٧\١\٢٠١٤
ژیان و مردن
لە ئاوارەیی دا.

شوان سەدیق
پەنابەران
لە کەمپی کەورگۆسک و دارە شەکران ژمارەی لە دایکبوونایان زیاترە تا
ئەوانی وەفات دەکەن.
ھەولێر: ئەنجومەنی کەمپی کەورگۆسک لە پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: لە
ماوەی ساڵێکی مانەوەی پەنابەران لەو کەمپە ١٥ منداڵ لە دایکبوون و چوار
کەسی دیکە کۆچی دواییان کردووە.
لە سنوری پارێزگای ھەولێر چوار کەمپ بۆ ئاوارەکانی سوری دروستکراون،
بەپێی ئامارەکان نزیکەی ٤٠ ھەزار پەنابەری سوری لە ھەولێر لە
کەمپەکاندا نێستەجێ بوون. کەمپی کەورگۆسک و دارە شەکران گەورەترنیانن.
کەمپی کەورگۆسک ساڵێک دەبێ نزیکەی ١٥ ھەزار پەنابەری رۆژئاوای لێ
نیشتەجێکراوە، لەڕووی ئیدارییەوە کەمپەکە دەکەوێتە ناحیەی خەبات لە
پارێزگای ھەولێر.
ھێڤی محەمەد ئەنجومەنی کەمپی کەورگۆسک بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژیانی
ناو کەمپەکە لە ئێستا ئاسایی بۆ تەوە، حکومەتی ھەرێم و رێکخراوە
خێرخوازییەکان ھاوکارییەکی باشی پەنابەرانیان کردووە، دەتوانن بڵێین
کێشەی ژیانمان لەچاو رابردوو کەمترە.".
ئەنجومەنی کەمپی کەورگۆسک باسی لە رێژەی لەدایک بوون و مردن کرد و گوتی
تائێستا چوار کەس مردوون پیاوێکی بەساڵا چوو، دوو ئافرەت و منداڵێک.
ھەروەھا تا ئێستا نزیکەی ١٥ منداڵیش لە دایکبوون.
دوای کەمپی کەورگۆسک یەکێکی دیکە لەو کەمپە گەورانەی بۆ ئاوارەکانی
سوری دروستکراون، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەمپی دارە شەکرانە کە
دەکەوێتە سنووری ناحیەی دارە شەرکرانی ھەولێر، بەگوێرەی دوا ئامار
نزیکەی ١٢٠٠ خێزانھی تێدا نیشتەجێ کراون.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دارەشەکران دکتۆرە خوناو برایمۆک بۆ ئاژانسی
ئانادۆڵو گوتی:"لە کەمپەکەی ئێمە رۆژانە لانیکەم منداڵێک لەدایک دەبێ.
بەگشتی تا ئێستا نزکەی ٣٠ منداڵ ھاتوونەتە ژیانەوە.".
لەبارەی رێژەی مردوان لەو کەمپە خوناو گوتی: "مردن کەمترە و تا ئێستا
دوو حاڵەتمان تۆ مارکردووە.".
ئەو کەسانەی مردوون لەھەردوو کەمپەکە، کەسوکارەکانیان بەتەمەنەکانیان
رەوانەی وڵاتی خۆیان کردۆتەوە، بۆ ئەوەی لەوێ بەخاکیان بسپێرن.
رەنگین محەمەد، دانیشتوی کەمپی کەورگۆسک ماوەی دوو مانگە کچێکیان بووە
ناوی ناوە لاڤە، ئەوە دەڵێ بەخێوکردنی ئەم منداڵە بۆ ئێمە ناخۆشە بەڵام
ھەرچیمانکردووە لەگەڵ ھاوسەرەکەم دەبێ بەباشترین شێوە بەخێوی بکەین.
کافیە کەریم تەمەن ٤٠ ساڵ ماوەی سالێکە لە کەمپی کەورگۆسک نیشتەجێیە بۆ
ئانادۆلو گوتی: "بەگشتی ژیانمان ئاسایە لێرە ئاو و کارەبا و خۆراکمان
ھەیە کەمێک قەناعەت بە ژیانەکە دەکەین راستە لەناو کەمپین و بارودۆخێکی
خراپمان ھەیە بەڵام باشترە.".
کافیە لەگەڵ سی منداڵەکەی ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون، ھاوسەرەکەی لە
سوریایە ناتوانێ بێتە کوردستان، وەک بەشێکی زۆر لە ئاوارەکانی ئەو
کەمپە کافیە بەئاواتی ئەوەیە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی و لەئاوارەیدا
نەبن.
ماڵپهڕی شوان سدیق
|