٣\٢\٢٠١٠
کاکه‌یی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ی پر له یاده‌وه‌ریی.

ئاشتی گه‌رمیانی
چیای به‌بۆ و ژیلوان که هه‌له‌دنیان گه‌مارۆ
داوه ئه‌و تابلۆیانه بوون که تا سبه‌ینێ له دایک ده‌بوون به کولله
و باروت و نانه به‌ره چاویان ده‌کرده‌وه.
وه‌کو
هه‌موو کاته‌کان هاتنی کاکه‌یی ناسراو به خه‌لیل کاکه‌یی له دایک
بووی شاری که‌رکووکی دڵ و رووح بۆ شاری رۆزنداڵ له خۆرئاوای هۆڵه‌ندا
بۆ به دیدار شاد بوون .. ته‌نها هونه‌ره‌کامان تینوێتیمان ده‌شکێنێت
و هه‌ر تابلۆکانمانه باسی ئازاره‌کانی کوردستانی شۆرش و بیره‌وه‌ری و
سه‌رهه‌ڵدان ده‌کان منی تینیوی رێگای دوور‌و به‌سه‌رهات .. تۆی غوربه‌تی
ئه‌م ده‌شت وولاته غه‌ریبی یه له‌م ژیانه‌دا که به‌یه‌کمان گرێ ده‌دات
وه هه‌ردووکمان خاوه‌ن ته‌مه‌ن و سالانێکی درێژه پر یاده‌وه‌رین هه‌ر
له هونه‌رو پشمه‌رگه‌یاتی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری یه‌وه تاده‌گاته
ئازاره‌کانی ئه‌م قوتب ی که من و تۆ‌و ئه‌وی تیادا به‌دی ده‌کرێته‌وه..........
زه‌مانه هونه‌رێک که له که‌رکووکه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا تا ده‌گاته
چیاکان و ئه‌م که‌ناره پره له ئازاره، من کۆمه‌ڵه پرسیارێک له
مێشک و ده‌روونمدا هه‌رگیز قه‌تیز ماون له چاوانیشمدا هێمایه‌که‌و
چاوه‌روانی وه‌لام دانه‌وه‌یه بۆیه من ته‌نها کاکه‌یی ده‌هێنمه
گفتوو گۆ بۆ باس له یاده‌وه‌ریت ... هه‌له‌دن ..ئه‌و رۆژانه‌ی که له
هه‌ڵه‌دن بوون .. هه‌ڵه‌دن چی یه؟
گوندێکی کوردستان که باره‌گای پێشمه‌رگه‌و هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی
لێ بوو،هونه‌رمه‌نده‌کان.. بریتی بوون له من و گارو و ره‌مزی قوتبه‌دین
و بیستوون عه‌بدول قادر‌و رێبوار.. واته ئه‌رده‌لان ئه‌و کات کاک ئه‌رسه‌لان
بایز به‌رپرس بوو لێمان وه هه‌ر ئه‌و ئازووقه‌ی پێ ده‌داین ، ئیمه 4
که‌س بوین ماوه‌یه‌ک برای ره‌مزیش میوانمان بوون، سوبحی کاکه‌یشمان
لابوو،کاک عه‌باسی ڤیدیوش پێشمه‌رگه‌ی هونه‌ر بوو له و سات ئانه‌دا،
ئیمه حه‌زمان له وانه‌ی مندالان بوو هه‌ر بۆیه له گوندی هه‌له‌دن
وانه‌مان ده‌دایه‌وه به قوتابیانی گونده‌که .. ژیان له شاخ به‌راستی
زه‌حمه‌ت و پر ئه‌ندێشه‌و سه‌دان خه‌ونی ره‌نگاو ره‌نگ بوو.
من که‌وتمه پرسیاره‌و وه‌لامه‌وه له گه‌رمه‌و
پر خۆشه‌ویستی بابه‌ته‌کان:
ئاشتی گه‌رمیانی: کاکه‌یی گیان ئه‌و کات
ساڵی 1982 وه 1983 به‌رێز مام جه‌لال له کوێ بوو؟
کاکه‌یی: مام جه‌لال له سورداش بوو،
مه‌کته‌بی سیاسی له‌وێ بوو،کاتێک پێشانگامان نمایش ده‌کرد له
مزگه‌وته‌کاندا،،، ئه‌و کات مزگه‌وت باشترین جێگا بوو بۆ نمایش کردن
زۆر جار ئاماده ده‌بوو.
ئاشتی گه‌رمیانی: کاکه‌یی ده‌توانیت
باروودۆخێک له‌و ژیانه باس بکه‌یت؟
کاکه‌یی: کاتێک ئیمه له هه‌ڵه‌دن بووین
واته هونه‌رمه‌ندان .. کاک مه‌تحی مه‌نده‌لاویشمان له‌گه‌ڵدا بوو، من
خۆم وه‌فادارم به گێرانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه،له‌ساڵی 1982وه 1983
پێشانگایکمان له سورداش کۆته‌ڵ کرده‌وه که خه‌ڵکێکی زۆر ئاماده بوو
له نوسه‌ران وه رۆشنبیران به‌رێزتانیش ئاماده بوون وه مامۆستا
عه‌بدولا سه‌راج و مه‌حه‌مه‌د موکری و بیستون عه‌بدولقادرو ره‌مزی
قوتبه‌دین .
ئاشتی گه‌رمیانی: کاکه‌یی گیان ..
هه‌رکات باسی هاوچه‌رخێتی و هونه‌ری سه‌رده‌م ده‌که‌ین به‌لام ئه‌م
جاره باسه‌کانمان روه‌و رابردووی یه‌کی تاڵ و شیرینه که هه‌رگیز
له‌بیر ناکرێت .. وه ئه‌و رۆژانه ئه‌مرۆی سه‌رۆک کۆمار‌و حکومه‌تێکی
فیدراڵی دروست کرد.. گارای هونه‌رمه‌ند باسی پۆسته‌ری هونه‌ری دروست
کردبوو چی یه ئه‌و به‌سه‌رهاته پاش27 ساڵ به‌رێزتان هێناته‌وه بۆ
به‌لجیکا ؟
کاکه‌یی: ئه‌و پۆسته‌ره‌ی که
هونه‌رمه‌ند گارا خه‌ونی پێوه ده‌بینی ،، ده‌لیلی پێشانگای مندالانی
گوندی هه‌ڵه‌دن بوو .. بۆ کردنه‌وه‌ی یان چاپ کردنی ئه‌و ده‌لیله
ده‌بوایه ره‌زامه‌ندی که‌سانی وه‌ک مه‌لابه‌ختیار بکرێت مه‌لا
به‌ختیار ووتی ئه‌گه‌ر چاپ کرا نوسخه‌م بۆ ده‌هێنی.. ته‌نها ووتی من
یه‌ک سه‌ره‌نجم هه‌یه له ناوه‌که‌یدا دوو جه‌نگ هه‌یه جه‌نگی ره‌واو
ناره‌وا،ده‌بێت ئه‌وه جیا بکرێته‌وه من ووتم ئیمه له‌به‌رگری
کردنداین، نامه‌یه‌کمان وه‌رگرت و چوین بۆ لای شه‌هید ئازاد هه‌ورامی
له ژوورێکی زۆر ساده ده‌ژیا . هه‌ستایه سه‌رپێ و پێشوازی لی کردین
ووتی من به‌رپرسیاری راگه‌یاندن نیم بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بم بۆ
کاره‌که‌ی ئێوه، به چاوان نامه‌تان بۆ ده‌نووسم هه‌رزوو نامه‌مان برد
بۆ کاک فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر که ئه‌وکات به‌رپرسی ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه بوو.ئه‌وجار ره‌زامه‌ندی 300 دانه کرا.دوای 26 ساڵ چووم ئه‌و
نامیلکه‌یه‌م له ژێر زه‌وی ده‌رهێنا.
ئاشتی گه‌رمیانی: کاکه‌یی .. گیان ..
