كاكه جه‌مال خوا
چاك بۆ تۆ بكات.
خه‌بات نه‌وزاد
له ژماره‌ى 313 ى رۆژى 25/6/2008ى رۆژنامه‌ى هه‌ولیَر و له لاپه‌ر
سیَدا بومه خویَنه‌رى بابه‌تیَك كه به‌راستى سه‌رجى راكیَشام، وته‌بیَژى
ره‌سمى حكومه‌ت وه‌ك هه‌میشه كه‌وتوه‌ته پینه‌كردنى ئه‌و كه‌ندانه‌ى
له حكومه‌تى كوردیا هه‌ن و پاساو بۆ بىَ باكى دى حكومه‌ت دیَنیَته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ى من هیچ خۆم له ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه‌م نزیك بكه‌مه‌وه
سه‌ره‌تا پیَم خۆشه سه‌رسامیه‌كى خۆم به وته‌بیَژى فه‌رمى حكومه‌ت "جه‌مال
عبدالله" دربرِم، گرانه وته‌بیَژى حكومه‌تیَك بیت و تاكى هاوڵاتیانى
ئه‌و حكومه‌ته گرفتیان دابین نه‌كردنى سه‌ره‌تایترین ماڤه‌كانى ژیان
بیَ، حكومه‌تیَك تائیَستا نه‌یتوانیبیَت گرفتى بىَ ئاوى و كاره‌با و
سوته‌مه‌نى چاره‌سه‌ر بكات تۆ چۆن ئه‌توانیت پینه‌ى ئه‌و عه‌یبانه‌ى
بكه‌یت و ببیته ده‌مرِاستى، سه‌رسامم به‌وه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى كاك جه‌مال
هیچ ئاگاى له هوشیارى خه‌ڵك نه‌بیَت و دیَته سه‌ر شاشه و قه‌باعه‌ت
باریشت ده‌كات به‌وه‌ى حكومه‌ت باشترین خزمه‌تى تۆى هاوڵاتى ده‌كات.
به‌رهه‌ر حاڵ بیَنه‌وه سه‌ر ئه‌سڵى مه‌تڵه‌ب كاكى وته‌بیَژ له‌و بابه‌تى
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پیَدا دیَت ره‌خنه له ریَكخراوى چاك ده‌گریَت
"ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆساید كردنى گه‌لى كورد" به‌وه‌ى
ئه‌م ناوه‌نده تائیَستا له مه‌هامى كارى خۆى نه‌گه‌یشتووه خه‌مخۆى
ئه‌م ریَكخراوه به كاریَكى نابه‌خىَ وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵیَت "رِیَكخراویَك
له جیاتى ئه‌وه‌ى ئاگاى ئه‌رك و مه‌هامى سه‌ره‌كى خۆى بیَت، دیَت خۆى
ده‌كاته دكتۆر و ئینجا دادوه‌ر و دواتر حیزبیَكى سیاسى" من دیَم
تۆزیَك له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌ستم، جارى به‌گوته‌ى زۆریَك له
رۆشنبیرانى كورد ئه‌وه‌ى چاك به و ئیمكانیه‌ته كه‌مه‌ى خۆیه‌وه
توانیویه‌تى له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ى خۆیدا بیكات بۆ قوربانیانى
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به‌دریَژاى ته‌مه‌نى حوكمرِانى كوردى نه‌یتوانىوه
وه‌ها كاریَك بكات، ئاخر چاكه هه‌وڵى جدى ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه بكاته قه‌زیه‌یه‌كى جیهانى و به‌جینۆسایدى بناسیَنیَت،
چاكه له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپا هاوارى ه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، چاك
له په‌رله‌مانى سویدى هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى راى زۆرینه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانان
ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قه‌زیانه بكاته جینۆساید. ئه‌مانه ته‌نها بۆ
ئه‌وه‌ى تۆ و ئه‌وانه‌ى وه‌ك تۆ بیرده‌كه‌نه‌وه بزانن چاك له مه‌هامى
خۆى لاى نه‌داوه .
