کانیەکەى چوار
پیاوەکە!!

عەتا قاجرى
دیمەن کانیەک بوو بەردیان تێ فڕێ ئەدا،ڤیدیۆییەکە ئەوەندە کوالیتیەکەى
نزم بوو هەر لە دیمەنى ئامۆژگارى بەرنامەى منداڵانى تیڤیە لۆکاڵیە کان
ئەچوو لە خۆمم پرسى تۆ بڵیت من کاتم لێ تێک چوبێت؟! یان هەربەڕاستى بەم
یازدەى شەوە کاتى بەرنامەى منداڵانە؟ئەى ئەگەر وانى یە ئەم بەرد و
کانیە چى یە؟!و بۆچى؟!
بە قودرەتى قادر پاش کەمێک چەند دەستێکى ڕەنگ کراو یەک بە دواى یەک
هاتن و بەردەکانیان لەکانیەکە دەر ئەهێنایەوە کە ڕەنگە کانیان کت ومت
هەر لە و ڕەنگانە یان ئەکرد کە لە کۆندا نەنکم قەل و قاز و مراوى و
مریشکەکانى پێ ڕەنگ دەکردن تالەگەڵ ئەوانەى دراوسێکانى
جیابکرێتەوە،بەڕاستى واقم وڕما بوو لێتان ناشارمەوە دیمەنێکى ترسناک
بوو،چونکە کاتەکەش هەرلەکاتى پەخشى فلیمى شەو دا بوو ڕاستیەکى من بەینم
لەگەڵ تەماشاکردنى فلیمى ترسناک دا نى یە،بەڵام تینم دابە خۆم و لە
خویشمم پرسى:
منداڵ و یازدەى شەو ئەم دیمەنە ترسناکە بۆ؟
دەبێت ئەم نهێنیە چى بێت؟
کات زۆرشت دەگۆڕێت منیش هیچم لە چاوەڕوانى بەو لاوە بە دەستەوە نەبوو
تا چاوەڕى بکەم و شتێک هەڵ کڕێنم، هەرواش دەر چوو زۆرى نەبرد لەوەتێ گە
یشتم کە ئەمە بۆمنداڵ نى یە و بۆ گەورەیە بانگەشەى هەڵبژاردنى لیستیکە
بۆ هەڵبژاردنەکانى کوردستان بەڵام هەمان ئەو بۆ چونە لە پشتیە وە بوو
کەکارى کارکردن بوو لەسەر منداڵ لەتەمەنێکى زوو دا ئاخنینى مێشکیان لە
ژێر فشارێکى گەورە تا وێنەى بیرو ڕاکانیان کۆپى بکەن و تا ئالى ئاسا
ڕەفتاریان پێ بکەن وە سەر قاڵکردنیان بە کۆمەڵێک بابەت کە بۆ
گەورەکانیش ئاسان نى یە، بەهەرحاڵ ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشى تائەمە
نەبێتە تەوەرى قسەکردنم.
دەچمەوە سەر پرسیارەکانى خۆم تاشتێکم دەستگیربێت.
تۆبڵێت هەربەڕاستى کەسێک هەبێت نەزانێت کێن ئەو دەستانەى کە بەرد فڕێ
ئەدەنە کانیەکەوە؟ئەى ئەوە هەر هەمان ئەو دەستانە نین کە دواتر بە ڕەنگ
کراوەى و پەردە پۆش کراوەى کانیەکە پاک دەکەنەوە؟
تۆبلێی نەزانن تکانى ئەو رەنگەی کە لە دەستەکانەوەیە وەک تکانى حەیاو و
سەرچاوەى پیس کردن و ژەهراوی کردنى کانیەکەیە؟
خوینەری بەریز برواتان هەبێ بەبێ هیچ لایەنگیری کردنێک تەنها سەیرکردنی
دیمەنی ئەو دەستانە بەس بوو تا تێبگەی لەوەی کە ئەمانە زیاتر لەو
دەستانە دەچن کە چاک دەکەن لە پێناوی تێکدان نەک چاک کردن لەپێناو
چاکسازی.
من نازانم ئەوان دەیانەوێ چیمان پێ بلێن؟؟بە برق و باق هەڵمان
ئەخەڵەتێنن؟یان لە جیاتى تۆز بۆیاخ ئەکەنە چاومانەوە؟؟ بەڵام بۆمن ئەو
دەست و کانیە ئەو پەندەیان بیرخستمەوە کە دەلێت (ئەگەر لە کانیەک ئاوت
خواردەوە بەردی تێ فڕێ مەدە) بەڵام پرسیار ئەوەیە کێن ئەوانەی ئاوی
کانی دەخۆنەوەو بەردیشی تێ فرێ ئەدەن؟!
