١٠\١\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک:
کاره‌ساتی کانی خه‌یاران.
گێڕانه‌وه‌ی: شوانه‌وله‌ژێری/
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی
چوار -
ئێمه ده‌بوا رێگای ناو قه‌رارگاکه‌مان ببڕیایه‌ت و له پشت
قه‌رارگاکه‌وه که کێوێکی به‌رز بوو بڕۆیشتینایه‌ته سه‌ر، به‌ر له‌وه‌ی
ده‌ست بده‌ینه کێوه‌که ئاومان په‌یداکرد، رۆیشتنمان له بیرچوه‌وه،
زۆر ده‌مێک بوو تامه‌زرۆی دیتنی ئاو بووین، به‌و دوو رۆژه به قه‌د ته‌مه‌نێکی
زۆر پێستمان وشک بووبوه‌وه، واحده‌که‌ی ئێمه که له پێێشه‌وه بووین،
له هاوڕێیاینی تر دوور بووین ده‌ستمان کرد به ئاو خواردنه‌وه، هه‌ر
چیمان ده‌خوارده‌وه توونیه‌تیمان نه‌ده‌شکا، ته‌نیا سکمان هه‌ڵده‌ماسی،
رێگاکه‌مان له نێو قه‌راگاکه‌وه بڕیبوو، بۆیه کاتی هاتن ده‌بوا زۆر
وریا بین، خشه‌مان نه‌یه‌ت به‌و هۆیه‌وه و ئه‌وه‌ی که ئیتر هێزی
رۆیشتنیشمان نه‌مابوو نه‌مانتوانیبوو رێگای زۆر ببڕین، هێشتا رێگایه‌کی
دوور به‌ڵام به‌ره‌ووژورکه‌ی سه‌ختیشمان مابوو بیبڕین، ماوه‌یه‌کی
زۆریش به ئاو ده‌رهێنان له‌و بیره‌و خواردنه‌وه‌ی ئاو سه‌رقاڵ
بووین، کاتمان لێ که‌وتبوه دێر، شه‌وگار هێنده‌ی نه‌مابوو، ده‌بوا به
زوویی له‌ویا ده‌رباز بووینایه‌ت.
له کاتی ئاو خواردنه‌وه‌که‌دا گه‌مارۆ درابووین و له پڕ دراینه
به‌ر ته‌قه، ئه‌م جاره ئیتر ئاماده‌ی نه‌به‌ردێکی تر بووین به تین
و ته‌وژمێکی تره‌وه، ده‌بوا به‌ره‌و پێش برۆیشتینایه‌ت رێگای به‌ره‌ودوامان
زۆر ئاسته‌م بوو، ئاخر شوێنه‌که‌مان زۆر خراپ بوو، ده‌شتایی بوو، له
ناو قه‌رارگای دوژمن بووین، به‌ره‌و دوا ئه‌گه‌ر بهاتینایه‌ته‌وه ده‌بوا
به ناو هه‌موو هێزه‌کانی دوژمن‌دا بگه‌ڕاینایه‌ته‌وه، بۆیه به‌ره‌و
پێش بۆ سه‌ر یاڵه‌که که که‌وتبوه پشت قه‌راگاکانه‌وه پێشڕه‌ویمان
کرد و سه‌رکه‌وتین، لێره‌شدا شه‌رێکی توند بوو به‌تووشمانه‌وه.
ماندوویه‌تی و هیلاکی رێگا‌و داخی 2 رۆژ بێ ئاوی و گیان به‌ختکردنی 3
هاوڕێ واته هاوڕێیان حوسه‌ین بێلو، قادر ماراو، موحه‌مه‌د موحه‌مه‌دزاده
ناسراو به موحه‌مه‌د میراوا، وای لێ کردبووین که ئه‌گه‌ر هێزی دوژمن
سه‌د هێنده بوایه‌ت لامان هێچ نه‌بوو، ته‌نیا رووبه‌ڕویان ده‌رۆیشتین
و به ئیراده‌یه‌کی پته‌و شه‌ڕمان ده‌کرد.