دواى ئه‌وه ده‌لیَم به‌ڵى له غیابى ئه‌وه‌ى تۆى حكومه‌ت ناتوانى
ببیته دكتۆر و چاره‌ى ئه‌وه به‌ركه‌وتوانه‌ى هه‌ڵه‌بجه بكه‌یت كه
رۆژ به‌رۆژ لیَیان شه‌هید ده‌بیَت و خۆیان گوته‌نى له لیَوارى مه‌رگدا
ئه‌ژین و له خیابى ئه‌وه‌ى تۆى حكومه‌ت له پشتگوىَ خستنى كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه
له لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیَراقه‌وه هه‌ڵویَستیَكى جدید
نه‌بوو ئیَمه‌ى چاك ده‌بینه دكتۆر و پاریَزه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وه‌واش
نازان و ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌كى تیَدا بیَت. چاك به‌هه‌موو هه‌وڵ و
توانایه‌وه ئه‌یه‌ویَت دژى ئه‌و گه‌نده‌لیه بوه‌ستیَته‌وه كه ده‌رهه‌ق
به كارى قورانیانى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئه‌كریَت و ئه‌یه‌ویَت ئه‌و
لاریانه چاك بكات ئیتر تاچه‌ند پیَى ئه‌كریَ و پیَى كراوه ئه‌وه خه‌ڵكى
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به‌تایبه‌تى و كوردستان و چاودیَران به گستى
برِیارى له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن. وه ئه‌وه‌ى كه ئیَمه ده‌لیَن هیچ بۆ به‌ركه‌وتوانى
چه‌كى كیمیاوى و برینداران نه‌كراوه قسه‌ى ئیَمه نیه‌و به‌س
راستگۆیانه و كه‌میَك به‌وردى سه‌یى هه‌ڵه‌بجه بكه ئه‌زانیت وایه
یان نا له 2000 وه تائیَستا 50 به‌ركه‌وته‌ى چه‌كى كیمیاوى شه‌هید
بووه وه به‌رده‌وام ئیَستاش له پاشماوه‌كان مه‌ترسیدارتر هه‌یه
ئایا ئه‌مه خه‌مساردى نیه؟! یه‌كساڵه به‌ركه‌وته‌یه‌كى چه‌كى كمیاوى
پیَى وتراوه تۆ لبه‌ریتانیا چاره‌ت هه‌یه تائیَستا نه‌نیَردراوه
ئایا ئه‌مه خه‌مساردى نیه؟! "ناردنه ده‌ره‌وه‌ى به‌ركه‌وتوان بۆ
تاران چاره‌سه‌رى برینداران نیه، ئه‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى
وایه" ئه‌مه قسه‌ى من نیه قسه‌ى زۆریَك له به‌ر كه‌وتوانى چه‌كى
كیمیاویه ئیتر نازان و حكومه‌ت چى كردوه واكاك جه‌مال ئاوها دیَته
ئاخاوتن.
خواستى ده‌ست له‌كار كیَشانه‌وه‌ى به‌ر پرسان ته‌نها خواستى پارتیَكى
سیاسى نیه‌و نابیَت به‌ته‌نها ئه‌وان په‌ناى بۆ به‌رن، ئیَمه له‌ناوه‌ندى
چاك وه‌ك ئه‌ركیَكى ئه‌خلاقى خۆمان و بۆ ئاسوده‌كردنى ویژدانمان به‌شیَوه‌یه‌كى
مه‌ده‌نیانه ئه‌و ناره‌زایه‌مان به‌رامبه‌ر به‌و خه‌مساردیه له‌م
ریَگه‌یه‌وه ده‌رده‌برِین ئیتر تۆ چۆن تیَ ئه‌گه‌ى ئازادى.
ئه‌مه ورده سه‌رنجیَكى منه له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ى وته‌بیَژى فه‌رمى
حكومه‌ت به‌و هیوایه‌ى ورد بیخویَنیَته‌وه و وه‌ك ئه‌و له كۆتاى
وتاره‌كه‌یدا ده‌نوسیَت "به‌ه له چاك! خوا چاكتان بۆ بكات" من ده‌لیَم
خوا چاك بۆ تۆش بكات كاكه جه‌مال.
|