كامیان باشتره ! به‌ره‌ی كورد و شیعه یان كورد و سوننه.
مه‌هدی كاوانی
له به‌رواری ٣١/٠٨/٢٠٠٧ له سایتی كلاوڕۆژنه بابه‌تێكم له ژێر ناونیشانی{(کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی کورد له به‌غداو هه‌لوه‌سته‌یه‌ک له سه‌ر به‌ره چوار قۆڵیه‌که‌ی شیعه‌و کورد). بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانی له ڕێگای ئه‌م سایته‌وه http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=9815 ته‌واوی بابه‌ته‌كه بخوێنیته‌وه}، نوسیبو و تیایا له سه‌ر به‌ره‌ی ناوبراو و ئه‌جندای سیاسی ئه‌و كات قسه‌ی خۆم تیا كردبوو‌و و كه باسه‌كان ده‌گێڕمه‌وه بۆ ئێستا، ئێوه‌ی خوێنه‌ر ده‌كه‌مه سه‌رپشك ،كاخوانهكینێ به‌ره‌ی ناوبراو ،چه‌ندی ڕاست و دروسته و به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كاتی كوردان ده‌كه‌وته‌وه.
قسه‌م له سه‌ر ئههوه نیه دژی پێكهاته‌ی كاری به‌ره‌یی بم له گه‌ڵ لایه‌نی غه‌یره كورد، به‌ڵام خۆ ده‌بێ له پێشدا تۆ ماڵی كوردینهت یهكخستبێ (مه‌به‌ستم له ته‌شكیله‌ی سیاسی كوردیه نه‌ك پارتی و یه‌كیه‌تی به پێكه‌وه‌یی) . یان ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێ به‌لانی كه‌م بهرچاوڕوونیهكمان له كاری به‌ره‌یی وه‌ها هه‌بوایه ، ئینجا ده‌چووینه ناوی .
ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ سه‌حوه‌یان دروست كرد! ١- ته‌شكیله‌ی سیاسی سوننه كه له په‌ڕله‌مان و حوكم بوون، نه‌هاتنه بن بار بۆ لێدانی قاعیده٢- حه‌زیان ده‌كرد ئه‌وانیش وه‌ك هیزێک هه‌بن تاوه‌کو له ڕێگایانه‌وه هه‌ندێ ته‌وازنی ملیشیای له گه‌ڵ شیعه‌کان بپارێزن 3- ته‌شکیله‌ی سیاسی سوننه ناچار بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵیان ده‌سباریان بۆ نه‌گرن ، سه‌حوه ده‌خه‌نه شوێنیانه‌وه . شیعه‌کان که ته‌نگاو بوون ،هه‌قی خۆیان بوو، به‌ڵام ته‌نگه‌تاوی کورده‌کان له شوێن خۆی نه‌بوو . ئه‌مه‌ریکیه‌کان مادامه‌کینێ به شه‌ڕ نه‌ک به کوده‌تای سه‌ربازی سه‌دامیان ڕووخاندو به دواشیه‌وه ته‌شکیله‌ی سوپا‌و دامه‌زراوه کۆنه‌کانیان له ڕه‌گ و ڕیشه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، مانای ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌می تاکڕه‌وی سوننه له ئایندهی ده‌سه‌ڵاتی عیڕاق به ته‌واوه‌تی سڕایه‌وه‌و ئه‌جندای نوێتر شوێنی ده‌گرێته‌وه . لێره‌دا کورد نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک وا بیر بکاته‌وه به ترسه‌وه مامه‌له له گه‌ڵ سوننه‌کان بکات نه‌وه‌کا دووباره مێژووی به‌سه‌ردا دووباره بێته‌وه . ئه‌مانه هه‌مووی به لایه‌که‌وه ، لاکه‌ی تر، ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌مدیسان ئاماده‌ی ئه‌وه نینه کۆنتڕۆڵی شیعه‌کان وه‌ک به‌ریتانیه‌کان بۆ سوننه‌کانیان پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م کردیان ، بۆ ئێستاکه دووباره بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێ له به‌ر ئێران .
هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئه‌وه‌یان قبوڵ نیه سوننه‌کان له ئایندهی ته‌شکیله‌ی عیڕاق په‌ڕاوێز بکرێن ئه‌و کاره‌یان له دژی کورده‌کان نیه ، به‌لکو له به‌ر شیعه‌و ئێران و ڕازی کردنی دۆستهکانیانن له وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی وڵاتانی که‌نداو و ئه‌رده‌ن و میسر . ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و خۆش به قسه ئه‌وه نه‌درکێنن که ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن کورده‌کان زیاتر خۆیان له ناو هاوپه‌یمانێتی سوننه‌کان ببیننه‌وه نه‌ک شیعه‌کان ، به‌ڵام له ژێره‌وه کار بۆ ئه‌جندای له‌و بابه‌تانه ده‌که‌ن . ئه‌وان بۆ ئایندهی عیڕاق به‌وه ڕازی ده‌بن که کورد‌و سوننه پێکه‌وه ده‌ستبار بگرن ، نه‌وه‌کا له ئاینده و به پاڵپشتی ئێران دکتاتۆریه‌تی شیعان به دکتاتۆریه‌تی سوننان بگۆڕدرێته‌وه. بۆ کوردیش مادامه‌کینێ له سه‌ر ئایندهی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ماده‌ی 140 وزوحیان نیه ، نابێ لایه‌نه‌کانی تر له بیر بکه‌ن به تایبه‌تی مامه‌له کردنه‌کانیان له گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی که ناکه‌ونه ناو خانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دژه ئه‌مه‌ریکی و بنیاتنانه‌وه‌ی کوردستان له هه‌موو ڕوێکه‌وه ، واته ئه‌و هه‌له‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانی بقۆزنه‌وه و پێیه‌وه کوردستانی پێ ببوژێننه‌وه و ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردان له که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان بێ کۆمه‌کی سه‌نته‌ر وهدهربێخن و له دوا جاردا ئه‌مری واقیع بسه‌پێنن . به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌ردوکیان تاوه‌کو ئێستا کورتی هێناوه ، کاریش له کار نه‌ترازاوه ئه‌گه‌ر وه‌خۆیان بێنه‌وه ،هیشتا به‌به‌ری وهماوه . ئێستاکه سوننه‌کان له زاری سالح موتله‌گ و عه‌دنان دلێمی پێمان ده‌ڵێن کوردینه ئێوه له ڕێگای هاوپه‌یمانێتیتان بۆ شیعه‌کان چیتان به چی کردووه . خۆ ئێمه‌ش له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فیدڕالی کوردان کێشه‌و باسێکمان نه‌بوو و پێی قایل بووین . به‌ڵام ده‌مانگۆت ئه‌و خسوسیهی کوردان بۆ ده‌بێ شوێنه‌کانی تری عیڕاق بگرێته‌وه. بۆ ماده‌ی 140یش کوا شیعه‌کان له قسه به‌و لاوه، چیان بۆ کردوون .
به بۆچوونی خۆم کورد ده‌بێ بۆ له‌مه‌ودوا له گه‌ڵ ته‌یار به‌ڕێبکه‌وێ نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی وه‌ک پێشتر . ئیمڕۆ له ناوچه‌که‌مان دوو هێزی پێچه‌وانه‌و دژ به یه‌کتر خۆیان قیت کردۆته‌وه . به‌ره‌ی یه‌که‌میان ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه کۆن و نوێکانیهتی له ناوچه‌که که تورکیا‌و وڵاتانی که‌نداو و ئه‌رده‌ن و میسر‌و هه‌ندێکی تر. کوردیش وه‌ک هاوپهیمانیکی نوێوه خه‌ریکه بڕۆکه‌ک پێگوازه ده‌کات . به‌ره‌ی تریشیان ئێران و سوریا‌و حیزب‌و للهو حه‌ماس و ڕێکخراوه دینیه توندڕه‌وه‌کانن به هی شیعه‌کانیشه‌وه له گه‌ڵ ڕێکخراوی قاعیده . له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌گه‌ر کورد ده‌ستبار بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان بگرێت و له گه‌ڵ ئه‌و هێزانه هاوپه‌یمان بێت که که‌وتونه‌ته سه‌ر هێڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ، له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو داخوازیهکانیشی له مه‌ڕ کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دۆزی کورد بۆ نه‌چێته پێشه‌وه ، به‌ڵام به دوایی وه‌ک جارانی پێشتر په‌ڕاوێز ناکرێت . به مه‌زنده‌ی خۆم له ته‌شکیله‌ی ئایندهی عێڕاق سووننه‌کان مه‌ترسیه‌کی گه‌وره له سه‌ر کوردان دروست ناکه‌ن چونکه بۆ داهاتووی دو‌ریش له به‌ر ئه‌وه‌ی له چاو شیعه‌کان کهمینهنه و به‌هۆیه‌وه ناتوانن ده‌ستبه‌رداری کوردان بن . من هه‌ندێ جار بیرکردنه‌وه‌کانم بۆ ئاقاری وه‌ها ده‌به‌م وه‌ک ئه‌وه بڵێم : ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌و دوایانه که هه‌نده‌ک پشتیان ده کوردان و داخوازیه‌کانیان کردبێ زۆریان له به‌ر ئه‌وه‌یه که کوردان له گه‌ڵ شیعه‌کان هه‌نده‌ک لێک ڕاست بینن و به دوایه‌وه کوردان ناچار بن خۆیان له سوننه‌کان نزیک که‌نه‌وه . تاوه‌کو له ڕێگای یه‌کیه‌تی کورد‌و سوننه ته‌وازونی سیاسی له عیڕاق بپارێزترێ .
/١١/٠٢/٢٠٠٨
|