ده‌بوا ئه‌و گه‌مارۆیه‌مان تێک بشکێندایه‌ت به‌ڵکوو رێگای ده‌رباز
بوونی هاوڕێیانی تر بکه‌ینه‌وه، هه‌وا به‌ره‌و رۆشنایی ده‌رۆیشت، له
زۆر لاوه هێزه‌کانی رژیم به شوێنه‌که‌ی ئێمه‌یان زانیبوو، بۆیه
ئاگرێکی خه‌ستیان کرد به‌سه‌رماندا، له‌چه‌ند قۆڵه‌وه به هه‌مو جۆر
چه‌کێک دایان گرتین، به ئار پی جی، دۆشکا، په‌دافه‌ند، به‌ڵام ئێمه
هه‌ر له ئه‌وپه‌ڕی خۆراگریدا به‌شه‌ڕ توانیمان سه‌ر رێگای خۆمان پاک
بکه‌ینه‌وه و به‌ره‌و لووتکه‌ی کێوه‌که ده‌رچووین، ئێمه‌و خۆره‌تاو له
سه‌ر کێوه‌که پێک گه‌یشتین.
له سه‌روندی ئه‌م کێوه‌دا ده‌مانڕوانییه شوێنی شه‌ڕه‌که، دامه‌زرابووین،
چاوه‌روان بووین هێرشێ تر بکه‌نه سه‌رمان، له خواره‌وه ته‌قه هه‌ر
گه‌رم بوو، جار‌و بار ده‌نگی تۆپ و دۆشکه، جار و باریش دووکه‌ڵ و ته‌قه‌ی
چه‌کی چکۆله وه‌ک تیربار و کڵاشینکۆف و ژ3 ده‌هات.
ژماره‌یه‌ک له هاوڕێیان له شوێنێ شه‌ڕه‌که‌ی دوێنێ به جێ مابوون، به
داخه‌وه هه‌موو ناشاره‌زا بوون، له وه‌زعیان ئاگادار نه‌بووین، بۆیه
ماینه‌وه که دیسانه‌وه بڕۆینه‌وه به دوای ئه‌واندا، ئاخر ئه‌و
هاوڕێیانه نابه‌ڵه‌وی ناوچه‌که بوون و هه‌ر یه‌که‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کی
تری کوردستان بوون، ژماره‌یه‌کی زۆریان ئه‌و که‌سانه بوون که تازه
هاتبوون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی.
تا ئه‌و کاته دوژمن ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری لێ کوژرابوو، ژماره‌یه‌کی
زۆریشیان لێ بریندار ببوون، به‌شێکی زۆر له مۆلگه‌و سه‌نگه‌رو ماشین و
بنکه‌کانیان له لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه تێکڕمابوو، ئێمه‌ش سه‌رجه‌م له
شه‌ڕه‌که‌دا 2 شه‌هیدمان دابوو که بریتی بوون له؛ هاوڕێ قادرماراویی‌خه‌ڵکی
ماراوی کامیاران و هاوڕێ موحه‌مه‌د میراوا خه‌ڵکی میراوای بۆکان.
هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش و سوپا و جاشه‌کانی ناوچه بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی ته‌رمی
کوژراوه‌کانی خۆیان له شوێنی شه‌ڕه‌که‌دا هه‌ر خولکه‌یان ده‌هات، ئێمه‌ش
زۆرێک له‌و هاوڕێیانه که به جێ مابوون له برسی و تونیه‌تی دا به
بێهۆشی له ناو دار‌و ده‌وه‌نه‌کاندا که‌وتبوون، ئه‌م هاوڕڕێیانه که
له چنگی توونیه‌تی رزگاریان ببوو ئه‌م جاره برسیه‌تی زۆری بۆ
هێنابوون ئاخر 3 هه‌مین رۆژ بوو که به سکی برسی شه‌ڕیان ده‌کرد و خه‌ریکی
راکردن و هه‌ڵات هه‌ڵات بوون، وه‌زعی ته‌نده‌روستیمان باش نه‌بوو، تازه
که توونیه‌تیمان شکا، زانیمان ده‌ردی برسییه‌تییه‌که‌مان ماوه،
بۆیه هه‌مو له بار‌و دۆخێکی خراپ دا بووین، زۆر که‌س له هاوڕێیان هه‌ر
له‌ویا نه‌خۆش که‌وتن، ده‌ست و دڵمان ده‌له‌رزی، دڵمان تێک هه‌ڵده‌چوو،
چاومان رێشکه‌و پێشکه‌ی ده‌کرد، سه‌رمان گێجی ده‌خوارد، به سه‌ر پێوه
نه‌مانده‌توانی خۆمان راگرین.
