ژیان له كوردستان ته‌نیا بۆ نه‌وه‌ى قاجارییهكانه !
ئا به‌م شیَوهیه جاریَكى ترجیاوازیهكى زۆر هه‌یه له نیَوان ژیانى گهنجیَكى هه‌ژارو نه‌وه‌ى گهنجیَكى بهرپرسیَكدا، ئهگهرخویَندنهوه یه‌كمان ههبیَت بۆ به‌رپرسان ونه‌وه‌كانیان، هیچ كچ وكورِیَكى بهرپرسیَك نیه خاوه‌نى ئۆتۆمبیَل و خانوو پاره‌ى باش نهبیَت، یه‌ك تا دوو جاریش سه‌فه‌رى ده‌روه‌ى ولاَتى نه كردبیَـت، بهلاَم ئه‌م شیَوه ژیانه بۆ گهنجیَكى هه‌ژار و نه‌دار ده‌ست نادات و بڤیه.
له‌ماوه‌ى ئه‌م حه‌ڤده ساڵه‌دا به‌رپرسان ونه‌وه‌كانیان لافى گیرفان پریان به سهرئیَمهى گه‌نجى هه‌ژاردا لیَدهدهن، بهلاَم ئه‌و هه‌سته‌یان نیه بیر له ئاینده‌یه‌كى جوانى كوردستان بكه‌نه‌وه، واده‌زانن ژیان ته‌نها رِابواردن و باده نۆشین وگه‌شت كردنه وبه‌س، هاوشیَوهى نه‌وه‌كانى قاجارییه‌كان وه‌ك له مانشیَتهكهدا ئاماژه‌م پیَكردووه، نه‌وه‌كانى قاجارییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى هیچ مرۆڤیَكى ولاَتیان لا مه‌به‌ست نه‌بوو ته‌نها بیریان لاى كه‌یف وسه‌ماو رِابواردن بوو به داهاتى كۆمه‌ڵگا له ولاَتدا جگه له كه‌مینه‌یه‌كى كه‌میش له ولاَتدا كه‌س پشتگیرى لىَ نه‌ده‌كردن، پیَئهچیَت به‌رپرسان ونهوهكانیانى ئهمرِۆى كوردى هه‌مان خه‌یاڵه‌یان ههبیَت ئاوا بژین دهیانهویَت تا هه‌تا هه‌تایه ئابه‌م شیَوهیه له سه‌ر پۆستى دهسهلاَتدا ئاوا بمیَننهوه، به‌خواستى خۆیان ژیان به‌رنه‌سه‌ر خه‌ڵكیش بابۆخۆیان ئاو له دهستهكهوانى رِۆژگاردا بکوتن، بهلاَم وانازانن ئێستا نه‌وه‌یه‌كى رِۆشنبیرو تازه هاتۆته كایه‌وه وهه‌وڵى گۆرِینى قودسیه‌تى دهسهلاَت وكۆمهڵگاى كوردى ده‌ده‌ن بهشیَوهیهكى رِۆشنبیرى دوورله هه‌ر كرداریَكى توندوتیژى كه‌ئه‌وان چاوهریَی بن !
|