٢٦\١\٢٠١٠
ژیان و مێژووی سوڵتانه‌کانی عوسمانی.

ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی:
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
- به‌شی
سێیه‌م -
١١ - قانونی سوڵتان سڵێمان.
ناوی
باوکی : یه‌وز سوڵتان سه‌لیم
ناوی دایکی : حه‌پسه خاتوون
له 27 ی نیسانی ساڵی 1495 له دایک بووه
له 7 ی ئه‌یلولی ساڵی 1566 کۆچی کردووه
سه‌ڵته‌نه‌ته‌که‌ی ( 1520-1566 )
46 ساڵ حوکمی کردووه .
قانوونی سوڵتان سڵێمان له شاری ترابزۆن هاتۆته دونیاوه ، ئه‌وکاته‌ی
له‌دایک بووه باوکی والی هه‌مان شار بووه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو
کۆشکی خێزانه‌که‌یدا گه‌وره بووه هه‌ربۆیه باوکی پێوه‌ی خه‌ریک بووه
و په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی کردووه، له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا بووه به
پاشا ، که‌سێکی زۆر جدی بووه ، هیچ کاتێک په‌له‌ی له‌هیچ کارێکی نه‌کردووه، به‌شێوه‌یه‌کی فراوانه بیری له کاره‌کان کردۆته‌وه و به‌گوێره‌ی
ئه‌وه‌ش بڕیاری داوه و هه‌رگیزیش پاشگه‌ز نه‌ده‌بۆوه، به‌گوێره‌ی
توانا و قابیلیه‌تی که‌سه‌کان کاره‌کانی دابه‌شکردووه، قانوونی
سوڵتان سڵێمان خاوه‌ن ده‌موچاوێکی خڕ و دوو برۆی له‌یه‌کتر دابڕاو و
لووتی باریک و درێژ و باڵا به‌رز و ڕیشێکی پڕی هه‌بووه ، که‌سێکی خاوه‌ن
ئیراده بووه ، هۆی ئه‌وه‌ی که پێیان گووتوه قانوونی ئه‌گه‌ڕێته‌وه
نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی قانوونی نوێی دانابێت قانوونه‌کانی نوسیوه‌ته‌وه و
زۆر به‌باشی ته‌تبیقی کردوون ، له‌سه‌رده‌می خۆی پاشای به‌ریتانیا (
هاننری ) لیژنه‌یه‌ک ده‌نێرێت بۆ ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که چۆن
میکانیزمی دادپه‌روه‌ری به‌کارده‌هێنرێت و له وه‌ڵاته‌که‌ی خۆی به‌کاری
هێناوه ، قانوونی سوڵتان سڵێمان وه‌کو باپیری فاتیح سوڵتان محه‌مه‌د
خۆی به‌شداری هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی کردووه ، ئه‌و ڕووداوه سه‌رنج
ڕاکێشه‌رانه‌ی له سه‌رده‌می قانوونی سوڵتان سڵێمان ڕوویانداوه ئه‌مانه‌ن
:
له ساڵی 1522 ڕۆدۆسی گرت ، پاشای فه‌ره‌نسا داوای یارمه‌تی لێکردوو ئه‌ویش
