٩\۴\٢٠١٠ ژیان لای مردنە.
فەرهاد کەریم
بەیانیان کە
رۆژ ئاوادەبێ ژیان لە تەک مردنە مردن لە ژیان تێرترە ژیان مردنی وێران کرد مردن ژیانی جوان کرد رۆژ باش مردن شەو شاد ژیان.
ووشەیەک رەشمان دەکاتەوە دەنگێک پێش خنکان بانگمان دەکا گەڵایەکی پەککهوتە ئیرەیی بە پەپوولەیەکی مەست دەبا تەنافی ماڵه هەژارەکان شوێنی حەسانەوەی باڵنده بێزارەکانن تاوان لێی رژا بە منداڵیی داچوونەوە خوا بە هەوەس بووە جلوبەرگ سزا لە روانینی مرۆڤ رووا لەگەڵ دەرکەوتنی سێودا لە سێبەری مەستی ژیا و دوو باڵی پایزیی و گیاندانی هیوا رەنگ ژیا باجی ژیربوونەوە جلوبەرگ و مەراقی چیا هەڵدانی ئاوی ترێ و مژینی گیا گومانیش لە خود و وجود و خوا.
|