کاک ئارام بمانبووره!
کاک ئارامی سه‌رکرده‌ی بیر ئه‌مجاره‌ش بۆ ساڕێژکردنی برینه‌که‌ت نه‌هاتووین، ئه‌مجاره‌ش چه‌پکه گوڵ و مژده‌ی خۆشمان پێ نییه، به‌زمانی شه‌ره‌مه‌زارییه‌وه له حزورتا ناچارین پێت ڕابگیه‌نین دوای ٣١ ساڵ ،پاش ڕشتنی ڕووبارێک له‌خوێن، به دڕندانه‌ترین شێوه له‌سه‌رده‌ستی جل خاکی له‌به‌ره‌کانی شاخ هه‌موو یه‌کێتی نیشتمانی کوردساتانیان له‌پشتی مله‌وه سه‌ربڕیووه، چی لایه‌نی پرشنگداره له بێخه‌وه ده‌ریان هێنا.
کاک ئارام له‌بیرت دێ چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ''حوسێن به‌فرین'' به نوێنه‌ری هه‌موو هاوڕێ به ئه‌مه‌که‌کانت هاته لات و گله‌یی و نزای هه‌مومانی هێنایه خزمه‌تت و به چاوی پڕ له فرمێسک و به قوڕگێکی پڕ هه‌نسکه‌وه ، گوتی:
به‌ڵێ کاک ئارام ئه‌مجاره‌ش گله‌یی و نزامان پێیه ،ئه‌و ڕێگایه‌ی تۆ ده‌تویست بیکه‌یته مینبه‌رێکی خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌ژانی هه‌ژاران بۆ به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک یه‌ک ،ئێستاکه له گێژاوی بێ هزریی و بێ ستراتیژ گینگڵ ده‌دا ، نه‌ڕێکخستن ماوه ، نه ئازادی و به ئاسته‌میش هه‌ژارێکی ناو ده‌ستوری کۆمه‌ڵه له‌م یه‌کێتیه‌ی ئه‌مڕۆدا بوونی نییه.
کاک ئارام به پێچه‌وانه‌ی ووته به‌رزه‌که‌ت که ده‌تگووت (ئه‌م شۆڕشه بۆ گه‌له و له‌گه‌له‌وه هه‌ڵقوڵاوه) ئه‌مێستا گه‌ل نه‌ک به‌هره‌مه‌ندی به‌رهه‌می شۆڕشه به‌ڵکو قووربانی یه‌که‌مینی بازرگانانی سیاسه‌ته و نائومیدبوون له گشت شتێک ،به‌ڵی ئه‌مجاره بێ‌بڕوایی و به‌لاڕێدابردنی بیری تۆ و په‌یامه‌کانی شۆڕش بکه‌ره‌کانی زۆرێک له هاوڕێکانی خۆمان و تۆیه.
کاک ئارام زۆرێک له‌وانه‌ی تۆ فێرت ده‌کردن یارمه‌تی جوتیار و هه‌ژاران بده‌ن له ئه‌رکه‌کانیان، ئێستا بوونه‌ته مشه‌خۆر به‌سه‌ریانه‌وه، بڕوابکه پارووی ده‌میشیان ده‌فرێنن تا کۆشک و ئه‌پارتمانه به‌رزه‌کان سیخناخ بکه‌ن له ره‌فتاری بێ‌مۆراڵیی ناشایسته، ئه‌وان ئێستا ئه‌وانه نیین له گیرفانێکی ده سانتیمه‌تریی کۆمه‌ڵه ئاو بۆ گوندێ ڕاکێشن ،ئه‌وان ئێستا ووڵاتێکیان بێ ئاو کردوه و له‌سه‌ر گیرفانی چه‌ند کیلۆمه‌تریی یه‌کێتی که له خه‌ڵکیان دزیووه ، ته‌نکه‌ره ئاو بۆ مه‌له‌وانگه‌کانیان دێنن به به‌رچاوی منداڵانی چڵکن و باخچه‌ی تینووه‌وه.
کاک ئارام زۆر سه‌رت نایه‌شێنین هه‌رچی تۆ پێت گوتوون ئه‌وان ئێستا پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌که‌ن. خۆ لێشناگه‌ڕێن باسی بکه‌ین و گله‌یی بکه‌ین ، ئیتر ده‌بینه دوژمن ، ڕه‌زامان قورس ده‌بێت و وه‌ده‌رمان ده‌نێن.
کاک ئارامی شاسواره‌که‌ی شۆڕشی به‌رده‌وام دڵنیابه کاروانی تۆ به‌رده‌وامه، پڕۆژه‌ی نوێبوونه‌وه له‌سه‌ر به‌ردی ئاسنینی هزری تۆ به‌رده‌وامه و کاڵبوونه‌وه‌یه‌کی کاتییه ،ناتوانین بێده‌نگ بین له‌به‌رامبه‌یان گه‌ر وه‌ک شه‌هیدبوونه‌که‌ی تۆ ئێمه‌ش به‌ده‌ستی سته‌می خۆماڵیی خڵتانی خوێن بکرێین، ئێمه زۆر مه‌به‌ستمانه هه‌رکاتێ ئه‌م جیهانه‌مان به‌جێهێشت، که هاتینه لای به‌ڕێزتان، سه‌ربه‌رزانه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تۆمان پێبێ.
کاک ئارام دڵنیابه تۆ پرشنگی ئه‌ڤینی هه‌ژارانی و له گلێنه‌ی هه‌ژاران و شه‌هیداندا ده‌دره‌وشێیته‌وه، هه‌ر پشکۆ گه‌شه‌کانی تۆیه ته‌کانی به‌رده‌وامبوونمان له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ت خێراتر ده‌کات، هه‌موو کۆشک و باخ و مه‌له‌وانگا و ئۆتۆمبیله دوا مۆدیله‌کانی ئه‌وان ، یه‌ک تۆزقاڵ رێز و خۆشه‌ویستیی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ نییه ، بۆیه ئێمه نایگۆڕینه‌وه به که‌شک و دۆ و ساوه‌ره‌که‌ی جاران ، که پڕ بوو له سه‌به‌رزیی.
ئه‌ی گیانه سه‌وزه‌که‌ی ووڵات، ئه‌ی سه‌روه‌رمان هه‌رچی ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی نیشتمانه پێنج پێنج سه‌رده‌نێن به‌یه‌که‌وه و ده‌نووسن ئارام .
|