٢٠\١\٢٠١٠
کام (حیزبی شیوعی کوردستان)م ده‌وێ.

فه‌هد گرده‌وانی
سوپاسی ئه‌و هاوڕێ یانه ده‌که‌م به نامه و به ته‌له‌فۆن سه‌رنج و
بیرورای خۆیان پێ راگه‌یاندووم و له هه‌مانکاتدا، هه‌ندێک له‌و هاوڕێ
یانه داوایان لێکردووم بیرورای خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌وه بنووسم کام
حیزبی شیوعیم ده‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هاوڕێ یانه بده‌مه‌وه
و دڵی ئه‌و هاوڕێ یانه ڕابگرم و له‌و بیروباوه‌ره مرۆڤ په‌رسته
شوێنی تایبه‌تیان هه‌بێت.
ئه‌وا به شیوعییه کوردستانییه‌کان ده‌ڵێم ئه‌و حیزبه شیوعیهیهم
گه‌ره‌که که له گۆڕه‌پانه‌که ده‌وری هه‌بێت و خۆی به بچوک
دانه‌نێت و ببێته حیزبی جه‌ماوه‌ر .
شیوعییه‌کانی کوردستان وه‌کو شیوعییه‌کانی جیهان باوه‌ڕی ته‌وای یان
به سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان که کوردستانه هه‌یه و له پێناوی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تێ ده‌کۆشن ،هه‌وڵیش بده‌ن
رابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد بخه‌نه ده‌ستی خۆیان و
رێگا به‌وانه نه‌ده‌ن که وازی به چاره‌نووسی میلله‌تی کورد ده‌که‌ن
.
حیزبی شیوعی ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک بکه‌وێته به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌و دووحیزبه به‌جێ بهێڵیت . ئه‌و حکومه‌ته
هه‌ر هه‌مان حکومه‌تی فیفتی فیفتی سه‌رده‌می جارانه به‌ڵام خۆی
ڕه‌نگاوڕه‌نگ کردووه . سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان له
کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و له
کۆبوونه‌وه‌ی پێکه‌وه‌یی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی /پارتی فیفتی
فیفتی دابه‌شکراوه و دانراوه .
شیوعیه‌کانی کوردستان ده‌بێت په‌نجه بخه‌نه سه‌ر برین و ئازاری
خه‌ڵکی ئه‌مه‌ش ئه‌وکاته ده‌توانن و ئازاد ده‌بن که له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه کاربکه‌ن .
ئه‌و حکومه‌ته ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵه ڕۆژانه برین له‌دوای برین له
جه‌رگی خه‌ڵکی ده‌کات و ئه‌وه بووه چه‌ند مانگ هێشتان دامه‌زراندنی
خه‌ڵکی ته‌نها بۆ حیزبی یه‌کان حه‌ڵاڵه و بۆ خه‌ڵکی نی یه .
ده‌بێت شیوعییه‌کانی کوردستان ئه‌مه بۆ خه‌ڵک روون بکاته‌وه نه‌ک
پینه‌ی بکات و بێده‌نگ بێت له که‌موکوڕی یه‌کان . بۆ نموونه ئه‌ی
پێکه‌نین نیه نه‌وتی کوردستان ده‌فرۆشن که‌چی به پسووله نه‌وت
به‌سه‌ر خه‌ڵکی دابه‌ش ده‌که‌ن و هه‌ندێک جار خه‌ڵکی هه‌ژار بۆی ناکرێت
نه‌وت بۆ به‌شی زستانی دابین بکات. حیزبی شیوعی کوردستان بێده‌نگه
له‌و باره ناهه‌مواره .
نمونه‌یه‌کی تره ئه‌ی پێکه‌نین نی یه سهداههڤدهی خه‌ڵکی له
به‌غدا وه‌رده‌گرن و خه‌ڵکی پاره‌ی داوده‌رمانی نی یه و هه‌ندێک له‌و
نه‌خۆشانه ده‌رۆزه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه تایبه‌تی
یه‌کان نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن . که‌سانی چه‌نده‌می ده‌سه‌ڵاتیش له
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئازمایش ده‌کرێن . ئه‌و سهداحهڤدهی بۆ خه‌ڵکی
وه‌رده‌گرن ده‌چیته کوێ .
