٢٠\٨\٢٠١٠
کامه‌یه سومبول و
پیرۆزییه‌کان ؟!

مه‌حمود ئه‌حمه‌د
له کۆبوونه‌وه ڕۆژنامه‌وانییه حیزبی یه‌که‌ی 14 ی ئه‌م مانگه له
هه‌ولێر ، تاڵه‌بانی هاوههڵوێسی جدی خۆی بۆ سه‌رکوتی ئازادی و ده‌نگی
جیاواز بۆ سه‌رۆکی پارتی له‌ڕێ ی تۆمه‌ت بارکردنی گۆڤاری لڤین و قانعی
فه‌رد به ئاشکرا ڕاگه‌یاند.. ئه‌م دڵسۆزی نواندنه‌ی تاڵه‌بانی جگه له
هاو خه‌می ڕاسته‌قینه بۆ بنه‌ماڵه‌ی ناسیونالیزمی کورد که له‌ڕاستیدا
دوو پارتی سه‌ربه یه‌ک خێزانن ، هاوکات هه‌ڵوێستێکی شه‌رمنانه‌یه که
تاڵه‌بانی دێت و پاساو ده‌هێنێته‌وه بۆ مێژووی ڕابردووی دوژمن کارانه‌ی
خۆیان له‌ڕابردوو که فه‌رهه‌نگی جنێو و موهاتهراتهکانیان له‌دژی یه‌کترو
له‌دژی سومبول و پیرۆزییه‌کانی یه‌کتری ، کارامه‌یی تان و پۆ چنی
مێژووی سه‌رتاپای لانی که‌می زیاتر له سێ ده‌یه‌ی ئه‌م دوو پارته
کۆنه‌په‌رست و هه‌ره دواکه‌وتووه‌ی کوردستان بووه ، که ئه‌نجامه‌کانی
ته‌نها به ئاواره‌یی و ماڵ وێرانی و به له‌خوێن هه‌ڵکێشانی هه‌زاران
که‌س له‌ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کۆتایی هات ...
ئه‌گه‌رچی مام جه‌لال جارێکی تر ڕووی ڕاسته‌قینه‌و واقیعی خۆی خسته‌وه
ڕوو له‌دژی ده‌نگی ئازاد‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین و...تاد ، به‌ڵام حیکمه‌تی
ئه‌م چاوپێکهووتنهی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌چی یه حیزبیه‌کانی خۆیاندا که‌م
تازۆر له‌ژێر گله‌یی و گازهندو فشاری پارتی یه‌وه ئه‌نجام درا تا
به‌هه‌رنرخێک بووه ده‌بێت سنورێک بکێشێت له ڕاستگۆیی
هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌یان له‌دژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ده‌نگی جیاواز
لانی که‌م له ناوچه‌ی سه‌وزدا.. دڵسۆزی و له‌خۆ بردوویی جه‌نابی مام
جه‌لال بۆ سه‌رۆکی پارتی و بارزانی جێگای ڕامان نیه !! ئه‌وان ته‌نها
جیاوازی یه‌ک که هه‌یان بێت ته‌نها ڕووخساری ده‌ره‌وه‌یانه و دوو
حیزب و یه‌ک به‌رنامه‌و یه‌ک ئاسۆ‌و یه‌ک خوێندنگایان ته‌واوکردووه..
بازاڕی گه‌رمی کۆنینه‌یان له شهڕهکانیانداو، داهێنانی سه‌دان قسه‌و
به‌لاغی سوک و ڕه‌زیل بێ نرخ له‌دژی یه‌کتری سیمای ڕاسته‌قینه‌ی
سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری کورد بووه که ئێستاکه له ئه‌نجامی
که‌نه‌فته کاربوون و هاتنه خواره‌وه‌ی باڵانسی قه‌درو حورمه‌تیان له
ئاستێکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ناچاربوون بۆخاتری مانه‌وه‌و
زه‌عیف نه‌بوونیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک که‌م تا
زۆر ڕێک بکه‌وون و بکه‌وونه خۆیان ئه‌ویش ته‌نها له‌دژی سه‌نگه‌ری ماف
و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان .. ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی که
له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئازدی خوازی کۆمه‌ڵگاوه ده‌خرێنه ژێر فشاری
هه‌مه‌لایه‌نه‌و جدی یه‌وه هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی شاردراوه‌یان
ده‌خه‌نه ڕوو .. کوتان و سه‌رکوت و ڕێگری دروست کردن تا ده‌گات
بهشهڕهنگێزی یه‌کانیان له‌به‌ره‌ی کوردستانی‌دا له‌دژی شوراکانی
ئازاری 91 یه‌کێکه له‌به‌ڵگه و کارنامه‌ی سیاسی دژی مرۆڤانه‌ی پارتی
کوردی له‌به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ئازادی خوازی و یه‌کسانی خوازی له
کوردستاندا..
