کارەبا...مان ڕۆ!!
وەزارەتێکى زلمان هەیە بە هەزاران
فەرمانبەرى هەیە.. جگە لە خەبیرى بێ خەبەر و
شارەزاى نەشارەزا میزانیەى باشیان هەیە.. مۆنیکاو قاوەو ژوورى پڕ
سپلیت !!
ئەوا مانگێکە کارەبا
بێ ئەوەى کەسێک.. بەرپرسێک لێدوانى بدات.. هەر بە یەکجارى نەما،
باشە نابێت رونکردنەوەیەک بدەن ..
باشە جاران شەوانە دوو کاتژمێر
هەبوو.. ئەویش کاتێک ئەدرا ئەو خەڵکە پڕخەیان دەهات و لە شیرین خەودا
بوون.. خەونیان بە کارەباوە دەبینى!!
ئەوا مانگى خەوت تێپەڕى و ئەوەشمان فت
دەرچوو. ئەرێ خۆ کەسێک لەم وڵاتەدا تەریق
نابێتەوە!! کەس بەرپرسى قسەى خۆى نیە.. دەڵێت دەى
کێ !!!!بەکێیە لێخوڕە دەشتە
!..
خەڵکى ڕەخنەش دەگرێ
پێتان ناخۆشەو کفرە لەم وڵاتەدا یەک بەرپرس بڵى ئەو ئیشەم
پێ تەواو ناکرێ و
دەست لەکار بکێشمەوە.. حەیفت نەکرد !! چۆن ئەو مۆنیکا حەیاتەو سکرتێرەو نازدارەو ئەو خۆشى و سەڵًتەنەتە
بەجێبێڵێ
!!
تەلەفۆنم کرد بۆ دائیرەى کارەبا پرسیارم کرد
ئەرآ برایلە کارەبا ماوە.. وتیان بەڵآ لە سێ
شەودا دوو کاتژمێر کارەباتان دەدەینێ.. وتم
کەواتە ئۆخەى ئەمشەو ئەوو دوو کاتژمێرەمان هەیە ئەوانیش وتیان
بەڵێ ئەمشەو سەرەتانە..خواحافیزمان کرد و
وتم ماڵتان ئاوا نەبێ بۆ خۆتان کارەباتان
..
دەسا بەخوا ئەو شەوە چەند چاوەڕێ
بووین کارەبا نەهات و نەهات وتى با دڵتان شەق بەرێت.. باسى کارەبا
چەمچەمالڕ دەکرێت کە چارەسەرى کارەباى پێدەکرێت.. راستە ئەو ویستگەیە
دانراوە بەڵام خوا دەزانێ ئەو بۆریانەى کە
گازى سروشتى بۆ دەگوازنەوە کەى تەواو دەبێت
.. وەزارەتى کارەبا وڵات هەیە لە دنیادا وەک ئێمە بێ کارەبا بێت.. وەڵامەکەتان نەخێرە دەى ئیتر وەزارەتى کارەباى چى؟؟
|