٢\٨\٢٠١٠
کامه‌یه
ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه؟!

سه‌ڵاح مه‌زن
سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ر شوێنێکدا
بێت، به کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئابوریی، کۆمه‌ڵایه‌تی و شێوه‌ی
سیستمی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆیه زه‌حمه‌ته چوارچێوه‌یه‌کی
داتاشراو بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه وێنابکرێت، به‌ڵام به‌گشتیی سه‌رهه‌ڵدانی
ئۆپۆزسیۆن له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه جیاوازه‌و هه‌ر وڵاته به‌پێی
سیستمی حوکمڕانی‌و ئاستی هۆشیاریی سیاسی‌و پێشکه‌وتنی شارستانی‌و
یاسایی جۆرێک یان شێوازێک له ئۆپۆزسیۆن به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سیستمی حوکمڕانیی سه‌ربازیی، کوده‌تاچی‌و
دیکتاتۆریی بێت، ئه‌و ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه سیاسییه که ئه‌رکی خه‌باتی
رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتمانیی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت په‌نا ده‌باته
به‌ر خه‌باتی سیاسیی نهێنی ناو شار‌و لادێکان، هه‌روا له ده‌ره‌وه‌ی
جوگرافیای ده‌سه‌ڵات‌و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌کانیشه‌وه شێوازێک بۆ
خه‌باتی چه‌کداریی هه‌ڵده‌بژێرێت، وه‌ک شه‌ڕی پارتیزانی‌و ته‌نانه‌ت
شه‌ڕی به‌ره‌یی‌و هێرش‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فراوانی پێگه‌کانی
سه‌ربازیی ده‌سه‌ڵات‌و لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ناو
قوڵایی وڵاته‌که‌دا، زۆربه‌ی جاریش لادێ ده‌کرێته بنکه‌ی ده‌ستپێکردن‌و
له‌وێوه به‌ره‌و ناخی شار‌و ئاواییه‌کان شۆڕده‌بنه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسیی وڵات په‌رله‌مانی‌و دیموکراتیک بێت، ئه‌وا
ئۆپۆزسیۆن پشتئه‌ستور به شێوازی مه‌ده‌نی‌و ئاشتیخوازانه ده‌بێت‌و
رێگای خه‌باتی په‌رله‌مانیی هه‌ڵده‌بژێرێت، که هێزی جه‌ماوه‌ر به
گشت چین‌و توێژه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵ، میدیای ئازاد‌و رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ک شێوازێکی کاریگه‌ر بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
به‌کارده‌هێنێت، ئه‌وه نه‌بێت له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابرد‌ودا به‌هۆی
شکستخواردنی شێوازه ته‌قلیدییه‌کانی گروپ‌و بزوتنه‌وه چه‌کدارییه‌کان
به‌تایبه‌تیش له ئه‌مریکای لاتینی که به‌هۆی زاڵبونی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ربازیی‌و کلکایه‌تییان بۆ بێگانه، که کۆمپانیا مۆنۆپۆڵه سه‌رمایه‌دارییه‌کان
سامانی وڵاتیان به‌تاڵان ده‌بردو زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانیش له هه‌ژاریی‌و
پاشکه‌وتویی ده‌ژیان، گروپ‌و بزوتنه‌وه چه‌کدارییه شۆڕشگێرییه ته‌قلیدییه‌کان
له روبه‌ڕ‌وبونه‌وه‌ی داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کان ده‌سته‌وه‌ستان
مابون، له‌و ئانه‌دا ته‌وژمی فیکریی‌و سیاسیی تازه سه‌ریانهه‌ڵده‌داو
بانگه‌شه‌ی به‌رپاکردنی شۆڕش‌و روبه‌ڕ‌وبونه‌وه‌یان ده‌کرد له‌ناخی
شاره‌کانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له قوڵایی شاره‌کانه‌وه مه‌ترسی بخرێته
سه‌ر گیان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی رژێمه کلک‌و کوده‌تاچییه‌کان.
