په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

كاكه‌ (سه‌لام عه‌بدولاَ) دیسانه‌وه...سلاَو.


هیوا رِه‌ش   


هه‌ ندیَك نوسه‌ رى ده‌ گمه‌ ن و رِاستگۆ هه‌ ن كه‌ كردار و گوفتاریان ئاویَته‌ ى یه‌ ك بوون و رِاشكاوانه‌ داكۆكى له‌ بیر و باوه‌ رِیَك ئه‌ كه‌ ن كه‌ له‌ ناخه‌ وه‌ قه‌ ناعه‌ تیان پیَیه‌ تى و بانگه‌ شه‌ ى بۆ ئه‌ كه‌ ن , چركه‌ به‌ چركه‌ غه‌ مه‌ كانیان ئه‌ كه‌ نه‌ هه‌ ورى ئاسمانى بیَداڵده‌ و بیَده‌ رامه‌ ته‌ كان و به‌ بارانى رِقى چینایه‌ تی زه‌ وییان پاراو ئه‌ كه‌ ن و ئه‌ یانه‌ وىَ وه‌ كو ( ا بی دّ ر الغفاری ) پیَیان بڵیَن : (( سه‌ یره‌ هه‌ ژاریَك ببینم مناڵه‌ كه‌ ى برسى بیَت , شمشیَر هه‌ ڵناكیَشیَت و له‌ ملى ده‌ وڵه‌ مه‌ ندى نادات ؟ ! )) , كاك سه‌ لام به‌ یه‌ كیَك له‌ وانه‌ ئه‌ زانم و به‌ تاسوقه‌ وه‌ نوسینه‌ كانى ئه‌ خویَنمه‌ وه‌ , چونكه‌ سه‌ رجه‌ م كۆیلایه‌ تى مرۆڤه‌ كان له‌ هه‌ ناوى موڵكى تایبه‌ ت مۆڵ ئه‌ دات , به‌ لاَم ئه‌ بیَت ئه‌ وه‌ شمان له‌ بیر نه‌ چیَت كه‌ موڵكایه‌ تى تایبه‌ ت ته‌ نها له‌ چیَوه‌ ى كالاو كه‌ ل و په‌ ل و بازارِ و بازرگانى دا قه‌ تیس نه‌ بووه‌ , كاك سه‌ لام به‌ جۆریَك باس له‌ ( كه‌ ڵه‌ فه‌ یله‌ سوف و رِۆشنبیران ئه‌ كات - - - - - ) , به‌ ر له‌ وه‌ ى بیانداته‌ به‌ ر نه‌ شته‌ رى رِه‌ خنه‌ ئه‌ بیَت خویَندنه‌ وه‌ یه‌ كى زانستیش له‌ به‌ كالا بوونى ئه‌ وانیش بكات له‌ بازارِى سه‌ رما یه‌ داریدا , كه‌ خۆیان و بیر و قه‌ ڵه‌ میان چه‌ ند ؟ ! كالایه‌ كى هه‌ رزانى به‌ رهه‌ مهاتووى نیَو سیستمى دنیاى سه‌ رمایه‌ دارین و رِۆژانه‌ سات و سه‌ ودایان پیَوه‌ ئه‌ كریَت ! گه‌ لیَك له‌ وانه‌ له‌ قوتابخانه‌ ى بیرى كۆمۆنیزمى وه‌ به‌ ر هاتوون , جا چۆن دزه‌ یان كردۆته‌ ئه‌ وىَ یا فاكته‌ رى هه‌ ڵخلیسكانیان له‌ كویَوه‌ سه‌ رچاوه‌ ى گرتووه‌ ؟ ئه‌ ویش بۆ خۆى لیَكۆڵینه‌ وه‌ ى زانستى ماركسییانه‌ ى ئه‌ ویَت , ئایا ئه‌ كریَت گله‌ یى له‌ چینى نه‌ یار به‌ بیرى چه‌ پ و كۆمه‌ نیستى بكریَت كه‌ زیره‌ كانه‌ رِه‌ فتار ئه‌ كه‌ ن بۆ پاراستنى به‌ رژه‌ وه‌ ندییه‌ كانى خۆیان , یان پیَویسته‌ چه‌ پ و كۆمه‌ نیسته‌ كان له‌ رِوانگه‌ ى ئایدیۆلۆژیاى خۆیانه‌ وه‌ ویَسته‌ له‌ سه‌ ر ئه‌ مه‌ بكه‌ ن و هۆشمه‌ ندانه‌ تر رِاڤه‌ ى بۆ بكه‌ ن و به‌ خۆیان دا بچنه‌ وه‌ ؟


پرسیاره‌ كه‌ لیَره‌ دایه‌ , ماركس زۆر بابه‌ تیانه‌ رِه‌ خنه‌ له‌ سیستمى كۆیلایه‌ تى سه‌ رمایه‌ دارى ئه‌ گرىَ و ئه‌ ستونده‌ گییه‌ كانى شى كردۆته‌ وه‌ به‌ لاَم , ئیَمه‌ خۆمان خویَندنه‌ وه‌ مان بۆ ماركسیه‌ ت چۆنه‌ ؟ ئایا دیموكراسیه‌ تى بۆرژوایى و رِه‌ دوو كه‌ وتن به‌ دواى هاوپه‌ یمانیَتى بۆرژوا و جوان كردنیان ته‌ ریبه‌ له‌ گه‌ ڵ بیرى ماركسیزم و نه‌ بۆته‌ هۆكارى دواكه‌ وتنمان له‌ خه‌ باتى چینایه‌ تى ؟ تۆ بڵیَى گیرسانه‌ وه‌ مان له‌ نیَو قالبى پۆست و كۆیله‌ بوونى پله‌ و پایه‌ و قه‌ تیس بوونمان به‌ بیرۆكرا تیه‌ تى نیَو چوار دیوارى باره‌ گا و دابرِانمان له‌ خه‌ ڵك له‌ هیچ هیَزیَكى كۆنه‌ په‌ رست و دژه‌ ئینسانى جیامان بكاته‌ وه‌ ؟


نازانم بۆ ئه‌ كریَت به‌ ئاره‌ زووى دڵ هیَزى بۆرژوا بده‌ ینه‌ به‌ ر نه‌ شته‌ ر به‌ لاَم له‌ بچوكترین رِه‌ خنه‌ له‌ حیزبى شیوعى قه‌ ڵس بین به‌ مه‌ رجیَك ئیَستا له‌ م ده‌ ور و زه‌ مانه‌ دا جیاوازییه‌ ك له‌ نیَوان ئه‌ و دوو لایه‌ نه‌ دا نه‌ له‌ دروشم و نه‌ له‌ خه‌ باتى هه‌ نوكه‌ یى و نه‌ له‌ بىَ به‌ ها كردنى ئایدیۆلۆژیا و نه‌ له‌ رِه‌ ت كردنه‌ وه‌ ى بیرى جیاواز و نه‌ له‌ گه‌ نده‌ ڵى و نه‌ له‌ ناعه‌ داله‌ تى و نه‌ له‌ به‌ رامبه‌ ر قبوڵ نه‌ كردن و نه‌ له‌ لاسایى كردنه‌ وه‌ ى ته‌ واوى رِه‌ فتاره‌ كانى ده‌ سه‌ لاَت به‌ دى ناكریَت و بگره‌ خراپتریشن , بۆ ئه‌ بیَت چاو له‌ وه‌ نه‌ نوقیَنین كه‌ سه‌ ركردایه‌ تى حیزبه‌ كه‌ ببویَرین له‌ رِه‌ خنه‌ , له‌ كاتیَكدا ئه‌ وه‌ ى ئه‌ وان به‌ رامبه‌ ر به‌ حیزبیَكى خاوه‌ ن خه‌ رمانیَك له‌ قوربانیدان و میَژوویه‌ ك له‌ به‌ رِه‌ نگار بوونه‌ وه‌ ئه‌ ینویَنن له‌ هیچ ئان و ساتیَكا دوژمنانى ئه‌ و زه‌ فه‌ ره‌ یان پىَ نه‌ بردووه‌ , هه‌ تا ده‌ سه‌ لاَت پشتى تىَ نه‌ كردن وه‌ كو سه‌ رده‌ مى به‌ عس , ئه‌ وان به‌ خه‌ یاڵیاندا نه‌ هات خۆیان له‌ كاروانى ناعه‌ داله‌ تى ده‌ سه‌ لاَت جیا بكه‌ نه‌ وه‌ و باس نه‌ ك له‌ چه‌ پ بكه‌ ن به‌ ڵكو دانیان به‌ بوونى چه‌ پیش له‌ كوردستان دا نه‌ ئه‌ نا نه‌ خوازه‌ لاَ ببن به‌ پیَشه‌ نگى لیستیَك به‌ ناوى ( ئازادى و عه‌ داله‌ تى كۆمه‌ لاَیه‌ تی) ش ! ئه‌ م گوناهه‌ ش بئاڵیَنینه‌ گه‌ ردنى بۆرژواوه‌ ؟ ! ئه‌ و بۆرژوایه‌ ى سیستمیَك ئه‌ هیَنیَته‌ به‌ رهه‌ م وه‌ كو ماكینه‌ ى ئاش ئینسانه‌ كان ئه‌ هارِیَت , بیَداڵده‌ و بیَنه‌ وا و بیَكار و برسى و نه‌ داریان ئه‌ كات , رِه‌ نجى بیر و بازووى زه‌ حمه‌ تكیَشان سوته‌ مه‌ نى هه‌ ڵسوورِانیه‌ تى و ئیَسك و گۆشت و خویَنى هه‌ ژاران خۆراكیه‌ تى !

