٧\٢\٢٠١٣
کابینەی تازەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە پشت سیاسەتی
بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانەوە راوەستاوە.

دەشتی جەمال*
چەند هەفتە لەمەوبەر دادگاکانی ئەڵمانیا لەسەر ناردنەوەی زۆرەملی کەیسی
(ها،م) پەنابەرێکی خەڵکی کوردستان ئاشکرایان کرد کە ''لایەنی بەرپرسی
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق ڕازی بوون بە قبوڵ کردنی دیپۆرت
کردنەوەی پەنابەران''. هەروەها دادگای بەریتانیش ئەگەر چی بەدوای ئەو
هەوڵ و بەڵگانەی لەلایەن فیدراسیۆن و چەند کەسایەتی و پاریزەرێکەوە
دیپۆرتی پەنابەران لە بەریتانیاوە ڕاگیرابوو، بەڵام بەداخەوە لە کۆتای
مانگی ١١ی پارەوە جارێکی تر داگا چاویخشانەوە بەو مەسەلەیەدا و ڕێگەی
دا بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ عێراق و کوردستان. ئەمانەش بە
دوای هەوڵ و ئامادەییەکدا دێت کە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی
کوردستان لە خۆیان نیشانداوە بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەران.
ئێمە هەمیشە وتومانە به بێ هاوکاری و ئاگاداری حکومەتی هەرێمی
کوردستان ناتوانرێت هیچ پەنابەرێک لە وڵاتە ئەوروپیەکانەوە بنێردرێنه‌وه
بۆ کوردستان یان له ڕێگای تورکیا وئه‌رده‌نه‌وه دیپۆرت بکرێنه‌وه.
ئەوا ئێستا بەڵگەگەکان دووباره ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان له دژی په‌نابه‌ران خۆی ئاشکرا کرده‌وه.
گەرچی بە هەوڵی به‌رده‌وامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێڕاقی
بەهەڵویست گرتن و ڕاوەستانەوەیەکی لێبڕاوانە و پشتیوانی بێ دریغی
مرۆڤدۆستان و ئازادی خوازان وڕۆژنامەنوسان ولایەنە سیاسەیەکانی
داکۆکیکار لە مافە ڕەواکانی پەنابەران، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە
حکومەتی هەریمی کوردستان ناچارکراوە بە وەرنەگرتنەوەی پەنابەرانی بە
زۆر نێراوە لە لایەن حکومەتە ڕاست و کۆنسێرڤەتیڤەکانی ئەوروپا لە فرۆکە
خانەکانی هەوڵێر و سلیمانی، کەچی وا جارێکی دیکە کابینەی تازەی حکومەتی
هەرێمی کوردستان کەوتونەتە پیلانگێران بە ژیان وئایندەی هاوڵاتیانی
کورد زمان، ئەوانەی ساڵانێکی زۆرە ژیانیان لە ولاتە ئەوروپیەکان
دامەزراندوە ومنالانیان تێکەڵ بەو کۆمەڵگایانە ببوە چاویان بڕیوەتە
ئاسۆیەک تا لە بەڵای دیپۆرتکردنەوە ڕزگاریان بێت، بەڵام ئەوە حکومەتی
هەرێمی کوردستانە دەیانکاتە قوربانی بەرژەوەندی وپەیوەندیە دیبلوماسی و
سیاسیەکانی خۆیەوە.
