١٢\١\٢٠١٠
کاکه‌حه‌مه‌کانی ئێمه و حه‌موده‌کانی ئه‌وان.
- لێکدانه‌وه‌یه‌کی هێمن له بنه‌چه‌ی هزر و ئاواتی سه‌میر سه‌بیحه‌کانی
دوێنێ و ئه‌مڕۆ -

فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
ڕه‌نگه زۆربه‌مان به ئاگاین له هات و هاواری سه‌میر سه‌بیحی به‌ناو
شاعیر و به پێشه کارمه‌ند له که‌ناڵی عێراقیه ، ڕه‌نگه زۆربه‌مان
به چاوی خۆمان ده‌ست خۆشی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی سه‌میر سه‌بیح و چه‌پڵه
ڕێزانه‌که‌ی به ناو په‌ڕله‌مانتار و یاسادانه‌ره‌که‌ی ته‌یاری سه‌دریمان
بینێبێت وا زۆر بێ ڕه‌حمانه هێڕشی ناڕه‌وای ده‌کرده سه‌ر میلله‌ته‌که‌مان
، ڕه‌نگه زۆربه‌مان بڵێین ئه‌وه ته‌نها ده‌می که‌سێکی بێ ئاگایه ،
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش ته‌نها کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی بێ ئاگان و گوزارشت له جه‌ماوه‌ری
عه‌ره‌بی ناکه‌ن ، ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ش به ته‌نهایه‌و و چه‌میش
بێ چه‌قه‌ڵ نابێت . به‌ڵام به داخه‌وه گه‌روی سه‌میر سه‌بیح گوزارشته
له گه‌روی سه‌دان هه‌زار گه‌روی هاوچه‌شن ، هۆنراوه‌که‌ش زۆر به دیقه‌ت
هۆنراوه‌ته‌وه و جه‌ماوه‌ری هوتاف لێده‌ریش گوزارشت بوون بۆ پشتگیریه‌کی
به‌رفراوان له‌و جۆره بیره . په‌ڕله‌مانتاره‌که‌ش هاو شێوه‌ی زۆره‌و
به ده‌نگی خه‌ڵکی هاوچه‌شنی گه‌یشتوه‌ته ئه‌و جێگایه‌و ، به ناوی
دیموکراسی و حه‌سانه‌ی په‌ڕله‌مانییه‌وه عێراقچێتی و کار بۆ تێکدان و
سه‌رخستنی ئه‌جیندای ده‌رو دراوسێ ده‌کات !! ئه‌و که‌ناڵه‌یش وا ڕاسته‌وخۆ
ئه‌رکی په‌خشکردنی گرتووه خۆ که‌ناڵه‌که‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بوو ،
که‌سمانیش ئیبراهیم جه‌عفه‌ریمان له یاد نه‌چووه ، ئه‌وه‌ی وا ووشه‌ی
فیدرالی له سوێندی کابینیه وزاریه ته‌مه‌ن کورته‌که‌یدا سڕیه‌وه .
با زۆر درێژه‌ی پێ نه‌ده‌ین و بێینه سه‌ر وورده‌کاری ژه‌هره‌که‌ی سه‌میر
سه‌بیح :-
1 / به ڕاشکاوی ده‌ڵێت گوایه ویژدانی کورد مردووه و شه‌رم له چاوه‌کانیدا
نه‌ماوه ..!!! ئه‌مه ته‌نها گوایه کورد که‌رکووکی لا مه‌به‌سته .
به‌ڵام تێناگه‌ین کورد ته‌نها داوای جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری
عێراقی کردووه ، ئاوه‌ها وه‌سف ده‌کرێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاسا
کیمیابارانی گه‌لێکیان بکردایه چیان ده‌گۆ ؟؟؟؟ تۆ بڵێ ی سڕینه‌وه‌ی
ئاسه‌واری به‌عس له که‌رکووک تاوانێکی وا بێت ئه‌و هه‌موو ڕق و کینه‌یه
هه‌ڵبگرێت ؟؟؟
2 / ده‌ڵێ " هه‌موو سه‌ر کۆڵانێکی خه‌ڵکه‌که‌م له ئه‌نبار هه‌ڵه‌بجه‌یه‌که
بۆ خۆی " .
ده‌پرسین هه‌ڵه‌بجه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان کیمیا باران کرا ، ئه‌ی خۆ
ئه‌نباریش هه‌ر خۆیان کۆڵانه‌کانیان کردووه‌ته هه‌ڵه‌بجه یا ئێمه ؟؟
به‌ڵام ئه‌مه هه‌وڵێکی به‌رده‌وامه سه‌میر سه‌بیحه‌کان ده‌یکه‌ن بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری گه‌له‌که‌مان ، گوایه ئه‌وه‌ی له ئه‌نبار
کوژراوه ده‌یان جار شه‌هیده‌کانمانه له هه‌ڵه‌بجه !! به‌ڵام ئه‌وان
مێژووی خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه و جه‌سته‌ی خه‌ڵکانی تر وه‌ک شیری
به‌ر دایک لایان حه‌ڵاله ، دیاره چه‌شه‌ن به خوێن ، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ
له به‌ر لاوازیان ناتوانن درێژه به مێژووی تاڵانکاری بده‌ن هه‌ر
بۆیه به ناچاری خوێنی خۆیان به شێوه‌کی کاتی به ده‌ستی خۆیان ده‌ڕێژن
، تا ئه‌و پیشه‌یه‌ی وا مێژوویه‌کی دوور و درێژی ڕه‌گ دا کوتاوی هه‌یه
له بیری نه‌که‌ن ، به ناچاری ئاخ و فوغانیانه و که‌مترین داواکاری
کورد له نه‌هێشتنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب کردنی که‌رکووک به تاوان ده‌زانن
و له‌و پێناوه‌شدا تۆمه‌تی ناڕه‌واو ده‌ده‌نه پاڵ گه‌له‌که‌مان که ته‌نها
له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌واندا بوونی هه‌یه .
