٢٦\٦\٢٠١٥ ژیان لای من.
ژیان لای من لە چاوشارکێی منداڵان دەچێ
من دەستە وردەکانم
خستە سەر چاوەکانم من ملی رێگا تاریکەکەم گرت ئەو رێگایەی کە تا ئێستا ههر تاریک و تاریکتر دەبێ من بە شوێن پەلکەزێڕینەدا وێڵ بووم دەمویست دەستەکانم پڕ بکەم لە رەنگە ئاڵا و واڵاکەی
تا بتوانم کراسێکی
ئاودامانی لێ دروست بکەم
دایکی بە
میهرەبانییەوە کەزیەکانی بۆ شانە دەکرد منیش هەروەک هەمیشە بەسەر قۆڵی کراسە چڵکنە پینەکراوەکەم
فرمێسکەکانم دەسڕی
و دەستەکانم توندتر دەنوقان وامدەزانی پەلکەزێڕینە لە خەودا کراسێکی ئاودامانم بۆ دەدوورێ.
|