په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

کابینەى شەشەم و کابینەى زۆر ((پیاوانە)).

گەزیزە    

 بەهیواى دامەزراندنى کابینەى تازەى حوکمەتى هەریمى کوردستان ، هەموان جارێکى تر بەو پەڕى دڵخۆشیەوە گوێ بیستى کەناڵەکانى راگەیاندن و  زۆر بە پەرۆشەوە دەستمان کرد بە هەڵدانەوەى لا پەڕەى رۆژنامەکان تا جوانترین گۆڕانکارى لەم کابینە نوێیەدا ببینین ،، بە تاسە یەکى زۆرەوە دواى بانگەشەى هەڵبژاردن ڕۆژانە چەندەها پرسیارى جۆراوجۆر لە دیدو بیرکردنەوەکانماندا  سەرى هەڵدەدا ؟؟ هەنگاو نان بەرەو ئاسۆیەکى روون ،، هەوڵدان بۆ بەرەو باشتر کردن ، سود وەرگرتن لە هەڵەکانمان ،،بە خۆدا چونەوە بۆ باشتر کردنى ژیانمان ، ئەمانە توێشوى ئەزمونوکانى پێشومان بوو ..........

 

کەچى زۆر بەداخەوە لە گەڵ بڵاوکردنەوەى هەواڵى دامەزراندنى ئەم کابینە نوێیەدا ..ئێمەى ژنان تووشى شۆک بوین !!

 

تۆ بلێ ى ئەمە راستیە یان خەوە ؟؟؟ ئەو ە هەڵەى ڕۆژگارە یان هەڵەیەکى چاپەمەنیە ؟؟؟؟

 

ئەوە چ خێرە برادەرینە ماڵتان ئاوا بەشکردوە ؟؟ چ باسە لە حکومەتى دیموکراسیدا پیاوان باڵادەستن و ژنانیش  لە پەراوێزدا ؟؟  ئەدى ئێوە تاکەى کەوگیر بەدەست و ئێمەى ژنانیش فوو لە ئاگرى چێشتەکانتان بکەین ئەو فووەى چاوانمان پڕ دەکات لە دوکەڵ!

 

ئەرێ چ باسە یاران لە دواى ئەو هەموو نوسین و سکاڵا و داکۆکى کردنە لە مافى ژنان  .. کەچى پەراوێز دەخرێین ؟؟؟

 

لە کۆى 19 وەزارەت تەنها ژنێک مافى بەخشینى پۆستى وەزیرى پێدەبخشرێت  خۆ لە هەموشى سەیرتردوابەدواى ئەو گۆڕانکاریە سەرسوڕهێنەرە ڕۆژنامەى ( هەولێر)لە رێکەوتى29-10-2009 لە لاپەڕە((5))  وێنەیەکى گەورەى وەزیرە بەرێزەکانى کابینەى شەشەمى بڵاوکردۆتەوە ،، بەم شێوەیە ،، کە لە ژێر وێنەکەدا نوسیویەتى (( وەزیرەکانى کابینەى شەشەم پاش سوێند خواردنیان بەیەکەوە وەستاون ، باڵەخانەى پەرلەمان ))  لە وێنەکەشدا هەر برایانى بەرێز دەرکەوتون و وێنەى بەرێز خاتو (ئاسۆس نەجیبوڵا ) وەزیرىکاروبارى کۆمەڵایەتى  بە هییچ شێوەیەک دەرنەکەوتوە ، خۆ ئەوە ئەگەر یەکێک دەنگ و باسەکەى َگوێ لێ نەبوبێ یان ئاگادار نەبوبێت هەر بە وێنەکەدا بۆى دەردەکەوێت کە ئەم کابینەیە تەنها کابینەى(( پیاوانە)) ژنان بۆیان نیە لەژێر پەچەشەوە سەیرى ئەم کابینەیە بکەن .  لەوەش زیاترلە باڵەخانەى پەرلەمان،، لەم وڵاتە گەورەیەدا ، لەم ئاپۆراى رۆشنبیرىو  یەکسانیەدا  لەم کۆمەڵگا بەناو سفیلەدا  لەم هاژوهوژى پڕوپاگەندەو هەڵمەتى یەکسانی خوازیەدا ا تەنها ژنێک کە ئەویش بەرێز خاتو (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد )ە ئامادەى ئەو دانیشتنە بووە ،ئەى هاوار   ، تۆبڵێ ى ژنانى ئەم دەفەرە نسنورەکانى شاریان بەجێهێشتبێت و کۆچیان کردبێت و پیاوانیان بە تەنها بەجێهێشتبێت؟؟؟خۆ زۆر ئاساییە گەر بریارێک دەرچێت  بڵێت :_ با میوانداریەکان لە هاتنى ژنان قەدەغەبێت و هۆڵەکانى کۆبونەوە جێ ى ژنانى تیانابێتەوە و مێزى کۆڕ و سیمینارەکان بە دەنگى ژنان ناگات ،  نا  و ،ڕ نا بێت  !  ناکرێت  !  هەمووى هەر نا و  نا    ...

