په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١\٢٠١١

بـانگەواز:

کارەبا یەکسانە بە ژیانی هاوچەرخ.


بەڕێز / دەزگاکانی راگەیاندن بۆ بلاوکردنەوە.


ئێمە وەک دەستەی بالاى "هاواری خەڵک" هەڵدەستین بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکى جەماوەری بەمەبەستی خستنەرووى داواى زیاترکردنی سەعاتی کارەبای رەئیسی و کەمکردنەوەی نرخی هەردوو کارەبای رەئیسی و مۆلیدەی ئەهلی . بەم بۆنەوە داوا لە خەلکی شاری سلیمانیء ریکخراوو لایەنەکان دەکەین بۆ پشتیوانی لەم داوا رەوایە بەشداری لەم کۆبوونەوەیەدا بکەن. شایانىباسە نوینەرانى کۆبوونەوەکە بۆدانوسان سەردانى پاریزگارى سلیمانى دەکەن.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە بەڕێزتان دەکەین بە بڵاوکردنەوەى ئەم بانگەوازە هاوکاریمان بکەن


رۆژ و کات و شوێنی ئەنجامدانی خۆپیشاندان:
کۆبوونەوەکە رۆژی: دوو شەممە ، بەرواری 31 /1 / 2011 ، کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی لە بەردەرکی سەرا سازدەکرێ.


تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن:
مۆبایل: 07701427117 07702292472
ئیمەیل: hawaryxalk@yahoo.com

 

لێژنەى بالاى هاواری خەڵک
25\1\2011