ژیان و هەڵبژاردنى
ئایندە.
هەردى شەفیق
گومان لەوەدا نیە ڕۆژ بەڕۆژ گرانى بڕست لەو خەڵکە ئەبڕێت و تادێت
بێزارى خەڵک ڕوو لەزیادبوونەو ئاستى گوزەرانى خەڵک ڕوو لەخراپ بوونە و
سەروەت و سامانى بەرپرسەکانیش بەشێوەیەکى خەیاڵی ژێرخانى ئابورى ئەم
وڵاتە وێران ئەکات حکومەتیش لەهەموومان باشتر ئەزانێت کەلەبرى هەڵ چونى
کۆشکەکان بەئاسمانا ئاوڕێک لەکشتوکاڵى ئەم وڵاتە بدایەتەوە ئەوا
حوکومەتە ساواکەمان پێویستى بەپیازو تورى وڵاتان نەئەبوو.بەڵام کەس نیە
نەزانێت چ خێرو بێرێک لەزۆربوونى کۆشکەکان و کۆمپانیاکان دایە و چ
کاریگەریەکى هەیە لەسەر قورسکردنى گیرفانى بەرپرس و بازرگانەکان نەک بۆ
خەڵکى ڕەش و ڕوت.سەیرى ئەو بازاڕى ئازادەش بکە شەڕى ساغکردنەوە
خواردەمەنى و ساغ کردنەوەى خواردەمەنى بەسەر چوو خراپترین جۆرى کاڵایە
تادێ بەرەو خراپتریش ئەچێت و گەرئەم بارو دۆخەى ئێستاش بەبارودۆخى
سەردەمى هەردوو گەمارۆکە بەراورد کەیت هێشتا گرانیترە وئەو کات کە
دینارێک سێ تومەنى ئێرانى و گەڵایەکیش حەوت هەشت هەزارى سویسرى بوو!
جیالەوەش هەزار هەرزانى لەنرخى کاڵادابکرێت و دینارى عێراقى بشفڕێت
نرخى کەلو پەل وەک خۆیەتى و بەبڵاو بوونەوەى دەنگۆیەکى خراپیش یەکسەر
نرخى خواردەمەنى وکەل وپەل ئەفڕێو تەنیا زەرەر مەندیش خەڵکى هەژارى ئەم
وڵاتەیە ،ئەو خەڵکەى کەبەکۆڵ پیرو کەنەفتەکانیان ئەبردە بەردەم سندوقى
دەنگدان و مردوەکانیشیان زیندو ئەکردەوە و بەتێزاب مرەکەبى پەنجەیان
کاڵ ئەکردەوە بۆ ئەوەى دەنگێکى ترى بەتەزویر بۆ حیزبەکەیان و بۆ کورد
پێبدەن!
ئێستا جگەلەکوڕانى سودمەندى دەرەجە یەکى حیزبەکان هەرچى دەبینى هات
وهاوارو داد وبێدادیەتى لەدەست گرانى لە شۆفێرى تەکسیەوە بیگرە تا
دوکاندار و فەرمانبەر و عەرەبانە چى و...هتد و زۆرێک لەئەندامانى
حیزبەکانیش هەڕەشەى ئەوەئەکەن کەجارێکى تر دەنگ بەحیزبە کانیان نەدەن و
بیست ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکانیش حیزب و سەرکردایەتى حیزبەکان دەکەونە
خۆیان بۆ لافیتە نوسین و بەڵێنى بریقە دارو دواتریش وەک ئەم بارو دۆخەى
ئێستا تەنیا لەچاویلکەى بەرژەوەندیەکانى خۆیانەوە دونیا ئەبینن.
وەک چاو دێرێک لەسەر سندوقەکانى دەنگ دان بەدەستور لەنزیکەوە ئاگادارى
گەنجانێکى زۆر بووم تەنانەت ئامادەش نەبوون دەستورو لەپێناو
کوردبوونیاندا پەنجە بکەن بەمرەکەبدا بۆ ماددەى (140)وگەڕانەوەى کەرکوک
بۆ سەر هەرێمى کوردستان !ئێستاش وەک شۆڕشى ساڵى حەفتاکان هێشتا دەبیت
بڵێین خەبات بۆ کەرکوک ئەکەین بەشێکە لەکوردستان!هەقى خۆیەتى بپرسین
ئایا هەر ئەو کاتیش حکومەتى عێراق ڕازى نەبوو سێ پارێزگاکە بدات
بەکوردستان ؟؟و کوردیش چاو پۆشى لەکەرکوک بکات؟بەرلەوەى شیرازەى ژیان
بەرەو وێران بوون بچێت کەزۆریش ڕۆشتوە حیزبەکانیش نایانەوێت هێشتا دان
بەو حەقیقەتەدابنێن کەقورسایی خۆیان لەدەست داوەو زۆریش شانازى بەڕێژەى
ئەو دەنگانەوە ئەکەن کەنایانەوێت بەو حەقیقەتەدا بچنەوە کەتەزویراتێکى
زۆریان تێدا کرد و ناشیانەوێت بیر لەهەڵبژاردنى ئایندە بکەنەوە بەم
شێوەى ئێستاش بڕوات زۆرینەى دەنگە کانیان لەدەست ئەدەن وکاتێک دەم
وچاویان ئەشۆن لەبەرخاترى چاوى کاڵى نازو نیعمەتى بەرپرسەکانیاندا
ئایندەى حیزب ومیلەتەکەیان تیابردووە وکەسیش لەپشت سەرى خۆیانەوە
نابینن بۆ شوڕشێ تر بەسەرما وبرسێتى شاخەوە لەگەڵیاندا بێت .
Jgarsoz8181@yahoo.co
|