له‌سه‌ر ئه‌م داخوازییه نامه‌یه‌کی بۆ ئیمبراتۆریه‌تی ئه‌ڵمان نووسیوه
و ئیمبراتۆریه‌تی ئه‌ڵمان له‌سه‌ر داخوازی قانوونی سڵێمان ( Francois )
به‌ند کراوی ئازاد کرد ، له ساڵی 1526 له شه‌ڕی مۆهاچ خاچپه‌رستانی
تێکشکاند ، ( Budapeste ) فه‌تحکرد ، له ساڵی 1529 ڤێنای ته‌وقکرد ،
له ساڵی 1532 سه‌فه‌ری ئۆستورالیای کردووه ، له ساڵی 1533 له‌گه‌ڵ
ئه‌ڵمانیادا ڕێککه‌وتن نامه‌ی ئیمزا کردووه ، له ساڵی 1537 ( Otranto
) ی فه‌تحکرد ، به‌ڵام له‌دوایدا به‌هۆی شه‌ڕی ( venedik ) وه سوپاکه‌ی
به ئۆترانتۆ کێشاوه‌ته‌وه ، له ساڵی 1543 ( vetergon ، Istoini ،
Belgrad ) ی فه‌تحکرد ، له ئه‌کده‌نیز شه‌ڕی ( برایانی یاریرۆسیان
دۆڕاندووه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش باکوری ئه‌فریقایان کردۆته ناو خاکی ده‌سه‌ڵاتی
عوسمانییه‌وه ، که‌ریم خانێکان تاکه مۆسکۆ چوونه‌ته پێشه‌وه ،
هاوکاری ناردووه بۆ موسڵمانه‌کانی ئۆقیانوسی هیند ، سودان و حهبیبیتیان
فه‌تحکرد ، له ساڵی 1548 بۆ چواره‌مین جار ته‌برێزی گرتۆته‌وه ،
قانوونی سوڵتان سڵێمان له 7 ی ئه‌یلوولی ساڵی 1566 دا که‌له مه‌یدانی
جه‌نگ بووه کۆچی دوایی کردووه ، له‌وکاته‌دا سه‌رۆکایه‌تی ته‌وقکردنی
( Zigetvar ) ده‌کرد ، کاتێک کۆچی کرد ته‌مه‌نی 71 ساڵ بووه ، ناوبراو
10 ڕۆژ و 4 مانگ ژیاوه ، 46 ساڵ پاشایه‌تی کردووه ، پاشا و شاعیرێکی
ناودار بووه .
له‌سه‌ر ده‌می باوکی که فراوانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان 6،557،000 کم دووجا
بووه توانی بیگه‌هێنێته 14،893،000 کم دووجا ، نوێژی ته‌رمه‌که‌ی
شێخی ئیسلام ئه‌بوسعود ئه‌فه‌ندی کردویه‌تی و ته‌ڵقینه‌که‌شی له‌لایه‌ن
نهقیبول ئیسرافه‌وه کراوه ، له مزگه‌وتی سوله‌یمانییه به‌خاک
سپێردراوه .
ناوی کوڕه‌کانی :
سه‌لیمی دووه‌م
به‌یازید
عه‌بدولله
موراد
محه‌مه‌د
محمود
جیهانگیر
مسته‌فا
ناوی کچه‌کانی :
مه‌حریمه سوڵتان
ڕازییه سوڵتان .
١٢-
سوڵتان سه‌لیمی دووه‌م.
ناوی
باوکی : قانوونی سوڵتان سڵێمان
ناوی دایکی : حوره‌م سوڵتان
له28 ی 5 ساڵی 1524 له‌دایک بووه
له 15 ی مانگی 12 ساڵی 1574 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1566 – 1574 )
( 8 ) ساڵ حوکمی کردووه .