بۆچی ئه‌وان کورسی و پایه‌یان هه‌ڵبژارد تۆش غوربه‌ت و په‌ناهه‌نده‌یی
و هونه‌رو مرۆڤایه‌تی؟
کاکه‌یی: وه‌لام دانه‌وه‌ی ئاسان نی یه؟
من بۆ پله‌و پایه میلله‌ته‌که‌ی خۆم هه‌ڵنه‌بژاردوه .ئه‌وه‌ی که
کوده‌تایی کردۆته سه‌ر کاری خۆی په‌یوه‌ندی به منه‌وه نی یه. ئه‌و
کات ئیمه له‌ناو گه‌رمترین شه‌ریشدا بویین چاوه‌روانی هیچمان
نه‌ده‌کرد.
ئاشتی گه‌رمیانی: کاکه‌یی سیڤی یه‌کانی
چه‌نده.. له پێشانگای تایبه‌تی و گشتی؟
کاکه‌یی: پتر له 40 پێشانگام کردۆته‌وه
وه هاوبه‌ش بووم، له‌که‌رکوکه‌وه‌تا ده‌گاته هه‌نده‌ران و
پێشمه‌رگایه‌تیش.
ئاشتی گه‌رمیانی: دوا جار به‌رێز مام
جه‌لالت بینیبێت؟ که‌ی بوو.
کاکه‌یی: ئه‌و له‌وسالانه‌دا که
سه‌ردانی به‌لجیکای کردبوو له شاری لۆڤن ووتبویی ده‌مه‌وێت کوره
ره‌سامه‌که‌ی به‌لجیکا ببینم، ئیدی منیش بینم ووتم مامه ده‌مناسی .
ووتی .. ئه‌و رۆژه پێشانگایه‌کم بۆ نه‌کردیته‌وه له کۆته‌ڵ .. واته
ساڵی 1983 .
ئاشتی گه‌رمیانی: کاکه‌یی گیان .. دواتر
به‌ره‌و کوێ سه‌رئ خۆت هه‌ڵگرت....؟
کاکه‌یی: من له ساڵی 1983 وه ئیدی چوم
به‌ره‌و سه‌فره‌و زه‌نوون و به‌ره‌و سه‌رده‌شت .. ئه‌وکات
هونه‌رمه‌ندان ره‌مزی و بیستون له‌و ناوه بوون.
ئاشتی گه‌رمیانی: من شتێکم وه‌بیر
دێته‌وه که هه‌ندێک هێڵکاریت هه‌بوو له کاره‌کانی هه‌ڵبه‌ست وانێکه
ناوی نارین که چریکه‌های خه‌ڵکی ئێران بوون؟
کاکه‌یی: راسته من بۆ چه‌نێکیان کاری
هێڵکاریم کرد وه باره‌گاکانیان له‌وێ بوون . ئه‌ولاوه به‌ناوی نارین
له مه‌رزی سه‌رده‌شت شه‌هید بوو..
ئاشتی گه‌رمیانی: پرسیارێکی دووباره ..
کێ بوون ئه‌وانه‌ی که به‌شدار بوون له پێشنگاکه‌ی کۆته‌ڵ ... بۆ
کردنه‌وه‌ی وه ئاماده بوان.
کاکه‌یی: به‌رێز مام جه‌لال پێشانگاکه‌ی
کرده‌وه وه مه‌لا به‌ختیار وه مام رۆسته‌م وه وه شه‌هید ئازاد
هه‌ورامی وه نوسه‌ری گه‌وره‌یی که‌رکووک مامۆستا عه‌بدوڵا سه‌راج
بوو. دایکم کاک تاریق کارێزی وه تۆش.
ئاشتی گه‌رمیانی: من سوپاست ده‌که‌م
کاکه‌یی گیان .. من و تۆ‌و به‌فر و قوتب هاوری هاوچه‌رخی هونه‌رو
مرۆڤایه‌تی ده‌بین.
هۆله‌ندا
Shegani_66@hotmail.com
|