ئه‌ دى نه‌ ده‌ كرا ئاوورِیَك له‌ وه‌ بدریَته‌ وه‌ با چى تر نه‌ ڵیَین : (( ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌ مان به‌ پار )) , له‌ گه‌ ڵ خویَندنه‌ وه‌ ى ده‌ ور و به‌ ر و فاكته‌ ره‌ مه‌ وزوعیه‌ كان دا فاكته‌ ره‌ زاتیه‌ كانیش ویَسته‌ یان له‌ سه‌ ر بكریَت و خاڵ له‌ سه‌ ر پیته‌ كان دابنریَت و مه‌ بده‌ ئى یه‌ كتر رِه‌ ت كردنه‌ وه‌ توورِ بدریَت و هیچ نه‌ بیَت نه‌ ك رِیَككه‌ وتنى ستراتیژى به‌ ڵكو هه‌ نوكه‌ یى ببه‌ ستین و له‌ دوارِۆژا په‌ ره‌ ى زیاترى پىَ بده‌ ین ؟ ئه‌ گه‌ ر نا كىَ له‌ هه‌ مووان زیاتر به‌ رپرسیاره‌ ؟ بۆچى حیزبى شیوعى به‌ موغه‌ زى ده‌ سه‌ لاَت خۆى به‌ كه‌ ڵه‌ گاى چه‌ پ بزانیَت و قابیل به‌ رِه‌ خنه‌ نه‌ بیَت و ئاماده‌ ش نه‌ بیَت خۆى دان به‌ هه‌ ڵه‌ و كه‌ م و كورِییه‌ كانى دا بنیَت ؟ !

ئازیزم كاك سه‌ لام , ئه‌ و به‌ ناو رِۆشنبیرانه‌ ى كه‌ به‌ رِیَزت رِه‌ خنه‌ ت لیَیان هه‌ یه‌ و ئیَستا كۆڵوانه‌ سوورى به‌ ر له‌ شكرى هیَزى نه‌ هامه‌ تین زۆرینه‌یان به‌ رهه‌ مى ئه‌ م دواییه‌ ى كارگه‌ كه‌ ى حیزبى شیوعین , و كاتیَك له‌ رِیزه‌ كانى حیزبى شیوعیدا ( هاورِىَ ) بوون ده‌ یان كادیرى دڵسۆزیان بۆ كردوون به‌ قوربانى و جیَمتمانه‌ ى سه‌ ركرده‌ برِیار به‌ ده‌ ست و كۆنگره‌ لیَنه‌ ره‌ كان بوون , و له‌ به‌ رامبه‌ ردا هه‌ موو ئه‌ وانه‌ ى كه‌ داوایان له‌ سه‌ ركردایه‌ تى حیزبه‌ كه‌ ئه‌ كر د :

