۴\١\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک:
کاره‌ساتی کانی خه‌یاران.
گێڕانه‌وه‌ی: شوانه‌وله‌ژێری/
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی سێ -
ڕه‌شی، هه‌موو زانیاری و هه‌واڵێکی له
باره‌ی ئێمه‌وه دابوو به هێزه‌کانی رژیم، بۆیه هێزه‌کانی رژیم زۆر
به باشی ده‌یان زانی که ئێمه چه‌نده ماندو و برسی و تونین، هێزمان
له به‌ر بڕاوه، ناشاره‌زاین، به کورتی ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ هێرشێکی
نزامی پێویست بوو دوژمن به باشی ده‌ی زانی، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ی هه
رواحده‌ی هین ناوچه‌یه‌که و شه‌وی پێشتریش فه‌رمانده‌ی کاروانه‌که که
له مه‌ریوانه‌وه هاتبوون گوم بوه.
ئیمه هه‌ر که زانیمان ده‌ورمان گیراوه به زوویی خۆمان ئاماده کرد
بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یان و ته‌نانه‌ت هێرش کردنه سه‌ریشیان، بۆ
شکاند‌نی گه‌مارۆکه‌یان، بووین به چه‌ند ده‌سته‌وه، ده‌سته‌ی ئێمه
پێک هاتبوین له 5 که‌س.
ئێمه هێرشمان کرده سه‌ر تیره‌شانێک که ده‌یڕوانی به سه‌ر جاده‌ی
کانی خه‌یارانداو له ماوه‌یه‌کی کورت دا هێزی دوژمنمان به‌ره‌و ناو
مۆڵگه‌کانیان راونا، له شوێنه‌که‌یان جێگیربووین، چه‌ند که‌لاکێک له
ده‌وروبه‌رمان که‌وتبوو، شه‌ڕه‌که له چه‌ند قۆڵه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو،
له لایه‌کی تره‌وه هاورێ قادر ماراویی له گه‌ل ده‌سته‌که‌ی تاکوو
چه‌ند میتری ناو مۆڵگه‌ی پاراستنی تۆپخانه‌ی کانی خه‌یاران پێشڕه‌وییان
کرد، به داخه‌وه هه‌ر له‌وێ هاوڕێ قادر به گوله‌ی داگیرکه‌ران شه‌هیدکرا.
دوژمن حه‌په‌سابوو، لای وابوو هه‌موومان ده‌گرن، به‌ڵام نه‌یده‌زانی
هێزی پۆڵایینی پێشمه‌رگه بۆ رۆژی سه‌خڵه‌ت و چه‌ڵه‌مه دروست کراوه،
نه‌یانده‌زانی که پێشمه‌رگه‌ی به باوه‌ڕ، له به‌رامبه‌ر سه‌ختی دا
به وره‌تر ده‌بێت، وه‌ک ده‌شتی شاره‌زوور له به‌رامبه‌ر قرچه‌ی خۆره‌تاو
خۆڕاگره، وه‌ک چیاکانی چل چه‌مه سنگی کراوه‌یه بۆ پێشوازی له
کێشه‌کان، له سه‌خڵه‌تدا، پێشمه‌رگه‌ی یانێ رۆڵه‌ی رۆژی ته‌نگانه.
ئه‌و شوێنه‌ی که ئێمه لێی دامه‌زرابووین ده‌یڕوانی به سه‌ر جاده‌که‌دا،
ده‌ماندیتن په‌یتا په‌یتا هه‌ر هێزی دوژمن ده‌هات و به سه‌ختی
تۆپبارانی ده‌کردین، به بۆنه‌ی و‌شکی پووشوو په‌ڵاشیشه‌وه له چه‌ند
لایه‌ک ئاگر که‌وتبوه‌وه، پێشمه‌رگه‌ی توونی چاوی هه‌ر دووکه‌ڵو ئاسنی
ده‌دیت، به‌ڵام خۆڕاگر، ئیمان به ڕێباز وه‌کوو کێو له به‌رامبه‌ر
دوژمنی دڕو تێر و ته‌سه‌لو تاددان موسه‌له‌حدا هه‌موانی وه‌ک سه‌وڵ سه‌ربه‌رزانه
راگرتبوو.
ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی ئێمه له 2 شوێن دامه‌زرابووین هه‌ر له په‌سا
هێرشیان ده‌کرده سه‌رمان، به‌ڵام هه‌ر جاره خراپتر له جاری پێش تێک
ده‌شکان و به‌ره‌و دوا پاشه‌کشێیان ده‌کرد، هه‌رکات هێرشیان ده‌کرد
بۆ ئه‌و تیره‌شانه‌ی له ده‌ستمانی بسێننه‌وه له کاتی هێرشه‌که‌یاندا
چه‌ند که‌سێکێان لی ده‌کوژراو ئه‌وانیان هه‌ڵده‌هاتن.
هه‌وا زۆر گه‌رم بوو، بۆنی پیسی دوکه‌ڵ و کوژراوه‌کانێان تینوێتیمانی
زیاتر ئه‌کرد و ئه‌وه‌نده‌ی تر بێ هێزی کردبووین، ته‌قه‌مه‌نیمان به‌ره‌و
ته‌واو بون ده‌ڕوێشت، ده‌بوا گوله‌مان به خه‌سار نه‌دایه.
که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌و گه‌مارۆیه چه‌نده درێژه‌ی ده‌بێت، فیشه‌کمان
که‌وتبوه کزی، نه‌مانده‌زانی چ بکه‌ین، هاوڕێیانیتر هه‌ر واحده‌ی له
شوێنی خۆی خه‌ریکی شه‌ڕ بوون، ته‌قه له هه‌موو لایه‌ک گه‌رم بوو، ده‌بوا
رێگا چاره‌یه‌کمان بۆ به‌ده‌ست هێنانی فیشه‌ک بدۆزیبایه‌ته‌وه، به
هاورێیه‌ک که لام دانیشتبوو وتم بامن برۆم بۆ سه‌رئه‌و که‌لاکانه
بزانم ده‌توانم ته‌قه‌مه‌نی و شایه‌د ئاویشیان پێ بێت له‌گه‌ل خۆم
بیهێنم، هاوڕێکه‌م و‌تی نه‌فه‌رێک له گه‌ل خۆت به‌ره ئێمه‌ش تا راده‌یه‌ک
ئاگامان لێتان ده‌بێت، به وریاییه‌وه بڕۆن نه‌کا له‌و بنه
به‌ردانه‌دا جاش و پاسداری برینداری تیا بێت و ته‌قه‌تان
لێبکه‌ن، جیاواز له هێزه‌کانی تری رژیم که ته‌قه‌تان لێ ده‌که‌ن
بۆیه دیسانه‌وه داواتان لێ ده‌که‌م زیاتر وریا بن.
وتم نه کاکه خۆم به ته‌نیا ده‌رۆم، خۆ دوو ر نییه، 50 میترێک
نێوانی ئێمه تا که‌لاکه‌کانه، من به و‌رده ورده‌و به وریاییه‌وه
ڕۆشتم، که‌لاک له پاڵ که‌لاکی دوژمن که‌وتبوو چوومه سه‌ر چه‌ند که‌لاکێک،
ئه‌وه‌ی که کڵاشینکۆفی پێ بوو مه‌خزه‌نه‌کانیم هێنا له گه‌ل بڕێک
نارنجۆکی ده‌ستی، گه‌رمای هه‌وا کارێکی کردبوو که ته‌رمه‌کانی دوژمن
به خێرایی بۆگه‌نیان کردبوو، بۆیه زۆر نه‌متوانی بێسم تا به شوێن مه‌تاره‌ی
ئاوه‌کانیاندا بگه‌ڕێم، به په‌له گه‌ڕامه‌وه، هاورێیان هاتن به
پیرمۆ، لایان وابوو ئاوم هێناوه، رووم تێکردن له نیگایاندا زانیم که
داوای ئاو ده‌که‌ن، پێیانموت نه کاکه ئاوی چی؟ ئاو و خوێن تێکڵاو بوه.
شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئێمه ئه‌وه‌نده له ورده‌کاری قۆڵه‌کانی
تر ئاگادار نه‌بووین هه‌ندێک زانیاریمان ده‌بیست له‌رێگای بێسیمه‌کانه‌وه
به‌ڵام ورده‌کاری و چۆنیه‌تی شه‌ڕی قۆڵه‌کانی ترمان نه‌ده‌زانی، له
جاده‌ی خواروی ئێمه که 400 تا 500 میترێک دوور بوو لێمان، دیتمان
جاش و پاسداره‌کان به ته‌مای شتێکن، چه‌ند ماشین به تۆپی 120 و به
دۆشکاوه ده‌هاتنه پێش، هاورێیه‌ک که لاما دانیشتبوو تازه
پێیشمه‌رگه بوو، ئه‌زمونێکی وای نه‌بوو له شه‌ڕو به‌سه‌رهاته‌کانی،
و‌تی کاکه باوه‌رکه زۆر ماندووم و توونیمه، وتم کاکه هیچ نییه هه‌ر
ده‌یپرسی وده‌یوت: کاکه تۆ گۆری کاک فواد پێم بڵی هه‌موو شه‌ره‌کان
ئاوه‌هان؟
منیش ده‌موت نه بابه، باوه‌ڕکه دوای چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌مه
یه‌کم جاره شه‌ڕی وا سه‌خت و ناخۆش ده‌بینم، هیچ نییه خوڕاگره،
ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ی زۆری تێدایه، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه
له‌وانه، ده‌بێت به گشتمان خۆراگری خۆمان نیشان بده‌ین، رۆژ به‌ره‌و
کۆتایی ده‌ڕوا، ئه‌وه‌نده‌مان نه‌ماوه به‌ره‌و ده‌ربازبوونمان له‌م گه
مارۆیه.
ئه‌و تازه پێشمه‌رگه‌یه دڵه‌راوکێی زۆری بوو، په‌یتا په‌یتا پرسیاری
ده‌کرد، ناحه‌قی نه‌بوو خۆیشمان سه‌رمان لێ شێوابوو، ئێمه زاڵ بووین
به‌سه‌رشوێنی شه‌ڕه‌که‌دا، زۆربه‌ی جموجووڵه‌کانی دوژمنمان ده‌بینی، هه‌ر
هاتوچوویه‌کمان له هێزی دوژمن ده‌بینی ئه‌م ره‌فێقه‌مان به خێرایی
پرسیارێکی دیکه‌ی ده‌کرد، منیش و هاوڕێیانی تر ده‌بوا به ماندوویه‌تی
و توونیه‌یتی و برسیه‌تی هه‌م خۆراگربین، هه‌م له به‌رانبه‌ر دوژمن‌دا
شه‌ڕ بکه‌ین و هه‌م ده‌بوا دڵخۆشی و دڵنه‌وایی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان
بدایه‌ته‌وه که تازه ببوونه پێشمه‌رگه نه‌ک به مه‌به‌ستی
دڵخۆشی به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنیان و بارهێنانیان.
پرسیارێکی تری کرد‌و و‌تی کاکه ده‌بینی دیسان هێره‌شیان هێنا؟
وتم باشه ده‌زانم هیچ نیه کاکه، ئاگامان لێیانه با بێنه پێش ئه‌و
کات لێیان ده‌ده‌ین، ئاخر ئێمه ده‌بوا ده‌ستمان به فیشه‌که‌وه
بگرتایه‌ت، بۆیه ده‌بوا به که‌مترین فیشه‌ک زۆرترین خه‌سار به
دوژمن بگه‌یه‌نین، ئه‌زانم به راستی توونیه‌تی هه‌م بۆ تۆ هه‌م بۆ هه‌موو
هاوڕێیان زۆرێ هێناوه به‌ڵام گوێ مه‌ده با هێزی دوژمن بێنه پێش تا
ده‌گه‌نه 10 تا 15 میتری‌مان، ئینجا ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ین و تێکیان ده‌شکێنین،
دیاره هه‌ندێک ده‌سکه‌وتیشیان وه‌ک فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی لێده‌گرین به‌ڵکوو
ئاویشیان پێ بێت و ئێمه‌ش بتوانین ئاوه‌کانیان لێ بسێنین و تۆیش و
ئێمه‌ش له توونیه‌تی رزگارمان بێت، دڵنیا به ئاویان پێیه.
ئه‌و هاوڕێیه به‌و قسانه‌ی من دڵ خۆش بوو، زۆر بێ سه‌برانه ماتڵی
هاتنه پێشی هێزه‌کانی دوژمن بوو، دڵخۆش بوو که دێن و ته‌فروو
توونایان ده‌که‌ین.
زوو زوو ده‌یوت کاکه ئه‌مانه بۆ زوو نایه‌نه پێش؟
خۆمن خنکام له توونیه‌تیدا.
وتم کاکه‌به راستی زۆرت تونییه؟
و‌تی به‌ڵێ.
وتم ده‌توانی میزی خۆت بخۆیته‌وه؟
له‌وانه‌یه یارمه‌تیت بدا، و‌تی من ناتوانم، بمرم له توونیا باشتره
تاکوو میزی خۆم بخۆمه‌وه.
جێگا ساندیسێکم هه‌بوو هه‌م لێوانی ئاو خواردنه‌وه‌م بوو هه‌م له
پشووگاکاندا چام تێدا ده‌خوارده‌وه، جاروباریش نان‌و دۆمان ده‌خوارد
دۆکه‌م تێده‌کرد، دوای ته‌واو بوونی کاره‌که‌م ده‌منووشتانده‌وه‌و له
گیرفانم ده‌هاوێشته‌وه، ئاخر بۆ ئێمه‌ی پێشمه‌رگه شتێک پێویست بوو
که جێگیر نه‌بێت و سووک بێت، له‌و کاتانه‌دا باشترین شت بوو، منیش‌جێگای
ساندیسه‌که‌م ده‌رهێناو به ناچار میزم تێکردو له به‌ر چاو ئه‌و
هاوڕێیه‌وه ده‌ستم کرد به خوارده‌نه‌وی، ئینجا ئه‌ویش چاوی له من کرد،
هه‌رچه‌ند که زۆر ناخۆش بوو، به‌ڵام ده‌مو قورگمان ئه‌وه‌نده و‌شک
بوو که لێومان قڵیشابوو، زمانمان ماسی بوو، قورگمان پێکه‌وه‌وه
لکابوو، هه‌ناسه‌مان بۆ نه‌ئه‌درا، له رێگای بێسیمه‌وه پێوه‌ندیمان
به هاوڕێیانی تر له قۆڵه‌کانی تری شه‌ڕه‌وه کرد، ئاگادار بووین که
زۆرێک له‌و هاوڕێیانه له توونیه‌تی و ماندوویه‌تی و عاره‌ق‌کردنه‌وه‌ی
زۆردا له سه‌ر خۆ چووبوون.
ئه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی زیاوه‌مان پێ بوو وه‌ک نان، پاره‌و زۆر که‌لوپه‌لی
تر تورمان دان و هه‌رچی به‌ڵگه‌و نووسراوه‌ی ته‌شکیلاتی که هه‌ڵگری نه‌هێنییه‌ک
بوو هه‌مویانمان سووتان، ته‌نیا فیشه‌کمان هێشتبوه‌وه، که‌س هێزی تیا
نه‌مابوو، رێگایه‌کی 50 مه‌تریمان به 10 خوله‌ک بۆ نه‌ده‌بڕا، هێزی
تازه نه‌فه‌سی دوژمن زۆر، تێر وتۆخ و هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کیان پێ بوو.
ئێمه‌چی؟
ئێمه‌ی ماندوو مردوو ته‌نیا باوه‌ڕێکی پته‌ومان پێ بوو، هاوڕێیانی به‌شی
پزشکی هه‌ر خولکه‌یان ده‌هات به ناو سه‌نگه‌ره‌کاندا، ئاو موقه‌ته‌رێک
که له ده‌رزییه‌کی پنیسیلین ده‌کرا، لای ئێمه ببوه ئاوی زرێبار،
هاوڕێیانی به‌شی پزشکی تۆزێک ئاو موقه‌ته‌ریان ده‌کرده سه‌ر لۆکه‌یه‌ک
و به مقه‌ستی پزشکی ده‌یانهێنا له ناو قوڕگی هاوڕێیانی توونیان ده‌تکاند،
به‌ڵکوو تۆزێک قوڕگی هاوڕێیان ته‌ڕ بێته‌وه لانیکه‌م له تونیه‌تیدا
نه‌خنکێن و بتوانن هه‌ناسه بده‌ن.
رۆژ به‌ره‌و ئێواره ده‌چوو، سێبه‌ر و‌رده و‌رده تارای ره‌شی به سه‌ر
چه‌ند شوێنێکا کێشابوو، ئه‌م سێبه‌ره موژده‌ی خۆشی بوو بۆ ئێمه، به‌ڵام
ئێمه نه‌مانده‌زانی چۆن ده‌توانین که‌ڵک له تاریکی وه‌ربگرین، ده‌نگی
تۆپ و گوله و په‌یتا په‌یتا بڵه‌ندگۆی قه‌رارگاکان که داوایان لێمان
ئه‌کرد خۆمان ته‌سلیم بکه‌ین تێکڵاو ببوو، توونییه‌تی و برسییه‌تی و
ماندوو بوون وای لێکردبووین که ئیتر بارودۆخی ته‌ندروستیمان به‌ره‌و
خراپی ده‌رۆیشت، هێزی داگیرکه‌ر هه‌ر له دووی فرسه‌تو فڕوفێڵ بوو، به‌رده‌وام
هه‌ر هێزی تازه ده‌هات، ماشینه‌کانی دوژمن نزیکتر بوونه‌وه.
به هاوڕێیه‌ک که تیرباری قه‌ناسه‌ی پێ بوو وتم، ئه‌و قه‌ناسه‌مه به‌رێ،
لێم وه‌ر گرت، ده‌ستم کردبه ته‌قه لێیان، چه‌ند که‌سێ له‌و که‌سانه‌ی
که له پشتی دۆشکه‌که‌وه بوون کوژران، 3 ماشینیان لێ به جێماو
دیسان هه‌ڵاتنه دواوه، هاورێیه‌کی تر به ئارپی‌جی هه‌وڵی ده‌دا
ماشینه‌کان بسوتێنی منیش به قه‌ناسه، له پڕ ماشینیکیان ئاگری گرت،
دوژمن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ده‌یزانی ئێمه ماندوو برسی و توونین به‌ڵام
له به‌رانبه ئێمه‌دا وره‌یان ڕووخابوو خۆیان له به‌رانبه‌ر ئێمه‌دا
بۆ ڕانه‌ده‌گیرا.
بێ ئاویی هه‌موو هاوڕێیانی لاواز کردبوو، چه‌ند که‌سێکمان له سه‌ر خۆ
چبوون، من خه‌ڵکی نزیکی ناوچه‌ی شه‌ڕه‌که بووم، به‌و ده‌ور و به‌ره
زۆر شاره‌زا بووم لام وایه شاره‌زابوون به ناوچه له فه‌ر‌مانده‌یی
گرینگتر بێت، لای من وابوو که ئیمه نابێ بوێستین تا باروودۆخی ته‌ندروستی
هاوڕێیان به‌ره‌و خراپتر بڕوا، ده‌بێ له شوێنی شه‌ڕه‌که ده‌رباز بین
و به‌ره‌و ناڵه‌شکێنه که شاخێکی به‌رانبه‌ر گوندی دووماڵه و تووتمه‌ره
بڕۆین، هه‌رچه‌ند ده‌مزانی له‌وانه‌یه خه‌ساره‌ت بده‌ین، به‌ڵام
خاسییه‌تی ناڵه‌شکێنه ئه‌وه‌بوو که دوور ده‌که‌وتینه‌وه له
قه‌رارگاکانی رژیم و دوور له جاده‌و نزیکتر به ئاو، ده‌یشمزانی به‌ر
له ناڵه‌شکێنه له چۆمی کانی خه‌ێاران هێزه‌که‌مان ده‌توانن ئاو
بخۆنه‌وه، ئه‌و روژه‌یش پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده توونی بوو که
ته‌نانه‌ت ئاماده بووین خۆمان به‌ئاو و ئاگردا بده‌ین بۆکه‌مێ ئاو.
