١٠\١٠\٢٠١٣
ژیان له په‌راوێزی
بۆشاییە‌ک به ناوی مرۆڤایه‌تی!

نەهیەی خوشکه‌لام
- په‌رده‌ی یەکەم -
به پشتی ده‌ستی چاوه‌کانی پاک کرده‌وه و درێژه‌ی به قسه‌کانی دا، پرسی
ئایا ده‌زانم که له خاکی زید وباپیرانیان چلۆن هه‌ڵس و که‌وتیان له گه‌ڵ
ده‌کرێت؟ باسی سێ گه‌نجی ئیزه‌دی ده‌کرد که به چه‌قۆ ئه‌نجن ئه‌نجن
کرابوون ، باسی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ٧ سه‌ر خێزانی ئه‌کرد که به نیوه‌شه‌و
سه‌ریان بڕیبون و ئه‌و له نزیکه‌وه بۆ خۆی ئه‌وانی ده‌ناسی باسی ئه‌کرد...
باسی زۆر کوشتنیتر، زۆر کوشتن که له بیستنی هه‌واڵه‌کاندا ئیتر ئاسایی
بووه و چیتر هێمای پرسیاری له به‌ر ده‌مدا داناندرێ، باسی قورسایی
نیگاکانی ئه‌کرد ئه‌وه‌ی که نیگاگان چلۆن قسه‌یان له گه‌ڵ ده‌که‌ن و
زۆر جار به بێ وشه خراپترین وناشیرینترین سروشیان پێ بوو، باسی زۆر شتی
کرد به‌ڵام دڵته‌زێنترینیان به لای منه‌وه باسی ئه‌و پیرێژنه
که‌مئه‌ندامه‌ی شارۆچکه‌که‌یان بوو که بۆ په‌یدا کردنی بژیوی ژیانی هه‌موو
ڕۆژێک خواردن و کولیچه و شتی وای دروست ده‌کرد و له قه‌راغی جاده بۆ
فرۆشتنی شته‌کانی ماتڵی ڕێبوار ده‌بوو و زۆربه‌ی جار گه‌نجه موسڵمانه‌کانی
شار ده‌هاتن و شته‌کانیان لێ پیس ده‌کرد و جار جاریش لێیان ئه‌دا و
پێان ئه‌گوت پیس و چه‌په‌ڵ ئیوه گڵاون جا کێ شتی ئێوه ده‌کڕێ و ئه‌وه‌ی
که کاتێ لێم پرسی ئه‌ی کورده‌کانی ناوچه‌که چۆن بون بۆتان؟ له وه‌ڵامدا
وتی: بگره عه‌ره‌به‌کان باشتر بوون!
هه‌موو ئه‌م قسانه له یه‌ک پرسیاری من سه‌باره‌ت به به‌ردبارانی دۆعا
ده‌ستی پێ‌کرد. ڕۆژێکی درێژی شه‌رجی و گه‌رمی وه‌رزی هاوین بوو، من تارا
و منداڵی دراوسێیه‌کم بردبوو تا له شوینی کایه کردنی منداڵان کایه بکه‌ن
و له نزیک ئه‌وشوێنه ماڵێکی لێیه که بۆ ئه‌و که‌سانه دابین کراوه که
داوای په‌نابه‌ری له وڵاتی ئا‌ڵمانیا ئه‌که‌ن و له‌و ماڵه‌دا خه‌ڵکی هه‌موو
وڵاتێکی تێدایه و چه‌ن ماڵی کوردی ئیزه‌دیشی لێیه که به بۆنه‌ی منداڵه‌کانیان
که له قوتابخانه‌ی تاران منیش به چاک و چۆنی ئه‌مناسین. من تا پێش
هاتنه ده‌ره‌وه‌م له ئێران ئه‌زمون و ته‌جره‌به‌ی هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ
ئایینه‌کانیترم نه‌بوو و له بنه‌ماڵه‌یه‌کیشدا گه‌وره بووم که هیج
کاتێک په‌روه‌رده‌ی ئایینی تیا به‌رجه‌سته نه‌کرابوه‌وه و کاتێک که
هاتمه ئێره و به هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ خه‌ڵکی جوراوجۆر و به ناسینی
کورده‌کانی پارچه‌کانیتری کوردوستان زانیم که چه‌نده جیاوازی بیروبڕوای
ئایین له ناو کوردانیشدا بوونی هه‌یه و به‌ردباران کردنی دۆعاش ناوی
ئایینی ئیزه‌دی ئه‌وه‌ندیتر له ناو مێشکمدا تۆخ کردبوه‌وه. له‌و کاته‌دا
که من پرسیارم له‌و ژنه کرد که به‌ردبارانی دۆعا چۆن چاو لێده‌کا هه‌ستم
کرد که لێوی ده‌ستی به له‌رزین کرد و هه‌ڵویستی به‌رگری به‌خۆی گرت و
ده‌ستی به گێڕانه‌وه کرد ته‌واوی ئه‌و ماوه که قسه‌کانی ده‌کرد ده‌له‌رزی
و چاوی زوو زوو پڕ له ئاو ده‌بوو خه‌مێکی قوڵی تێدا بوو که من ده‌مناسی
وه‌ک کوردێک که له وڵاتێک وه‌ک وڵاتی ئێران له گه‌ڵ میلله‌تی حاکم هیچ‌کات
به‌رانبه‌ر نیت، خه‌می ژێر ده‌سته‌بوون.