سه‌لیمی دووه‌م باڵا مامناوه‌ند و ناوچه‌وان پان و چاو شین و مووزه‌رد
بووه ، ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌سه‌رده‌می ناوبراودا هاتۆته ئاراوه
پێکهاتوون له :
له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی دراوسێ هاوپه‌یمانی کردووه ، له ڕووی ده‌ریاوه سه‌فه‌ری
ئهندهنۆزیای کردووه ، له‌سه‌رداخوازی حوکومڕانه‌کانی وه‌ڵاتانی
هیندستان و چوارده‌وری هاوکاری موسوڵمانه‌کانی کردووه ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام چه‌ته‌کانی ده‌ریای قبرس زه‌ره‌ری له که‌شتێکان داوه و سه‌روماڵیان
تاڵانکردوون بڕیاری فه‌تحکردنی ده‌رکرد ، له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا له‌لایه‌ن
پاشا لاله مسته‌فاوه به‌ته‌واوی قبرس ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا ، کاتێک
له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ست بهسهرگرتنهی قبرس هێزی خاچپه‌رستان هاتن و ته‌وقی
قبرسیان کردوو شه‌ڕیان کرد سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ، ده‌وترێت
گوایه سوڵتان سه‌لیمی دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌م خه‌فه‌ته چه‌ند ڕۆژێک نه‌نوستووه
، دوای ماوه‌یه‌ک سوڵتان له‌شکرێکی زۆری نارده‌وه و به‌ته‌واوی ده‌ریای
( ئاکده‌نیز ) یان ته‌وقکرد ، له ماوه‌ی ساڵێکدا به 158 که‌شتیه‌وه
روبه‌ڕویان بۆوه و هه‌ربۆیه خاچپه‌رسته‌کان ناچارمان که ڕێککه‌وتن
نامه‌یه‌ک ئیمزا بکه‌ن ، مزگه‌وتی ئایاسۆفیا جارێکی تر نوێژن کرایه‌وه
، له‌هه‌مانکاتدا بناغه‌ی مزگه‌وتی سه‌لیمیه دانرا ، ( خانه‌کانی که‌ریمی
) له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕێگایان پێدرا که به‌ره‌و رووسیا بچن و رووسیایان
کرده ژێر حوکمی زه‌ریبه‌وه ، شاری تونس فه‌تحکرا و به‌م شێوه‌یه هه‌موو
وه‌ڵاتی تونس کرایه ژێر حوکمی سوڵتانه‌وه ، سوڵتان سه‌لیمی دووه‌م وه‌کو
باوکی شاعیر بووه کاتێک له‌سه‌رده‌می باوکی فراوانی خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان
14،892،000 کم دووجا بووه توانی بیکات به 15،162،000 کم دووجا ، له
15 ی مانگی 12 ی ساڵی 1574 کۆچی کردووه ، هه‌روه‌کو باپیری ته‌نها ( 8
) ساڵ حوکمی کردووه ، له قوبه‌که‌ی چوارده‌وری ئایاسۆفیا به‌خاکیان
سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
عه‌بدولله
عوسمان
مسته‌فا
سڵێمان
محه‌مه‌د
محمود
جیهانگیر
ناوی کچه‌کانی :
فاتمه سوڵتان
شا سوڵتان
جهوههرخان سوڵتان
ئێسما سوڵتان .
١٣ - سوڵتان مورادی
سێیه‌م.
ناوی
باوکی : سه‌لیمی دووه‌م
ناوی دایکی : نوربانو سوڵتان
له 4 ی ته‌موزی 1546 له‌دایک بووه
له 16 ی مانگی 1 ساڵی 1595 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1574-1595 )
( 21 ) ساڵ حوکمی کردووه .
مورادی سێیه‌م ، باڵا مامناوه‌ندی و ده‌موچاوی خڕ و ڕیشی ماش‌و برنجی و
ڕوو سوور و سپی بووه ، ده‌ست بڵاو و حه‌زی له هاوکاریکردن بووه ، ئه‌و
ڕووداوانه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا هاتونه‌ته ئاراوه پێکهاتووه له :
ڕێککه‌وتنی ( venedik ) نوێکرایه‌وه ، شه‌ڕی ڕووباری پۆرته‌کیز هاته
ئاراوه ، له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، دژ به
ئیسپانێکان هاوکاری به‌ریتانیای کردووه ، سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ( له‌هیستان
) دژ به پاشایان هاوکاریکراوه و له‌ساڵی 1577 له هیستان کراوه‌ته
ژێر حوکمی عوسمانێکانه‌وه ، له‌ساڵی 1511 دا خانه‌واده‌ی که‌ریمیه‌کان
که‌له رووسیا بوون دژ به ڕووسیا شه‌ڕیانکرد ، که گه‌یشتنه نزیک
مۆسکۆ توانیان جارێکی تر ڕووسیا بخه‌نه ژێر زه‌ریبه‌وه ، له‌ساڵی
1578 شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌ستی پێ‌کرد ، سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی
چڵدرانی به‌ده‌ست هێنا ، تفلیس و شیرڤانی فه‌تحکرد ، تاکو ده‌ریای حه‌زار
خرایه ژێر حاکیمیه‌تی عوسمانێکانه‌وه ، شه‌ڕی مێژوویی تیفلیس هاته
ئاراوه ، له‌م شه‌ڕه‌دا جه‌نگاوه‌ره‌کانی سوڵتان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵا ته‌سلیم
نه‌که‌ن وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه له برسانا سه‌گ و پشیله‌کانیان خواردووه ،
له 27 ڕۆژدا قه‌ڵای کارس گیراو له‌ساڵی 1583 دا سه‌رکه‌وتنی ( مهسالیلهر
) به‌ده‌ست خراو ڕڤان فه‌تحکرا .