سومبول و پیرۆزییه‌کان له دیدگا‌و گۆشه نیگای
ناسیونالیزمی کورد‌و پارته‌کانیدا.
به‌پێ ی مه‌نتیقی هه‌ردوو حیزبی باڵاده‌ستی کوردستان ده‌ست بردن بۆ
ئاڵوگۆڕ و گۆڕینی هه‌ڵ و مه‌رجی " واقع الحال " ئێستا به‌قازانجی گشتی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی به‌زۆر داسه‌پێنراوی
ئه‌وان یه‌کێکه له ئالگۆو سیاسه‌ته هه‌ره خه‌ته‌ره‌کان که ئه‌منی
قه‌ومی کورد ئه‌خاته مه‌ترسی یه وه !! کڕنووش بردن و په‌رستنی سه‌رۆک
و مل شۆڕی و بێ ده‌نگ بوون ، قسه نه‌کردن و نه‌هاتنه ده‌نگ بۆ
باشترکردنی ژیان و گوزه‌ران ، ڕووماڵ نه‌کردن و که‌شف نه‌کردنی کار‌و
کرده‌وه‌و سیاسه‌تی ئه‌وان ده‌رهه‌ق به کۆمه‌ڵگاو چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌که‌ی
، باس نه‌کردنی فه‌سادو دزی و تاڵان و فه‌رهودی کردن ، باس نه‌کردن و
خۆلادان له خه‌سڵه‌ته دژی ئینسانیه‌کانی ئایین له‌به‌رامبه‌ر مافه‌کانی
مرۆڤ به‌تایبه‌ت ژنان ، ڕه‌خنه نه‌گرتن له کارنامه‌ی ئایینی له‌سه‌ر
فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگاو په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، ڕێگا ئاوه‌ڵا کردنه‌وه
بۆ مه‌لای کۆنه‌په‌رست و به‌کرێ گیراو بۆ هه‌ڵڕشتنی ژه‌هراوی دژی
مرۆڤانه‌یان له‌دژی ئازادی و سکولاریزم ، باوه‌شێن و به‌خێو کردنی
ئیسلامی سیاسی و کار ئاسانی بۆیان تا بتوانرێت کوردستان بگێڕڕێتهوه
ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌زره‌ته‌کانی نیوه دۆرگه‌ی عه‌ره‌ب ، هه‌وڵ
دانی جدی بۆ جیا نه‌کردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و قانوون و په‌روه‌رده‌و
فێرکردن و ڕێگا خۆش کردن بۆ به ئیسلام کردن و ئایینی کردنی کلتوری
مرۆڤ دۆستانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، دژایه‌تی کردنی خواستی جیا بوونه‌وه‌ی
کوردستان و ڕیگه‌نه‌دان به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سکولار‌و پێشکه‌وتووبه
قازانجی خه‌ڵکی کوردستان ، باس نه‌کردن له ده‌ستگیرۆیی کردنی بێ
ووچانی گروپ و بانده جاسوسی یه‌کانی ئێران و تورکیا‌و ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که و به‌ئازادی ته‌راتێن کردنیان له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان ،
سازان و خۆ گونجاندن و هاو هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ جڕوجانه‌وه‌رانی فاشستی
ئیسلامی و قه‌وم په‌رسته کانی عێراق و ڕاموسیان به‌خاتری کورسی ده‌سه‌ڵاتیان
، باس نه‌کردن و خۆ گێل کردن له سه‌روه‌ت و سامانی لێپرسراون و که‌ڵه‌که‌ی
هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه‌کانیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ،
کۆنترۆڵ کردنی هه‌موو جومگه ماددی و مه‌عنه‌وی یه‌کانی کۆمه‌ڵگا و
پاوان خوازی له‌ئاستێکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، ته‌قه لێ کردن و
له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بۆ ماف و داخوازی
یه‌کانیان ، تیرۆری نه‌یارانی سیاسی و فیکری و ، دژایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی
ئازادی بیر‌و ڕاو بیرکردنه‌وه ، شه‌ڕو کێشه‌و فیتنه‌ی کۆن و نوێ یان و
بێ نرخ هێشتنه‌وه‌ی به‌های مرۆڤانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری
خه‌ڵکی کوردستان له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نه‌بڕاوه‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مهرکهزداو
سوڕانه‌وه له چوارچێوه‌ی مفاوه‌زاتدا و له ئه‌نجامدا ڕێکه‌وتن به
زیانی خه‌ڵکی کوردستان ، پێش له‌شکری بۆ حکومه‌ته دڕنده‌و هاره‌کانی
ناوچه‌که بۆقوڵایی کوردستان و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه
به‌خه‌ڵکه‌که‌ی و هه‌زاران به‌ندو به‌ست له‌پشتی په‌رده‌وه...تاد ، ئه‌مانه
ته‌نها سه‌رخه‌تی ناسنامه‌ی واقیعی و ڕاسته‌قینه‌ی سومبول و
پیرۆزییه‌کانی ناسیونالیزمی کورد‌و پارته‌کانی بووه به‌درێژایی مێژووی
کۆن و نوێ یان . ئه‌وه به‌ته‌نها خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان بووه
که له‌سایه‌ی ئه‌و سومبول و پیرۆزییانه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌رده‌وام باجه‌که‌ی
به‌هه‌زارو یه‌ک مه‌رگه‌سات ئه‌داته‌وه ..
