کاکه نووری، کۆچت به خه‌مه‌کانی خۆت و، به‌و تروسکه شادییه‌ی منیش کرد.
حەمەڕەشید هه‌ره‌س
نووری گیان بمبووره، هه‌فته‌یه‌که سه‌ریی خۆت هه‌ڵگرتووه و منیش ناتوانم گه‌رمه شینێك بۆ کۆچی کت و پڕت به پێنووسه سه‌رسامه‌که‌م بکه‌م، هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م هه‌وری ئاسمانی ئه‌م ده‌روونه خه‌فه‌تخانه‌م چۆڕاوگه‌ی به هه‌ردوو چاوم به‌ستووه و که‌چی له نووسینه‌که‌م ئه‌تارێت و سه‌رچاوه ناگرێت، ئاخر چیت بۆ بنووسم؟ که‌ی من ماڵئاوایی تۆم به بیردا هاتووه تا نامه‌ی ماڵئاواییت بۆ بنێرم هاوڕێ شیرینه‌که‌م، وتیان ئه‌و رۆژه‌ی کۆچت کرد نامه‌یه‌کت له ته‌له‌فۆنه‌که‌مدا تۆمار کردووه، وات زانی هاتوومه‌ته‌وه بێیت بۆ لام، ئیتر به‌ره‌و هه‌زار به‌هه‌زاره‌که‌ی هامڵتۆن رۆشتوویت و به بێکه‌سی هه‌ڵدێراویت. نه‌خێر نووری گیان نه‌هاتوومه‌ته‌وه و ئێستا له دووری هه‌زاره‌ها کیلۆمه‌تره‌وه کز کز دانیشتووم و به یاده‌کانته‌وه هه‌ڵترووشکاوم، باشه نووری گیان ئه‌مجاره‌ش بێمه‌وه هه‌ر پێویسم به قسه خۆشه پڕ سۆزه‌کانی تۆیه، ئه‌ی نازانی ژیانی من له قه‌یرانی سۆزدایه ئه‌ی ئێستا بۆ لای کێ بچم وه‌ك تۆ ئاشنای خه‌مه‌کانم بێت؟ باشه چۆن ئه‌توانم بێمه ماڵه خنجیلانه خاوێنه‌که‌ت و تۆی تیا نه‌بینم، ئه‌ی چۆن بوێرم ته‌ماشای ئه‌و تابلۆیانه‌ت بکه‌م که وتت تا تۆ دێیته‌وه چه‌ند تابلۆیه‌کی تریش به دڵی تۆ ئه‌نه‌خشێنم، نووری گیان؟
نووری گیان، به یه‌ك چرکه ماڵئاواییت کرد و داستانێك بیره‌وه‌ریت له‌لام جێهێشتووه، سه‌رسه‌ختێکی وه‌ك من نه‌بێت کێ به‌رگه‌ی ئه‌وه ئه‌گرێت هه‌موو ژیانی بیره‌وه‌ریی خۆشه‌ویسته‌کانی بێت، کاروانێك هاوه‌ڵی شیرینم پێش خۆم داوه، ئه‌بێت تاکه‌ی نه‌که‌ومه ته‌کتان، باخی ژیانم ورده ورده په‌ژمه‌رده ئه‌بێت و ئه‌و گوڵانه‌ی ئه‌یانرازانه‌وه یه‌ک یه‌ک هه‌ڵئه‌وه‌رێن، ئاسمانی ته‌ڵخم ئه‌وه‌نده‌ی تر لێڵایی داهات و ئه‌ستێره‌یه‌کی تریشی تیا خوشا و نووریشی تیا نه‌ما، کام نووری؟ نووری پێشمه‌رگه، نووری ده‌نگخۆش، نووری نیگارمه‌ندو وێنه‌کێش، نووری نه‌ته‌وه‌یی، نووری دڵسۆزی هه‌مووان، نووری کوردپه‌روه‌ر، نووری نوای خه‌مه سه‌رسه‌خته‌کانم.
نووری گیان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه‌ی پێش دوو مانگ له‌سه‌رتم نووسی فه‌رمووت: ره‌شه گیان ئه‌مه یه‌که‌مجاره به‌سه‌ر بکرێمه‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مجاره هه‌ست ئه‌که‌م هه‌رچی ماندوو بوونمه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م حه‌ساوه‌ته‌وه، نازانم چۆن سوپاست بکه‌م، تۆ منت به ژیان ناسانده‌وه، هیچم نیه ببێته پاداشتی ئه‌و نووسینه.
نووری گیان به نرخترین پاداشتی تۆ له ویژدانمایه، پیرۆزترین یادگاری تۆ له ناخی بێ ده‌ره‌تانمایه، نووری تۆ بڵێی تۆ نه‌مابیت؟! سه‌یره؟! تۆ ئه‌وه‌تایت له‌به‌ر چاوم، ئه‌وه‌تایت له هزر و بیرما، له‌وه‌ته‌ی وتوویانه نووری هه‌ڵدێراو کۆچی دوایی کرد و جێی هێشتین، ده ئه‌وه‌نده‌ی جاران له‌لای منیت، سه‌د ئه‌وه‌نده به‌یه‌که‌وه‌ین، هه‌زار ئه‌وه‌نده هه‌یت؟
ئه‌وه‌یه نه‌مریی که کاك نووریه‌کان به ده‌ستی دێنن، ئه‌وه‌یه فرمێسك که من بۆ نووری ئه‌بارێنم، ئه‌وه‌یه خۆشبه‌ختی که بۆ ئه‌م برا تێکۆشه‌ره‌م ئه‌نووسم، ئه‌وه‌یه ئاسووده‌یی که نووری هاوڕێ و دڵسۆزم بوو.
نووری گیان ده‌ماڵئاوا، چونکه وه‌ك نووری ژیایت و وه‌ك نووریش خه‌مه پیرۆزه‌کانت پێچایه‌وه و به خۆته‌وه هه‌ڵتدێرانن، خه‌مه‌کانی منیش با جارێ ته‌ره‌ی بیانانی بێ داڵده بێت، وه‌ك جاران مێرگێك له‌و بیابانه نه‌دۆزێته‌وه، ناوی نووری مام برایم بێت.
6/4/08
|