کاک نێچیر چیت برد‌و چیت هێنایه‌وه. ئاغا پشتی تێکردوه و به منجه‌منجی نۆکه‌ری نۆکه‌ری ئاغا کورد دڵخۆش ده‌کات.
سه‌ردار پشده‌ری
سه‌ردانه‌که‌ی کاک نێچیر بۆ کۆریای باشور هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ووردی ده‌وێ، یه‌کێک له به‌دبه‌ختیه‌کانی کورد له‌وه‌دایه تاکو ئێستا سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه هه‌ر سه‌فه‌رێکیان کردبێ ئه‌وا ده‌هۆڵ و زورنای سه‌رکه‌وتنیان لێداوه، که هه‌مووشمان ده‌زانین تاکو ئێستا یه‌کێک له‌و سه‌رکه‌وتنانه‌یان نیشانی خه‌ڵک نه‌داوه.
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو کاک نێچیر ده‌یان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کردوه‌و سه‌دان پڕۆپاگنده‌ی ده‌ستکه‌وتی جوراو جۆر بۆ سه‌فه‌ره‌کانی کراوه، که‌چی تاکو ئێستاش وڵاتم تاریک و بێ‌ئاو و بێ نه‌وت و به‌نزینه‌و به‌شی زۆریشی وه‌ک که‌لاوه وایه، ئه‌وه‌ش وای کردووه که خه‌ڵک بڵێ سه‌فه‌ره‌کانی کاک نێچیر ته‌نها بۆ پاره بردنه ده‌ره‌وه‌یه.
http://web.krg.org/articles/detail.asp?smap=01010200&lngnr=13&rnr=26&anr=22784
هه‌موومان ده‌زانین کۆریای باشور نۆکه‌ری ژماره سه‌دی ئه‌مه‌ریکایه، له کاتێک دا که کاک نێچیر ده‌رواته ئه‌و وڵاته‌و نۆکه‌ره‌که‌ی ژماره سه‌دی ئه‌مه‌ریکا ئاماده نه‌بێ بی بینێ، پێم ناڵێی کاک نێچیر کام سه‌رکه‌وتنت به‌ده‌ست هێناوه ؟. پێم ناڵێی کام دیوانی ده‌سه‌ڵاتی کۆریای باشور پێشوازی لێکردی ؟، دیتنی کۆمپانیایه‌ک ناکاته دیتنی ده‌وڵه‌ت، دیتنی ئۆپۆزسیۆنی ده‌وڵه‌تی کۆریای باشور خۆی له خۆیدا ده‌رگه داخستنی ده‌وڵه‌تی کۆریای باشوره له تۆ.
راگه‌یه‌ندنی کاک نێچیر ده‌ڵێ کۆ کۆمپانیایه‌کی کۆریای باشور به ده‌یان په‌یمانی له‌گه‌ڵ کاک نێچیر مۆر کردوه به بڕی زیاتر له ده هه‌زار ملۆێن دۆلار بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان، کاک نێچیر پێی وایه خه‌ڵک بێخه‌به‌ره‌و هه‌واڵه‌کان ناخوێنێته‌وه.
کاک نێچیر تۆ خۆت به عێراقی ده‌زانی و ئه‌گه‌ر عێراقیش بی به‌غدا خاوه‌ن فه‌رمانه، خۆت ده‌زانی که سێ حه‌فته پێش ئێستا وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ئه‌و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی راگرت که پێشتر به دیاری ده‌یدا به کۆریای باشور له سه‌ر وته‌یه‌ک که له ده‌می کۆمپانیا نه‌وته‌که‌ی کۆریای باشور هاته ده‌ره‌وه‌و ده‌وڵه‌تی کۆریاش نه‌یتوانی نوقه بکات.
کاک نێچیر ئێمه پێشتر په‌یتا په‌یتا پێم گوتووی که تا من مابم تۆ و هه‌ردوو سه‌رۆکه‌که‌ت ناتوانن ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستان بکه‌ن چونکه ئێوه لێی نازانن و نه‌وته‌که له‌ده‌ست جه‌ماوه‌ری کورد ده‌رده‌هێننه‌وه‌و به‌شێکی ده‌خه‌نه باخه‌ڵی خۆتان و به‌شه‌که‌ی تریش ده‌ده‌نه به‌غدا.
کاک نێچیر، عه‌ره‌ب قسه‌یه‌کی هه‌یه‌و ده‌ڵێ: (الأیام و بیننا) کوردیه‌که‌ی رۆژانی داهاتوو هه‌موو شتێک ده‌رده‌که‌وێت، ئومێده‌وارم ئه‌وه‌ی له‌و سه‌فه‌ره‌دا باسی ده‌که‌ی بێنه دی و منی پێ بێده‌نگ بکه‌ی. کاک نێچیر، له‌کاتێک دا که ئه‌مه‌ریکا پشتی تێتان کردوه، پێم ناڵێی نۆکه‌ره ژماره سه‌ده‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا چۆن ده‌توانی برینه‌کانت ده‌رمان بکات ؟.
کاک نێچیر به ده‌یان ملوێن دۆلارتان به‌لا ناوه به‌ناوی دروست کردنی پاڵاوتگاو زستانان پڕۆپاگنده‌ی بۆ ده‌که‌ن و هاوینانیش باس له کاره‌با ده‌که‌ن، کاک نه‌وزاد هادی ده‌ڵێ 70% ی پاڵاوتگاکه ته‌واو بووه‌و رۆژی بیست هه‌زار به‌رمیل نه‌وت پاک ده‌کاته‌وه، ئومێده‌وارم ئه‌وش وه‌ک پاڵاوتگاکانی ترتان کوله نه‌یخوات.
http://web.krg.org/articles/detail.asp?smap=01010200&lngnr=13&rnr=26&anr=22784
له‌نده‌ن 19 – 2 – 2008
|