ئێمه که‌وتبووینه پشت شه‌ڕه‌که‌وه ده‌بوا فکرێکمان بۆ په‌یدا کردنی
نان و ئاو بۆ هاوڕێیان بکردایه‌ت، بۆ په‌یدا کردنی ئاو و خوارده‌مه‌نی
له گه‌ل هاورێ عوسمان وله‌ژێری (که چه‌ند ساڵ دواتر له شاری
سلێمانی به ده‌ستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی شه‌هید کرا) چووین بۆ
بینینی خه‌ڵکانیک که له‌و کێوانه‌ی ده‌ورووبه‌ر خه‌ریکی جاچکه کردن
بوون، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکمان بینی، چه‌ند که‌سێکمان نارد بۆ هاوردنی خواردن
و چه‌ند که‌سیشیان بۆ کۆ کرد‌نه‌وی هه‌واڵ ناردنمان بۆ نێو شاری مه‌ریوان
و ئاوایی دزڵی که نزیک بوو به شوێنی شه‌ڕه‌که‌وه.
ئه‌و شوێنه که لێی مابووینه‌وه که‌مێ له ئاو دوور بوو، جا بۆیه له
هێستره‌کان و ده‌به‌و جه‌وه‌نه‌ی ئاوی ئه‌و خه‌ڵکه که‌ڵکمان وه‌رگرت
بۆ هێنانی ئاو.
پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده توونی بوون ئاو تێری نه‌ده‌کردن زۆر که‌سیان هه‌رچیه‌کیان
ده‌خوارد ده‌ڕشانه‌وه، ته‌قه له شوێنی شه‌ڕی دوێنێ هه‌ر به‌رده‌وام
بوو، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ناردبوونمان بۆ هه‌واڵ زانین گه‌ڕانه‌وه
لامان، به‌ڵام به کۆڵێ هه‌واڵی ناخۆشه‌وه، هه‌واڵی به دیل گرتنی چه‌ند
پێشمه‌رگه‌یه‌کی بریندار‌و چه‌ند که‌سێکی تازه پێشمه‌رگه‌یان بۆ
هێنایووینۆ، یه‌کێ له‌و خه‌ڵکانه‌ی که ئاشنای بنه‌ماڵه‌مان بوو بۆ
کۆکرده‌نه‌وی هه‌واڵی زیاتر ده‌چێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان، له‌وێ
دایکی خۆمی دیبوو له به‌ر ده‌رگای نه‌خۆشخانه ی مه‌ریوان.
له‌دایکمی پرسیبوو، دایه ئامین لێره چ ده‌که‌ی؟.
له وڵامدا داێکم ده‌ڵێ ئیتلاعات له دووی نا‌ردوم که بێم مه‌یتی کوڕه‌کانم
وه‌رگرمه‌وه، کابرایش به دایکمی وتبوو دایه گیان من هه‌ر ئێسته
لایان بووم و شوکر حاڵیان باشه، سڵامه‌تن که‌واته هیچ نیگه‌رانی کوڕه‌کانت
مه‌به‌و گوێ مه‌ده‌ره هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و قسه‌ی پڕ‌و پووچی هێزه‌کانی
رژیم، هه‌سته برۆ ڕوه‌و ماڵی خۆت و له سڵامه‌تی کوڕه‌کانت دڵنیا به.
هه‌رکات که شه‌رێک ڕووی ئه‌دا ئیداره‌ی ئیتلاعات له دووی بنه‌ماڵه‌ی
پێشمه‌رگه‌یان ده‌نارد بۆ برده‌نه‌وی ته‌رمی منداڵه‌کانیان به بێ ئه‌وه‌ی
منداڵێک گیانی به‌خت کردبێت و ته‌رمێک هه‌بێت، ته‌نیا به مه‌به‌ستی
ئازار دانی رۆحی بنه‌ماڵه‌کان. ئه‌و 2 رۆژه له به‌ر سه‌خت بوونی شه‌ڕه‌که
خه‌ڵکی مه‌ریوان زۆر ناره‌حه‌ت و دڵ نیگه‌ران بوون و ئیتڵاعاتی مه‌ریوان
وه‌ک هه‌میشه بۆ ئازاردانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کان چووبوه ماڵی
پێشمه‌رگه‌کان و هه‌واڵی کوشتن یا به دیل گرتنی منداڵه‌کانیانی پێ
دابوون، ئه‌م هه‌واڵه به خێرایی له شار و ناوچه‌که ده‌نگی دابوه‌وه،
دایکم زۆر جار ده‌یوت ڕۆڵه ده‌ترسم ئه‌و هه‌واڵه ڕۆژێک بێت به راست.
دوای چه‌ند جارێک تۆپ باران کردنی شوێنی حه‌سانه‌وه‌مان، رۆژ خۆی
ئاماده ده‌کرد به‌ره‌و ماڵاوئایی کردن له ئێمه‌و دیسان ڕێگه‌دان به
ئه‌ستێره‌و مانگ تا به‌یانی هاوڕێمان بن، ئه‌م شه‌وه هاوڕێیانی‌تر که
له شوێنی شه‌ڕه‌که‌دا مابوونه‌وه به شه‌ڕو تێکشکاندنی گه‌مارۆی
دوژمن توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه لای ئێمه، ئێمه‌ش ئاو‌و نان و ئازووقه‌مان
بۆ ئاماده کردبوون. له‌و ماوه‌یه‌دا تا هاوڕێیان که له شوێنی شه‌ڕه‌که
ده‌ر باز بوون و گه‌یشتنه سه‌ر کێوه‌که له رێگای ئه‌و خه‌ڵکانه‌وه
که هاتبوون بۆ جاجکه کردن بۆ ئه‌و ناوچانه، توانیبوومان بڕێک نان و
ئازووقه‌و خوارده‌مه‌نی و ئاو ده‌ست بخه‌ین، ئه‌وان له‌و بابه‌ته‌وه
زۆر یارمه‌تیان داین و جگه له‌وه‌ی ئازووقه‌کانی خۆیان بۆ داناین به
خێرایی به‌ره‌و دێهاته‌کانی ده‌ورووبه‌ر که زۆر دوور نه‌بوون له
شوێنێ شه‌ڕه‌که رێئه‌که‌ون وبڕێکی زۆر ئازووقه‌و خوارده‌مه‌نییان بۆ
هێناین.
ئیتر خۆمان ئاماده ده‌کرد بۆ بڕینی رێگایه‌کی زۆر دوور، هه‌ر ئه‌و
رۆژه من له‌گه‌ل فه‌رمانده‌ی هێزه‌که و چه‌ند به‌رپرسێک قسه‌م کرد‌و
پێشنیارم کرد که من و چه‌ند که‌سی تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری
شوێنی شه‌ڕه‌که تا ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌ک له شوێنێک ماوه‌ته‌وه و پێویستی
به یارمه‌تیمان هه‌یه یارمه‌تی بکه‌ین وبیهێنینه‌وه.
نازانم چۆن بوو که ئه‌م جاره پێشنیاره‌که‌ی منیان قه‌بوول کرد! ئاخر
له‌و شه‌ڕه‌دا جیاواز له ماندویه‌تی و تونیه‌تی وبرسیه‌تی، خه‌می
گیرۆده‌بوون له‌و داوه‌دا و ترسی فه‌رمانده‌کان له قورسی کاره‌ساته‌که
سیمای هه‌موانی خه‌مبار و په‌شێو کردبوو، بۆیه هه‌ر کات پێشنیاری هه‌ر
کارێکیتر ده‌کرا به ترس ونگه‌رانییه‌وه وڵام ئه‌درایه‌وه، چون مه‌ترسی
له خه‌ساری زیاتر ئه‌کرا، باوه‌رم نه ئه‌کرد فه‌رمانده‌ی گشتی به‌و
هاسانییه مل به داخوازییه‌که‌م بدات.
ئه‌م شه‌وه که هاوڕێیان به‌ره‌و شوێنێکی تر وه‌ڕێ که‌وتن من و 2
هاورێی تر گه‌ڕاینه‌وه بۆ نزیکی شه‌ڕه‌که، هه‌ر هێشتا لێره‌و له‌وێ
ته‌قه بوو، ئێمه تووشی چه‌ند ته‌قه‌یک هاتین، من له پێیشه‌وه ده‌چووم،
دیتم 2 نه‌فه‌ر به‌ره‌و من ده‌هاتن، مانگه شه‌وبوو، به 2 هاورێکه‌م
وت 2 که‌س ده‌بینم وابزانم هاورێیانی خۆمانن، بۆیان دانیشتین وتم ئه‌گه‌ر
ئه‌وان بوون باشتر ئه‌وا یه‌ک ده‌گرینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌بوون
ته‌قه ناکه‌ین با نه‌زانن ئێمه لێره‌ین، به خۆشییه‌وه ئه‌و 2 که‌سه
هاوڕێیانی خۆمان بوون.
هاتنه پێش، با‌نگم کردن وتم من فڵانیم، ده‌نگیان ناسیم ئاومان پێ بوو،
پێمان دان هه‌واڵی زۆریان پێ بوو وتیان دیسان ئه‌وڕۆ هه‌ر شه‌ڕ بوو، به‌ڵام
نه‌ک وه‌کوو دوێنێ، وتیان زۆر له هاوڕێیان گیراون، ئه‌و 2 هاورێمانه
گه‌یانده لای واحده‌که که له سه‌ر چۆمی به‌ر تووتمه‌ر ده‌حه‌سانه‌وه،
پاشان گه‌ڕاینه‌وه بۆ شوێنی شه‌ڕه‌که هیچ نه‌بوو جیا له چه‌ند ته‌قه‌یه‌ک
لێره‌و له‌وێ لێمان کرا، واحده‌که به‌ره‌و پشت ئاوایی وله‌ژێر رێکه‌وتن.
ئێمه‌یش بۆ دۆزینه‌وی هاوڕێیانی گوم بوو له ده‌وروبه‌ر ده‌گه‌ڕاین، شه‌و
به‌ره‌و کۆتایی ده‌چوو، هیچ ئومێدێکمان نه‌مابوو هه‌رچی گه‌ڕاین که‌سێکیتر
له هاوڕێیانی به جێ ماومان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه. ده‌بوا خۆمان له
شوێنی خه‌ته‌ر دوور خستایه‌ته‌وه، دیسان هه‌ر له‌و نزیکانه خۆمان حه‌شار
دا تا ئێواره، به‌ڵکوو بزانین که‌سێکیتر نادۆزینه‌وه، هه‌ر له‌و شوێنه
ماینه‌وه تاشه‌وی دواتر به داخه‌وه که‌سی ترمان نه‌دۆزییه‌وه.
هاوڕێیان به بێ‌سیم هه‌واڵیان داینێ که گه‌یشتونه‌ته پشت ئاوایی
وله‌ژێر و خه‌ڵکێکی زۆر بۆ بینینیان هاتوون، خواردن و خواردمه‌نی
زۆریان بۆ هێناون، له گه‌ل ئه‌و خه‌ڵکه‌دا دایکی منیش بۆ هه‌واڵی
سڵامه‌تی 2 کوره پێشمه‌رگه‌که‌ی هاتبوو بۆ لای هاوڕێیان، براکه‌م لای
هاوڕێیان ده‌بینێ، کاتێ که ده‌بینێ من نیم له‌وێ باوه‌ڕی نه‌کردبوو
ته‌نانه‌ت به براکه‌یشم که من ماوم، تا به بێ‌سیم قسه‌م له گه‌ل
کرد، هه‌واڵی سڵامه‌تی خۆمم پێ راگه‌یاند پاشان له لایه‌ن
به‌رپرسانه‌وه پێیان وتین که گه‌رێینه‌وه بۆ لای ئه‌وان، ئێمه‌ش
به‌ره‌و شوێنێک که دیاری‌یان کردبوو بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌مان یانێ پشت
ئاوایی بالک رێکه‌وتین و ڕۆژی دواتر لای بالک یه‌کمان گرته‌وه.
له‌کۆی ئه‌وشه‌ڕه سه‌خته‌دا 3 شه‌هیدمان دا. هه‌روه‌ها 28 که‌سیشمان
لێ به دیل گیران، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه که به دیل گیران بریتی بوون
له‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی بوون، هێشتا
نه‌گه‌یشتبوونه فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی، ژماره‌یه‌ک له‌و هاوڕێیانه
که تازه فێرگه‌یان ته‌واو کردبوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیش
پێشمه‌رگه‌ی دێرتن که به داخه‌وه چه‌ند که‌سێک له‌و هاوڕێیانه دوایی
له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه له سێداره دران و بڕێکیشیان
زیندانییان بۆ بڕایه‌وه.
|