کابینه‌که‌ی
دکتۆر به‌رهه‌م له‌به‌رده‌م کارنامه‌ی حکومه‌ت و هێزی ئۆپۆزیسێۆن.
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
ڕۆژی 28/10/2009 کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاندرا،هه‌موومان
جگه له‌وه‌ی سه‌رسه‌ختانه له‌ئه‌دای ڕابردووی حکومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانین،به‌وه‌ی
مه‌حسوبیه‌ت وخزم خزمێنه ونادامهزراوهیی ده‌زگاکانی کابینه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه.؛
به‌ڵام لهبهرامبهرجیهانی ده‌ره‌وه و ههرپلانێکی ئیقلیمی له‌م
حکومه‌ته ،جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به وانه‌ی له‌ناو کامپی
ئۆپۆزیسێۆن خۆیان ده‌بیننه‌وه یان ئه‌وانه‌ی گۆرانی به‌باڵای کابینه‌ی
نوێ دا هه‌ڵده‌ده‌ن، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ده‌ستن بۆبه‌رگریکردن و
پاراستنی ئه‌م کابینه نوێیه‌ی حکومه‌ت وبه‌رگریکردن له‌ئه‌زموونی
سیاسی؛؛ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی که‌س ناتوانێت هیزگه‌لی ئۆپۆزیسێۆنی
جه‌ماوه‌ری گه‌ل له‌ئه‌دای نیشتیمانی بوون ونادڵسۆزی به‌خه‌ڵک بفرۆشێته‌وه.؛؛
به‌ڵام ناکرێت ئۆردوی ئۆپۆزیسێۆن وجه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌به‌رامبه‌ر که‌موکوڕیه‌کان
بێده‌نگ و جه‌ماوه‌رێکی پاسیف و بێ دهربهستبن له‌ئاستی زیاتری که‌مته‌رخه‌می
ونادیدهگیری کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌خزمه‌تکردن
و نزیککهووتنهوه له‌مافی هاوڵاتیبوون ،.؛
هه‌موومان به‌چاوی خۆمان بینیمان و بهگۆێی خۆمان گوێمان لێ‌بوو که‌که‌سی
یه‌که‌می کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌کاتی کامپینی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7/2009 ،چ به‌ڵین و په‌یمانێکی دایه خه‌ڵکی
کوردستان، ؛
هه‌موولا گوێمان له‌وه‌بوو ڕۆژی چوارشه‌ممه 28/10/2009له‌کاتی مه‌راسیمی
سوێند خواردنی کابینه‌ی شه‌ش دا جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت چ پرۆژه‌و
کارنامه‌یه‌کی پێش که‌ش کرد بۆخه‌ڵکی کوردستان،که نزیک که‌وتنه‌وه‌ی
کوردستان بوو له‌پارچه‌یه‌ک له به‌هه‌شت، ئه‌مه‌ش بۆخۆی دوور له‌مه‌یدانی
پراکتیک و له‌جیهانی په‌خشان نوسین و خه‌وننامه و هۆنینه‌وه‌ی به‌یتدا
کارێکی گران نییه، به‌ڵام له‌ئه‌رزی واقیعدا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌چاوه‌ڕوانیدا
ده‌بن، . خه‌ڵکی کوردستان چۆن له‌به‌رامبه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌وه له
هه‌ر هه‌وڵێکی تێکده‌رانه و پهلاماردهرانهدا ده‌بنه قه‌ڵغان بۆ
پاراستنی ئه‌زموونی سیاسی؛
ئه‌وهاش له‌ئه‌دای پاسیف بوونی حکومه‌ت وبه‌رده‌وامی به‌تاڵانبردنی
ماڵی گشتی و کۆنترۆڵکردنی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ژێر ده‌ستی حیزب و به‌رده‌وام
بونی کابینه‌ی شه‌شه‌م به‌هه‌مان نه‌فه‌سی کابینه‌کانی پێشتر،جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کانی شاره‌کان بۆ شکست هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتێک
که‌به‌هه‌مان ڕۆح وعه‌قڵییه‌تی هه‌ژده‌ساڵی ڕابردوو خۆڵ له‌چاوی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی
بکات و دروستکردنی خه‌سته‌خانه‌و قوتابخانه و قیرتاوکردنی جاده‌یه‌ک
به‌ده‌ستکه‌وت ونوێبونه‌وه بفرۆشێته‌وه به‌خه‌ڵک.هه‌موو ئه‌وانه ئه‌رک
وئهولهویاتی حکومه‌ته‌و هیچ هونه‌ری سیاسی نیه.؛
سه‌روه‌ری دادگاکان و پیرۆزڕاگرتنی داوده‌زگاکانی حکومه‌ت وپاراستنی که‌رامه‌رتی
هاوڵاتی وههڵنهکووتانه سهرڕۆژنامهنووسان و هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی
ده‌یانه‌وێت ئازادانه بیر بکه‌نه‌وه به‌شێکه له ڕۆحی نوێی کارکردن
وسه‌رکه‌وتنی کابینه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح، بۆیه ئه‌م کابینه‌یه
له‌به‌رده‌م ئۆپۆزیسێۆنێکی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و ئۆرگانیزه‌کراودا
ڕووبه‌ڕووه، چیدی ڕێکردنی حکومه‌ت به‌ڕۆیشتنی کیسه‌ڵی ناتوانێت
ئۆپۆزیسێۆنی سیاسی بخاته پشت گه‌مه‌سیاسیه‌کانی ناوگۆڕه‌پانی کوردستان.؛
ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه بۆکه‌س نیه هیچ ڕه‌خنه‌گرێکی دروستکه‌ر و
کاردانه‌وه دیموکراسییه‌کانی هێزی ئۆپۆزیسێۆن له‌به‌رامبه‌ر ناهه‌قی و
بێدهربهستیهکانی حکومه‌ت له‌قاڵب بدات. به‌ڵکو چۆن ده‌کرێت
ئۆپۆزیسێۆن لهکارهباشهکانی حکومه‌ت ده‌ست خۆشی وپێشوازی بکات، ئه‌وهاش
کابینه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م به‌نه‌فه‌سی درێژ وعهقڵێکی نوێ پێوانه‌و
خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ به‌رخوردکردن وگوێگرتن لهئۆپۆزیسێۆن بکات.. چون
نابێت پیاوانی ناوده‌سه‌ڵات چاو له‌وه بتروکێنن که ئه‌مڕۆ به‌ڕاستی
ئۆپۆزیسێۆنێکی ئه‌کتیڤ و جه‌ماوه‌ری ڕابه‌ڕایه‌تی هه‌موو بزووتنه‌وه
ناڕازیه‌تییه‌کانی جهماوهردهکات.. بۆیه هه‌نگاوه‌کانی کارکردن
پێویستی به‌عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌ی جیدی هه‌یه لای ده‌سه‌ڵات نه‌ک
موجامه‌له و دروشمی دیماگۆگی بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک وبانگه‌شه‌ی
دیموکراسی درۆینه‌و له‌قاڵب دراو بۆگهمهی سیاسه‌تکردن له‌کوردستان ؛
؛؛؛؛
|