کامیان به‌هێزتره، کوردایه‌تی یان شیعه‌تی .
سیامه‌ند هاریکی
پێش چه‌ند رۆژێک،به بریارێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، باره‌گاکانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان(پچدک) له هه‌موو ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیان دا،هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێم هه‌لیانکوتایه سه‌ر و داخران ،چونکه دوای چوار سال تازه به‌رپرسیاره‌کانمان پێیان زانی،ئه‌و پارته موله‌تی یاساییان نی یه.
به ووته‌یی رێزدار نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له هه‌موو هه‌لبژاردنه‌کانی عیراقیش دا،نه‌یان هێشتبوو ئه‌و پارته له‌گه‌ل لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان دا به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌کان دا بکات، بویه به لیستێکی سه‌ربه‌خۆ وه به ته‌نها به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌کان دا کردبوو. لێره‌دا پرسیارێک دێته پێش ،ئایا چون ئه‌و پارته به بێ مۆله‌تی یاسایی توانی له هه‌ردوو هه‌لبژاردنه‌کان دا به‌شداری بکات...یان چ جور ده‌سه‌لاتێکه، دوایی چوار سال پێ بزانێت پارتێک بوه‌ته خاوه‌ن چه‌نده‌ها بنکه و باره‌گا، به‌بێ ئاگاداری و مۆله‌تی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم....باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه پارتێکی نه‌یار بووایه له‌و ماوه درێژه‌دا،نه‌ده‌توانی گه‌وره‌ترین پیلان و به‌رنامه دژ به‌و ده‌سه‌لاته دارێژن و ئه‌نجام بده‌ن...
به‌لام دیاره،ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ر ئاخافتنی بازاری رۆژ و راگه‌یاندنن،چونکه زور دوورن له عه‌قل و مه‌نتیق بو که‌سانێک که شاره‌زایێکی که‌میشیان،له بواری سیاسه‌تی ئه‌و ده‌سه‌لاته و ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت،به تایبه‌تیش له‌م ره‌وش وکاته‌دا. هۆکاری سه‌ره‌کی له پشت هه‌موو ئه‌و کارانه دا،ته‌نها ئینتیمای ئه‌و پارته‌یه بۆ ئایدیولوژیای پارتێک که هێزه سه‌ره‌کییه‌که‌ی له به‌شێکی تری وولاته‌که‌مان دایه و تا ئێستا،وه‌کوو پارتی دیموکراتی کوردستانی ئیران به ته‌واوی قه‌ده‌ری خوی نه‌خستوته به‌ر ره‌حمه‌ت و ژێر ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی کوردستان دا،ئه‌مه‌ش بۆ کورده‌کانی باشووری کوردستان،دیاره تا ئیستا( ته‌بوو*)یه،حه‌رامه.
هه‌تا ئه‌م دیدوبوچون و ره‌فتارانه،به ته‌واوی دژ به رێباز و پرنسیپه‌کانی حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی ناو ئه‌و ده‌سه‌لاته‌شن،چونکه له‌سه‌رده‌می شوره‌شی شێخ عوبه‌یبدوللای نه‌هری و کوماری مه‌هاباد دا رولی کورده‌کانی باشوری کوردستان،به‌تایبه‌تیش بارزانیه‌کان وحیزبی دیموکراتی کوردستانی عیراق له‌و شه‌ر و شوره‌شانه دا جێگایه‌کی گه‌وره له‌و مێژووه سه‌ربه‌رزه‌یی گه‌له‌که‌مان دا تۆمارکرابوون و هه‌موو گه‌لی کوردیش شانازی به‌و مێژووه ده‌کات. به هه‌مان شێوه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش،له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان دا رولێکی گه‌وره له یارمه‌تیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران دا هه‌بووه،له‌و پارچه‌یه‌ی وولاته‌که‌مان دا.به‌لام به‌داخه‌وه له‌وه‌تی نیمچه ده‌سه‌لاتێکمان دوای 1991 که‌وتووته ژێر ده‌ستمان، چه‌نده‌ها جار له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتداره‌کانی تورکیا وئیران دا، دژایه‌تی و شه‌ر دژ به هێزه‌کانی به‌شه‌کانی تری وولاته‌که‌مان دا کردووه، زیانێکی گه‌وره‌ش به دۆزی گه‌له‌که‌مان گه‌یاندووه.