 

یاران لەوە دەچێت زەمانە تەواو گۆڕابێت ماڵەکان بێ ژن ماونەتەوە ،مناڵەکان تەنها پیاولن بەخێویان دەکەن ،،  کۆڕ و کۆبونەوەکان هەرپیاوان دەیبەن بەڕێوە ،، کەسى یەکەم کە قسە دەکات تەنها هەرپیاوە ، پۆستە باڵاکان  تەنها هەر شایستەى  پیاوانن ،، ئەندامى سەرکردایەتى حیزبەکان هەرپیاون ،، ئەوانەى بەدەنگى زۆر بەرز پێدەکەنن هەرپیاون..

 

ئەوانەشى زۆرترین کات بۆ قسەکردن وەردەگرن لە دانیشتنەکاندا هەرپیاوانن ،،،، ئەوانەشى داواى مافەکانى ئێمە دەکەن بە تەنها هەر پیاوانن  ،، ،،،

ئەرێ برادەرینە ئێوە ئەوەندە دڵسۆزى ئێمەن ناهێڵن دەست بە ئاودا بکەین ،، فەرشى سورمان بۆ ڕادەخەن تا پێیەکانمان نەکەوێتە سەر زەوى !  ... ئاى لەو میهرەبانى و بەخشندەییە  ؟؟!   چۆن و بە چ زمانێک چاکەتان بدەینەوە؟؟.... بۆ ئەوەندە خۆتان  سەرقاڵ کردووە ؟؟؟،، دە رێگەمان بدەن هیچ نەبێت با خۆمان داواى مافەکانى خۆمان بکەین  رەنگە ئەوەى خۆمان دەمانەوێت ئێوە نەتانەوێت، ئێستا ماف مافى خۆمانەکاکە گیان  بۆ ئێوە شەرى لەسەر دەکەن ؟؟ چیتانە بەسەریەوە ؟؟!

 

کابینەیەکتان بۆ دامەزراندوین نازانین لە کوێ ى ئەو دەسەڵاتەدا خۆمان دەبینینەوە ؟؟ ئەبێت لە دەرگا بده‌ین  ئەوجا بێینە ژورەوە  چونکە زۆر زۆر پیاوانەیە ..... دەنوسین و کەس نایخوێنێتەوە ، دەڵێین و کەس  نایبیستێ دەڵێن:- 

گۆرانى دەڵێین و کەس گوێمان لێناگرێت..

تابلۆکانمان پڕە لە رەنگ کەچى ئێوە هەموى بە رەش دەبینن ... ئەى خودایە داد بۆ کێ بەرین ؟؟

 

نە قەڵەم تواناى ماوە و نە زمانیش گۆ ئەکات ،چونکە باخێک درەختێکى گەورەى سێوى تیایە و 19 سێوى گرتووە ،، لەو باخەشدا ئێوە هەر  19 ى لێئەکەنەوەو 18  ى هەڵ ئەگرن بۆ خۆتان و تەنها یەکێکى ئەدەنە ئێەمە ؟؟  ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 

 

gazizakurd@yahoo.com