٢٥\٣\٢٠٢٣
ژیان و
چیترنا!

نەژاد عەزیز سورمێ
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای پێكگه‌یشتن و میدیا ، به تایبه‌تی له
بواری وێنه‌گرتنی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی ، سه‌ره‌ڕای ئاسان
كردنی كاری ڕاگه‌یاندن و خێرایی گه‌یاندن پیشه‌بژێرییه‌كێشی له
ناو وێنه‌گر و هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن دروست كردووه…
له وڵاتانێكی وه‌ك وڵاتی ئێمه سینه‌مای ته‌سجیلی و ئارشیڤی ته‌له‌فزیۆنی
كه تا پێشتر ئه‌و ڕوخساره‌ی وه‌رنه‌گرتبوو ، بوو به یه‌كێك له
سیما فه‌رهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هۆگه‌لێكه‌وه له ئاستی
پێویستیشدا نه‌بووبێ .
فلیمی ته‌سجیلی و ته‌له‌فزیۆنی له ناساندن و ئارشیف كردنی زۆر
لایه‌نی ژیان ڕوونتر هاته نێو ناوانه‌وه هه‌ر چه‌نده لای ئێمه
كه‌متر سوودی لێ بینرا !
قسه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند و كارامه‌یی كادیره… به‌ڕاستیش هه‌ر وایه
، هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو به ئیمكانیاتێكی ته‌كنیكی كه‌مه‌وه ده‌توانێ
شت بدا ، مه‌گه‌ر (ئیزنیشتاین) ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ڕووسی به
كامێرا سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه (زرێپۆشی پۆتمكین)ی نه‌هێنایه به‌رهه‌م
كه ئێستاش له مێژووی سینه‌مادا له حساباندایه.. به ده‌یان نموونه‌ی
تریش له سینه‌ما و سینه‌مای ته‌سجیلی و فلیمی ته‌له‌فزیۆنی له‌م
بواره‌دا ..
كاعه‌لی هاورێم باسی یه‌كێك له‌و فلیمانه‌ی بۆ گێڕامه‌وه كه ده‌رهێنه‌ری
ئێرانی (كیا ڕۆسته‌می) له‌باره‌ی كاره‌ساتێكی بوومه‌له‌رزه‌ی
ناوچه‌یه‌كی ئێرانه به ناوی (ژیان و چیتر نا!) ئه‌و فلیمه‌ی كاعه‌لی
باسی ده‌كرد هه‌ر به گێڕانه‌وه سه‌رنج ڕاده‌كێشێ له كاتێكدا به
ته‌نها كامێره‌یه‌ك و (پاڵه‌وانێك) بووه و چیترنا! عه‌لی ده‌یگوت
فلیمه‌كه بریتی بووه له ده‌نگدانی مناڵێكی چوار ساڵان كه براكه‌ی
له كاتی بوومه‌له‌رزه‌دا له ژووره‌وه ماوه‌ته‌وه و ئاكام خانووه‌كه‌ی
به‌سه‌ردا ڕووخاوه… سه‌یری ده‌رهێنه‌ر له چ گۆشه‌یه‌كه‌وه بۆی ده‌چێ
:( هاوین بووه ، ئه‌میر مناڵێكی چوار ساڵه‌یه له‌گه‌ڵ ڕه‌زای برای
له ژووره‌وه‌ن ، دایك و باوكیشی له ده‌ره‌وه له ژێر كولله‌دا
نووستوون… دیاره ئه‌و ناوه پێشكه و مێشووله‌ی زۆر بووه… پێشی كاره‌ساته‌كه
به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك، ئه‌میر به هۆی مێشووله خه‌وی لێ ناكه‌وێ
دێته ده‌ره‌وه بچێته ژێر كولله لای دایك و باوكی بخه‌وێ ، له
كاتێكدا ڕه‌زا له شیرنه خه‌وان دایه كه بوومه‌له‌رزه كاری خۆی ده‌كا
و هه‌موو شتێك به سه‌ریه‌كدا ده‌ته‌پێنێ!) ده‌رهێنه‌ر هاتووه له
زمانی مناڵه‌كه‌وه كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌گێڕێته‌وه… ده‌رهێنه‌ر
قسه له‌گه‌ڵ ئه‌میر ده‌كات:
* ناوت چییه بچكۆل؟
- ئه‌میر.
* ئه‌وه چی بوو، چ ڕوویدا ؟
- نازانم…شه‌و مێشووله خانووه‌كه‌یان به‌سه‌ر ڕه‌زادا ڕووخاند.
* چۆن؟
- من هاتمه ده‌رێ… ئاخر مێشووله پێیان وه‌ده‌دام…
هه‌لاتمه لای دایكم… ڕه‌زا نه‌هات…
* بۆچی ڕه‌زا نه‌هات ، مه‌گه‌ر مێشووله به‌ویان وه‌نه‌ده‌دا ؟
- ڕه‌زا نووستبوو…دایه هه‌ر ده‌گری!
* بۆچی؟
- ده‌ڵێ بریا مێشووله ڕه‌زاشیان گه‌ستبایه.
* ده‌ی باشه ڕه‌زا بۆ خه‌به‌ری نه‌بووه‌وه…؟
- ڕه‌زا نه‌هات…ئاخر مێشووله ڕه‌زایان نه‌ده‌گه‌ست.
* پاشان ؟
- پاشان كه من چوومه لای دایكم مێشووله خانووه‌كه‌یان به‌سه‌ر ڕه‌زادا
ڕووخاند… ئیتر لێره‌وه مناڵه‌كه میزی دێ… هه‌ڵدێ بچێ هۆ له په‌نای
چڵه دارێك میزه‌كه‌ی بكا… و تا دوایی…
ده‌رهێنه‌ر له‌م فلیمه ته‌له‌فزیۆنییه ته‌سجیلییه كورته‌دا كه
زیاتر له ڕیپۆرتاژێكی ته‌له‌فزیۆنی ده‌چێ ته‌نها یه‌ك كامێرای عاده‌تی
به‌كار هێناوه! كامێرایه‌ك و به‌س بێ دیكۆر و بێ ئێكسسوار و ته‌واوكاریی
دیكه… ده‌رهێنه‌ر خۆی له پێشه‌كی (ژیان و چیتر نا!)دا وای گوتووه…
وا بزانم له جه‌نجاڵستان و هه‌رای ئه‌و هه‌موو ته‌له‌فزیۆنانه‌ماندا
ئه‌وه‌نده به‌س بێ…
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|