راسته پیلان و هه‌ره‌شه‌کانی ئیمرؤیی نه‌یاره‌کانمان و دوسته‌کانی گه‌وره ن،به‌لام به هیچ شێوه‌یێک بۆ کوردپه‌روه‌ران ونیشتیمانپه‌روه‌ران به قه‌ده‌ر،کوردکوژی و براکوژی و موری خیانه‌ت گه‌وره‌نین. هیچ بیانویێکیش کوردکوژی و براکوژی حه‌لال ناکات.چونکه نه‌یاره‌کانمان به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوون و رازی نه‌بونه، ئێستا به ئێمه ده‌لێن کوردی چاک و به‌وانیکه‌ش ده‌لێن کوردی خراپ،به‌لام له جه‌وهه‌ر دا بۆ ئه‌وان هه‌موومان کوردین و هه‌موومان خراپین ودوژمنیانین. وه‌کوو ده‌زانین زیاتر له 60%ی دانیشتوانی عیراق شیعه‌ن،له‌وه‌تی وولاتێک به ناوی عیراق دروستبووه عه‌ره‌به سونیه‌کانی ئه‌و وولاته،شیعه‌کان به( مووالی،تابع ) لایه‌نگرانی ئیران تاوانبارده‌کرێن وه ئێستاش به‌هه‌مان شێوه زۆربه‌ی هه‌ره‌زوری پارت و لایه‌نه‌کانی شیعه ئه‌و تاوانه‌یان ده‌درێته پال،له هه‌مووشیان زیاتر حیزبی ده‌عوه .
له‌م دوایه‌دا نه‌ک ته‌نها سونه‌کانی عیراق،به‌لکوو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ئه‌و راستی یه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت،هه‌روه‌کوو له هه‌ندێک سه‌رچاوه‌کانی راگه‌یاندنیش دا دیومان و رایان گه‌یاند،که له دوای نه‌مانی رژێمی به‌عس،شاره‌کانی باشووری عیراق به‌تایبه‌تیش که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف پربوونه له وێنه‌کانی ئیمام خومه‌ینی و به‌ته‌واوی سیمایێکی ئیرانی بالی به‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌دا کێشاوه،له‌و هه‌رێمانه دا بالا ده‌ستبوونه.به‌لام تا ئێستا هیچ حیزب و لایه‌نێکی شیعه ،به فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه،که ئه‌وه تاوانیکه،فلان لایه‌ن ده‌یکات،یان داوای داخستنی باره‌گاکانی یه‌کتریان نه‌کردوه،راسته له‌م دوایه‌دا ،هه‌ندێ شه‌رو ناکوکی له‌به‌ینی هه‌ندێک لایه‌ن دا په‌یدابوون،به‌لام بێجگه له ناکۆکی شه‌خسی،له رواله‌ت دا هیچی که نه‌بوو.
به بووچوونی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سیاسه‌تمدارانیش،مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌مریکاش له‌مه‌ر دابه‌شكڕدنی عیراق و به‌رنامه فیدرالیه‌که‌ی له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ، چونکه له‌وه ده‌ترسن،دوای جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌ر سنوور له به‌ینی ئه‌و هه‌رێمه فیدرالیه وئیران دا نه‌مێنن و ببنه پارچه‌یێک له ئیران. ئه‌و هه‌موو وه‌لائو دلسوزی و وه‌فایه‌ی، ئه‌و هه‌موو لایه‌نه شیعانه بۆ ئیران هه‌یانه،به هیچ شێوه‌یێک وروژیک له رۆژان بۆ گه‌لانی تری عیراق و خاکه‌که‌ی نه‌بووه، بیجگه له‌و مه‌زهه‌به هیچ شتێکی تری هاوبه‌ش له‌گه‌ل ئیرانیه‌کان دا نیانه.چونکه وه‌ک وولات و نه‌ته‌وه دوو گه‌ل و وولاتی جیاوازن،نه‌ک وه‌کوو کورد به زۆری زۆردار وولاته‌که‌یان دابه‌شکرووه و هه‌تا چه‌نده‌ها خێزانیش له‌گه‌ل ئه‌و دابه‌شبوونه به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌یێک دا دابه‌شبوونه،ئه‌گینا یه‌ک وولات وه یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه وه جێگای پرسیاره،ئه‌وه‌یه...ئایا بوچی به‌رپرسه‌کانمان له باشووری کوردستان، تا ئێستا باسی ئه‌و شتانه ناکه‌ن،بۆچی بۆ کورد هه‌موو شتێک تاوانه وته‌بوویه له کاتێک دا،که ئێمه به‌شێکی زۆر گرنگی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ین، که ئه‌مرو فه‌رمان دژ به کورد ده‌یده‌ن و پێکده‌هێنین. کام له سه‌رکرده شیعه‌کانی عیراق هه‌یه،ئه‌گه‌ر له ترسی ئه‌مریکا نه‌بێت، مال و باره‌گاکانی خویان به وێنه‌کانی ئیمام خومه‌ینی نارازێننه‌وه.باشه که‌ی هه‌ڵوێست و کاره‌کانمان ،بۆنێکی لوژیک و زانستی و ریالیستی و نیشتیمانپه‌روه‌ری لێدێن و پێوه‌دیاده‌بن ،که‌ی ئومێدێک ده‌ده‌ینه گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌نێ بۆ دواروژێکی باشتر‌و گه‌شتر...... که‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای کورد،نیو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ست وبروای مه‌زهه‌بی و ئایینی خه‌لکانی تر لێدێن..
13.11.2007
|