ئه‌وه ئه‌رکی شیوعییه‌کانه که ده‌بێ ساڕێژی ئه‌و برینانه بکه‌ن و
به گوێی ده‌سه‌ڵات بقیژێنن و داواکاری یه‌کانیان بخه‌نه به‌رچاوان .
ئه‌گه‌ر به‌شداری حکومه‌ت بکه‌یت به وه‌زیره‌کی بێده‌سه‌ڵات ، ئه‌ی
تۆش نابیته به‌شێک له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی هه‌یه. خه‌ڵکی هه‌ژار به‌دوات
ده‌که‌وێت. یا نه‌فره‌ت له تۆش ده‌کات .
ئه‌و حیزبه شیوعیهم ده‌وێت که ده‌بێت به‌رنامه‌ی کاری داهاتووی بۆ
داواکاری یه‌کانی ئافره‌تان و گه‌نجان و قوتابیان به شێوه‌یه‌کی تازه
دابڕێژێت و هه‌ر به‌شه‌ی کۆمه‌ڵێک داواکاری هه‌نوکه‌یی پێویسته که
حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بیکه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن .
حیزب ده‌بێت پێشره‌وی ئه‌وانه بکات و بۆ هه‌ریه‌که‌یان به جیا‌و
پێکه‌وه‌یی کۆڕ و دانیشتن بکات ، ده‌رگای باره‌گای حیزب ئاوه‌ڵه بکات
و که‌سانی شاره‌زا له بواری ژنان و گه‌نجان و قوتابیان بێنیته سه‌ر
شانۆی [هۆڵی] باره‌گای حیزب و ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسانه گفتوگۆبکه‌ن .
حیزبی شیوعی ده‌بێت له مه‌یدانی کرێکاران له‌گه‌ڵ کرێکاران بێت بزانیت
چی یان پێویسته و چۆن کار بۆ ئه‌و بێکارانه په‌یداده‌کات و
داواکاریان چی یه .
حیزب ده‌بێت له‌گه‌ڵ جوتیاران هه‌ڵسوکه‌وت بکات بزانێت بۆچی واز له
پیشه‌ی خۆی ده‌هێنیت و رازی نی یه بگه‌رێته‌وه دێ و شوێنی خۆی و
خه‌ڵکی لادێ چی یان پێویسته .
حیزب ده‌بێت له‌گه‌ڵ رۆشه‌نبیران و ئه‌دیبان نزیک بێت و گوێ له
بیروراکانیان بگریت و هه‌فته‌ی جارێک له باره‌گاکانی کۆڕ بۆ ئه‌وانه
بگێریت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له ده‌وری حیزب و ناساندنی حیزب
له‌لای خه‌ڵکی .
حیزب ده‌بێت سه‌ردانی ئه‌و ماڵه شه‌هیدانه بکات که که‌سی خۆیان
پێشکه‌ش به مێژووی شیوعییه‌ت کردووه . به‌شداری ئه‌و پرسانه بکات و
به‌گوێره‌ی توانا یارمه‌تی بدرێن .
حیزبی شیوعی ده‌بێت لیستی شه‌هیدان و وێنه‌ی شه‌هیدانی له دیواری
باره‌گاکه‌ی هه‌ڵبواسێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به نه‌مری بمێننه‌وه و
داواکاری که‌سوکاری شه‌هیدان به ده‌سه‌ڵات بگه‌ینیت و رازی نه‌بێت
پاره‌ی شه‌هیدانی حیزب له هه‌مان ده‌زگا وه‌ربگیرێت که به‌عسی یه‌کان
و جاشه‌کان لێی وه‌رده‌گرن .
یادی شه‌هیدانی شیوعی ده‌بێت له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رێگای کوردستان
ره‌نگبداته‌وه و داواش بکرێت ئه‌وانه دادگایی بکرێن که دیلیان
کوشتووه و پێشێلی مافی مرۆڤیان کردووه .
ده‌بێت رۆژنامه‌ی رێگای کوردستان ببێته مینبه‌ری بیروڕای جیاواز و
ببێته مینبه‌ری ئه‌و ده‌نگانه‌ی که دڵسۆز و نه‌بیستراوه ، ده‌بێت
هه‌موو پێویستی یه‌کانی جه‌ماوه‌ر و که‌موکوڕی حکومه‌ت ره‌نگبداته‌وه
له‌سه‌ر لاپه‌ره‌کانی به‌بێ ئه‌وه‌ی شتی شه‌خسی تێدا بکرێته ریباز و
بنه‌ماکانی رۆژنامه‌گه‌ری پێشێل بکات ، له‌و تیراژهکهمهی که که‌س
نایخوێنیته‌وه ببێته رۆژنامه‌ی سه‌رتاسه‌ری و خه‌ڵکی تێدا بنووسن .
مه‌سه‌له‌ی فکر ، مه‌سه‌له‌ی ئایین ، مه‌سه‌له‌ی ئابووری ، مه‌سه‌له‌ی
ژن و گه‌نج و خوێندکار ، مه‌سه‌له‌ی جوتیاران و بێکاران له‌سه‌ر
لاپه‌ره‌کانی به گوێره‌ی به‌رنامه دابرێژرێت و تێدا ره‌نگ بداته‌وه
.
هاوڕێ یانی شیوعی کوردستان نابێت له کۆنگره و کۆنفرانس و پلینوم و
کۆبونه‌وه‌ی فره‌وان سڵ بکه‌نه‌وه و هه‌ندێک جار ئه‌و کۆبونه‌وانه
فره‌وان بکرێن ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبیشن و به‌ڵام دڵسۆزانی
حیزبن و پێیان باشه حیزبێکی شیوعی به‌هێز هه‌بێت بۆ ده‌وله‌مه‌ند
کردنی حیزب بانگ بکرێن و به‌شداری ئه‌و دانیشتنانه بکه‌ن که ئایا چی
بکرێت هه‌تا حیزب له‌ناو جه‌ماوه‌ر ریزداربێت و بیروڕای خه‌ڵکانی دڵسۆز
وه‌ربگیرێت و ڕێنمای یان وه‌ربگیرێت. وه‌نابێت ئه‌و ره‌خنه‌گرانه
به‌چاوی دوژمنه‌وه سه‌یر بکرێن .
پاره و یارمه‌تی له حکومه‌ت داوا بکرێت [نه‌ک له پارتی و یه‌کێتی]
بۆ ئه‌وه‌ی چاڵاکی یه‌کانی حیزبی پێ جێ به‌جێ بکرێت و به گوێره‌ی
ئه‌وه‌ی چۆن پارتی و یه‌کێتی پاره‌ی حکومه‌ت وه‌رده‌گرن ئا
به‌وشێوه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری داوا له حیزبه‌کان بکرێت که
ده‌میان قفڵ بده‌ن و هه‌ڵه‌کانی حکومه‌ت ده‌ستنیشان نه‌کات .
مرۆڤی شیوعی له شوێنی کاری خۆی کاربکات و مانگانه‌ی خۆی بدات به حیزب
. ده‌بێت که‌سی شیوعی خاوه‌ن کار بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاوی له‌ده‌ستی که‌س
نه‌بیت به‌تایبه‌تی ئه‌و دوو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار که خه‌ڵک به دۆلار
ده‌کڕن.
حیزبی شیوعی پیویست ناکات که‌س به‌خێو بکات که ئه‌و شیوعییه
ده‌توانیت بژێوی خۆی دابین بکات ، به‌ڵام منداڵانی شه‌هیدان و خێزانی
شه‌هیدان که هیچ یارمه‌تی یه‌کی نه‌بیت ده‌بێت یارمه‌تی بدرێت و
پێشمه‌رگه به‌ته‌مه‌نه‌کانی حیزب یارمه‌تی وه‌ربگرن و حیزبی شیوعی
ده‌بێت داوا بکات حکومه‌ت له پاره‌ی نه‌وت و داهاتی کوردستان و
گومرگه‌کان یارمه‌تی خواردنی مانگانه‌ی خه‌ڵکی ته‌ئمین بکات و که‌س
چاوی له‌ده‌ستی که‌س نه‌بێت .