مام جه‌لال ئه‌یه‌وێت له‌ڕێ ی په‌یامه‌که‌یه‌وه که له‌ڕاستیدا په‌یامێکی
خه‌ته‌ره‌و ڕووی له‌خه‌ڵکی کوردستانه هێڵه سوره‌که‌ی بارزانی تۆخ
بکاته‌وه‌و ، ڕێگری یه جدی و کاراکان بۆ دژایه‌تی کردنی ئازادی و
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری هاو ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ خێزانی بنه‌ماڵه‌ی پارتی
کوردی‌دا ده‌سته‌به‌ر بکات .. ئه‌رنا ئه‌گه‌ر باسێک له‌ئارادا هه‌بێت له‌سه‌ر
سومبول و پیرۆزییی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وا ئه‌وان به‌درێژایی مێژووی باب
و باپیرانیان ، یانی به‌درێژایی مێژووی ناسیونالیزمی " کوردایه‌تی"
کوردی بۆ یه‌ک سات خۆیان نه‌پاراستووه له بێ نرخ هێشتنه‌وه‌ی
پیرۆزییی خه‌ڵک که ئه‌ویش ته‌نها و به‌ته‌نها ئازادی یه‌کانیه‌تی ..
سومبولی ڕاسته‌قینه‌و پیرۆزییی خه‌ڵکی کوردستان یانی ئازادی و یه‌کسانی
، یانی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی مرۆڤانه‌ی ، یانی ئازادی تاک له‌هه‌ر بیر‌و
بیرکردنهوهیهکیدا ، یانی ژیانی تێر‌و ته‌سه‌ل ، یانی گێڕانه‌وه‌ی
ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه بۆ ده‌ستی خۆی که‌به‌ده‌ستی ئه‌وان وهاوچینهکانیان
سه‌لب و تێک شکێنراوه تا کۆمه‌ڵگا به‌پێ ی هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیانی خۆی
بچه‌رخێنێ ، یانی پاراستن و سه‌لامه‌تی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و به‌کورتی
مه‌رجی ئه‌م سومبول و پیرۆزییه‌ش گێڕانه‌وه‌ی ئازادی ته‌واو که‌ماڵه
بۆ خودی مرۆڤ . بۆیه نه ناسیونالیزمی کورد و نه پارته‌کانیشی نه‌ک
هه‌ر شه‌هامه‌تی ئه‌م نه‌به‌رده مرۆڤ دۆستانه‌یان نیه ، به‌ڵکو هه‌میشه
لایه‌نی ئه‌سڵی بوون و له پێشێل کردنی پیرۆزییی خه‌ڵکی کوردستان.. ئه‌وان
مافی خۆیانه که پیرۆزیی و سومبولیان کێ بێت و، ڕموزی ناسیونالیزمی
کورد‌و پارته‌کانی هیچ بۆره خزمایهتیهکیشیان نیه به خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه و له‌ڕاستیشدا له‌خه‌می ئه‌وه‌دا نین. سه‌رده‌م و زه‌مانی
بت په‌رستی زۆر له‌مێژه کۆتایی هاتووه و خه‌ڵکی کوردستان هاتۆته مه‌یدان
بۆ تۆمار کردن و نووسینه‌وه‌ی مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و خۆ جیاکردنه‌وه‌ی
له سومبول و پیرۆزییه‌کانی خێڵ و عه‌شیره‌تی پارتی کوردی ...
17\8\2010
|