له‌م نێوانه‌دا ده‌توانین هه‌ندێک وڵاتی پاشکه‌وتوی سیستم تۆتالیتاری‌و
کوده‌تاچی له ئاسیا، ئه‌فریقا‌و ئه‌مریکای لاتین به نمونه وه‌ربگرین،
له‌و لاشه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مریکاو ئوسترالیا وه‌ربگرین، که
ئۆپۆزسیۆن به‌پێی ده‌ستور به‌شداریی له ژیانی سیاسیی وڵات ده‌کات.
جۆرێکی دیکه له ئۆپۆزسیۆن له‌و وڵاتانه‌دا ده‌بینرێت، که سیستمی
سیاسیی به دروشمه‌کانی وا خۆی ده‌ناسێنێت که پشتگیریی له
دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ ده‌کات، به‌ڵام به کرده‌وه پێچه‌وانه هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌کات، جگه له‌وه‌ی ده‌نگه ئازاده‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌خنکێنێت، له‌ولاشه‌وه
بێمافکردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و ناعه‌داله‌تی ره‌چاو ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ر
چالاکوانانی میدیا‌و بواری مه‌ده‌نی‌و سیاسیی، شێوازی چاودێریی
توند‌و تۆقاندن په‌یڕه‌وده‌کات.
به‌هۆی زاڵبونی کلتوری ترس‌و تۆقاندن به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستاندا، که به‌سه‌ر ره‌وتی سیاسیی حیزب‌و رێکخراوه سیاسیی‌و
مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستانیش شکڵی گرتوه، که له رابرد‌ودا رژێمی
دیکتاتۆریی بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆی به‌رهه‌میهێناوه،
له‌وساوه‌و پاشتریش وه‌ک نه‌ریتێکی داسه‌پاو ماوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت
له‌دوای راپه‌ڕینیش نه‌توانرا ئه‌و نه‌ریته بڕه‌وێنرێته‌وه، یان
مۆدێلێکی جوانتر به‌رهه‌مبهێنرێت، به‌ڵکو کلتوری شاخ‌و شۆڕشی چه‌کداریی
وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤێکی نێگه‌تیڤ خۆی سه‌پاند، که ئه‌ویش به‌رهه‌می
شه‌ڕو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیاسه‌تی توندوتیژیی دیکتاتۆریی بو، حه‌تمه‌ن
ئه‌و کلتوره‌ی شاخیش چونکه په‌رچه‌کرداری توندوتیژییه، که‌واته
شێوازی به‌گژداچونه‌وه‌ی توندوتیژیی به ئامراز‌و گرتنه‌به‌ری
شێوازی توندوتیژ به ره‌وا ده‌زانێت، بۆیه دواتریش ئه‌و به ره‌وا
زانینه‌ی توندوتیژیی وه‌ک نه‌ریتێک به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێت، نمونه‌ش فه‌له‌ستین‌و
باشوری کوردستانه.
پێشتر وتمان سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی ده‌وێت، که
به دروشمی زه‌ق‌و گفت نایه‌ته به‌رجه‌سته‌بون، به‌ڵکو ئه‌و پرۆسێسه
ژماره‌یه‌ک هه‌نگاوی ده‌وێت، له رێگای چاکسازیی سیاسیی، یاسایی،
ئابوریی، دامه‌زراوه‌یی‌و... تاد، واته پرۆسێسێکی ته‌واوکارییه،
که هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێت، دیارترین هه‌نگاو له‌و مه‌یدانه‌دا
داڕشتنی ده‌ستورێکی دیموکرات‌و شارستانه، بێ بونی ده‌ستور،
جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسایی، دادوه‌ریی‌و جێبه‌جێکردن‌و
پاراستنی سه‌ربه‌خۆییان، دیموکراسیی ته‌نیا ده‌بێته دروشمێکی
دیماگۆگی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
بازرگانی‌و کلتوریی ئازادانه داهێنان ئه‌نجامبده‌ن، ده‌بێت ئازادیی،
ئارامیی سیاسیی، دیموکرسیی‌و سه‌قامگیریی یاسایی بێته‌دی، بۆیه
مه‌حاڵه له سایه‌ی شه‌ڕو ئاژاوه‌ی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی مه‌ده‌نی‌و
مۆدێرن بتوانێت سه‌رده‌ربێنێت‌و نه‌شونما بکات، ئه‌مجار هه‌رچه‌ندی
پێشه‌وه‌چون له بارودۆخی سیاسیی، ده‌ستوریی‌و بوژاندنه‌وه‌ی
ئابوریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێته‌پێشه‌وه، یان
ئارامیی له ره‌وشی سیاسیی، ده‌ستوریی‌و ئابوریی عێراق روبدات‌و
کرانه‌وه به روی جیهانی ده‌ره‌کی هه‌بێت، دیاره بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی
ئه‌مڕۆ به قازانجی پێشه‌وه‌چونی پرۆسێسی سیاسیی‌و فراوانبونی
بازنه‌ی دیمۆکراسی‌و بنیادنانه‌وه ته‌واو ده‌بێت، له‌لایه‌کی دیکه‌وه
سه‌رپه‌رشتی له نزیکه‌وه‌ی ئه‌مریکاو وڵاتانی ئه‌وروپا‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
هانده‌رێکی باشه بۆ پشتیوانیی له په‌له‌کردن به رێگای
چاکسازیکردنی دامه‌زراوه‌یی، نه‌باداش دامه‌زراوه‌کانی یاسایی،
کارگێڕیی، هه‌روه‌ها پێشخستنی پرۆسێسی دیموکراسی‌و سیاسیی له
عێراقدا‌و چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ‌و میدیای ئازاد، له هه‌موشی
گرنگتر بره‌ودان به چالاکی که‌رتی تایبه‌ت‌و سازدانی بارودۆخی
گونجاو بۆ چالاکیی مه‌ده‌نی، بازرگانی‌و وه‌به‌رهێنان، ئا له ره‌وشێکی
ئاوادا‌و له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵوگۆڕی له‌و چه‌شنه‌دا فه‌زایه‌کی له‌بار
بۆ دروستبونی یان له دایکبونی ئۆپۆزسیۆنێکی پۆزه‌تیڤ دێته ئاراوه،
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه بێ که‌موکورتی نابێت، چونکه وه‌نه‌بێت ئه‌وه
ته‌نیا به‌رهه‌می پێشکه‌وتنی دیموکراسی‌و ناڕه‌زاییه‌کان بێت، به‌ڵکو
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی پڕ له کێشه‌و
ململانێی سیاسیی‌و دیرۆکیدا، دیاره کاریگه‌ریی رابردوش به‌سه‌ر ئه‌و
ئۆپۆزسیۆنه به پۆزه‌تیڤی‌و نێگه‌تیڤی رواڵه‌ت‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له هه‌نوکه‌و ئایینده‌ی گۆڕانکارییه‌کان رۆڵی
کاریگه‌ر بنوێنێت‌و دواتریش پشت له خه‌ڵک نه‌کات‌و ببێته جێی
بڕوایان، پێویسته به‌رنامه‌یه‌کی واقیعی رابگه‌یه‌نێت، که تێیدا
هێڵه‌کانی چاکسازیکردن یان چاره‌سه‌ری ریشه‌یی به رونی دیاریکرابن،
به‌وشێوه‌یه به‌رچاوڕونی زیاتر ده‌رده‌که‌وێت، هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا
پێویسته رێزگرتن له یاسا‌و سه‌روه‌ریی گه‌ل‌و وڵات‌و داکۆکیی له
داواکارییه‌کانی گه‌لی کوردستان به‌گشتیی‌و خه‌ڵکی هه‌ژار‌و داهات
نزم به‌تایبه‌ت له ئه‌رکی هه‌ره له پێشه‌وه‌ی خۆی دابنێت، له
پراکتیکیشدا وه‌ک هێزێکی ئه‌کتیڤ‌و بزوێنه‌ر له‌سه‌ر شێوازی مه‌ده‌نی‌و
مۆدێرن دایه‌لۆگی کراوه خۆی رابهێنێت، ئینجا راشکاوانه‌و دور له
دیماگۆگی راستییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی رۆشن بۆ خه‌ڵک په‌یام بکات، له‌و
پرۆسێسه گۆإانکارییه‌دا پێویسته به پشتبه‌ستن به تاکه‌کانی خاوێن،
به توانا‌و چالاکوانانی بواره جیاجیاکان کۆمه‌ڵگه وه‌ربگیرێت‌و خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌ت‌و ته‌واوی چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه به ئامانج وه‌ربگرێت،
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به گشت دامه‌زراوه‌کانی
یاسایی، دادوه‌ریی‌و جێبه‌جێکردن رێز له ئۆپۆزسیۆن بگرن‌و به‌پێی
یاسا‌و پره‌نسیپه مه‌ده‌نی‌و دیموکراسییه‌کان هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ
پۆپۆزسیۆن بکه‌ن، چونکه هه‌ر سیستمێکی حوکمڕانیی که خۆی به
دیموکراسی بناسێنێت، ده‌بێت قبوڵی بێت ئۆپۆزسیۆنی پۆزه‌تیڤ چالاکیی
هه‌بێت، ده‌نا ناوه‌ڕۆکی دیموکراسی له وڵاته‌دا، له بانگه‌شه‌یه‌کی
روت به‌ده‌ر مانایه‌کی دیکه‌ی نابێت، دیاره له ده‌ستور ماف‌و ئه‌رکه‌کانی
تاک‌و کۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها پارت‌و گروپه‌کانی سیاسیی، مه‌ده‌نی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراوه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌رک‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن سنورێکیان بۆ دانراوه، که پێویسته گشت دامه‌زراوه‌کانی
جێبه‌جێکردن به تایبه‌تیش پۆلیس‌و ئاسایش‌و ده‌زگا نهێنییه‌کانی وڵات
بێلایه‌نانه ئه‌رکی نیشتمانیی رابپه‌ڕێنن‌و مه‌ده‌نیانه‌و به‌پێی
پره‌نیسپی یاسایی رێز له چالاکوانانی سیاسیی‌و مه‌ده‌نی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی
له سه‌رویانه‌وه رۆژنامه‌وان‌و چالاکوانانی مه‌ده‌نی‌و سیاسی بگرن‌و
دور له پێشێلکاریی به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی‌و یاسایی له‌گه‌ڵیان
بجوڵێنه‌وه، پێویسته ئه‌و پره‌نسیپانه به یاسا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانانه‌وه رێکبخرێت‌و دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆش بێلایه‌نانه چاودێریی
جێبه‌جێکردنیان بکات‌و پاراستنی مافه‌کانی تاک‌و کۆمه‌ڵ به ئه‌رکی
خۆی بزانێت، ئینجا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
بۆی دیاریکراوه بارودۆخێکی ئه‌وتۆ بۆ کار‌و چالاکیی ئۆپۆزسیۆن بڕه‌خسێنێت،
که هانده‌ر بێت بۆ ئه‌نجامدانی کار‌و چالاکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی
ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیانه، هه‌روه‌ک له ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ‌و
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمیش به وردیی داڕشتنی بۆ کراوه.
گرتنه‌به‌ری شێوازێکی شارستان‌و کراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و
ئۆپۆزسیۆنه‌وه، که له‌سه‌ر بنه‌مای دایه‌لۆگ‌و رکابه‌ریی
دیموکراسیی بنیادنرابێت‌و ئامانجی خزمه‌تی گه‌ل‌و وڵات بێت، له‌سه‌ر
ئاستی هه‌رێم‌و ناوچه‌که سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌زمونه‌که‌مان تۆمارده‌کات‌و
وێنه‌یه‌کی جوانیش نیشانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌دات.
راستییه‌ک له کوردستان هه‌یه، که تا به ئه‌مڕۆش ده‌گات تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگه له‌به‌ر هۆکاری جیاجیا به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش لاوازیی
هۆشیاریی سیاسیی‌و مافه‌کانی مه‌ده‌نی، هاوڵاتی له به‌رامبه‌ر
مافه‌کانی خۆی بێئاگایه یان ئه‌گه‌ر به‌ئاگاش بێت، لێی بێده‌نگه،
هۆی ئه‌وه چییه، ئایا هه‌ر به سروشت وایه، یان سیاسه‌تی گوشاری
توندی رژێمه‌کانی رابردو ئه‌وه‌یان به نه‌ریت بۆ جێهێشتوه‌و بوه‌ته
کلتوری بێده‌نگیبون، یان سیاسه‌تی ترس‌و تۆقاندنی دامه‌زراوه‌کانی
حیزب‌و ده‌سه‌ڵات له‌دوای راپه‌ڕینیش هۆکاربوه بۆ نه‌ڕه‌وینه‌وه‌ی
ئه‌و په‌رکه‌می ترسه!، بۆیه تاکه‌کان‌و خه‌ڵک هه‌میشه دور بون له
ده‌ستپێشخه‌ریی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له ده‌ستبژێر (نوخبه)ی سیاسیی،
روناکبیریی، کۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌ده‌نی‌و... تاد، به هۆی تێرکردنی
به‌شێک له حه‌زو ئاره‌ز‌وه‌کانی ده‌سته‌مۆ‌و بێده‌نگ کراوه، وه‌ک
ئامرازیش بۆ جوانکردنی روی ده‌سه‌ڵات، له‌کاتی جیاجیا یان له هه‌مو
وه‌ختێکدا به‌کارهێنراوه، ئه‌و حیزب‌و گروپ‌و ده‌سته‌بژێرانه که
خۆیان به پێشه‌نگی داکۆکیی له نه‌ته‌وه‌و جه‌ماوه‌ر ده‌زانن،
دواتریش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی خۆیان پشت له داخوازییه‌کانی خه‌ڵک
ده‌که‌ن‌و ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر پێشێلکاریی‌و بێمافکردنیان بێده‌نگیی
هه‌ڵده‌بژێرن، ته‌نانه‌ت ئه‌وه هه‌میشه خاڵی بێبڕواییبونی خه‌ڵک
بوه به گشت ئه‌و حیزب‌و بزوتنه‌وانه‌ی که خۆیان به پێشڕه‌وی خه‌ڵک
ده‌ناسێنن.
ره‌نگه له به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنی نوێش ئه‌و گومان‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵبدات،
چونکه خه‌ڵک هه‌میشه وه‌ڵامی بۆ پرسیاره‌کان ده‌وێت، چونکه
وروژاندن‌و بانگه‌شه‌ی به‌جۆش به‌س نییه، به‌ڵکو چاره‌سه‌ری‌و به‌ره‌نجامیشی
ده‌وێت.
خاڵێکی دیکه‌ش که هه‌میشه به زیانی خه‌ڵک گه‌ڕاوه‌ته‌وه، که له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تاکی ده‌نگده‌ر به هۆشیاریی ئه‌و مافه‌ی خۆی
پیاده ناکات، تا بزانێت کام به‌رنامه یان کاندید ماف‌و داواکارییه‌کانی
ئه‌و ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵکو هۆکاری وه‌ک بانگه‌شه‌ی وروژێنه‌ر،
غه‌ریزه‌ی به کۆمه‌ڵ ده‌نگدان، ناچاربون بۆ ئه‌مری واقیع‌و... تاد،
ده‌نگده‌دات، راسته له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و دواییه‌دا خه‌ڵک زیاتر
ده‌نگی بۆ داواکارییه‌کانی دا، یان جۆرێک له ناڕه‌زایی خۆی له به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕی ده‌رهه‌ق به‌و هه‌مو پێشێلکاریی‌و ناعه‌داله‌تی‌و
بێمافکردنه‌ی هاوڵاتی‌و بگره په‌راوێزکردنی له رابردو و ئێستادا،
که به‌شێک له‌و خه‌ڵکه رق‌و کینی رابردو و ئێستای لا که‌ڵه‌که
بوه‌و له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕێت له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات یان لایه‌نێکی
سه‌ره‌کی‌و بگره به‌شداربو له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵیبژێژێت، بۆیه تاک ده‌نگ
به ئۆپۆزسیۆن ده‌دات، له‌وه‌ش دو رێگای نادیار چاوه‌ڕوانیه‌تی، له‌لایه‌ک
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه گوشاری له‌سه‌ر دروستده‌بێت، له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه لای رون نییه ئۆپۆزسیۆن چه‌ند ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ستده‌هێنێت
