٢٠\٨\٢٠١٠
کاک ئاشتی هه‌ورامی
خۆتان بۆ دادگا ئاماده‌که‌ن.

سه‌ردار پشده‌ری
پێم خۆشده‌بوو کاک ئاشتی هه‌ورامی دوای ئاشکرابوونی خانوو و دزیه‌که‌ی،
وه‌ک رۆشهنبیرێک ده‌ستی له‌کار ههڵبگرتبایهو به‌رداوام نه‌بوبایه
له خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵک ده‌رباره‌ی نه‌وتی کوردستان، به‌راستی
چاوروێکی به‌هێزی ده‌وێ که ئه‌م دزیه گه‌وره‌یه‌ت لێ ئاشکرا بکرێ و
ئه‌مڕۆش بێه‌وه به‌ده‌می ته‌له‌فزیۆن و هه‌وڵی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو
میدیاکان بده‌ی لهبهرێکردنی نه‌وتی قاچاخ.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=be9238f9
دوای به‌ده‌نگ هاتنی جه‌ماوه‌رو میداکان له ئاشکرا کردنی دزی و
قاچاخچیه‌تی نه‌وت، ئه‌مڕۆ کاک ئاشتی هه‌ورامی له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا
خه‌رمانی نه‌وتی به‌با ده‌کرد بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مه ره‌شه
که به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌یه‌وه نیشتۆته‌وه، یه‌کێک له وشه چاو به‌ستنه‌کانی
زۆری پاڵاوتخانهو به‌نزین بوو، که‌چی نیو سه‌عات داوی کۆنفڕاسهکهی
کاک ئاشتی هه‌ورامی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆز باسی له بێ به‌نزینی و ژیانه‌وه‌ی
کۆمپۆن بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین ده‌کرد.
کاک ئاشتی هه‌ورامی، زۆرینه‌ی ئه‌و قسانه‌ی که ئه‌مڕۆ تۆ ده‌تکرد،
ئێمه له‌ساڵی 1991 دا له سهمینارهکانی هه‌ولێرو سله‌یمانی و
زانکۆ‌دا کردومانه، باره ته‌کنیکه‌که‌ی نه‌وت گرنگ نیه بۆ خه‌ڵک، با
ببمه رۆژنامه‌وانێک و چه‌ند پرسیارێکت لێبکه‌م:
1- هه‌ردووک سه‌رۆکه‌که‌ت و ئێوه، هه‌ر
لاساڵی 1991 وه بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پێشێل ده‌که‌ن که
گه‌مارۆی ئابووری پێشتر خرابۆ سه‌ر عێراق و ئێستاش خراوه‌ته سه‌ر
ئێران به تایبه‌تی له‌سه‌ر نه‌وت به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه، نه‌وت
هه‌ر نه‌وته، شل بێ یان توند، یان قیڕ، تۆ پێت وایه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
بێخهبهر بێ له‌و هه‌موو معامه‌له نه‌وتیه‌ی ئێوه‌و داگیرکه‌رانی
کوردستان که به‌قاچاخ ده‌روات؟ .
2- ئێوه ده‌ڵێن به‌پێی ده‌ستوری عێراقی
ئێمه مافمان هه‌یه په‌یمان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان ببه‌ستین نه‌وتی
خۆمان بنێرینه ده‌ره‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه، هۆکاری چیه
که ده‌وڵه‌تی عێراقی رێگای لێگرتوونو
وا بۆ چوار ساڵ ده‌چێ نه‌تان توانیوه به‌ره‌ورووی دهوڵهتیعێراقی
ببنه‌وه؟http://www.kurd-oil.net/raste.htm
3- ئێوه ده‌ڵێن ئه‌وه نه‌وت نیه ده‌ڕوات
بۆ ئێران، ئه‌وه مشته‌قاته !، جارێ شه‌رمه بۆ وه‌زیریکی کوردی وشه‌ی
عه‌ره‌بی به‌کار بهێنێت، 70% خه‌ڵکی کورد نازانێ مشتهقات چیه، بڵێ
پاشماوه‌ی پاککراوه‌ی نه‌وته‌که‌یه، به‌ڵام کام ده‌سگای یاسایی سه‌یری
ئه‌و تانکه‌رانه‌ی کردوه تا بزانێ پاشماوه‌یه یان نه‌وته ؟، کێ
باوه‌ڕ به‌قسه‌ی تۆ ده‌کات ؟.
4- باستان له‌وه کرد که داهاتی ئه‌و نه‌وته
ده‌چێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایش حاشا
ده‌کات، کامتان راست ده‌که‌ن تۆ یان کاک بایز؟.
5- بیرتان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که رۆژێک
ده‌بێ دادگایه‌ک دابنرێت لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆلار به دۆلاری ئه‌و
نه‌وته‌تان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ؟.
20\8\2010
-
له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی
سه‌ردار پشتده‌ری
|