له ئه‌نجامدا گه‌شتمه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ئه‌ویش پێیوایه دۆعا ده‌بوایه
بمردایه دۆعا بۆ ئه‌و، بۆ ئه‌وان کیژێکی ١٧ ساڵه‌ی ئه‌ویندار و عاشق نه‌بوو،
دوعا بۆ ئه‌وان سمبولی به‌ڵێ کوتن به‌و هه‌مووه نابه‌رانبه‌ری و زوڵم و
سته‌مه بوو که ساڵیانێکی زۆره ئه‌وان ده‌یبینن، بۆیه ده‌بوایه بمردایه،
لای ئه‌وان دۆعا بوو به شه‌یتانێک که ده‌بوایه هه‌موو ڕق و کینی چه‌ندین
ساڵه‌ی به سه‌ردا بڕژایه، چه‌ن سه‌یره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌مووه
ئازاره‌یان له لایه‌ن ئۆگرانی ئایینی ئیسلام بینیبوو، به بێ ئه‌وه‌ی که
بزانن ئه‌م ئایینه به درێژایی ئه‌م ساڵانه چ کاریگه‌ریه‌کی سه‌یری له
سه‌ر ئه‌وان بووه " و بۆ مانه‌وه خۆیان" و هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر
موسڵمانه‌کان هه‌ر وه‌ک شه‌یتانی موسڵمانمه‌کان له دۆعا په‌یکه‌ری شه‌یتانێکیان
داتاشی و شێوازێکی ئیسلامیان گرته به‌ر و وه‌ک موسڵمانه‌کان شه‌یتانی
خۆیان به‌رباران کرد!
دوایی بێده‌نگی بوو، بیده‌نگیه‌ک پڕ له قسه، به‌س ده‌نگی منداڵه‌کان ده‌هات
نه‌مده‌زانی چی ده‌بێ بڵێم چاوی پاک کرده‌وه و پرسی ئاخر بۆ ئێمه پیسین؟
- په‌رده‌ی دووەم -
ئه‌مڕۆ ماموستایه‌کی قوتابخانه‌ی تارا له‌وێ بوو زۆرم پێ سه‌یر بوو له
خۆمم پرسی که ئه‌و بۆ هاتووه بۆ ئه‌م شوێنه خوانه‌ویسته که پڕه له خه‌ڵکی
سه‌رلێشێوای وڵاتانی شه‌ڕ. سڵاوم لێ کرد و لای دانیشتم باسی قوتابخانه
و سیسته‌می ڕاهێنانی وڵاتی ئاڵمانیمان کرد. زۆرمان قسه کرد باسی گه‌نجه‌کانمان
کرد و باسی ئه‌وه‌ی که کێشه‌کان له‌م سیسته‌مه‌دا چین.
من ده‌ستم به قسه کرد، پێم خۆش بوو بزانم که ئه‌و وه‌ک مامۆستایه‌ک چۆن
شته‌کان ده‌بینێت، کات نزیکی هه‌ڵبژاردنه‌کانه و هه‌موو پاڵیوران
تۆمارێکیان سه‌باره‌ت به ئاواه‌دانی نوسیوه. پرسی :ئه‌چیت بۆ ده‌نگ دان؟
وتم :نا له‌وانه‌یه نه‌چم.