ئەوانە نین کە لە کانی دەسەڵات دەخۆن و بەردیشی تێ فرێ ئەدەن ؟!
یان ئەوانەی کە هەر خۆیان بەرد فرێ ئەدەنە کانیەوە کەوە دوایش پێمان
ئەلێن ئەوە ئەوانن بەرد فڕێ ئەدەن و ئاوی خاوێن پیس دەکەن بەڵام ئێمە
بە دەستی پر خێر و بەرەکەتمان خاوێنی دەکەینەوە؟!!!
بەهەرحاڵ بەڕاستی کاکە (ئاسۆ عهلی فهرهج) جوانی ناو ناوبوو (لیستی
چوار پیاوەکە).
کورد وتەنى (کاڵا بەقەد باڵایە) لیستی چوار پیاوەکە نەک چوار حیزبەکە ،
لەوەتەى پارتەکانیان هەن ئەوانیش حاکمینى ئەوەندەش لە کەناڵ و
میدکانیان دەرکەوتوون دەتوانین بڵین چوار پیاوەکە، دوو جامانە بەسەرەکە
و دوو سەر ڕوتەکە و دوو قات لەبەرەکە و دوو جل کوردییەکە و دوو بێ
ڕیشەکە و دوو ڕیش دارەکە.هەرچى زەرب و تقسیمم کرد هیچم بۆدەرنەچوو و
هەرچی سەریشم هیناو برد ئەمانە لەمەنجەڵی بوخاریش بەیەکەوە ناکوڵێن . چ
جاى سەرکردایەتى بەکۆمەڵ!!و چاکسازى و خزمەت گوزارى!!
ڕەنگە بەڕواڵەت وانیشان بدەن بەڵام واقیع ئەوەیە کە ئەوە لیستی چوار
پیاوی دەسەڵاتخواز و کورسی پەرستە.
ئەگەر وانیە ئەی کوا بنەما فیکری و دیسپلینەکانتان ؟؟
ئەى کوا نەتەوە پەرستى و پارتى نیشتمانى؟؟
ئەى کوا خەلافەت و جێنشینى؟؟
ئەى کوا علمانى بوون جیاکرنەوەى دین لە دەسەڵات و عقڵانى بونتان؟؟
ئەى کوا بەرەى موللحید و کافران؟؟
ئەى کوا سەگى ڕەش و سپى؟؟
ئەوا زانیمان دوو ریش دارەکە براى موسڵمانن ئەى دوو بى ڕیشەکە براى چین؟؟
ئەگێڕنەوە و ئەلێن جارێک هاوڕێ عزیز سکرتێری پێشوی حیزبی شیوعی
کوردستان سەردانی هەڵەبجەی شەهیدی کردبوو و خەڵکێک لە ئەندامانی و
لایەنگرانی چونە بوونە پێشوازی لەناو ئەوانەدا مەلا کوێرە هەبوو کە
قورئان خوێن بووەو هەموو قورئانیشی لەبەربووە و بەردەوام لە بۆنە ئاینی
یەکاندا دەرکەوتووە و بە دەنگە خۆشەکەی قورئانی ئەخوێندووە.
ئەو پیاوەیان بە هاوڕێ عهزیز ناساندو پێیان وت ئەم پیاوە هاوڕێ یەکی
دڵسۆزو قورئان خوێنێکی باشیشە.
لەوەڵامدا هاوڕێ عهزیز بزەیەک گرتى و ووتی: ئەم پیاوە نە لە ئێمە
تێگەشتوە نە لە قورئانەکەش.
هیوادارم ئەوان نەگاتە ئەوى کەئەمە لەتێ نەگەیشتنیان بێت و پێمان بڵین
ئەمە سیاسەتە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێوەیستە بزانن کەسیاسەت بە پیاوى
سیاسى و بەکەرستەى سیاسی دەکرێت.نەک بە بانگەشەى سروش و حەقیقەتى ڕەهاو
شەرعیەتى ئیلاهى و درۆکردن لەگەڵ پرنسیپەکانى دیمکراتى و لادان لە هزرى
چەپ و مارکسیزمى.
ataqajri@yahoo.com
|