٢٦\٥\٢٠١٠
کامیان کایگەرترن
... گریانى منداڵ یا بێدەنگى دەسەڵات ؟!

ئیبراهیم بالیسانى
ئەوە جارێکیتریش ،هێزە چەکدارەکانى ئیران دەستیان کردەوە بە تۆپ
بارانکردنەوەى ناوچە سنوریەکانمان وهێرشکردنیان بۆ سەر گوندنشینەکانى
ناوچەکانى سەرسنور!رەنگە پاش چەند رۆژیتریش تورکیا ناوچە سنوریەکانى
لاى خۆى بە تۆپ وفرۆکەکانیەوە جوان جوان بوکتێ !
ئەوە یەکەمین جار نیە دانیشتوانى گوندنیشینانى سەرسنور دەکەونە بەر
رەحمەتى هێرشى فرۆکەکان وقەسفى تۆپەکانى ئەو دوو وڵاتە دراوسێیەمان .بێگومان
بەپێى هەموو یاساورێساکان هەمیشە پێویستە کەسى دراوسێ رێزوخۆشەویستى
بنوێنێ بەرامبەر بە دراوسێیەکەى ،نەک پەڵاماردان وتانە لێدان
ورێگریکردن لە چۆنیەتى ژیان وگوزەرانى .بەڵام بەداخەوە هەردوو وڵاتى
دراوسێ هیچ کاتێک بەپێى ئەو بنەمایە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەسەڵاتى کوردى
نەکردوەونایکەن .لەوەش نەگبەتیتروسەیرتر هیچ کاتێک دەسەڵاتدارانى ئەو
دوو وڵاتە رێزیان بۆ دەسەڵاتى کوردى وسەروەرى خاکى کوردستان وئەو
ئەزمونەى خۆمان دانەناوە!!
کەچى لەبەرامبەر ئەو رەفتاروهەڵسوکەوتەى هەر دوو وڵاتدا
دەسەڵاتداروبەرپرسانى کوردستان (حیزب یا حکومەت) لەئاست ئەو
پێشێلکاریانە وەک پێویست نەهاتونەتە دەنگ و،وەک بەرپرسى وڵات
وناوچەیەکى ئارام وخاوەن ئەزمون ودەزگاوموئەسەساتى نەهاتونەتە وەڵام
وبەرگریکردن لە خاک ودانیشتوانەکەیان! ئەوەى دەسەڵاتى کوردى کردبێتى
لەئاست ئەو کێشە چەند ساڵیە تەنیا لێدوان ودەرکردنى
بەیاننامەبوە!!ئاشکراشە بە لێدوان وبەیاننامە نە فرۆکەکان دەکەونە
خوارێ ونە تۆپەکانیش لە لە قەسفى خۆیان دەکەون.لەوەش سەیرتر
دەسەڵاتدارانى ئەو دوو وڵاتە هیچ کاتێک باکیان بە لێدوان
وبەیاننامەکانى دەسەڵاتى کوردى نەبوەوبەهەندیان وەرنەگرتوە!هەر ئەوەشە
وایکردوە کە هێرشەکان بەردەوامبن وگوندنشینەکانى خۆشمان ناوەناوە بە
بەردەوامى لە سەر سنور ئاوارەو دەربەدەربن و ناوچەکانى خۆیان بەناچارى
بێبهێڵن.
لە کاتى دروستبونى هەر هێرش وتۆپ بارانێکیش خەلکى ناوچە سنوریەکان هانا
دەبەن بۆ دەسەڵاتەکەیان وداوایان لێدەکەن فریایان بکەون ورێگرى بکەن لە
بەردەوامى ئەو تۆپ بارانکردنانە . بەڵام دەسەڵات هەمیشە بێدەنگەودەنگى
نارەزایبونى لێوە بەرزنابێتەوە!!خۆ رەنگە ئەگەر بەهۆى کەناڵەکانى
راگەیاندنەوە نەبێ کە هەموو جارێک لەگەڵ دەست پێکردنى هێرشەکان زانیارى
لەو بارەیەوە دەدەن بە خەلکى کوردستان بەگشتى ودنیا بەتایبەتى ،کەچى
ئەوە دەسەڵاتە هەر نوزەشى لێوە نایەت ولێدوان وبەیاننامەکانیشى ئەوەندە
کاریگەرنین وناوەرۆکەکەیان لەئاستى رووداوەکەدانین !!
بڕواکان واپێشبینى دەکەن کە رەنگە گریانى منداڵە ساواکان ،ئەوانەى
بەهۆکارى ئەو هێرشانەوە لە گەڵ خانەوادەکەیان دەکەونە چۆلەوانى ولە بن
تەڕاش ودۆڵەکاندا ژیان دەگوزەرێنن هاندەربن بۆ راگرتنى ئەو هێرشانە نەک
لێدوان و بەیاننامەکانى بەرپرسانى حیزب وحکومەت!!
ماڵپهڕی ئیبراهیم بالیسانی
|