ئێمه بڕیارمان دا که هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌و گه‌مارۆیه تێک بشکێنین و
بکه‌وینه پشت دوژمن و بتوانین ئاو و ئازووقه بهێنینه‌وه به ده‌م
هاوڕێیانه‌وه، ده‌بوا خۆمان بگه‌یاندایه‌ته شوێنێک هه‌م گه‌مارۆکه
بشکێنین، هه‌م بتوانین بێینه‌وه به هانای هاوڕێیانی تره‌وه.
خۆمان ئاماده کرد بۆ شه‌رێکی سه‌رو ماڵی، ماتڵ بووین هه‌وا تاریک
دابێت، و‌رده و‌رده رۆژ ماڵاوایی له و روژه ناخۆشه ده‌کرد، ئێمه
که‌م که‌م که زانیمان ئیتر دوژمن توانای هێرش کردنی نه‌ماوه بۆ
ئه‌م شوێنه‌ی ئێمه، ته‌پۆڵکه‌که‌مان به جێ هێشت و به‌ره‌و شوێنی
پێش ده‌ست پێکردنی شه‌ره‌که بۆ په‌یوه‌ست بوون به هاوڕێیانی تره‌وه
ڕێکه‌وتین، ئه‌و 5 که‌سه‌ی ئێمه بۆ ئاخه‌رین جار چووینه سه‌ر
گڵکوی شه‌هید حسه‌ین و ماڵاوایمان لێ کرد و په‌یمانمان له گه‌ل
به‌سته‌وه که تا وه‌دی هاتنی ئاواته‌کانی له تێکۆشان ڕانه‌وه‌ستین
یان ئێمه‌ش ده‌چینه ریزی گیان به‌ختکردوان یان ئاواته‌کانی شه‌هید
حوسه‌ین وهه‌موو شه‌هیدانی تر وه‌دی دێنین.
فه‌رمانده‌ی گشتیم دیت و پێشنیارم پێ کرد که رێگاکه‌مان بگۆڕین، به‌ڵام
هیچ و‌ه‌ڵامی نه‌بوو، له به رئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌کی وای له سه‌ر
ناوچه‌که نه‌بوو، ڕێکه‌وتین به‌ره‌و نێو توپخانه‌ی کانی خه‌یارا ن، ته‌قه
هه‌ر به‌رده‌وام بوو، من زوو زوو به هاورێیانم ده‌وت دامه‌نیشن هه‌ر
ده‌ڕویشتین و هه‌ر ته‌قه بوو، به ته‌قه و بڕینی ڕێگایه‌کی زۆر
چووینه نێو ده‌شته‌که، یانێ ناوه‌ڕاستی قه‌رارگاکه، چه‌ندین جار له
بۆسه که‌وتین نه‌مانده‌زانی چه‌نده له هاوڕێیان به جێ ماون، یان
شه‌هیدبوون، زۆرینه‌ی هاوڕێیان شاره‌زا نه‌بوون، ئه‌وه 2 شه‌و و 2
رۆژ بوو له‌و گه‌رمای هاوینه‌دا له ناو ترس و دڵه‌راوکێ و ته‌قه و
دووکه‌ڵو بکوژه و به‌ریده‌دا ئاومان نه‌خواردوه‌ته‌وه ئێسته‌یش گه‌یشتووینه‌ته
ناو دڵی قه‌رارگاکه‌ی دوژمن، له‌ده‌شتاییه‌کدا چوار ده‌ورمان سه‌نگه‌ری
دوژمنه.
|