په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٦\٢٠١٢

ژیان لە منداڵەکانمان تێک مەدەن!
یاری مەکەن بە ئایندە و چارەنووسمان!


بە ئاکسیونی نارەزایەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دژ بە ناردنەوەی پەنابەران لە هۆڵەندا پەیوەست بن!


رۆژی: پێنج شەمە ١٤\٦\٢٠١٢
کاتژمێر: ١ی پاشنیوەرۆ تا ٣ی پاشنیوەرۆ
ناونیشان:بەردەم باڵۆێزخانەی عێراقی لە هۆڵەندا - دانھاخ
Johan de Witlaan 16

2517 JR Den Haag


حکومەتی هۆڵەندا ژیانی ١٢٠٠ پەنابەری عیراقی لە ژن ومناڵ وپیرو پەکەوتەی ھەڵپەساردوەو تا ١٥-٦ لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراقی ئایندەیان دیاری دەکەن . با بۆ چەند ساتێک ئێمە ئینسان دۆستان وئازادیخوازان ھەوڵەکانمان یەک بخەین تا رێگە نەدەین ژیان و داھاتووی لە شکرێکی تری ئینسانەکان بکرێت بە کارتێکی سیاسی و بازرگانی پێوە بکرێت.

 

با لەگەڵ ئەو ژمارەیە لە پەنابەرانی ژێر ھەرەشەی بەزۆر ناردنەوەدا، کە داوای سەرەتایی مافی ئینسانی خۆیان دەکەن کە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی و ھەڵبژاردنی ئازادانەی شوێنی ژیانە، لە ریزێکی یەکگرتوو رێکخروودا بوەستین و دەنگی ناڕەزایەتی بەڕوو ئەوانەدا بەرزبکەینەوە، کە کۆمەڵگای عیراقیان لەگەڵ جەنگ وململانێی مەزھەبی وتایفی کوشتاری دا ڕووبەڕووکردۆتەوە. با نەھێڵین لە دەرەوەش کایە بە ئیرادەو بریاری ئازادنەمانەوە بکەن و بەزۆر چارەنوسی خۆمان و مناڵەکانمان بسپیڕنە ناو بازنەی بەرژوەندییە سیاسی و تاڵانکاریەکەیان..


با ھەموومان پێکەوە ڕێگا چارەیەکی ئینسانی و شارستانی بخەینە بەردەم ڕای گشتی. با وەفدی عێراقی دەستبەتاڵ بنیرینەوەو پیان بڵێن رێگاتان نادەین ئێوە ئایندەی خۆمان ومناڵەکانمان دیاری بکەن.


داوا لە سەرجەم پەنابەران وئازادیخوازان ونوینەرانی رێکخراو لایەنە سیاسیەکان دەکەین خواستە ڕەواکانی پەنابەران بێ پشتیوانی جێنەھێلن، لەگەڵماندا بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بکەن.
 

بۆ زانیاریی لەسەر ئەو خۆپیشاندانەی هۆڵەندا پەیوەندیی بکەن بە:

لە ھۆڵەندا: گۆران رەشید بە ژمارەی: ٠٠٣١٦٢٤٧١٤٢١٢، ھیوا جەلال ژمارەی: ٠٠٣١٦٥٩٠١٩٦٨١، توانا ھەورامی ژمارەی: ٠٠٣١٦١٢٢٢٢١١١

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک