په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\١٢\٢٠١٦

کاراکردنەوەی پەرلەمان واتە کاراکردنەوەی

بەرژەوەندیی حیزبەکان نەک خەڵکی کوردستان.


نەجم محەمەد     


زیاتر لەساڵێکە دەسەڵات و حیزبەکان باس لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئاسایکردنەوەی دۆخەکەو پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم وھەڵبژاردنی پێشوەختە و ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن ھەرھەموو ئەمانەشیان لەپێناو کاراکردنەوەی بەرژەوەندیە سیاسی و داراییەکانی خۆیاندادەوێت ومەبەستە نەک ئاڵوگۆڕی جدی و ڕیشەیی لە باروگوزەرانی خەڵکی ونەک خۆش گوزەرانکردنی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەخەڵکی کوردستان ھەربۆیە کاراکردنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردن و دابەشکردنی پۆستە حکومیەکان وسیادیەکان گەمەیەکە بۆ فریودانی خەڵکی وبەھێزکردنی پێگە حیزبیەکانی خۆیان لەپێناو زیاتر فریودان وسەرکوتکردن وپێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان ھەربۆیە نابێت خەڵکی کوردستان بەپەیام و کۆبوونەوە و ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات وحیزبەکان فریوو بخۆن وباوەڕبکەن وخۆش حاڵو خۆش خەیاڵ بن دەبێ خەڵکی کوردستان بەجیا لە دەسەڵات و حیزبەکان بڕیاربدات و قسەو داواکاری خۆیی ھەبێت لەسەرشەقام .
خەبات وفشاری مەدەنیانەو جاماوەریانە وشارستانیانە فراوانتربکەن و ڕیزەکانی خۆیان ڕێکخەن و ڕێکخراوبن ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە شەقام بەجیا لە دەسەڵات و حیزبەکان قسەی خۆی بکات وبڕیار بدات ٢٥ ساڵە دەسەڵات و حیزبەکان لەبری خەڵکی بڕیاردەدەن و قسەدەکەن و خەڵک سەرکوت دەکەن وخەڵکی کوردستانیان نوقمی نەھامەتی و ڕۆژ ڕەشی وبێ مافی کردووە وھەرچی سەروەت وسامانی ئەم کوردستانەیە لەنێوان خۆیان بەشدەکەن ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە ئەو سەروەت وسامانەی کوردستان بگڕێتەوە بۆخاوەنە ڕاستەقینەکەی کەخەڵکی کوردستانە نەک دەسەڵاتداران حیزبەکان..نابێ ئیتر خەڵکی کوردستان فریووی پەیام وکۆبوونەوە ودانوستان و بەڵێنە درۆ شاخدارو فریوکارەکانی دەسەڵات وحیزبەکانی بخوات کێشەی خەڵکی کوردستان نەکاراکردنەوەی پەرلەمانە نەئاسایکردنەوەی دۆخی نێوان حیزبەکانە ونەھەڵبژاردنە و نەپۆستەسیادی و حکومیەکانە.


داواکاری خەڵکی کوردستان ئەوەیە وەک ئینسان بژی وبەھاو شکۆی ئینسانیانەی نەشکێنرێ وبەھرەمەندبێت لەخۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاریە ئینسانیەکان وبەھرەمەندبێت لەسەروەت و سامانی کوردستان کێشەی خەڵک ھەژاری ونەداری و بێ کاری و بێ مووچەییە کێشەی خەڵک ناعەدالەتی و گەندەڵیە کێشەی خەڵک ئازادی و وئازادی بیروڕایە وکێشەی خەڵ کێشەی ژبانە ژیانێکی بەختەوەروپڕئاسایشو ئارامی ھتد ھەربۆیە دانیشتن ودانوستان وکۆبوونەوەکان وکاراکردنەوەی پەرلەمان وھەڵبژاردن و دابەشکردنەوەی پۆستەکان وھەڵوەشاندنەوەی حکومەت بچووکترین داخوازی ھەرەسەرەتایی خەڵک چارەناکات و ژیانی باشتر ناکات ونابێت خەڵکی کوردستان ھیچ ھیواو ئومێدێک بەم شتانەوە گرێ بدات باشە خۆ ٢٥ ساڵە پەرلەمان کارابووە وحکومەت کارابووە ودۆخەکەش ئاسایی بووە ودەیان ھەڵبژاردن کراوە دەیان حکومەت تەشکیل کراوە دەیان دەم وچاو گۆڕاوە سەدان وھەزاران کۆبوونەوە کراوە وھەزاران بەڵێنی گەورە گەورە بەخەڵک دراوە ئەی بۆ بچووکترین ئاڵوگۆڕ لەژیانی خەڵکیدا ڕووی نەداوە ئەی بۆ تائەمڕۆش خەڵکی کوردستان ناخۆشگوزەرانە و بێ خزمەتگوزاریە و بێ مافە و ئازادیەکانی پێشێل دەکرێ وبرسی دەکرێ ئەی بۆھەرنەدارە و ھەژارە و بێ مووچە و بێ ئاوو بێ کارەباوبێ بەشە لەھەموو مافەئینسانیەکانی ھەربۆیە تاقەڕێگەو تاقە ئەڵتەرناتیفی خەڵکی کوردستان بۆ دەربازبوون لەم نەھامەتی و ڕۆژڕەشی و بێ مافیە تەنھاو تەنھا خەبات وفشاریجەماوەری و مەدەنیانە و شارستانیانەیە.

 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک