یاد کراون (کامروز، سلاح ، نه‌زیر ،ئه‌رسه‌لان،نازم ،شاپوور،
گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێیانی شوورا له عه‌نکاوه ... و چه‌ندینی
تر).
20\3\2010
kakmasood@yahoo.com
|