|
٦\٧\٢٠٢٦
بانگەوازی
نێودەوڵەتیی بەپەلە:
ژیان ڕزگار بکە
پێش ئەوەی زۆر درەنگ بێ.
- پاراستنی پەنابەرە
سیاسییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان -
هەر پەنابەرێکی سیاسی مافی ئەوەی هەیە بە سەلامەتی بژی.
هەڵمەتی
داد بۆ غەزاڵ ئەم بانگەوازە بەپەلەیە ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان بۆکاروباری پەنابەران (UNHCR، OHCHR،
ئەنجومەنی مافی مرۆڤ)، یەکێتی ئەوروپا، حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی
کوردستان، یەکیتی کرێکاریەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری
جیهاندا بڵاودەکاتەوە.
قەیرانەکە.
سەدان پەنابەری سیاسی ئێرانی لە هەرێمی کوردستاندا لە گەڵ مەترسیەکی
نزیك وراستەخۆدا بەرەو روون. ئەوان لە ئەنجامی چەوساندنەوەی سیستەماتیک،
ئەشکەنجە و هەڕەشەی سێدارەدان لە ئێران هەڵهاتوونم بەلام ئێستا
ڕووبەڕووی ژینگەیەکی پەرەسەندنی نائەمنی دەبنەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران
گوشارەکانی بۆ سەر حکومەتی هەرێم چڕکردۆتەوە بۆ دوورخستنەوە یان
ڕادەستکردنی ئەو کەسانە. هەر گەڕانەوەیەکی زۆرەملێ (refoulement)
دەیانخاتە بەردەم گرتن و دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردن و لەسێدارەدان.
لاوازیی و میراتی غەزاڵ.
ئێمە ڕەتیدەکەینەوە جارێکی دیکە شایەتحاڵی کارەساتێکی دیکەی وەك
کارەساتەکەی غەزاڵ بین. غەزاڵ، ئەندامی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی
ئێرانی تەمەن ١٦ ساڵ، دوای ئەوەی لە کەشێکی ترسی سیاسیدا لە کاتی خۆیدا
لەچاودێری پزیشکی بێبەشکرا، گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆ ژنان و گەنجان و
خێزانەکان ڕووبەڕووی گەورەترین مەترسی دەبنەوە، بەرگەی هەژاری و
جیاکاری و دوژمنایەتی کۆمەڵایەتی دەگرن.
داواکارییە بەپەلەکانمان:
١- ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوە: ڕێگری لە هەر جۆرە ڕادەستکردنەوەیەك یان
گەڕانەوەی زۆرەملێ پەنابەران بۆ ئێران.
٢- گەرەنتی سەلامەتی: دڵنیابوون لە پاراستنی دەستبەجێی هەموو پەنابەران
لە هەرێمی کوردستان.
٣- نیشتەجێکردنی بەپەلە: داوای لەرێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ
کاروباری پەنابەران UNHCR بکەن کە
ڕێڕەوێکی فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانە دابنێت کە مەترسی دەستبەجێیان
لەسەرە.
٤- پاراستنی و دابینکردنی پاڵپشتی دەستبەجێ بۆ ژنان و منداڵان.
٥- چاودێری نێودەوڵەتی: جێگیرکردنی میکانیزمی سەربەخۆی چاودێریکردنی
مافەکانی مرۆڤ.
٦- گەرەنتی گشتی: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بە ئاشکرا
پابەند بێت بە پرەنسیپی نەگەڕانەوە.
بەشداری هەڵمەتەکە بکە:
بانگهێشتی یەکیتی کریکاریەکان و لایەنە سیاسییەکان و مرۆڤدۆستان دەکەین
کە پشتگیری لەم بانگەوازە بکەن. پشتگیریمان بکەن بە واژۆکردن و
هاوبەشکردن و پەیوەندیکردن بە حکومەتەکانتانەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵمان بن. ڕەنگە سبەی زۆر درەنگ بێت.
هەڵمەتی داد بۆ غەزاڵ
٥\٧\٢٠٢٦
|