ژیانی پێشمه‌رگه
جۆره حوکمدانێکه به‌مردن.

هاوار بانیخێڵانی
پێناسه‌یه‌ک ده‌که‌مه ده‌سته‌واژه بۆ پارته‌کانی کوردستان ،پارته‌کان
له خه‌باتی سه‌ده‌ی رابوردودا و پێشتریش به چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه
پشت گه‌رم بون بۆ درێژه‌دان به‌خه‌باتی سیاسی و چه‌کدارانه و ئه‌رکه
کانیش له ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه‌دابون که هه‌ڵقوڵاوی چینی به‌شمه‌ینه تی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بون ،ناساندن و ره‌وابونی چینی پێشمه‌رگه‌ش له
واقیعیه‌تی خه‌بات وململانێ و زه‌حمه‌ت و چۆک دانه‌دانی ئه‌م ناوه‌ی پر
به‌به‌ری خۆی به هه‌مو دونیا ناساند و بو به پێشه‌نگی گه‌لی کورد و
سه‌رانی هه‌مو پارته‌کانیش به کۆمه‌ڵگاشه‌وه تا هه‌نوکه شانازی به
گه‌وره‌یی و خۆ به‌ختکردن و پارێزگاری کردن له ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌که‌ن
، که تائێره ئه‌م ستایش کردنه هه‌ر وێردی سه‌ر زمانه‌و هیچی تر‌و نه‌جیب
زاده ییش به‌که‌سانی دیکه به خشراوه، وه‌هه‌ر گیز به بیریشمدا نه‌ده‌هات
که رۆژێک دابێ چینی پێشمه‌رگه بۆن و به‌رامێکی هێنده ناخۆشی هه‌بێ
که ته‌نانه‌ت دوکانداریش له ئاستیدا لوتی خۆی بگرێ ، له‌کاتێکدا سه‌رده‌مانێکیش
بو زۆرمان به‌لاوه سه‌یر نه‌بو به‌وه‌ی که ده‌بێ پێشمه‌رگه بمرێت به‌ڵام
نه‌مردو و هه‌مو زه‌حمه‌ته‌کانیش لێی بووبون به‌خو، به‌وه‌ش راهاتبو که
به‌رامبه‌ر دوژمن و بێ ره‌حمی ئه‌وان ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌که‌مان برژانگ
له یه‌ک نه‌نێت،چه‌کی به‌رگریش له رۆح شیرین‌تر بو لای چونکه هه‌میشه
وه‌ک دو دۆستی له‌یه‌ک نه‌براوبون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که‌ماون هه‌نوکه‌ش
ژیان شیرینه،ژیانیش هه‌رچۆن بێ قبوڵه به‌ڵام ژیانی پێشمه‌رگه جۆره
حوکمدانێکه به‌مردن ،ئه‌مرۆش ده‌سه‌ڵاتی خۆجه‌یی له‌بری ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی
هه‌مو ئه‌و ناسۆری و زه‌حمه‌تانه‌ی پێشمه‌رگه بکاته‌وه له ئێستا‌و
رابوردویان یان رۆژ له دوای رۆژ که‌سایه‌تیان تێک بشکێت ، ئه‌مه
پرسیارێکه و به‌جێی ده‌هێڵم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی لای مه‌به‌سته.
Hawar6868@yahoo.com
|