3 / ده‌ڵێ " دوێنێ که هاناتان بۆ هێنام له هاتنی تورکه‌کان ، ووتم سه‌رچاوم
هاتن ناهێڵم ده‌ستان بۆ به‌رن " .
نازانم ئه‌وان ئێستا له نه‌ڕه نه‌ڕی بێهێزی زیاتر چی شک ده‌به‌ن ، ئه‌وان
جاده‌کانی به‌غدایان پێ ناپارێزرێت ئیتر چۆن کورد په‌نا بۆ ئه‌وان ده‌بات
؟؟؟؟ یا ئه‌م سه‌میره‌و چه‌پڵه لێده‌ره‌کانی هه‌ند دوژمنی کوردن هاتنی
له‌شکری داگیرکه‌ری تورک به شانازی خۆیان ده‌زانن .
به‌ڵام جێ ی سه‌رنجه ئه‌وان هه‌رده‌م له مێژوودا ده‌ژین ، ئه‌گینا له
ئه‌مڕۆدا ئه‌وان له لاواز لاوازترن و ناتوانن ده‌ستی یارمه‌تی بۆ که‌س
درێژ بکه‌ن ، ئیتر له سه‌ر چی بنه‌مایه‌ک به ئێمه ده‌ڵێن ناهێڵین ده‌ستان
بۆ به‌رن ؟؟ دیاره له خه‌ونێکی قولدان و خه‌وه‌که‌ش بۆ مێژووی
دێڕینیان ده‌باته‌وه ، دوا خه‌ونه‌کانیان له له‌شکره 57 فرقه‌که‌ی
سه‌دامی دا له سێدراو خۆ ده‌بینێته‌وه .
4 / ده‌ڵێ " وا په‌ڕله‌مانی ڕۆژئاوا و باشور به‌ڕێوه‌ن ، پشت به خوا
نیازه‌کانتان پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه " .
به ڕاستی ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب بدوێنی شه‌رعی خۆی ده‌کات . جا هاتنه کایه‌ی
په‌ڕله‌مانی ڕۆژئاوا و باشور له لایه‌ن شۆڤینیه‌کانه‌وه له پێناو به‌دیهێنانی
عێراقێکی په‌ڕله‌مانی نی یه ، به‌ڵکو ته‌نها بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌نگ
و هێزی هه‌رێمه . ئه‌مه‌ش نه‌ک له هۆنراوه‌که‌ی سه‌میر سه‌بحی دا ده‌رکی
پێ ده‌که‌ین ، به‌ڵکو هه‌موو پێشهاته‌کان ئه‌و ئه‌گه‌ره پشت ڕاس ده‌که‌نه‌وه
، هه‌ر بۆ نموونه به‌نده له ڕۆژی 29 /12 / 2007 بابه‌تێکم له سایتی
کوردستان نێت و ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ بڵاوکرده‌وه له ژێر ناونیشانی "
هاوپه‌یمانێتی کورد و شیعه بۆچی تاکه‌ی ؟؟ حه‌ز ده‌که‌م ئه‌مڕۆش
دووباره چه‌ند دێڕێکی دوو باره بکه‌مه‌وه و له ئاینده‌شدا هه‌رگیز
بڕوا اکه‌م ن هیچ گۆڕانی به‌رچاو به سه‌ر واقیعه‌که‌دا بێت :-
" ئه‌وان به‌ره‌به‌ره پێگه‌ی خۆیان به هێز ده‌که‌ن ، ژێر به ژێریش
له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان ته‌نانه‌ت
ئه‌و فیدرالیه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن بۆ پارێزگاکانی خواروو ،
لایه‌نێکی ته‌نها بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌نگ و هێزی هه‌رێمه‌کانه .
چوونکه له لایه‌ک شیعه خۆی به ده‌سه‌ڵاتدار و زۆرینه ده‌زانێت ،
خۆی به کوشت ده‌دات له پێناو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ، واقیعکێان
هێناوه‌ته گۆڕێ بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ خۆیان کوێخا و سه‌رداری عێراق
بن ، ئیتر بانگه‌شه‌ی فیدرالی و ترس له که‌مینه یانی چی ؟ به ڕاستی
ئه‌وان له گه‌ڵ سونه‌دا کێشه‌یان ئه‌وه‌یه چۆن نوێژ بکه‌ن ، به‌ڵام
له گه‌ڵ ئێمه‌دا کێشه‌یان ئه‌وه‌یه ئه‌و زه‌وییه‌ی له سه‌ری نوێژ ده‌کرێت
هی کێ یه ، ئه‌گینا هه‌ریه‌ک له سونه و شیعه خۆیان به نه‌وه‌ی قه‌حتان
و عه‌دنان ده‌زانن ، ئێمه‌ش له ڕه‌گه‌زێکی تر و به زمانێکی تر ده‌دوێین
، ئیتر ئێمه بۆ هاوپه‌یمانبین و ئه‌وانیش نه‌یار ؟ ".
که‌واته سه‌بحیه‌کانی ئه‌مڕۆ له خۆڕا هات و هاوار ناکه‌ن و ناڵێن ئه‌وا
په‌ڕله‌مانی ڕۆژئاوا و باشوور به‌ڕێوه‌ن .
Fkh.binayi@hotmail.com
|