٨\٥\٢٠١٠
کاک مه‌سعود لانکه‌ی
ناته‌واو کۆرپه ده‌خنکێنێ.

سه‌ردار پشده‌ری
دێته بیرم که له کۆتایی 1991 باسی پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵ و دابه‌شکردنی
عێراقم له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود کرد، ووتی ئێمه پڕۆژه‌ی خۆمان هه‌یه بۆ
دروست کردنه‌وه‌ی عێراق و نامانه‌وێ عێراق دابه‌ش بکرێ و پشتیوانی
پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵ ناکه‌ین، مام جه‌لالیش له‌به‌رده‌م مامۆستایانی
زانکۆ‌دا پێی وتم باسی پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵ مه‌که خه‌ته‌ره.
دوای هه‌ژده‌ساڵ به‌فیرۆدانی کاتی سیاسی، وا ئه‌مڕۆ کاک مه‌سعود داوا
ده‌کات عێراق دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی فیدڕاڵ دا، داواکه‌ی کاک
مه‌سعود به‌تایبه‌تی له‌م بار‌و دۆخه ناڕه‌وایه‌ی عێراقدا وه‌ک ئه‌وه
وایه که دارتاشێکی نه‌زان لانکه‌یه‌کی خوارو خراپ دروست بکات و کۆرپه‌که‌ی
تێدا بخنکێ، نازانێ که ئه‌گه‌ر له کاتوساتی خۆیدا گه‌نم نه‌چێنی، ئه‌گه‌ر
شینیش بێت به‌ر ناگرێت.
کاک مه‌سعود له بێئومێدی هاوسه‌نگه‌ره سیاسه‌کانی دوێنێی به‌غدا،
تازه به تازه لا به‌لا مۆسیقای پشتگیری بۆ پڕۆژه‌که‌ی سه‌ناتۆر
بایدن لێده‌دا که له 27 – 9 - 2007 دا پڕۆژه‌یه‌کی داڕشت بۆ دابه‌شکردنی
عێراق به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی فیدڕاڵ دا، جێگای ئاماژه‌یه که کاتێک سه‌ناتۆر
بایدن ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی داڕشت، کاک مه‌سعود وشیار زێباری هاندا، که وه‌ک
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دژی ئه‌و پڕۆژه رابوه‌ستێ و ئه‌ویش ئه‌و
پڕۆژه‌یه‌ی ره‌تکرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا که له دوو حیزبی سه‌ره‌کی (کۆماری
و دیموکرات) پێک هاتوه، له سه‌رده‌می شه‌ری که‌نداودا که حیزبی
کۆماری له‌سه‌ر کار بوو کاره‌ساتی کۆڕه‌و
هاته کایه، سه‌دان که‌سی وه‌ک ئێمه‌ی سه‌ربه‌خۆ، به ده‌سه‌ڵاتدارانی
حیزبی کۆماری ئه‌مه‌ریکامان ده‌گوت (کورد
نایه‌وێ بچێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقی عه‌ره‌بی و داوای دابه‌شکردنی
عێراق ده‌که‌ین)، ئه‌وانیش وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی
پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵیان خسته باخه‌ڵی ئێمه‌وه‌و وتیان به‌دوای
دابچۆ و داوا بکه که عێراق به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بکرێ، به‌ڵام کاک مه‌سعودو
مام جه‌لال که له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ریکی ده‌رمانکردنی برینه‌کانی سه‌دام
حوسه‌ین بوون و په‌یتا په‌یتا دژی دابه‌شکردنی عێراق راده‌وه‌ستان و
داوایان له هاوپه‌یمانان ده‌کرد که وڵات به‌جێ بهێلن، رێگایان له‌به‌ره‌و
پێشچونی ئه‌و پڕۆژه‌یه گرت و هه‌ژده ساڵ ده‌رفه‌تی سیاسیان له‌ده‌ست
کورد دا بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆیان.
سه‌ناتۆر بایدنی دیموکراتی ئه‌مه‌ریکاش بۆ شێواندنی پڕۆژه‌که‌ی ویلایه‌تی
موسڵ ئه‌و پڕۆژه سنور نادیاره‌ی هێنایه ئاراوه که ئه‌مرۆ کاک مه‌سعود
لابه‌لا بانگه‌وازی بۆ ده‌کات، کاک مه‌سعود سنوری فیدڕالیهکهی دیاری
نه‌کردوه، ئه‌گه‌ر سنوره‌که هه‌ر ئه‌و سنوره‌ی ئه‌مڕۆ بێ که ته‌نها
دهۆک و هه‌ولێرو سلهیمانیه، ئه‌وا وه‌ک لانکه‌یه‌کی ناته‌واوه‌و
کورپه‌ی کوردایه‌تی تێدا ده‌خنکێ.
ئێمه پێمان وایه ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعودو مام جه‌لال هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک
بهێننه ئاراوه، پڕۆژه‌کانیان سه‌رکه‌وتو نابن و جارێکی تریش ده‌بنه
رێگر له داوای راسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد، کۆمه‌ڵگای نێونوتهوهییش
ئاوڕ له پڕۆژه‌کانیان ناده‌نه‌وه.
6\5\2010
له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار پشده‌ری
|