له‌ساڵی 1585 دا بۆجاری چواره‌م ته‌برێز گیرایه‌وه ، له ساڵی 1590 له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا ئاشتی به‌رقه‌رار بوو ، له ساڵی 1593 دا شه‌ڕی دژ به ئه‌ڵمان
ڕاگههێنرا ، له ساڵی 1594 یه‌نی قه‌ڵا فه‌تحکرا ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا
فراوانی خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی گه‌یشته
19،902،000 کم دووجا ، بۆیه‌که‌مجار له مێژووی عوسمانی‌دا خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان
دوای ناوبراویش گه‌یشته ئه‌و ڕێژه‌یه ، مورادی سێیه‌م له 16 ی مانگی
1 ساڵی 1595 کۆچی کرد که ته‌مه‌نی 49 ساڵ بووه ، له قوبه‌ی نزیک
ئایاسۆفیا به‌خاکیان سپاردووه ، قوبه‌ی یه‌حیا ئه‌فه‌ندی له‌ناوچه‌ی
بێشکتاش له ئه‌سته‌نبوڵ ناوبراو دروستی کردووه ، هه‌ر ئه‌ویش کلیسه‌ی
فهتیحیهی کردووه به مزگه‌وت .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی سێیه‌م
سه‌لیم
به‌یازید
مسته‌فا
عوسمان
جیهانگیر
عه‌بدولله
عه‌بدولره‌حمان
حه‌سه‌ن
ئه‌حمه‌د
یاقوب
عاله‌م شا
یوسف
حوسه‌ین
کۆرکود
عه‌لی
ئشاک
ئۆمیر
عه‌لائه‌دین
داوود
ناوی کچه‌کانی :
عایشه سوڵتان
فاتمه سوڵتان
مه‌حریمه سوڵتان
فه‌خرییه سوڵتان .
١۴ -
سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌م.
ناوی
باوکی : مورادی سێیه‌م
ناوی دایکی : سه‌فیه خاتوون
له 26 ی مانگی 5 ساڵی 1566له دایک بووه
له 21 ی مانگی 12 ساڵی 1603 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1595-1603 )
(8) ساڵ حوکمی کردووه
محه‌مه‌دی سێیه‌م ، له شاری ( مه‌نیسا ) له‌دایک بووه ، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی
به‌رزی له زانست به‌ده‌ست هێناوه ، باڵا مامناوه‌ند و قژی خه‌ناوی و
ده‌موچاوی نورانی بووه ، زۆر پابه‌ندی دین بووه و سوڵتانێک بووه زۆر
باوه‌ڕی به ته‌سه‌وف بووه ، هه‌رکاتێک ناوی پێغه‌مبه‌ریان هێنابێت له‌به‌ر
ڕێزگرتن هه‌میشه هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ ، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی له فاتیح
سوڵتان محه‌مه‌ده‌وه نزیک بێت باپیره‌ی ناوی ناوه محه‌مه‌د ، سه‌رده‌می
سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌م سه‌رده‌می ڕاوه‌ستانی ئیمبراتۆریه‌تی
عوسمانییه ، به‌ڵام له خاکی ئه‌وروپایان قه‌ڵایه‌کی زۆر ته‌سلیم به
ئه‌وروپێکان ده‌کرێت ، کاتێک سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌م ئه‌م لاوازی و
بێتواناییه‌ی ( سادرازاد ) خۆجا سینان پاشا ده‌بینێت خۆی سه‌فه‌ر ده‌کات
و له‌شه‌ڕی به‌رامبه‌ر به خاچپه‌رستان شه‌ڕی هاچۆڤا ده‌باته‌وه و قه‌ڵای
( Egri ) فه‌تحده‌کات ، ئه‌م شه‌ڕه له مێژوودا به ( فه‌تحی ئاگری )
ناوزه‌ند ده‌کرێت ، له‌هه‌مان کاتدا عوسمانێکان و ئێرانێکان شه‌ڕیان ده‌ست
