٥\٩\٢٠١٠
کارێکی (محه‌مه‌د
ئیسماعیل)
ده‌بێته سیمبۆڵی
ڤیستیڤاڵێکی شێوه‌کاریی له هۆڵه‌ندا.
-
cult 2010 - ئه م ڤیستیڤاله شێوه‌کارییه هه‌موو ساڵێک
جارێک له شاری (راڵته) له هۆڵه‌ندا دا ئه‌نجام ده‌درێ و زۆر به
شێوه‌یه‌کی رێکوپێک ڤیستیڤاڵه‌که ئه‌نجام ده‌درێ، له ساڵی
2004 و 2005
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو به چه‌ند کارێکی هونه‌ریی به‌شدار ببوو ، بۆ
ئه‌م ساڵیش به چه‌ند کارێکی هونه‌ریی به‌شداریی ده‌کا.
مه‌به‌ست له‌م ڤیستیڤاڵه هونه‌رییه ئه‌وه‌یه که ده‌ریبخه‌ن
هاوڵاتیانی هۆڵه‌ندیی هه‌موویان هه‌مان مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه، له‌م
ڤیستیڤاڵه پتر گرنگیی به‌وه ده‌درێ که چۆن ده‌توانن به بێ جیاوازیی
دینیی و نه‌ته‌وه‌یی پێکه‌وه بژین له‌م وڵاته‌دا.
ڤیستیڤاڵه‌که
دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێ، هه‌ر ساڵێک که ئه‌م شێوه ڤیستیڤاله ئه‌نجام ده‌درێ
به شێوه‌یه‌کی جوان و به پێوانه‌یه‌کی گه وره پۆسته‌ر چاپ ده‌کرێ،
هه‌روا بۆ کارئاسانکردنی دۆزینه‌وه‌ی گه‌له‌رییه‌کانی ئه‌م شاره
کارتی پیشانگا بۆ مێوانانی ڤیستیڤاڵه‌که ئاماده ده‌کرێ و نه‌خشه‌ی
ئه‌و گه‌له‌رییانه‌شی له‌سه‌ر دیار ده‌کرێ که به‌شدار‌بووه
شێوه‌کاره‌کان کاره‌کانیان تێدا نمایش ده‌که‌ن.
شایه‌نی باسه بۆ ڤیستیڤاڵی ئه‌م ساڵ کارێکی
شێوه‌کار (محه‌مه‌د ئیسماعیل) هه‌ڵبژێردرا که ببێته پۆسته‌ری
ڤیستیڤاڵه‌که. دیاره هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له کاره‌کانی (محه‌مه‌د
ئیسماعیل) وه‌ک سیمبۆڵی ڤیستیڤاڵه‌که له لایه‌ن ئه‌و سه‌ندیکایه‌ی
که ئه‌رکی رێکخستنی ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ ده‌ستڕه‌نگینیی و
لێهاتوویی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو نیشانده‌دا وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی
داهێنه‌ر.
کاتی ڤیستیڤاڵه‌که: 25 -26\09\2010
ماڵپه‌ڕی
محه‌مه‌د ئیسماعیل
|