یان ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه چه‌ند راستگۆیانه له خه‌می داواکاریی‌و مه‌ینه‌تییه‌کانی
ژیانی ئه‌و کار ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ژێر هه‌ر کاریگه‌رییه‌ک بێت، ئه‌وه
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییدا دو فاکته‌ر وه‌ک پێش‌و رۆڵی خۆیان نه‌نواند،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خه‌ڵک نه‌که‌وتنه به‌ر کاریگه‌ریی بانگه‌شه‌و فیکری
نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینییه‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هێزه ئیسلامییه‌کان
ده‌نگی زۆریان له ده‌ستدا، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لێره‌و له‌وێ به‌هۆی
خه‌ریکبون به ترسی فراوانبونی ئۆپۆزسیۆنی وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ده‌رفه‌تی پێنه‌دابان یان به‌شێوه‌یه‌کی دیکه ره‌نگه ئه‌و هێزه
ئیسلامییانه خۆیان زیره‌کانه ده‌رفه‌تیان له‌و ره‌وشه وه‌رگرتبێت،
جگه له‌وه‌ی که لایه‌نه سیاسییه ئیسلامییه‌کان‌و بگره مه‌سیحییه‌کانیش
خۆیان بونیان له‌نێو پرۆسه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان کاریگه‌ر‌و فراوانه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه با بزانین کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به کرده‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی
پۆزه‌تیڤ رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن، یان ئاخۆ ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کان
ده‌رکه‌وتن خاوه‌ن چ رابردو پێشینه‌یه‌کی مێژویین‌و چه‌نده وابه‌سته‌ن
به چین‌و توێژه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵ‌و ئایا به کرده‌وه‌ش داکۆکیی
له خواست‌و داواکارییه‌کانیان ده‌که‌ن، یان هه‌ر ته‌نیا بانگه‌شه‌ی
وروژێنه‌رن‌و ئامانجی سیاسیی له پشته‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌وانه‌و
پرسیارگه‌لێکی دیکه، ئه‌وه هه‌ڵده‌گرن لێوردبونه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یان
بۆ بکرێت، ئاخۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی ناڕه‌زایی خه‌ڵک له
بۆنه‌کان گه‌رموگوڕیی پێده‌درێت، یان له هۆڵی په‌رله‌مان‌و که‌ناڵه‌کانی
میدیا ده‌رده‌که‌ون، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربڕین له ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی
ئۆپۆزسیۆن بکات، ئه‌گه‌ر به‌س نییه، ئه‌ی به‌ده‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان
به‌رنامه بۆ داهاتو چییه؟
شتێکی شاراوه نییه، که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان‌و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان به هه‌مو که‌موکورتییان رۆڵی
ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن، له‌ولاشه‌وه دیاره ژماره‌یه‌ک حیزب‌و رێکخراوی
مه‌ده‌نی ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئه‌رکه ببینن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستگرتن
به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان‌و نزیکی‌یان له ده‌سه‌ڵات یان ده‌سته‌مۆبونی
هه‌ندێکیان، ناتوانن ئه‌و ئه‌رکه له‌ئه‌ستۆبگرن، بۆیه پێویسته خۆیان
ساغ بکه‌نه‌وه، که ئاخۆ له به‌ره‌ی خه‌ڵکن یان له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات،
ئه‌گه‌ر رێگای ناوه‌ندیش هه‌ڵده‌بژێرن، نه‌بنه له‌مپه‌ری نێگه‌تیڤ
له‌به‌رده‌م گۆڕانکاریی‌و پێشهاته نوێیه‌کان.
ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزب‌و گروپه سیاسیی‌و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
بیانه‌وێت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بگێڕن، دیاره له هه‌ر قۆناغێکدا، ئه‌رک‌و
ئامانجه‌کانی ئۆپۆزسیۆن دیارن، ده‌توانن له وێناکردنی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی
کاری داهاتو به‌شدارییان هه‌بێت‌و له ده‌وری ئامانجه‌کانی خه‌ڵک
کۆببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه رۆڵی به‌رچاو شایسته‌یان هه‌بێت،
پێویستیان به خۆنزیککردنه‌وه له داواکارییه‌کانی خه‌ڵکه‌و بوێرانه
را‌و هه‌ڵوێستی راشکاوانه‌یان هه‌بێت، که له رێگای چالاکیی ناڕه‌زاییه‌وه
بزوتنه‌وه‌ی میللی خه‌ڵک به‌هێز بکه‌ن، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه
پێویسته ئازادیی زیاتر به میدیای ئۆرگانه‌کانیان‌و رێکخراوه پیشه‌یی‌و
مه‌ده‌نییه‌کانی سه‌ر به خۆیان بده‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌و حیزبانه
چاکسازیی‌و خۆنوێکردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، دواتر ده‌کرێت ئه‌و حیزب‌و
گروپه بچوکانه به‌ره‌و له یه‌کترنزیکبونه‌وه‌و رێککه‌وتن له‌سه‌ر
به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش‌و ته‌نانه‌ت یه‌کگرتن هه‌نگاو بنێن، دیاره
ئۆپۆزسیۆنی نێو هۆڵی په‌رله‌مان، که له رابردو و هه‌نوکه رۆڵی به‌رچاویان
هه‌بوه له داکۆکیکردن له مافه‌کانی خه‌ڵک‌و بگره هۆشیارکردنه‌وه‌یان
به مافه‌کانیان، ده‌توانن به‌رده‌وامیی به‌و شێوازه‌یان بده‌ن‌و یه‌کهه‌ڵویستیی
خۆیان زیاتر بکه‌ن‌و پرۆژه‌ی خزمه‌ت به خه‌ڵک پشتیوانی لێبکه‌ن، له‌سه‌ر
ئاستی شه‌قامی سیاسیی‌و مه‌ده‌نی گشت هێز‌و لایه‌نه سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و
رۆژنامه‌وانییه‌کان ده‌توانن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردن‌و
به‌رنامه‌ی داکۆکیی له ماف‌و داواکاریی خه‌ڵک‌و پێشێلکارییه‌کانی
ده‌سه‌ڵات هه‌ماهه‌نگی‌و رێککه‌وتن بکه‌ن.
گرنگترین خاڵ که ئۆپۆزسیۆن کۆده‌کاته‌وه، ناڕه‌زایی خه‌ڵک‌و
داواکارییه‌کانیانه، میدیای ئازاد هه‌روه‌ک له رابردو کاریگه‌ریی
له‌سه‌ر پێشه‌وه‌چون‌و گۆڕانکارییه‌کان هه‌بوه، له داهاتوشدا رۆژنامه‌وانه
ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆکان ئه‌رکیان زیاتر‌و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت بۆ
ئاشکراکردنی راستییه‌کان‌و هۆشیارکردنی رای گشتیی به راستی
روداوه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
له چوار دیواری هۆڵه‌کان بێنه‌ده‌ر‌و بپڕژێنه نێو ناخی روداوه‌کانی
ژیان‌و داکۆکیی له چین‌و توێژه فه‌رامۆشکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن،
پرۆژه‌ی فریاگوزاریی پێشکه‌ش بکه‌ن، به کرده‌وه‌ش پشتگیریی له
گۆڕانکاریی دیموکراسی‌و چاکسازیی بکه‌ن.
دواجار پێویسته چوارچێوه‌ی ئۆپۆزسیۆن فراوانتر بکرێت‌و پشت به
شێوازی کاری دامه‌زراوه‌یی ببه‌ستێت، ئۆپۆزسیۆنێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و
به‌ربه‌رینی خه‌ڵکی، ز‌وتر گه‌له‌که‌مان به ئامانجه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت،
بۆیه پێویسته گشت لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌نێوان خۆیان به‌رنامه‌ی
هاوبه‌ش دارێژن‌و تێیدا ره‌چاوی رێزگرتن له بیر‌و بۆچونی جیاواز‌و
دایه‌لۆگی کراوه بگرن، هه‌روه‌ها به‌پێی میتۆدی دیموکراسی کاره‌کان
هه‌ڵسوڕێنن، ده‌کرێت له‌و پێناوه‌دا بز‌وتنه‌وه‌و به‌ره‌ی فراوانی
خه‌ڵکی بۆ ئاڵوگۆڕی گه‌وره پێکبهێنرێت.
selahmezim@yahoo.com
|