په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠٢٠

"ژیان لەسەر شەقام" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی

فیلمی "سائۆ پائۆلۆ"ی بڕازیل نمایش دەکرێ.

 

مەنسوور جیھانی

 

فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە بەرھەمھێنانی "بەھمەن قوبادی" و لە دەرھێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ لە بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" نمایش دەکرێ.

لە دوای سەرکەوتنی فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" و بەشداریی ئەم فیلمە لە فیستیڤاڵە گرینگەکانی جیھان، لەوانە: "بەڕڵینالە" و ھەروەھا فیستیڤاڵە بیانییەکانی دیکە و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا، کۆمپانیای سینەمایی "مژ فیلم" بە سەرۆکایەتی سینەماکاری ناوداریی کورد "بەھمەن قوبادی"؛ فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە دەرھێنانی منداڵانی توشبووی جەنگی بەرھەمھێنا کە لە کەمپی ئاوارەکانی کۆبانێ و شنگاڵ لە ھەرێمی کوردستان، ژیانیان بەسەر دەبرد و دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ و گەڕانەوە بۆ نیشتمانەکەیان، ئەم فیلمانەیان سازکرد کە ڕاوێژکارانی سینەمایی؛ وانە پێویستەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سازکردنی ئەم بەرھەمانە پێشکەش کردبوون.

دوای سازکردنی فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" لە ساڵی ٢٠١٥ پۆلەکانی فێرکاریی فیلمسازیی بۆ منداڵانی توشبووی جەنگی کۆبانێ و شنگاڵ بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو مانگ، لە لایەن ڕاوێژکاران و گرووپی دەرھێنان پەروەردە کران و پاشان لە نێوانیاندا ھەشت کەس ھەڵبژێردران و بە ناونیشانی دەرھێنەرە بچکۆلەکان، دەرھێنانیان بۆ ئەم بەرھەمە دیکۆمێنتاریانە ئەنجامدا کە لە فیستیڤاڵە گرینگەکانی فیلم لە ئاستی جیھاندا لە لایەن بینەران و ڕخنەگرانی سینەماییەوە پێشوازیی لێکرا و لە درێژەی سەرکەتنەوکانی ئەم فیلمەشدا لە ساڵی ٢٠١٩، فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە دەرھێنانی چوار منداڵی دیکەی پەرەوەردەکراو سازکرا.

فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری بەزموونی کورد "بەھمەن قوبادی" و لە دەرھێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ، لەوانە: ئێپیزۆدی "ئێستا بۆ کوێی دەچێن؟" لە دەرھێنانی "ئیخلاس حەیدەر سامۆبۆد" و بە ڕاوێژکاریی "میلاد فەیزوڵڵا بەیگی"، ئێپیزۆدی "ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە" لە دەرھێنانی "سیدرا رێزوان" و بە ڕاوێژکاریی "سۆران ئیبراھیم"، ئێپیزۆدی "گەڕانەوە" لە دەرھێنانی "سالوا سلێمان سیدۆ" و بە ڕاوێژکاریی "محەمەد تۆریوەریان" و ھەروەھا ئێپیزۆدی "ژیان درێژەی ھەیە" لە دەرھێنانی "عەدنان فارووق" و بە ڕاوێژکاریی "سۆران ئیبراھیم"، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" لە وڵاتی بڕازیل نمایش دەکرێت.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" بریتین لە:


بەرھەمھێنان و ئامادەکردن: گوڵڕیز ئیحتیاتی، مونتاژ: ئیحسان واسقی، دەنگدانەر: حوسێن قوورچیان، گرووپی بەرھەم: میلاد فەیزوڵڵا بەیگی و عاتیفە ئەسڵانی، ستافی ئێپیزۆدی "ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە"؛ وێنەگر: سۆران ئیبراھیم، دەنگھەڵگر: ڕێکەوت خالید، ئەکتەرەکان: سیدرا رێزوان و چیا ئەحمەدی، ستافی ئێپیزۆدی "گەڕانەوە"؛ وێنەگر: محەمەد تۆریوەریان و سالوا ئلێمان سیدۆ، یاردەدەری وێنەگر: نیما محەمەدپوور، ئەکتەرەکان: ھازم خوداداد، نەزیر خوداداد، سۆنیا سلێمان سیدۆ، یاس خالید، خوداداد ئەسغەر، ستافی ئێپیزۆدی "ژیان درێژەی ھەیە"؛ وێنەگر: سۆران ئیبراھیم و عەدنان فارووق، مۆنتاژ: سۆران ئیبراھیم، ئەکتەرەکان: روناک مستەفا، عومەر ساڵح، حەموودە محەمەد، سیلوا شێخۆ، دڵوا شێخ، شیرین شێخۆ قادر و مدلین شێخۆ، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی، بەرھەمی: ڕۆژئاوا و ھەرێمی کوردستان.

چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش ١٩٨ فیلم لە دەرھێنەرانی ٧١ وڵاتی جیھان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی ٢٢ی ئۆکتۆبەر تا ٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کوشەندەی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی پتر:
https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک