کاک نێچیر تا من بمێنم تۆ له‌روی سیاسیه‌وه هه‌ر به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێیه‌وه. کاک نێچیریش وه‌ک مام جه‌لال به‌بێ ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌ی شانازی به وێنه گرتنه‌وه ده‌کات.
سه‌ردار پشده‌ری
ده‌بێ سه‌رانی داگیرکه‌رانی کوردستان بزانن که که‌ڵه‌بابی نه‌ته‌وه‌یی زۆرن، به وێنه‌گرتن و دانیشتن و گفتووگۆ له‌گه‌ڵ چلپاو خۆران ناتوانن که‌ڵه‌بابه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێده‌نگ بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌ردانێکی ئه‌و سایته بکه‌ی، ده‌بینی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی سه‌دام و جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری مالیکی چۆن به هه‌زاران ملوێن دۆلار نه‌وتی عێراق که به‌شێکی نه‌وتی کورده ده‌یدزن و به نرخێکی زۆر ئه‌رزان ده‌یفرۆشن و داهاته‌که‌ش ده‌خه‌نه حسابی بانکه‌کانی خۆیانه‌وه:
http://search.virginmedia.com/results/?channel=search&vml=ntl&vmt=&f=0&q=Iraqi+Oil+smuggl&cr
ئه‌گه‌ر به وردی ئاوڕ له قاچاغچیه‌تی نه‌وت بده‌ینه‌وه، ده‌بینین سه‌رانی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له دوای ساڵانی په‌نجاکانه‌وه که که‌وتنه باسی خۆماڵی کردنی نه‌وت، ده‌ستیان کرد به فرۆشتنی نه‌وت به قاچاغ، به مانای داهاتی نه‌وته‌که نه‌ده‌چۆ ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و ده‌چۆ ناو حسابی بانکی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌عسیه‌کان دوای خۆماڵی کردنی نه‌وت له ساڵی 1972 که حساباتی نه‌وتی له‌ده‌ست کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان ده‌رهێناو خستیانه ده‌ستی خۆیانه‌وه، ده‌ستیان کرد به فرۆشتنی نه‌وت به قاچاغ، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه رۆژه‌وه‌و قاچاغ چیه‌تی نه‌وت بوو به ده‌ردێکی خراپ بۆ تێکڕای گه‌لی عێراق.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقدا کاک سه‌ردار جاف رۆلێکی گه‌وره‌ی بینی وه‌ک ده‌ڵاڵێک بۆ به‌عسیه‌کان بۆ فرۆشتنی نه‌وتی سه‌رووی عێراق که نه‌وتی کورده به قاچاغ به ته‌نکه‌ری ئوتومبێل له رێگای تورکیا‌و ئه‌رده‌نه‌وه، دوای وه‌ستانی شه‌ڕی ئێران و عێراق توانی په‌یوه‌ندی به کوڕی ره‌فسانجانیه‌وه بکات و ئه‌ویش تێوه‌بگلێنێ له قاچاغچیه‌تی نه‌وت، دوای راپه‌ڕێنی کورد له ساڵی 1991، کاک سه‌ردار جاف ده‌ستی کرد به په‌یوه‌ندی کردن به ماڵی بارزانیه‌وه‌و ئه‌وانیشی توشی ئه‌و ده‌رده‌ی قاچاغچیه‌تی نه‌وت کرد، کاک نێچیر یه‌که‌م په‌یمانی له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین مۆر کرد‌و ده‌ستیان کرد به فرۆشتنی نه‌وتی کورد بۆ سه‌دام حوسه‌ین، ماوه‌یه‌کیش هه‌وڵیان دا له‌رێگای حاجی هۆمه‌رانیشه‌وه ئه‌و نه‌وته به‌رێ بکه‌ن به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بوون، ئه‌و نه‌وت فرۆشتنه به‌رداوام بوو له رێگای زاخۆوه بۆ تورکیا تاکو جه‌لال تاڵه‌بانیش خۆی به‌شدار کرد له‌و قاچاغچیه‌تیه له رێگای به‌شدار بوون له په‌نجا به په‌نجای به حساب دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردستان، جه‌لال تاڵه‌بانیش په‌نجا ده‌رسه‌دی ئه‌و داهاته‌ی ده‌خوارد تاکو هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی خۆ به‌خۆ، لێره‌وه ماڵی بارزانی به‌ته‌نها ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و قاچاغچیه‌تیه‌و گرته‌وه تاکو جارێکی تر ده‌ستیان نایه‌وه ناو ده‌ستی یه‌کترو رێک که‌وتنه‌وه له‌سه‌ر پێکه‌وه خواردنی داهاتی ئه‌و قاچاغچیه‌تیه‌ی نه‌وتی کورد، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان به قاچاغ که‌وتنه ده‌ستکاری کردنی نه‌وتی کوردستان.
کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان بێخه‌به‌رن له‌و هه‌موو فاک و فیکه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستن و هه‌ندێکیشیان ده‌ست به‌کار ده‌بن به بێ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چرای سه‌وزیان بۆ هه‌ڵ بکات، ئه‌و کۆمپانیایانه کاتێک به‌خۆیان ده‌زانن قاچیان که‌وتۆته ناو زه‌لکای قاچاغچیه‌تی نه‌وتی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه کوردیه، دوا رۆژی گرێبه‌سته‌کانیشیان ده‌گاته ئه‌وه‌ی بێجگه له‌وه‌ی که ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌لای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به ره‌سمه ناناسرێ، ده‌رگای هه‌موو بازرگانیه‌کی ناو عێراقیشیان لێ داده‌خرێ، (بڕوانه ئه‌و به‌ڵگه‌ی خواره‌وه).
سه‌فه‌ره‌کانی کاک نێچیر بۆ به‌غدا ته‌نها بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانانه‌یه که کاتی خۆی له‌گه‌ڵ کوڕی سه‌دام حوسه‌ینی مۆر کردبوو بۆ فرۆشتنی نه‌وتی قاچاغ، داوا له مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌کات که تاپۆی نه‌وتی کوردستانی بخاته سه‌رو بیکاته ئه‌میری نه‌وتی کوردستان، نازانێ که نه‌وتی کوردستان نه‌وتی کورده‌و هه‌موو کورد وه‌ک یه‌ک به‌شی به‌و نه‌وته‌وه‌هه‌یه‌و نابێ به‌شی هیچ که‌سێکیش له یه‌کێکی تر زیاتر بێت.
ئه‌وه‌ی به‌لای کورده‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه له‌کاتێکدا ئه‌مه‌ریکاو ده‌وڵه‌تی عێراقی په‌یتا په‌یتا هاوار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌ناو پێی ده‌گوترێ ده‌وڵه‌تی کوردستان مافی نیه هیچ گرێبه‌ستێکی نه‌وتی مۆر بکات، کاک نێچیر بۆ چاو به‌ستنی کورد‌و شاردنه‌وه‌ی ملوێنان دۆلار ده‌ڵێ گرێبه‌ستێکی نه‌وتی تازه‌مان مۆر کرد، منیش ده‌ڵێم هه‌زار گرێ به‌ستی وا ببه‌ستی، کرداره ناشیرنه‌کان و پاره دزراوه‌که ناشارێته‌وه‌و تا منیش بمێنم ناهێلمم ببیه خاوه‌نی نه‌وتی کورد.
خه‌ڵک لای وا بوو کاک نێچیر دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌که‌ی و دیتنی به‌شێکی زۆر له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا توانیویه‌تی چرای سه‌وزی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بهێنێ بۆ شه‌رعی کردنی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوو، کاک نێچیر له کۆنفڕانسه رۆژنامه‌وانیه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌ڵێ: (ره‌نگه 10 جاری تریش بچینه به‌غدا و به ده‌ست به‌تاڵی بگه‌ڕێینه‌وه) به‌راستی من خۆم به‌شه‌رمه‌زار ده‌زانم که تۆ به نوێنه‌رو قسه‌که‌ری کورد بزانم، خه‌ڵکی سیاسی سه‌ر به‌رز که جارێک تێشکا واز له کاره‌که‌ی خۆی ده‌هێنێ، به‌ڵام کاک نێچیر بێجگه له ده‌یان تێشکانی پێشووی، وا خه‌ریکه رێگا خۆش بکات بۆ تێشکانی ده جاری تریش!!!!!!!!!!، ئه‌و قسه‌یه‌ی کاک نێچیر بێ ئومێدیه‌کی زۆری تێدا ده‌بینرێ.
2008-06-28
الجمعـة 06 ذو القعـدة 1428 هـ 16 نوفمبر 2007 العدد 10580ه
العراق سيعاقب الشركات التي وقعت عقودا نفطية مع الأكراد. الشهرستاني: الموافقة النهائية على قانون النفط ستستغرق شه‌ورا.
الرياض: «الشرق الاوسط»
واكد الشهرستاني على هامش اللقاء الوزاري لمنظمة الدول المصدرة للنفط «اوبك» في الرياض «ان اي شركة وقعت عقودا من دون موافقة حكومة العراق المركزية لن تحظى باي فرصة للعمل مع حكومة العراق». واضاف «لقد حذرنا هذه الشركات من العواقب (..) وهي ان العراق لن يسمح لها بتصدير نفطها».
الجزيرة: الأحد 19/9/1428 هـ - الموافق30/9/2007 م
واشنطن تنتقد عقود النفط التي وقعها إقليم كردستان العراق
انتقدت وزارة الخارجية الأميركية العقود التي توقعها شركات البترول بالولايات المتحدة مع حكومة إقليم كردستان العراق، معتبرة أنها تضر بقانون النفط المرتقب أن يقره البرلمان العراقي وبعمليات المصالحة في البلاد.
ورأى أن الاتفاق الموقع مؤخرا بين شركة "هنت أويل" الأميركية وحكومة كردستان بالإضافة إلى اتفاقات مع شركات أخرى يؤدي إلى تصاعد التوتر بين حكومة إقليم كردستان والحكومة المركزية في بغداد.
http://sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=10011&cat=1
Saturday, June 28, 2008 "
ئه‌و نه‌وته‌ی ناردومانه‌ته ده‌ره‌وه پاره‌كه‌یمان داناوه"
هه‌ژار عه‌بدوڵا(سبه‌ی):
|