1 – سه‌ روه‌ رى خۆى بپاریَزیَت و واز له‌ كلكایه‌ تى بهیَنیَت .
2 – سكرتیَر مشورى رِیَكخستن بخوات نه‌ ك هه‌ ڵپه‌ كردن به‌ دواى ( اشرافی تربوى ) بۆ مشتیَك دۆلار .
3 – وه‌ زاره‌ ت و كورسى په‌ رله‌ مانه‌ پیَبه‌ خشراوه‌ كانیان وه‌ كو میرات له‌ نیَو خۆیاندا به‌ ش نه‌ كه‌ ن .
4 – له‌ باوه‌ شى ده‌ سه‌ لاَت بیَنه‌ ده‌ ر و بخزیَنه‌ ناو جه‌ ماوه‌ ر .
5 – بره‌ و به‌ چاودیَرى دارایى بدریَت .
6 – پیَشرِه‌ وایه‌ تى نارِه‌ زایه‌ تییه‌ كانى جه‌ ماوه‌ ر بكه‌ ن .
7 – لیَپرسینه‌ وه‌ له‌ گه‌ نده‌ ڵكاران بكریَت .
8 – كه‌ سى شیاو له‌ شویَنى شیاو دابنریَت .
9 – كیَشه‌ چینایه‌ تییه‌ كان فه‌ رامۆش نه‌ كریَن و نه‌ خریَنه‌ په‌ راویَزى خه‌ باته‌ وه‌ .
10 – به‌ سیاسه‌ تى گشتى دا بچنه‌ وه‌ .
11 – بیر كردنه‌ وه‌ به‌ ئاراسته‌ ى به‌ ستنى كۆنگره‌ یه‌ كى گشتى و كۆكردنه‌ وه‌ ى هیَزه‌ چه‌ په‌ كان .
12 – به‌ ربه‌ ستى نه‌ كردن له‌ بۆچوونى جودا .

داواكارانى رِیفۆرم و چاكسازى له‌ دیدى ( سه‌ ركرده‌ پرۆلیتار ) یاكانه‌ وه‌ گیَره‌ شیَویَنییه‌ و ئه‌ بیَت كۆمپانیاكه‌ یانى لىَ پاك بكریَته‌ وه‌ , گۆرِان دویَنیَكه‌ دروشم بوو ئه‌ مرِۆ خواستى جه‌ ماوه‌ ره‌ , زۆرمان داوا كرد , تكامان كرد و پارِاینه‌ وه‌ , یه‌ كه‌ م گروپیَك ئه‌ و دروشمه‌ ى به‌ رز كرده‌ وه‌ كۆمه‌ ڵیَك كادیرى به‌ كرده‌ وه‌ شیوعى نیَو رِیزه‌ كانى حیزبى شیوعى بوون , تۆمه‌ تى ئاماده‌ كراویان درایه‌ پاڵ , هیَزى چه‌ كداریان بۆ وه‌ گه‌ رِ خستن , له‌ حیزبه‌ كه‌ ده‌ ریان كردن , یه‌ كه‌ م گروپى گۆرِانخوازى ناو جه‌ ماوه‌ ر رِه‌ تیَنران ‌ به‌ لاَم ئه‌ وان پشوو دریَژ له‌ سه‌ ر دروشمى خۆیان سوور بوون و ده‌ ستیان به‌ كار كرد له‌ ژیَر ناوى ( كۆرِى تیَكۆشان له‌ پیَناوى چاكسازى حیزبى شیوعى كوردستان ) , هه‌ وڵى چاكسازییان بیَهوده‌ بوو له‌ وه‌ ى چونكه‌ ئه‌ سته‌ مه‌ بوو عه‌ قڵیه‌ تى سه‌ رانى حیزبه‌ كه‌ له‌ ئاستى بیركردنه‌ وه‌ ى ئه‌ و خواستانه‌ دا بیَت , بۆیه‌ كه‌ وتنه‌ كار له‌ چیَوه‌ ى رِیَكخراویَكى سه‌ ربه‌ خۆدا و له‌ ژیَر ناوى ( حیزبى شیوعى كوردستان – باشور ) و هه‌ وڵ درا به‌ رِه‌ سمى بناسریَن و گشت رِىَ و شویَنیَكى یاساییان گرته‌ به‌ ر تا مۆڵه‌ ت وه‌ ربگرن ئه‌ ویش به‌ مه‌ به‌ ستى ده‌ ست رِه‌ ها بوونى زیاترى رِاپه‌ رِاندنى ئه‌ ركه‌ شۆرِشگیَرِییه‌ كان , بیَسوود بوو چونكه‌ زمانحاڵیان مانگنامه‌ یه‌ ك بوو له‌ دژى به‌ رژه‌ وه‌ ندییه‌ كانى ده‌ سه‌ لاَت و پیاوانى ده‌ سه‌ لاَت له‌ كاردا بوو , ناونیشانى هاورِیَیان مه‌ یدانى نارِه‌ زایه‌ تییه‌ كانى جه‌ ماوه‌ ر بوو , له‌ به‌ ر ئه‌ وه‌ ى ببوون به‌ گروپیَكى نه‌ ویستراوى لاى ده‌ سه‌ لاَت له‌ لایه‌ ك و هه‌ وڵى ده‌ سكه‌ لاكانى ده‌ سه‌ لاَتیش له‌ لایه‌ كى تره‌ وه‌ هۆكار بوون بۆ ئه‌ وه‌ ى مافى مۆڵه‌ ت وه‌ رگرتنیان لىَ زه‌ وت بكریَت .