قسەکەرانی ئەم حکومەتە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕاستیەکان هەر کاتێک کەوتبێتە
ژیر گوشارەوە بە ناچار خۆیان وانیشانداوە کە ئەوان لەگەڵ
بەزۆرناردنەوەی پەنابەران نێن وپاکانە وخۆیان لە بەرەی مافەکانی
پەنابەراندا نیشانداوە. لەولاشەوە ڕێگایان داوە بە حکومەتی عێراقی کە
بە بەردەوامی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە شەقکاری وئیهانەت و
سوکایەتی لە فرۆکەخانەی بە غدا پیشوازی لێبکات چاویان دابخەن لە ئاست
ئەو کردوە ناشارستانیانەی حکومەتەکەی مالکی کە بە درێژای چەند ساڵی
ڕابردوو بەرامبەر پەنابەران پەیرەوەی لێبکات و زیاتر لەمانەش خواست و
داوا بەرهەقەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانی قوربانی ئەو سات وسەوداو
بازرگانیە بە ژیانی مرۆڤەکانەوە بە فەرامۆش بسپێرێت.
لەگەڵ ئەوەی بەڵگەکانی ئەو ڕاستیانەی سەرەوە بە بەردەوامی لەلایەن
فیدراسیۆنەکەمان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ومیدیاکانی خۆشیانەوە، بە
ڕێگای خۆپیشاندانەکانی دیپۆرتکراوەکانی گەرمیان وسلێمانی وچەمچەمال و
لەدەرەوەی وڵاتیش ئەوڕاستیانە خراوەتە ڕوو کە کێن ئەوانەی لەپشت
تێکدانی ژیانی پەنابەرانەوە ڕاوەستاون و ئەمرۆش بۆ قەرە بۆکردنەوەو
داخوازی و داوکاریەکانیان هیچ وەڵامێکیان نییە.
ئەم سیاسه‌ت و هەنگاوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان که ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
گرتووه به‌ده‌سته‌وه، نه‌ک هه‌ر نیشانەی ئەوەیە که ئه‌م حکومه‌ته
ئاماده‌یه بۆ بردنه پێشەوه‌ی بەرژەوەندیەکانی خۆی ژیانی هاولاتیانی
ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بکاته کارتێکی سیاسی وبازرگانی، بگره به‌شێکه
له‌و گه‌نده‌ڵکاریو بێده‌ربه‌ستیه‌ی که ڕۆژانه به‌رامبه‌ر به‌ژیان و
گوزه‌ران ومافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه گرتویه‌تیه به‌ر. هاوکاری
وده‌ستگرتنی ده‌وڵه‌تانی ڕاستڕه‌وی ئه‌وروپایی له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا،
به‌شێکی ته‌واکه‌ره له‌په‌ره‌دان به بێ‌کاری لاوان وسپاردنی موچه
وخزمه‌تگوزاری وبیمه‌کان به‌بازاڕی سه‌رمایه‌داران وخاوه‌ن کۆپانیا کان،
به‌شێکه له‌هه‌وڵی سەرکوتو وزیندانی و هەرەشەی گرتن وداگایی کردنی
چالاکوان‌و خه‌ڵکی ناڕازی. نمونه‌یه‌که له‌جۆری ئه‌و په‌لاماردانه‌ی
بۆسه‌ر لاوان وکه‌مئه‌ندامان وڕۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵکی ئازادیخواز به‌ڕێ
خستووه.
بۆیە کاتی ئەوەیە پەنابەران و کەسوکاریان لە کوردستان، به‌تایبه‌تی
پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان له‌پاڵ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستاندا، ڕابوه‌ستن و
بەرامبەر بەم سیاستەی حکومه‌تی هه‌ریم له‌هاوکاریکردنیدا بۆ ناردنه‌وه‌ی
ڕۆڵه‌کانیان بێنه مه‌یدانه‌وه و دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەنەوە، تا
ده‌سه‌ڵاتداران ناچارکەن بە دەست هه‌ڵگرتن لەم سیاسەتە دژەمرۆییە،
تەواوی ئەو ڕێکەوتن و هاوکاریانە ڕابگرێت کە بە ژیان و ئایندەی
پەنابەرانەوە ئیمزایان کردوە، هیچ پەنابەرێکی بە زۆر نێراوە
وەرنەگرنەوەو خواستی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان جێبەجێبکەن.
_________________________________
*
سکرتێری فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی.

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
٥\٢\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|