پێکرده‌وه ، سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌م ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ناوخۆیانه‌ی
له‌سه‌رده‌می ناوبراودا هاتونه‌ته ئاراوه ئه‌مانه‌ن ( ڕاپه‌ڕینی جهلالیکان
) له‌هه‌مان کاتدا خاکی ده‌ره‌وه‌یان له‌ده‌ست داوه ، ڕاپه‌ڕینی قه‌ڵای
( کانیژه ) له‌سه‌رده‌می حوکومڕانی هه‌رێمه‌که له‌سه‌رده‌می ( تریاکی
حه‌سه‌ن پاشا ) هاتۆته ئاراوه .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی یه‌که‌م
مسته‌فای یه‌که‌م
سه‌لیم
مه‌حمود
ناوی کچه‌کانی نه‌زانراوه .
١٥ -
سوڵتان ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م.
ناوی
باوکی : محه‌مه‌دی سێیه‌م
ناوی دایکی : خاندان سوڵتان
له 18 ی نیسانی 1590 له دایک بووه
له 22 ی مانگی 11 ساڵی 1617 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1603-1617 )
( 14 ) ساڵ حوکمی کردووه .
ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م ، دوای سوڵتان قانوونی یه‌کێکه که خۆی سه‌رقاڵی
کاروباری ده‌وڵه‌ت بووه ، جلوبه‌رگی زۆر ساده‌ی له‌به‌ر کردووه ، ئه‌و
بڕیارانه‌ی که‌له منداڵیشدا ده‌ریکردوون زۆر شیاوانه بووه ، به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ که‌سانی زانا و خاوه‌ن مه‌عریفه‌ت راوێژی کردووه ، ڕاوبۆچونه‌کانی
به‌جدی وه‌رگرتووه ، سوڵتان ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا
بووه به پاشا ، 14 ساڵیش پاشایه‌تی کردووه و 14 ده‌هه‌مین پاشای
عوسمانیشه ، به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رزی زانستی به‌ده‌ست خستووه هه‌روه‌ها
شاعیرێکی به‌توانا بووه و خاوه‌ن دیوانێکی شعرییه ، که‌سێکی گرێدراوی
دین و وه‌ک وه‌لی وابووه ، ئه‌م زاته مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌دی
دروست کردووه که خاوه‌ن 6 مه‌ناره‌یه ، ئه‌وه‌نده پابه‌ندی دین
بووه بۆ شوێن پێی پێغه‌مبه‌ر شعری نوسیوه .
له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا عه‌بای سه‌رمه‌که له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی
مه‌که کرا تا ئه‌وکاته له میسره‌وه ڕه‌وانه ده‌کرا ، ناوبراو
کاتێک هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆدا ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕاپه‌ڕینی جه‌لالێکان
و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئێران و له‌هه‌مان کاتدا له‌ناو شه‌ڕدا بوون به‌رامبه‌ر
ئه‌ڵمان و هاوپه‌یمانه‌کانی ، له‌م شه‌ڕانه‌دا ئه‌ڵمانیا لاواز ببوو هه‌ربۆیه
داوای ئاشتیان کرد ، ڕێککه‌وتنی ( Zitvatorok ) ئیمزا کرا ، له ساڵی
1611 دا به‌ته‌واوی ڕاپه‌ڕینی جه‌لالێکان خامۆشکرایه‌وه ، هه‌موو کێشه‌کان
چاره‌سه‌ر کران ته‌نها ئێران مایه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا ڕێککه‌وتن
ئیمزا کرا .