پرسی: ئه‌توانم بپرسم بۆ؟
وتم به‌ڵێ من ١٧ ساڵه له‌م وڵاته ده‌ژیم، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوڕانه‌کان
و ڕوداوه‌کانم پێشوێن گرتووه و، کاتێک که خه‌ڵکانی وڵاتی من دێن بۆ ئیڕ‌ه
له سه‌ره‌تادا ئێره وه‌ک به‌هه‌شته ئه‌و ماڤه سه‌ره‌تاییانه که له
وڵاتانی ئێمه زه‌وت کراون لێره ماڤه و ده‌بێت ببن، لێره که‌س له برسان
نامرێت، که‌س بێ ماڵ و حاڵ نیه و که‌س له بێ ده‌وا و ده‌رمانی نامرێت،
لێره سێبه‌ری شه‌ڕت به سه‌ره‌وه نیه و کاتێ پولیس ڕاتده‌وه‌ستێنێت پێت
ده‌ڵێت ئه‌م کاته‌ت باش، زه‌رده‌خه‌نده‌یه‌کی لێدا و پرسی ئه‌ی ئیتر بۆ
ناچی بۆ ده‌نگدان؟!
وتم ناچم بۆ ده‌نگدان چۆن ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌و کاته‌یه که به
پێوانه و پیوه‌ری ژیان له وڵاتانی لای خۆمان لێکی ئه‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام
من نامهه‌وێت ئه‌م وڵاته بهێنمه ئاستی وڵاتانی خۆمان و به‌و پێوانه هه‌ڵسه‌نگاندنی
بۆ بکه‌م، بۆ ده‌نگدان من ئه‌م وڵاته وه‌ک خۆی ده‌بینم وڵاتێک که ده‌ڵێن
تیایدا بۆ به‌ها مروییه‌کان نرخێکی تایبه‌ت دائه‌نرێت، وڵاتێک که
جارنامه‌ی ماڤی مرۆڤ ده‌بێت سه‌روه‌ری تیا بکات و من ئه‌وه نابینم.
پرسی: بۆ وا ئه‌ڵه‌یت؟
وتم: بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تیشک ئه‌خه‌مه سه‌ر سێ خاڵ.
به بیر و بۆ چونی من وشه‌ی ماڤی مرۆف وشه‌یه‌کی سه‌رلێشێواوه که له
توێی په‌راوێزی گرێبه‌سته ئابوریه‌کاندا قه‌تیس ماوه، من تا ئێستاش
تێنه‌گشتوم که له‌م وڵاته ماڤی مرۆڤ چلۆن پێناسه ده‌کرێت ئایا ده‌زانن
ئه‌و بومبه شیمیایانه که هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ بوردومان کرا له گرێبه‌ستێکی
ئابوری‌دا له ئاڵمانه‌وه ڕاده‌ستی سه‌دام کرابوون؟ ئایا هیچ بیرله‌وه ده‌که‌نه‌وه
که ئه‌و ماده کیمیایانه‌ی که له وڵاتی سوریا به کار ده‌هێنری سه‌ر چاوه‌که‌ی
له کوێیه؟
ئایا ئه‌زانن که ئه‌و شه‌ڕانه که له وڵاتانی ئیمه به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ
خزمه‌ت به بازاڕی ئه‌سڵه‌حه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه؟ ئایا ده‌زانن که ئه‌م
ئاوه‌دانیه لێره نابێت ئه‌گه‌ر له وڵاتانی ئێمه شه‌ر نه‌بێت؟ و پێم
خۆشه له‌م کاته‌دا سوراغی ڕه‌شنوسی ماڤی مرۆڤ بکه‌م و بزانم واتای ماڤی
مرۆڤ له‌م کاتانه‌دا بۆ حیزبه‌کانی ئێوه چییه؟
خاڵی دووهه‌م له وڵاتی ئاڵمانی سیسته‌مێکی ماڵیاتی هه‌یه که زۆرترین
