١٥\١٢\٢٠١٥
کاندیدەکانی
تۆپی زێرین چاوەڕوانی راگەیاندنی کۆتایین.
- دوو ھێرشبەرە مەترسییدارەکە لە رکابەریی دان و میسی کاندیدی سەرەکییە
-
دیدار حەیدەر
یەکێتی
تۆپی پێی جیھانی (فیفا) بە ھاوکاری لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی
کۆتایی ھەموو ساڵێک ھەڵدەستن بە رێکخستنی ڤیستیڤاڵێکی رێزلێنان کە
خەڵاتەکەی تۆپێکی زێرین و ملیۆنێک دۆلارە و بە پێوەری ھەڵسەنگاندن و
دەنگدانیش براوەکان ھەڵدەبژێردرێن.
بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠١٥ چاڵاکی و
بەشداربوون و بەدەستھێنانی نازناو وەکو ھەمیشە کرابوونە پێوەری
ھەڵسەنگاندن و زیاتر لە ٢٠٠ کاپتن و راھێنەر و ئەستێرەکانی تۆپی پێ و
ھەڵبژاردەکانی جیھان بەشداریان لەو دەنگدانە کردبوو بۆ ھەڵبژاردنی
باشترین ٥٥ یاریزانی جیھان و سەرکەوتووترین ١٢ راھێنەری جیھان کە
بەشدارن لە خول و پاڵەوانیەتیەکانی ئەوروپاکردبوو.
تا لە کۆتاییدا تەنھا ٣ یاریزان ھەڵبژێردران بۆ کاندیدی کۆتایی .کە
ئەوانیش لیۆنێل میسی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشلۆنەی
ئیسپانی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یانەی ریال مەدرید و نیمار
داسیلڤا ھێرشبەری بەتوانای تۆپی ھەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بەرشلۆنە
بوون، بۆ ھەڵبژاردنی کاندیدی کۆتایی باشترینەکانی تۆپی پێ کە پێکدێت لە
باشترین یاریزانی کور و کچ و باشترین راھێنەر ١١ی مانگی داھاتوو کە
دەکاتە سەرەتای ساڵی نوێ دەستنیشانکراوە.
بە پێی ئامار و پێشبینیەکانیش ئەستێرەی ناوداری یانەی بەرشلۆنەی
ئیسپانیا و کاپتنی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیۆنێل میسی کە خاوەن ٤
نازناوی بالۆن دۆرە بەھێزترین پالێوراوی خەڵاتی تۆپی زێڕینە بۆ
پێنجەمین جار.چونکە توانیوویەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی سەرکردایەتی چەند
بردنەوەیەکی پڕ بایەخ بکات و تا یاری کۆتایی ھەنگاو ھەڵبڕێت لەمیانی
یاریەکانی جامی کوپا ئەمریکا ، وەک بەھێزترین ھێرشبەر و باشترین
ئەسیستانسی خولەکە ھەڵبژێردرا، لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەش وەکو ئەستێرەی
یاریەکان و گۆڵکەری مێژوویی یانەکەی لە تەواوی پاڵەوانیەتیەکان و
ھۆکاری سەکەوتنەکانی یانەکەی بێت ، خولی ئیسپانیا و جامی شا و جامی
نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠١٥ بەدەست بھێنێت گۆلکاری وەرزی رابردووی
یانەکەیەتی بە ٤٣ گۆڵ و باشترین یاریزانی ھاریکار و مەترسیدارترین
ھێرشبەری سەردەمە، بە بەراوردیش بە وەرزی رابردوو لەو ساڵەدا بە ئاست و
تەکنیکی بەرزتر ھاتەوە مەیدان.
بەھەمان شێوەش ھەڵبژێردراوە بۆ خاوەن جوانترین گۆڵی وەرزی
رابردوو(بۆشکاش)، بەو گۆلەی لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر
ئەتلەتیک بلباو تۆماریکرد، کاتێک لەناوەڕاستی یاریگاوە ھێرشەکەی
دەستپێکرد و توانی تەواوی بەربەستەکان ببڕێت و تۆپ لە بەرگریکاران
رزگار بکات جوانترین گۆڵ تۆمار بکات.
بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا شارەزایانی بواری تۆپی پێ نەیمار داسیلڤای
یاریزانی ھەمان یانە و ھەمان نازناو بە رکابەرێکی بەھێز بۆ
بەدەستھێنانی ئەو نازناوە دەزانن.
ئەو ئەستێرەبەڕازیلیە ھەرچەندە راستەوخۆ دوای پێکانی لە مۆندیالی ٢٠١٤ی
ووڵاتەکەی روویکردە یانەی بەرشلۆنە و تەنھا ٢ وەرزە لە یاریکردن دایە
لەگەڵ کەتەلۆنیەکان بەڵام یەکێکە لە بەھێزترین ٣ ھێرشبەرەکەی یانەکەی
ھاوشانی سوارێز و میسی گۆلکاریکی لیھاتووە، بەشدارە لە بەدەستھێنانی ٣
نازناوە مەزنەکەی یانە ئیسپانیەکەلە وەرزی رابردوو، جێگای متمانە و پشت
بەستنی لویس ئەنریکی راھێنەریەتی و وەک سێیەم کۆڵەکەی سەرەکی یانەی
بەرشلۆنە سەیر دەکرێت و لە میانی ٥١ یاری وەرزی رابردووی خاوەن ٣٩ گۆڵە.
لە بەرامبەریشدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید چانسی
بەدەستھێنانی ئەو نازناوەی کەمە بەھۆی کەمی بەشداری یانەکەی لە
پاڵەوانیەتی ئەوروپا و بەدەستھێنانی کەمترین نازناوی یانەکەی. بەڵام
بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئیسپانیدا لەم وەرزەدا
پێشکەشی کردووە وەک گۆڵکاری خولی ئیسپانیا ٤٣ گۆڵ و جامی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا ھاوشان لەگەڵ لیۆنێل میسی بە ١٠ گۆڵ،گۆلگاری
مێژووی یانەکەیەتی لەنێوان دی ستیڤانۆ و راول گۆنزالێس بۆتە جێی سەرنج
و بایەخی زۆربەی شارەزایانی تۆپی پێ.
شایەنی باسە پارساڵ لە ھەمان بۆنە و ڤیستیڤاڵدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی
پورتوگالی بۆ سێیەم جار بە باشترین یاریزانی جیھان ھەڵبژێردرا.
dedar_h@yahoo.com
|