ئه‌و شیوعیه‌ی نوێنه‌راتی حیزب ده‌کات ده‌بێت بۆ حیزب نوێنه‌رایه‌تی
بکات نه‌ک بۆ گیرفانی خۆی حیزبایه‌تی بکات .
رۆژانه له شاره‌کان و شارۆچکه‌کان و له گونده‌کان پرسه داده‌نرێت
ده‌بێت ده‌سته‌یه‌ک هه‌بێت به‌ناوی شیوعییهکوردستانییهکان به‌شداری
ئه‌و پرسانه بکات بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ناو خه‌ڵک .
به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی حیزب له‌و کۆبونه‌وانه تاوتۆدهکرێت و
خه‌ڵکی به‌شداربوو گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زمانێکی
تازه بدۆزیته‌وه بۆ لێکنزیکردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موو شیوعییه‌کانی
کوردستان و پاشان ئه‌و حیزبه ببێته به‌ره‌یه‌کی فره‌وان بۆ گشت گروپ
و هێز و حیزبه چهپاکان و به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزیسیونی به‌هێز دروست بکرێت
که خواسته‌کانی خه‌ڵکی بێنیته دی .
کۆکردنه‌وه‌ی شیوعییه‌کانی کوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دڵیان
ره‌نجاوه یه‌که یه‌که و شوێنی خۆیان له‌ناو حیزب بکه‌نه‌وه .
ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان کردووه شوێنیان له‌ناو ئه‌و حیزبه شیوعییه
نابێته‌وه و ئه‌وانه‌ی بوونه ئه‌ندامی حیزبه‌کانی تر ئیتر وازیان له
شیوعیاتی هێناوه و مۆرکی شیوعیاتیان له‌خۆیان هه‌ڵگرتووه و مۆرکێکی
تریان بۆخۆیان هه‌ڵگرتووه ، شوێنی یان نی یه له‌و حیزبه شیوعیه‌ی
که ده‌بێته نوێنه‌ری شیوعییه‌کانی کوردستان .
شیوعیه‌ت هه‌رده‌م نوێکردنه‌وه‌یه و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری
یه‌کان خۆی ده‌گونجێت و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ شتی تازه‌یه . خه‌باتی
له‌پێناوی خۆشگوزه‌رانی مرۆڤایه‌تی و یه‌کسان بوونی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای
دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی یه .
هاوڕێی خۆشه‌ویستم له دوو بانگوازی پێشوو هه‌ندێک خاڵم ده‌ستنیشان
کردبوو ، له ماڵپه‌ڕه‌کان بڵاوکرابۆوه ، ئه‌تۆش ده‌توانیت
شیوعییه‌کانی کوردستان به بیرورای خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌یت و
هه‌وڵبده له شوێنی خۆت بیرورای خه‌ڵکیش کۆبکه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین به هه‌موومان حیزبێکی شیوعی به‌هێز بۆ خه‌ڵکی کوردستان
پێشنیاربکهین که ببێته نوێنه‌ری کرێکاران و جوتیاران و هه‌ژاران و
لاوان و قوتابیان و ئافره‌تان و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان . من حیزبێکی
تر دانامه‌زرێنم و بانگه‌وازی ئه‌وه‌شم نه‌کردووه ، حه‌زیش ناکه‌م
ئه‌و که‌سانه به کۆنه شیوعیشم له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت
جاره‌کی تر شیوعییه‌کانی کوردستان شانازی به شیوعیه‌ت بوونی خۆیان
بکه‌ن و ببنه‌وه به هێزه بزوێنه‌ره‌که‌ی جاران که له توانایان بوو
به هه‌زاران که‌س بهێنیته سه‌ر شه‌قام و بۆ به‌رگری له خواسته‌کانی
جه‌ماوه‌ر و له‌ناو جه‌ماوه‌ر شوێنی تایبه‌تیان هه‌بێت . تێکۆشان هه‌ر
تێکۆشانه .
ستۆکهۆڵم
19/1/2010
|