ماڵیات له چینی مام‌ناوه‌ندی وه‌ر ئه‌گرێت و که‌مترین ماڵیات له
سه‌رمایه‌داره‌کان پێم خۆشه بزانم ده‌سته‌وشه‌ی عه‌داله‌تی ئیجتماعی
لێره‌دا چ پێناسه‌یه‌کی بۆ ده‌کرێت و خاڵی سێیەم سیسته‌می ڕاهێنان و
په‌روه‌رده و ئه‌و دابه‌ش کردنه‌ی قوتابخانه‌کان به سێ قوناغی
- Hauptschule -
Realschule - Gymnasium - ئه‌م سیسته‌م چینی کرێکارت هه‌ر
له منداڵیه‌وه بۆ ڕائه‌هێنێت و منداڵانی -
Hauptschule - هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ شانسێکی ئه‌وتۆیان،
هیچ کاتێک بۆ گه‌شه کردن و پێشکه‌وتن نابێت و سه‌باره‌ت به سیسته‌می
ڕاهێنان به گشتی: لێره ئاماری خوێندنه‌وه له چاو وڵاتانی ئێمه هه‌ر له
به‌راوه‌رد کردنیش نایه‌ت به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که چی زۆرترین
خوێنه‌ری هه‌یه؟ له مه‌تب و ئۆفیسی هه‌ر دوکتورێک ده‌یان مجله و
ڕۆژنامه‌ی لێیه، به‌ڵام لاپه‌ڕه‌ی هه‌وه‌ڵی هه‌ر هه‌مویان که ده‌بینی
عه‌کسی ئه‌کته‌رێکی به ناو بانگی هولیود و چۆونه ناو ژیان و ته‌ختی
ئه‌و ئه‌کته‌ریه که تیشکی سه‌ر ده‌خرێت. لێره جیلێک ڕائه‌هێنن که
به‌غه‌یری خۆی به هیچ که‌سێکیتر بیر نه‌کاته‌وه. ئایا ده‌زانی ئه‌و
ڕۆژه‌ی که پرنس ویلیا‌م و که‌یت له له‌نده‌ن هاوسه‌رگیریان ئه‌کرد بۆ
دیتنی ماچ هه‌وه‌ڵی ئه‌و جوته له کاتی هاوسه‌رگیری به‌س له وڵاتی
ئا‌ڵمانیا نزیک به سێ میلیون هاوشاری ئاڵمانبی ڕاسته‌وخۆ تماشای
ته‌له‌فیزیونیان ئه‌کرد! و ئایا و ئایا و... هتد.
به ئه‌هوه‌ندیی گوێی له قسه‌کانم ئه‌گرت، پرسیم باشه ئه‌ی ئێوه ئه‌م
شتانه وه‌ک کێشه نازانن بۆ هیچ ئیعترازێک ناکه‌ن ئێره خۆ وه‌ک وڵاتانی
لای ئێمه نیه ئێوه گه‌ر بتانه‌وێ ده‌توانن به ڕێخستنی ڕێپێوان و کۆ
کردنی ئیمزا بارودۆخ بگۆڕن، زۆرم پێ سه‌یربوو کاتێ که کوتی نا
ناتوانین ئێمه وه‌ک ئه‌وانه‌ی که له سیسته‌می ڕاهێنان و په‌روه‌رده بۆ
حکومه‌ت و هه‌ر وه‌ها زۆر شوغڵی حوکمیتر کار ئه‌که‌ین هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی
که دائه‌مه‌زرێن یه‌کێک له‌و خاڵه‌گرینگانه‌ی که له گرێبه‌سته‌که‌دا
جه‌غدی له سه‌ر کراوه ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بێت به بڕیاره‌کانی حکومه‌ت
وه‌فادار بین و ئیعتراز نه‌که‌ین.
نازانم بۆ له‌م کاته‌دا بیری قسه‌ی گۆبلز مشاورێکی هیتلر که‌وتمه‌وه که
له سوخنڕانییه‌کدا ده‌یگوت پیوست ناکات که خه‌ڵک بیر بکه‌نه‌وه ئێمه
هه‌ین و به جێگای ئه‌وانیش بیر ده‌که‌ینه‌وه.
