کاکه‌حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ببووره گه‌ر ده‌ڵێم وا نی‌یه که تۆ ده‌فه‌رمووی...!
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
نووسه‌ر نه‌بی و ده‌ست ببه‌ی بۆ نووسین وه‌ك ئه‌وه وایه که شاخه‌وان نه‌بی و به شاخێكی به‌رزدا هه‌ڵزنێ‌ی.منیش نووسه‌ر نیم به‌ڵام جار و بار دوای خوێندنه‌وه‌ی هندێك هه‌واڵ و لێدوان و چی و چی تر هێندێک شتم له لا کۆ ده‌بێ ،که ده‌ربڕینیان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به باشتر ده‌زانم له‌وه‌ی که له ناخما بیانشارمه‌وه. ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌ش له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی لێدوانێكی کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود سکرتێری حیزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان له گه‌ڵ ده‌نگی کوردی تاران به به‌رهه‌م هات.
له کاتێکدا که ڕووی دزێوی کۆماری ئیسلامی زیاتر بۆ دونیای ده‌ره‌وه ده‌ناسرێ و ڕۆژ له دوای ڕۆژ لاپه‌ڕه‌ی زیاتر به کتێبی جینایه‌ته‌کانی ڕژیم ئیزافه ده‌بێ.
له کاتێکدا که جگه له هێندێك به کرێگیراو و دار و ده‌سته‌ی په‌یڕه‌وانی ڕژیم و هێندێکیش له به ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێ ئه‌گینا دونیا هه‌موو له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که کۆماری ئیسلامی مه‌ترسی‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانی.
له کاتێکدا که به هه‌زاران له جودا خوازان و ئازاد بیران له هه‌ر نه‌ته‌وه و توێژێك له چاڵه ڕه‌شه‌کانی ڕژیمدا له ژیر ئه‌شکه‌نجه و قه‌مچی جه‌لادانی ڕژیمدا ده‌ناڵێنن.
له کاتێکدا له سایه‌ی شوومی دیکتاتۆرانی ڕژیمه‌وه سکاڵا له که‌س وه‌رناگیرێ و بگره که‌سانی ناو ڕژیمیش به ناچاری ته‌نیا سکاڵایان بۆ باره‌گای خودا به‌رز ده‌که‌نه‌وه .
له کاتێکدا که به هه‌زاران له ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش له مامۆستا و خوێندکار و ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مه‌ده‌نی و چالاکوانی مافی مرۆڤ، وه هه‌زارانی دیکه که له زیندانه‌کانی ڕژیمدا به خراپترین شێوه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و به چه‌ند ساڵ زیندان و ئیعدام حوکم ده‌درێن.
له کاتێکدا که ڕۆژ نی‌یه له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هه‌واڵی قۆڵبه‌ست کردن و دوورخستنه‌وه‌ی چالاکوانانی کورد یان هه‌واڵی کوژران و بریندار بوونی چه‌ند کۆڵبه‌رێک له سه‌ر سنووره‌کان به ده‌ستی مۆره‌کانی ڕژیمه‌وه نه‌بیسین و نه‌بینین و نه‌خوێنینه‌وه.
له کاتێکدا که لاوی کورد ناچار ده‌بێت بۆ به ده‌ستهێنانی بژێوی ڕوو له شاره دووره‌کان بکات و ڕژیم چاوی به‌وه هه‌ڵنایه که کوردستان ئاوه‌دان بکاته‌وه وه یه‌شتا که له شاره کورده‌کاندا پاشماوه‌ی مینی چێنراوی ده‌ورانی شه‌ڕی هه‌ر دوو ڕژیمی کورد کوژی به‌عس و ئاخوندی ، قوربانی کوردی لێده‌که‌وێته‌وه.
له کاتێکد اکه کورد له ئێران‌دا ناوی کوردی لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێ و ناچار ده‌بێت له ناسنامه‌دا ناوێكی به دڵی ڕژیم بۆ منداڵی هه‌ڵبژێرێ .
له کاتێکدا که ئه‌م جینایه‌تانه و هه‌زاران جینایه‌تی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه له لایه‌ن ڕژیمی ئاخوندی یه‌وه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ئێران و به تایبه‌تی ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستان دا ئه‌نجام ده‌درێن ، که‌چی سکرتێری حیزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود له لێدوانیکی دا بۆ ده‌نگی کوردی تاران ده‌ڵێت ( له ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی وا کوردیان لێده‌ژی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌مووان ده‌رحه‌ق به کورد باشتره و هه‌موو مافه‌کانی کوردی له به‌رچاو گرتووه).
کاکه حه‌مه یه‌ك که به قه‌وڵی خۆی پێشمه‌رگه‌ی یه‌که‌مین مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێ بووه و یه‌که‌مین فیشه‌کیش له شۆڕشی نوێ‌دا ئه‌و ته‌قاندوویه‌تی. وه سالانێکی زۆره له گۆڕه‌پانی سیاسی دا حازره . نه‌ده‌کرا که له مێژوو و به‌سه‌رهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی که خاکیان به سه‌ر چوار وڵاتی داگیرکراودا به‌ش کراوه، ئاگادار نه‌بێ و به تایبه‌تی که ئه‌و و که‌سانی وه‌ك ئه‌و چی وه‌ك پێشمه‌رگه و چی وه‌ك ڕێبه‌ری حیزبیش چی به ناچاری و چی بۆ یارمه‌تی هاتوو چۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان زۆر کردووه ،نه‌زانێت له ئێران‌دا له سایه‌ی ڕژیمی ئاخوندی دا چی ڕووده‌دا.