دواى ئه‌ وه‌ ى له‌ كۆنگره‌ دا ناوى ( حیزبى شیوعى كوردستان – باشور ) به‌ برِیارى زۆرینه‌ گۆرِدرا به‌ ( پارتى چه‌ پى كوردستان ) و شیلگیرانه‌ تر هاتنه‌ مه‌ یدانى خه‌ بات , به‌ بىَ گوىَ دانه‌ فشار و چاو سوور كردنه‌ وه‌ تا ئیَستا رِۆڵیَكى ئه‌ كتیڤ و كارا ئه‌ گیَرِن په‌ ره‌ به‌ كار و خه‌ باتیان ئه‌ ده‌ ن و به‌ كرده‌ وه‌ وه‌ كو ئۆپۆزیسیۆن كار ئه‌ كه‌ ن , ئه‌ مانه‌ له‌ پیَودانگى سه‌ رانى حیزبى شیوعییه‌ وه‌ به‌ ئاژاوه‌ گیَرِ و ده‌ ست له‌ پشتده‌ رناو ئه‌ بران , جا به‌ لاته‌ وه‌ نامۆ نه‌ بیَت جه‌ ماوه‌ ر متمانه‌ یان پىَ نه‌ كات و ده‌ نگیان نه‌داتىَ , چونكه‌ به‌ گومان بوون لیَیان له‌ وه‌ ى كىَ ئه‌ ڵىَ سبه‌ ینىَ ده‌ نگه‌ كانیان له‌ به‌ ر پیَى ده‌ سه‌ لاَتدارانا سه‌ ر نابرِن بۆ فه‌ راهه‌ م كردنى بودجه‌ و پۆست و كورسى و نابنه‌ خزمه‌ تچى سوڵتانى پاره‌ و پله‌ و پایه‌ ؟ كه‌ به‌ رِیَزت بابه‌ تیَكت نووسیوه‌ به‌ ناوى ( خزمه‌ تچى سوڵتانى پاره‌ و پله‌ و پایه‌ , بناسن ) , منیش تكایه‌ كى هاورِیَیانه‌ م لیَت هه‌ یه‌ كه‌ ( خزمه‌ تچى سوڵتانى پاره‌ و پله‌ و پایه‌ , بناسیت ) , و ده‌ ستم دامیَنت به‌ ده‌ فى خزمه‌ تچى یانى پاره‌ و پله‌ و پایه‌ نه‌ كه‌ ویته‌ ته‌ هلیله‌ وه‌ , چونكه‌ ئه‌ وه‌ ى ئه‌ وان له‌ خه‌ یاڵیاندا نه‌ بن , من و تۆین هاورِىَ گیان .

 


07701309524
Hewarash1@yahoo.com