- په‌رده‌ی سێیەم -
هه‌واڵه‌کان، له هیچ جێگایه‌ک خۆش نین، ڕۆژ نیه که فیلمی کورت و درێژی
تاوان و جینایه‌ت به‌رانبه‌ر به مرۆڤایه‌تی نه‌خرێته سه‌ر ئینترنێت. له
کورته فیلمێکدا له سوریه سه‌رۆکی حیزبێکی ئوپوزیسیون، ئه‌و سوپایه‌ی که
بڕیار وایه ئازادی و عه‌داڵه‌ت بهێنێته ئه‌م وڵاته، ده‌بینم که جه‌رگ و
دڵی مرۆڤێک له به‌ره‌ی دوژمن دێنێته ده‌ر و ده‌یخوا، له فیلمێکیتردا
ئیسلامیه‌کان فتوای جیهادی نیکاحیان ده‌ر کردووه و ده‌یان ژن که بۆ
جیهادی نیکاح به‌ره‌و سوریا ده‌چن به سکپڕی ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و
وڵاتانی خۆیان و له ئێران یاسای هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ ئه‌و منداڵه بێ سه‌رپه‌رستانه
که به منداڵی هه‌ڵئه‌گیردرێنه‌وه په‌سند کراوه .... گرینگ نیه له کوێ
کوشتن و بڕین به‌ر‌ده‌وامه له که‌رکوک و به‌غا ڕۆژ نیه که بۆمب نه‌ته‌قێته‌وه
و له ئێران ڕۆژ نیه که هه‌واڵی ئیعدام بڵاو نه‌بێته‌وه، و چیرۆکی کوشتن
و بڕینی کوردانی ڕۆژئاواش..... سه‌یریش ئه‌وه‌یه که له پێش ته‌واوی ئه‌م
تاوانانه که ده‌کرین وشه‌ی "الله‌واکبر" به‌کار ده‌هێنن وتا ئێستاش من
نه‌مزانیوه پێوه‌ندی ئه‌م تاوانانه له گه‌ڵ گه‌وره‌ی خودا چیه؟ ژوماره‌ی
خوداکانی سه‌ر زه‌وی که زۆر ساکار گیان ئه‌ستێنن ئه‌وه‌نده زۆر بووه که
له ئه‌ژماردن نایه‌ت و وشه‌کانی ماڤی مرۆڤیش، له ناو ده‌قی ووت‌وێژی
وڵاتانی ئه‌مریکی و ئه‌روپی له سه‌ر بابه‌تی پیتاندنی یورانیۆم له
ئێران‌دا و له ناو ده‌قی گرێبه‌سته ئابوریه‌کاندا قه‌تیس ماوه و سه‌ری
لێ شێواوه...
سه‌رم له هه‌موو شتێک سوڕه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ژوماره‌یه‌کی زۆر له
کوردانی ڕۆژئاوا قه‌تڵ و عام کران که‌مترین هه‌ڵوێست بینرا ته‌نانه‌ت
له لایه‌ن خۆدی کورده‌کانیشه‌وه، به‌ڵام کاتێک مورسیان له میسر لابرد
گه‌وره‌ترین ڕێپێوانی له هه‌ولێر بۆ ساز کرا. هه‌ست ئه‌که‌م که من کۆمه‌ڵگای
خۆمان ناناسمه‌وه، جاران کاتێ که باس له شۆڕش ده‌کرا من هه‌میشه له وشه‌ی
شۆڕش شتێکی ئاسمانی و به حه‌قم ئه‌دیه‌وه و لام ده‌سته‌وشه‌یێک بوو بۆ
گه‌یشتن به ماڤه ڕه‌واکانی میلله‌تێک، به‌ڵام کاتێک که ئێستا له واقعه‌ی
شۆڕش ده‌ڕوانم و‌شێوازی ئیستفاده له ده‌سه‌ڵاتی حیزبه شۆڕشگێڕه‌کان ده‌بینم
و شه‌ڕ و به سه‌روگوێلاکدانی هێزه سیاسیه کوردوستانیه‌کان به شێوازێکی
زۆر ناشارستاننیانه و به ده‌مامکێک له ژێر ناوی خزمه‌ت، دیموکراسی و
مرۆڤایه‌تی که بۆ گه‌شتن به ئامانجی خۆیان زۆر جار هه‌موو هێڵێکی سور
تێده‌په‌ڕێنن ده‌بینم هێمای پرسیار به‌رانبه‌ر وشه‌ی شوڕش داده‌نێم و
نازانم بۆ هه‌ست ئه‌که‌م که کتێبی که‌شتی فریشته‌کانی به‌ختیار عه‌لی
به‌س ڕۆمان نیه، مێژووه، مێژویه‌ک پڕ له هه‌ڵه و تاوان که به‌داخه‌وه
ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
- په‌رده‌ی کۆتایی
-
دوای بارینی بارانێکی به کاوه‌خۆ جارێکی‌تر له شوێنی کایه کردنی منداڵه‌کانم.
