٥\٧\٢٠١٠
کاک به‌رهه‌م سه‌ری
له مارکسیه‌تدا رووتایه‌وه و
باسی پڕۆژه‌ی بۆرژوازیی ده‌کا.

سه‌دار پشده‌ری
له ناوه‌راستی هه‌شتاکان له له‌نده‌ن ناوی کاک به‌رهه‌مم ده‌هاته به‌رگوێ
که قوتابیه‌کی مارکسی بووه و له‌سه‌ر حسابی به‌عسیه‌کان نێراوه بۆ
خوێندن بۆ له‌نده‌ن، له‌ئاهه‌نگی له‌دایک بوونی سه‌دامیشدا له‌سه‌فاره‌تی
له‌نده‌ن سه‌مایه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ به‌عسیه‌کان کردبوو، جه‌لال
تاڵه‌بانیش له سه‌ره‌تادا کردی به به‌رپرسیاری قوتابیانی یه‌کیه‌تی و
له‌دوایشدا کردی به نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی له له‌نده‌ن و ئه‌وروپا، به‌غداو
مام جه‌لالیش رایان سپاردبوو که پڕوپاگنده‌ی ناڕه‌وا دژی سه‌ردار پشده‌ری
بکا.
دێته بیرم له ساڵی 1976 و 1977 نزیکه‌ی 20 که‌سێک له خزم و که‌سوکارم
له‌ناوچه‌ی پشده‌ر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسیه‌کانه‌وه بڕیاری له‌دار
درانیان بۆ ده‌رچوو، منیش ده‌ستم کرد به‌هه‌وڵ و کۆشش بۆ رزگارکردنیان
له‌رێگای ئه‌و که‌سانه‌ی که له رژێمه‌وه نزیک بوون، یه‌کێک له‌و که‌سانه
زوبێرئاغای زێباری بوو، که ده‌کاته برای ئه‌و وشیار زێباریهی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ئێستا.
له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له که‌سوکاری لهداردراوهکان رۆیشتین بۆ گوندی شه‌رمن
له نزیک شاری ئاکرێ بۆ ماڵی زۆبێرئاغا، دوای به‌یه‌کتر شادبوونه‌وه،
داوای هاوکاریم لێکرد بۆ رزگار کردنی ئه‌و 20 که‌سه که له ئینتزاری
له‌سێداره‌دان دان، زوبێرئاغا زۆر به پیاوانه ووتی بهرسهرچاو هه‌رچی
له‌ده‌ستم بێت ئاماده‌م، پێاوێک ده‌ناسم که چاکه‌م به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه‌و
منیش له سه‌رده‌می شهوافدا ئه‌وم له سێداره‌دان رزگار کردووه.
زۆبێر ئاغا له‌گه‌ڵم هات بۆ موسڵ بۆ لای ئه‌و دۆسته‌ی که پێشتر له سه‌رده‌می
شهوافدا له‌داردان رزگاری کردبوو، ئه‌و دۆسته‌ی زوبێر ئاغا عه‌ره‌بێکی
به‌عسی زۆر گه‌وره بوو، کوڕێکی قاید فه‌یله‌قی هه‌ولێر بوو، کوڕێکیشی
پارێزگاری که‌رکوک بوو، ئه‌و پیاوه زۆر رێزی له زوبێر ئاغا گرت و وتی
هه‌رچی له‌ده‌ستم بێت بۆت ده‌که‌م، له‌گه‌ڵمان هات بۆ لای هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی
له هه‌ولێر و له که‌رکوک، به هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی گوت زوبێر ئاغا منی
له خنکاندن رزگار کردووه و ده‌بێ ئێوه‌ش هه‌رچی له‌ده‌ستان دێت بۆ
زوبێرئاغای بکه‌ن.
زوبێر ئاغاش به هه‌ردو کوڕه‌که‌ی ئه‌و به‌عسیه گه‌وره‌ی (قاید فه‌یله‌قی
هه‌ولێرو پارێزگاری که‌رکوک)ی گووت کاک سه‌ردار دۆستێکی خۆشه‌ویستی منه
و که‌سوکاری له ژوری خنکاندن دان له موسڵ، ده‌مه‌وێ یارمه‌تیمان بده‌ن
و له خنکاندن رزگاریان بکه‌ن.