شه‌ڕێکی زۆری چاره‌نوسساز له ده‌ریای ئاکده‌نیز قازانج کرا ، له ساڵی
1615 دا ( Uyvarv- Etergon ) فه‌تحکرا ، له هه‌مان ساڵدا سه‌فه‌ری
ئۆستورالیا کرا ، تاجی پاشایه‌تی خه‌ڵاتی ماجه‌ریستان کرا ، له ده‌ریاوه
سه‌فه‌ری ( ماڵتا ) کرا ، سوڵتان ئه‌حمه‌د له ساڵی 1617 کۆچی کرد ، له
نزیک مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌ده‌وه نێژرا .
ناوی کوڕه‌کانی :
عوسمانی دووه‌م
مورادی چواره‌م
سوڵتان ئیبراهیم
به‌یازید
سوله‌یمان
قاسم
محه‌مه‌د
حه‌سه‌ن
سه‌لیم
خانزاده
عوبه‌ید
ناوی کچه‌کانی :
گه‌وهه‌رخان سوڵتان
عایشه سوڵتان
فاتمه سوڵتان
ئاتیکه سوڵتان .
١٦ -
سوڵتان مسته‌فای یه‌که‌م.
ناوی
باوکی : مورادی سێیه‌م
ناوی دایکی : خاندان خانم
له 1592 له‌دایک بووه
له 20 ی مانگی 1 ساڵی 1639 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1617 – 1623 )
( 5 ) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان مسته‌فای یه‌که‌م ده‌موچاوی نورانی بووه ، خاوه‌ن چاوبرۆیهکی
جوان بووه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ئه‌قڵی ناته‌واو بووه به‌ڵام
هه‌ر کردوویانه به پاشا ، به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نی سه‌ڵته‌نه‌تی که 3
مانگ بوو له‌سه‌ر فه‌توای شێخی ئیسلام له‌سه‌ر حوکم لادراوه ، له
جیاتی ئه‌و عوسمانی دووه‌م هاته سه‌ر حوکم ، له ساڵی 1622 به کوده‌تایه‌ک
عوسمانی دووه‌میان له‌سه‌ر حوکوم لاداو جارێکی تر سوڵتان مسته‌فایان
دانایه‌وه ، سوڵتان عوسمانی دووه‌م له ئه‌نجامی کوده‌تاکه‌دا له (
یهدی قوله ) کوژرا ، گه‌ل هێرشیان کرده سه‌ر مۆڵگه سه‌ربازێکان که
بۆچی عوسمانی دووه‌میان کوشتووه ، ئه‌م ناڕه‌زاییه 80 کوژراوی لێکه‌وته‌وه
، دوای ماوه‌یه‌ک له قاپی قوله ( Sipahi ) کان ڕاپه‌ڕینیان کرد ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی زانرا داوود پاشا عوسمانی دووه‌می کوشتووه له‌سێداره درا ،
دیوه‌خان له 8 ی مانگی 1 ساڵی 1623 کۆبونه‌ته‌وه و بڕیاریاندا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی سوڵتان مسته‌فای یه‌که‌م ته‌واو نییه له‌سه‌ر حوکوم
لایاندا ، شێخی ئیسلام ئه‌ساد ئه‌فه‌ندیش فه‌توای داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌قڵی سوڵتان مسته‌فا ته‌واو نییه ناتوانێت حوکوم بکات ، کاتێک کۆچی
کرد ته‌مه‌نی 47 ساڵ بووه .
منداڵی نییه .
١٧ -
سوڵتان مورادی چواره‌م.
ناوی
باوکی : ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی دایکی : کۆشهم سوڵتان
له 27 ی ته‌موزی 1612 له‌دایک بووه
حوکومڕانێکه‌ی ( 1623-1640 )
( 17 ) ساڵ حوکمی کردووه .