ئه‌ی بڵێ‌ی کاکه حه‌مه به تیرۆری ڕێبه‌ران و ئه‌و هه‌مووه کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و دۆستانی حیزبه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی له لایه‌ن ئێرانه‌وه له ئوروپا و له‌و به‌شه‌ی کوردستانیش که کاکه حه‌مه ی لێ‌یه ،نه‌زانیبێ وه‌یان له بیری چووبێ یان هه‌ر نه‌بیستبێ ؟
ئه‌رێ به ڕاست ئه‌گه‌ر ئێران هه‌موو مافێکی شارۆمه‌ندی بۆ کورد له به‌رچاو گرتووه ئیدی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆچی ئه‌وه سی ساڵه خاك و زێدی خۆیان به ناچاری جێده‌هێڵن و خه‌بات ده‌که‌ن. بۆچی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌و به‌شه‌ی نیشتماندا له خه‌بات له به‌رانبه‌ر ڕژیمێکدا که مافه‌کانی ئه‌وانی له به‌رچاو گرتووه گیانیان ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌ست و خۆیان به فیدا ده‌که‌ن ؟
ئێوه بڵێن که ئێمه‌ی کورد پێچه‌وانه‌ی قسه و دروشمی خۆمان که هه‌میشه خۆمان به ئاشتیخواز ده‌زانین ، بین؟ بڵێ‌ی خه‌باتی ئه‌م سی ساڵه‌ی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژی ڕژیمی ئاخوندی خه‌باتێكی ناڕه‌وا بێ و ئه‌وه کورد بوو بێ که حه‌زی له شه‌ڕ بێ و هه‌میشه شه‌ڕی به ڕژیم فرۆشتبێ ؟
کرده‌وه‌کانی ڕژیم له هه‌ر بوارێکه‌وه چاو لێ بکه‌ین و ئه‌م دێ‌و و ئه‌و دیوی که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر له سووچێکه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی کاکه حه‌مه ڕێ‌ی تێ بچێ ، مه‌حاڵه خاڵێكی سپی له کرده‌وه‌کانی ئه‌م پۆله خوێنمژه بدۆزینه‌وه و بڵێین ئه‌شهه‌دو بیلا کاکه حه‌مه ڕاست ده‌کات و خه‌تاکه خه‌تای ئێمه‌یه ئه‌گینا ڕژیم فه‌رق ناکات له به‌ینی ئێمه‌ی کورد و خۆیاندا.
کاکه حه‌مه ده‌ڵێت ڕژیم هه‌میشه ده‌ڵێت که ئێمه و کورده‌کان له یه‌ك نژادین و به‌و جۆره‌ش ده‌یه‌وێ کورد و فارس له یه‌ك نزیك ببنه‌وه.
کاکه حه‌مه عه‌جه‌ب لێکدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گوته‌یه‌ی ڕژیم ده‌کات. ڕژیم ئاماده نی‌یه کورد به نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بناسێت و تا بۆی بکرێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ناوی کورد ده‌کۆشێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش که گوته‌ی وا ده‌ڵێ، له نێت پاکی‌یه‌وه نایڵێ و ده‌یه‌وێ به گوێ‌ی دونیای ده‌ره‌وه دا بهێنێ که کێشه‌یه‌ك له ئێران‌دا به ناوی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه نی‌یه.
کاکه حه‌مه نابێت نکۆڵی له‌وه بکات که ئه‌گه‌ر ڕژیمی عێراق کوردی له باشوور ئه‌نفال کرد، ڕژیمیش له ڕۆژهه‌ڵات فه‌توای جیهادی وه‌ك دیاری ڕژیم بۆ کورد ده‌رکرد و هه‌زاران له خه‌ڵکی بێتاوانی کوردی له ناو برد و هه‌زاران لادێ ی کوردستانی له گه‌ڵ خاک‌دا یه‌کسان کرد و چه‌ندان و چه‌ندان جینایه‌تی دیکه‌ی له ژوماره نه‌هاتووی ده‌رحه‌ق به ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌نجام داوه.
وه‌ك له سه‌ره‌تای با‌سه‌که‌وه ئاماژه‌م پێکردووه، ڕووی دزێوی ڕژیم تا دێ زیاتر ده‌رده‌که‌وێ و نا عه‌داڵه‌تی، بێ مافی ،به هاووڵاتی ژوماره دوو ژماردن ، زوڵم و چه‌وساندنه‌وه ی ڕژیم به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران و به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئیدی شتێك نی‌یه که ڕژیم بتوانێت بیانشارێته‌وه. وه کاكه حه‌مه‌ش ئه‌م لێدوانه‌ی ته‌نیا بۆ به‌خشیش وه‌رگرتنێکه بۆ حیزبه‌که‌ی، ئه‌گینا ده‌یتوانی له پاڵ ئه‌و لێدوانه ماقووڵه‌شیدا وه‌ك ڕیش سپی‌یه‌ك له ڕژیم بپاڕایه‌ته‌وه و بیگوتبا ئه‌ها من چۆن به پێچه‌وانه‌ی چه‌ندین میلیۆن ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌م به قازانجی ئێوه ده‌په‌یڤم ده‌ی ئێوه‌ش خۆ خۆتان ده‌ڵێن موسوڵمانین و ئێمه‌ی کوردیش له‌م باشووری کوردستانه‌دا زۆربه‌مان موسوڵمانین، سا نه‌ختێك ڕه‌حم به خه‌ڵکی لادێکانی سنووری هه‌رێمه‌کان بکه‌ن و چیدی ئه‌وه‌نده تۆپیان به سه‌ردا مه‌بارێنن....
12.10.2009
|