ئه‌وانیش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌له‌فۆنێکیان کرد، وتیان ئه‌و
زیندانیانه به بڕیاری مه‌حکه‌مه‌ی سه‌وره بڕیاری خنکاندنیان بۆ ده‌رچووه،
بڕیاری ئه‌و مهحکهمهیهش به‌که‌س هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، ته‌نها سه‌دام
ده‌توانێ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یاخود ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌حکه‌مه‌وه بکه‌ین و داوا له ئه‌وان بکه‌ین
بڕیاره‌که رابگرن.
وتیان ئه‌ندامانی مه‌حکه‌مه‌که پێنج که‌سن، سێ عه‌ره‌ب و دوو کوردن،
سێ عه‌ره‌به‌که، سێ ئه‌فسه‌ری عه‌ره‌بی پایه‌به‌رزی عێراقین و دوو
کورده‌که‌ش یه‌کیان ئه‌فسه‌رێکی پایه به‌رزی کورد و یه‌کێکیشیان
حاکمێکی کورده.
منیش پرسیارم لێکرد ده‌توانی ناوی ئه‌و دوو کورده‌م پێ بڵێی، ئه‌وانیش
دوای پرسیار وتیان ئه‌فسه‌ره کورده‌که ناوی (که‌مال موفتیه) و حاکمه‌که‌ش
ناوی حاکم ساڵحه، که ده‌پرسم: کاک که‌مال موفتی ئه‌و ره‌ئیس که‌مال
موفتیهیه که مام جه‌لال دوای راپه‌رین له جیاتی لێپێچینه‌وه کردی
به وه‌زیری به‌رگری کوردستان و حاکمه‌که‌ش باوکی ئه‌و کاک به‌رهه‌مه‌یه
که نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی کوردستانی دراوه‌ته ده‌ست، زۆر
هه‌وڵم دا که‌مال موفتی و حاکم سالحم ده‌ست نه‌که‌وت، تێکڕای 20 که‌سه‌که‌ی
خزمم له‌دار دران.
ده‌کرێ ئه‌مڕۆ کورد بڕوانێته فایلی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌لایه‌ن رژێمی
به‌عسیه‌کانه‌وه له‌دار دراون یان گولله‌باران کراون و بزانن کاکم
حاکم و دادوه‌ری کورد بڕیاری خنکاندن و له‌دار درانهکانی بۆ به‌عسیه‌کان
ئیمزا کردوه.
کاک به‌رهه‌م و بنه‌ماڵه‌که‌ی که به‌درێژی ئه‌و 40 ساڵه‌ی شۆرش دهردهسهریهکیان
نه‌دیوه، دینارێکیان زه‌ره‌ر نه‌کردوه‌و گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست
هێنا و له موفته خۆیان کرده ملوێنه‌ر، به درۆ و ده‌له‌سه و به‌جێنه‌هێنانی
په‌یمانه‌کانیان کات به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چاوی خه‌ڵک ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌تا
ئه‌مڕۆ له سایتی رادوێی نه‌وا دوای رووتانه‌وه‌ی سه‌ری له مارکسیه‌تدا
باس له نه‌وت و غازی کوردستان ده‌کا.
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=22072&LinkID=66
ئه‌گه‌ر قسه و په‌یمانه‌کانی کاک به‌رهه‌م بکه‌ینه خشتی خانوو
دروستکردن، خشته‌کان به‌شی ئاوه‌دانکردنه‌وی کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام
تاکو ئێستا دارێکی له‌سه‌ر به‌ردێک دانه‌ناوه‌و باس له (له پڕۆژه‌ی
نابۆکۆ به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی غازی هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا)، هه‌ر کاک
به‌رهه‌م مابوو لووتی خۆی به نه‌وت و غازی کوردستان ره‌ش بکات، وا ره‌شیشی
کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌شی نه‌برده سه‌ر، ئه‌وا وه‌ک کوڕه پووره‌که‌ی
که پێشتر سه‌رۆک وه‌زیر بوو، به ئاگری نه‌وته‌که ده‌سوتێ و ناوی ده‌ڕواته
ناو قاچاخچیه‌کانی نه‌وت.
3\7\2010 - له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی
سه‌ردار پشتده‌ری
|