تۆزێ فێنک بۆته‌وه و ئه‌و بارانه‌ی که لێره کۆتایی پێهاتبوو به سه‌ر
شاری کۆڵندا ده‌ستی به بارین کردووه، بۆنی باران، بۆنی خۆڵی ته‌ر وه‌ک
بۆنی ماڵه گڵه‌بانه‌کانی لای خۆمان، بۆنێکی ئاشنا ، ئه‌مڕۆ لێره پڕه له
منداڵ، ئه‌و منداڵانه‌ی که له بریندارترین وه‌رزی ژیاندا له دایک بوون،
منداڵی کورد، تورک، ڕوسی، ئاڵمانی، ئه‌فریقی و موسوڵمان، مه‌سیحی،
ئیزه‌دی و... هتد، دوو نه‌فه‌ر دوو نه‌فه‌ر یان سێ به سێ گه‌مه ده‌که‌ن
زۆری پێ ناچێت له ئاسۆیه‌کی نه‌چه‌ندان دوور له سیمای ئاسمانی شاری
کۆڵن دوای کۆتایی باران مێرگی ئاسمان په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌ک که هه‌زاران
هه‌ودای هه‌وریشمی ڕه‌نگاوڕه‌گ له خۆ ده‌گرێت، ده‌خولقێنێت و به قه‌د
باڵای هه‌تاوادا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و ماچێ ڕۆژێکی نوێ ئه‌سپێرێته ده‌س ئاهه‌نگی
سه‌مای باڵنده‌کان،وه‌ک تاڤگه‌یه‌ک ده‌چێت پڕ له هاژه‌ی ئامانجه
مروییه‌کان، که نۆته‌ی هه‌رمان ده‌چڕێته‌وه، پڕله ئامانجه گه‌نمیه‌کان
بۆ دوباره له دایک بوون، تا کو په‌یامی ژیان بگه‌یه‌نێته په‌رته‌وازه‌ترین
و خه‌مناکترین کۆڵانه‌کانی ئه‌م مێژووه، دیمه‌نێک که دڵنیام ئه‌گه‌ر بۆ
ساتێکێش بوبێت زه‌رده‌خه‌نده‌یه‌کی ئاڵتونی ئه‌فسوناوی ده‌خاته سه‌ر
لێوی هه‌موو منداڵه‌کان، به بێ جیاوازی، زه‌رده خه‌نده‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر
بهێڵن هه‌وێنی تۆی هه‌زاران هیوا بۆ ژیانێک پڕله مرۆڤایه‌تی له ناو
خوێدا په‌روه‌رده ئه‌کات، منداڵێک هاواری کرد چاو که‌ن په‌لکه زێڕینه،
ته‌وای نیگاکان یه‌ک ئاسۆیان کرده ئامانج، له سه‌ر شاری کۆڵن ئاوێنه‌ی
کۆتایی باران دیمه‌نێکی ڕه‌نگینی به‌ره‌و زه‌وی ده‌گه‌ڕانده‌وه، دیمه‌نی
په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌ک به ده‌یان ڕه‌نگی تێکه‌ڵی جوراوجۆر که به‌ستێک له
نیگای خۆره‌تاوی ده‌مه‌وئێواره‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی ده‌برده ناو ماڵی
دڵه په‌راوێزکه‌وتوه‌کان، دیمه‌نێکی کاریگه‌ر و جوان که زۆر دڵسه‌غی
پڕ به ئامێزی ئاسمان هاواره‌کانی له خۆ گرتبوو، له‌و دیمه‌نانه‌ی که له‌م
ڕۆژگاره‌دا زۆر که‌م ده‌بینریت ... و له‌و دیو ئاسۆی نیگای منداڵه‌کانیش
ژیانێکیترله جوڵه‌دایه، ژیان له په‌راوێزی بۆشاییه‌ک به ناوی
مرۆڤایه‌تی!
ماڵپەڕی نەهیەی
خۆشکەلام
|