مورادی چواره‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی
به‌رز بووه ، خاوه‌ن به‌ده‌نێکی پته‌و بووه ، زۆر حه‌زی له ڕاو بووه
له‌گه‌ڵ جریدبازیدا ، له‌ته‌مه‌نی زۆر بچوکیدا کرا به پاشا ، ماوه‌یه‌کی
زۆر به‌کاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رقاڵ نه‌کرا ، له ساڵه‌کانی 1624 و
1625 دووجار سه‌فه‌ری ئه‌نه‌دۆڵی کردووه ، شۆڕشی جهلالێکانی سه‌رکوت
کردووه هه‌روه‌ها شاعیر بووه ، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ( سادرازامی )
به‌غداد داوای هاوکارێتی کردووه .
ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی که‌له سه‌ر شێوازی سه‌رده‌می عوسمانی دووه‌م
هاتبووه ئاراوه به هه‌مان شێواز روویاندا و توانی به‌شێوه‌یه‌کی
ژیرانه سه‌رکوتیان بکات هه‌روه‌ها ئه‌و کودهتایهشی پوچه‌ڵ کرده‌وه
که به نیاز بوون بیکه‌ن ، ڕاپه‌ڕیوه‌کانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشا و
دوایش ئه‌وانه‌ی په‌نجه‌یان هه‌بوو له‌م کوده‌تایه یه‌ک .. یه‌ک له‌سێداره‌ی
دان .
له‌ساڵی 1633 قه‌ده‌غه‌یی تلیاکی کردووه ، له‌ساڵی 1634 کحولی قه‌ده‌غه
کردووه ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو له سێداره‌دا که به‌ده‌وڵه‌ته‌وه پابه‌ند
نه‌بوون ، توانی به‌غداد فهتحبکات و له ساڵی 1638 خه‌ڵاتی ئه‌م فهتحکردنهی
پێبه‌خشێنرا ، له ئه‌سته‌نبوڵ و زۆر ناوچه‌دا هه‌موو شه‌قاوه‌کانی له‌ناودا
، توانی ده‌زگای هه‌واڵگری دروست بکات و هه‌موو ده‌ست درێژییه‌کانی ژێر
حوکوم ڕانێکهی ده‌ست نیشان کردوو که ده‌چوو بۆ هه‌ر لایه‌ک ده‌یتوانی
ئه‌وکه‌سانه له‌ناو بدات که ده‌ست درێژی ده‌که‌ن ، جارێکی تر بینای (
که‌عبه ) ی تازه‌کرده‌وه ، سوڵتان مورادی چواره‌م له هه‌مانکاتدا
ئاواز داهێنه‌ر بووه ، به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو حاکمی هه‌موو ده‌زگاکانی
ده‌وڵه‌ت بووه ، هه‌واڵی هه‌موو شتێکی پێ ده‌گه‌یشت ، له‌کاتی سه‌فه‌ریدا
له‌ناو سه‌ربازه‌کان ده‌مایه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی ده‌نووست
، کاتێک هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌تاڵ بوو ، کاتێکیش
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ما خه‌زینه‌ی پڕی ئاڵتون و پاره بووه ، له
ساڵی 1640 نه‌خۆش که‌وت ، ئه‌و ده‌ستی له خۆی شۆری بوو ، به‌ڵام دوایی
باش بۆوه ، به‌ڵام دوایی جارێکی تر نه‌خۆش که‌وته‌وه ، له 8 ی
شوباتی 1640 کۆچی کرد که ته‌مه‌نی 28 ساڵ بووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
سوله‌یمان
محه‌مه‌د
عه‌لائه‌دین
ئه‌حمه‌د
ناوی کچه‌کانی :
سافیه سوڵتان
گه‌وهه‌رخان سوڵتان
قایهئسمی خان سوڵتان
روقییه سوڵتان
زه‌ینه‌ب سوڵتان
|